پلینۆمی دوازده‌هه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ره‌نگه یه‌كێک له‌و پلینۆمانهی ئه‌و حیزبه بێ که به‌هۆی ئاماژه‌ی به‌یاننامه‌ی کۆتایی پلینۆم به پرسی چالاکیی چه‌کدارانه و بڕیاری به‌ستنی کۆنگره‌ی شازده‌هه‌می ئه‌و حیزبه و هه‌روه‌ها خۆبواردن له ئاماژه به پرسی یه‌کگرتنه‌وه‌ی دێموکڕاته‌کان زۆرترین ره‌نگدانه‌وه و کاردانه‌وه‌ی له بیروڕای گشتیی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حیزبه‌دا به‌دووی خۆیدا هێناوه.
حیزبی دیموكراتی كوردستان یه‌ك له‌و هیزه سیاسیانه‌یه كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌ڵگری روانینێكی جیاوازتر له زۆر پرس له كوردستان بووه، هه‌ر له به‌شدارینه‌كردنی چه‌كدارانه‌ی له شه‌ری داعش(به هوی بی مه‌یلی به‌رپرسانی باشوور) و گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی بۆ رۆژهه‌ڵات له قالبی پاریزه‌رانی رۆژهه‌ڵات، گرتنه‌به‌ری دانوستان له گه‌ل ئێران‌و هێنانه‌گۆڕێی پرسی رۆژههڵاتمیحوهریو روانینی جیاوازی بۆ لێكتێگه‌یشتنه ئه‌تۆمیه‌كه و بهرهپیشبردنی پرسی یه‌كگرتنه‌وه له گه‌ڵ حدكا‌و گرتنه به‌ری روانینی جیاواز به‌رامبه‌ر به دۆخی نێوخوی رۆژهه‌لاتی كوردستان.
ئه‌م حیزبه كه داوای دامه‌زرانی كۆماری كوردستان له رۆژهه‌ڵات دهكاتو له‌و ساڵانه‌ش زۆرترین شوكی له‌م هه‌رێمه داوه به جۆرێك كه كاردانه‌وه‌ی زۆریشی له رۆژهه‌ڵاتی مه‌جازی به دوای خۆی هێناوه، به‌ڵام نابێ له بیری بچێت كه ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزه ده‌توانی له هاوكێشه سیاسییه‌كان بهێلێته‌وه، جیاوازبونیهتی له سه‌ر بنه‌مای وه‌گه‌ڕخستنی كۆی تواناكانی له گه‌ڵ كۆی هێزه سیاسییهكانیتری رۆژههڵاتو نه‌ك بوون به به‌شێك له‌وان.
كێشه‌ی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له ئێستا ئه‌وه‌یه كه زۆر لێك دهچنو جیاوازییه شكڵییهكانیان نه‌یتوانیوه جیاوازی روانینی فیكری‌و سیاسی بخوڵقێننو ره‌نگه زۆرترین جیاوازیان دابه‌شبوونیان بێت به سه‌ر دوو روانینی حیزبی به سه‌ر كورستان دا‌و ئه‌مه‌ش وایكردوه خوێندنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی بۆ دۆخه‌كه بوونی نه‌بێت.
ئه‌ركی یه‌كه‌می حدك به‌پله‌ی یه‌كه‌م كاركردنه له سه‌ر رۆژهه‌ڵات. حدك ده‌بێ كۆنگره‌ی داهاتووی بكات كۆنگره‌ی چالاكتركردنهوهی له كۆی بواره‌كان‌و له هه‌موو پتانسیه‌لی سوود وه‌ربگرێت بۆ بهرۆژكردنهوهی رۆژههڵاتو گه‌ڕانه‌وه‌ی گوتاری كوردستانی بوون له سه‌ر بنه‌مای رۆژهه‌ڵات.
ئه‌مه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م پێویستی به فۆرماتكردنه‌وه‌ی ئه‌م هێزه‌یه له نێوخۆیداو به جۆرێك كه ده‌بێ پێداچونه‌وه له هه‌موو رێگری‌و كۆسپه نێوخۆییه‌كانی چالاكتركردنهوهی ئه‌م هێزه بكات.
رۆژهه‌ڵات مێحوه‌ری كه ئه‌و هێزه هه‌ڵگریه‌تی ده‌بێ له لێدوانی میدیایی بگوازرێته‌وه بۆ كۆی جومكهكانی ژیانی سیاسی رۆژههڵاتو ئه‌مه‌ش پێویستی به دانوستان‌و هاوبه‌شی له گه‌ڵ كۆی ئه‌و هێزانه هه‌یه كه خه‌باتی كوردستانی له سه‌ر بنه‌مای رۆژهه‌ڵات گرنگی یه‌كه‌می هه‌یه بۆیان. پێویسته كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كانی رۆژهه‌لات بكات له ده‌وری میزیك تا ئاستی به‌ستنی كۆنگره‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. ئه‌م راستییه وه‌بیر هه‌موویان بێته‌وه كه خودی هێزه سیاسییه‌كان ناتوانن به‌شێك بن له پرۆسه‌ی ئیهمالكردنی رۆژهه‌ڵات.
ده‌بێ گوتاری یه‌كگرتنه‌وه، یا ریككه‌وتن كه ئه‌م هێزه هه‌ڵگرییه‌تی زۆر به‌رفروانتر بكرێته‌وه بۆ نێو كۆی هێزو گرووپه سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌كان‌و له‌وێشه‌وه ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه شۆر بێته‌وه بۆ وه‌گه‌رخستنی ئه‌و پتانسیه‌لی نستووهو به لارێ‌دا براوه‌ی له رۆژهه‌ڵات هه‌یه. رۆئیای یه‌كگرتنه‌وه ده‌بێ په‌ل بهاوێ بۆ نێو جیاوازییه‌كانی كۆمه‌ڵگای رۆژههڵاتو قه‌تیس نه‌مێنێته‌وه له خولیایه‌كی مه‌حفه‌لی تاراوگه‌نشینی.
حدك له كونگره‌ی داهاتوودا ده‌بێ خاوه‌نداریه‌تی له كۆی سهمبولو رهمزو ده‌سكه‌وته‌كانی رۆژهه‌ڵات بكات‌و بۆ خۆی ببێ به هه‌ڵگری به‌شێك له‌م سهمبولو ره‌مزانه وه‌ك به په‌سند گهیشستنی ئاڵای كوردستان‌و گشتاندنی كۆی ئه‌م بۆنه نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی هه‌ن بۆ نێو كۆمه‌ڵگای رۆژههڵاتو بیكات به بریاری ره‌سمی‌و سیاسی.
ساڵێك كه دادێ ساڵێكی پر له چالاكی‌و رووداوی سیاسی له ئێران‌و كوردستان ده‌بێت، ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزه پێویسته كاری له سه‌ر بكات دانوستان‌و هه‌وڵدان بۆ پێكەوهیی بوونه له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی رۆژههڵاتو گۆی گرتن له خواستی نێو ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به جۆرێك كه كۆی ئه‌مانه بتوانێ خێرایه‌كی زیاتر به پرۆسه‌ی سیاسی كوردی له ئێران به پرسی كورد بدات.
حدك له ساڵێك كه دادێ‌و له كۆنگره‌ی داهاتووی له ژێر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره دادهبێو ده‌بێ وڵامی ئه‌م پرسیاره بداته‌وه كه ئایا وه‌ك هێزه گۆرانخوازهكهی جاران ده‌مێنێته‌وه‌و به‌رنامه‌ی روون‌و پراكتیكی هه‌یه بۆ دابه‌زاندنی ئه‌م جیاوازیانه‌ی؟ یا ده‌بیێ به به‌شێك له پرۆسه‌ی خاو وخلیج و پڕ له چاوهروانیو بێ به‌رنامه‌یی حیزبی سیاسی له رۆژهه‌ڵات كه له ئێستا هه‌یه؟!
پێموایه حدك ده‌بێ رێگای یه‌كه‌م بگرێته به‌ر.
لە ژماره ٦٥٤ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه