له غه‌ڵبه‌غه‌ڵبی شه‌ڕی داعش له تکریت و مووسڵ له عێراقدا، ئێسکادرانی هەوایی پێکهاتوو له سعوودی‌و چوار وڵاتی عه‌ره‌بی له که‌نداو له گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان بێجگه له عێراق، سوریه و لوبنان هێرشیان کرده سه‌ر پێگه‌کانی میلشیاکانی گروپی «حوسی» له باکوور‌و باشووری یه‌مه‌ن.
حوسییه‌کان گروپێکی چه‌کدارن سه‌ربه « زه‌یدی»یه‌کانی پارێزگای»سه‌عده« و ئه‌م هه‌رێمه ٢٤٣ کیلۆمتر دووره له «سەنعا»ی پایته‌ختی یه‌مه‌نه‌وه.
«حوسێن حوسی» دامه‌زرێنه‌ری بیرۆکه‌ی « یه‌کیەتیی مه‌زهه‌بی زه‌یدی» بوو، هه‌روەها به شێوازی خومه‌ینی ده‌ستی کرد به پڕۆپاگه‌نده‌ی دژی وڵاتانی ڕۆژاوایی، بێجگه له حوسین حوسی، نوێنه‌رێکی په‌رله‌مانی یه‌مه‌ن به ناوی «بهدرەدین حوسی» له ساڵانی هه‌شتای زایینی‌دا که سه‌ربه زه‌یدییه‌کان و هه‌روه‌ها سکرتێری حزبی» الحق» بوو، بیرۆکه‌ی به‌رپاکردنی ده‌وڵه‌تێکی زه‌یدی مه‌زهه‌بی له یه‌مه‌ندا دروست کردبوو. له ساڵی ٢٠٠٤وه دوای ئه‌وه‌ی ده‌رکه‌وت کۆماری ئیسلامی ئێران خەریکی دنه‌دانی ئه‌و گروپه‌یه بۆ کاری تێکده‌رانه دژ به ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن، «عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح» سه‌رۆک کۆماری یه‌مه‌ن که خۆی زه‌یدی مه‌زهه‌بێکی سێکولارهو له ساڵی ١٩٧٨وه سه‌رۆک کۆماری یه‌مه‌نه، هێرشی کرده سه‌ر حوسییه‌کانی یه‌مه‌ن و له سێپته‌مبه‌ری هه‌مان ساڵدا (خه‌رمانان ١٣٨٣) به‌دره‌دین حوسی و چه‌ند که‌سی دیکه‌ی کوشت.
دۆزی حوسییه‌کانی یه‌مه‌ن له ٢٠٠٤ به دواوه که‌م یان زۆر له به‌ر باسی ڕاگه‌یاندنی گشتی جیهانیدایه‌و ئه‌م چه‌کداره زهیدییانه وا وڵاته‌که‌ی خۆیان به‌ره‌وهه‌ڵدێر بردوه بێجگه له هەندێ دروشمی دژه ئه‌مریکاو ئیسراییل هه‌ڵگری هیچ جۆره ئایدۆلۆژیای سیاسی نین‌و خاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌کی دیار و ڕوون بۆ به‌رپاکردنی ده‌وڵه‌ته‌که‌یان نین.
بیرۆکه‌ی حیزبی « الحق» بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات هه‌ڵگری هه‌مان ئه‌ندیشه کلاسیکه‌که‌ی ئیسلامی سیاسییه.
دیاره بیرۆکه‌ی ئیسلامی سیاسی له ناو وڵاته عه‌ره‌بیه‌کاندا پێشتر تاقی کراوه‌ته‌و وه‌ک «ئیخوان موسلمین» له میسر، «ئه‌مه‌ل» له لوبنان و دواتر بیرۆکه‌ی کۆماری ئیسلامی له شیعه‌ی دوازده ئیمامی‌دا له ئێران که دوای ڕاپه‌ڕینی ١٩٧٩ی زایینی له ئێران له لایه‌ن خومهینییهوه خرایه بهرباسو ڕێفراندۆمو دهنگدانو له ئاکامدا کرا به ده‌وڵه‌ت.
دیاره بیرۆکه‌ی ئیسلامی سیاسی پێشتر له لایه‌ن عه‌لی شهریعهتیو چه‌ند نووسه‌ری شیعه‌ی ئێرانی وه‌ک «جه‌لال ئالئه‌حمه‌د» بابه‌تی له سه‌ر بڵاو کرابوویه‌وه.
حزبوڵڵا، حه‌ماس و شه‌باب، بوکوحه‌رام، گرووپی ئهبوسهیافو «ئه‌لحه‌ق» حزبی حوسیه‌کانی یهمهنو ته‌نانه‌ت قاعیده، هه‌موویان گروپی چه‌کداری ئیسلامین‌و به‌دوای به‌رپاکردنی ده‌وڵه‌تی ئایدۆلوژیکی خۆیانن له وڵاته ئیسلامییه‌کاندا. خاڵی سرنجڕاکێش له‌م گروپانه‌دا په‌یوه‌ست بوونیان به ده‌وڵه‌تانی دیکه‌ی ئیسلامییه لە بواری فاینانس(ماڵی) و لۆجێستیک و متمانهدارییانهوه (اعتبارات).
ئه‌وه‌ی له سهرحوسییهکان بۆ وێنه باس ده‌کرێ نیشانده‌ری ئه‌و ڕاستیهیە که ئه‌وان له ئێرانه‌وه به دوور‌و نزیک یارمه‌تی ده‌درێن تاکوو بجولێنه‌وه و دژبه ده‌وڵه‌ته‌کانی خۆیان شۆڕش بکه‌ن. هه‌موو که‌س ده‌زانێ زه‌یدیه‌کان ته‌نیا له پارێزگای سه‌عده له باکووری یه‌مه‌ندا ئهژینو ئه‌وان خه‌ڵکی وڵاتی یه‌مه‌نن. وڵاتێکی کۆن به مێژوویێکی قه‌دیمه‌وه… ئه‌وان خاوه‌نی وڵاتی خۆیانن و هەتا ئێستابه پێویستیان نه‌زانیوه ڕاپه‌ڕینی» زه‌یدی» بکه‌ن. به‌هه‌رحاڵ حزبی «الحق» به بیرۆکه‌ی دژایه‌تی له گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئیسراییلەوە دامه‌زراوه و دواترڕووی له توندوتیژی له «گوتار»و له «کردار»دا کرد وشه‌ڕه مه‌به‌ستداره‌که‌ی هێناوه‌ته «ناوماڵی خۆی» له یه‌مه‌ن. ئه‌وه‌ی له مێژووی زهیدیهکاندا تۆمارکراوه باسی به‌ربڵاوی و یه‌کنه‌گرتوویی ئه‌وان ده‌کات. ئه‌وان هێشتا به شێوازی عهشیرهتیو تایفه‌یی دهژینو ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تداری مۆدێڕنیان نیه، هه‌رچه‌ند وه‌ک تاکێکی یه‌مه‌نی له ده‌سه‌ڵاتدا به‌شدارییان کردوه بۆ وێنه عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح به کودهتاێیکی سه‌ربازی له ساڵی ١٩٧٨وە هه‌تا ٢٠١٢ بۆماوه‌ی ٣٤ ساڵ فه‌رمانڕه‌وای یه‌مه‌ن بوو.
له ساڵی ١٩٦٢وه که «جه‌ماڵ عه‌بدوناسر» هێزی سه‌ربازی نارد بۆ یه‌مه‌ن و هه‌تا له‌ت بوونی یەمەن به دووبه‌شی «باکوور»و «باشوور»و به‌شداربوونی هه‌ر دوویهمهن له شه‌ڕی سارد له نێوان دوو به‌ره‌ی «کۆمۆنیستی»و «کاپیتالیستی» و یه‌کگرتنه‌وه‌ی دووباره‌یان دوای ڕووخانی سۆڤیه‌تی پێشوو له ١٩٩١دا ،کۆمونیسته‌کان و سێکولاره‌کانی سه‌ربه ڕۆژاوا کۆنتڕوڵی یه‌مه‌نی یه‌کگرتوو، هه‌ره‌وها یه‌مه‌نی له‌تکراو، دواتر یه‌مه‌نی دووباره یه‌کگرتویان به‌ده‌سته‌وه بووه. کاتێ یه‌مه‌ن یه‌کی گرته‌وه به‌ره‌ی سه‌ربە ڕۆژاوا، ئیداره‌ی وڵاتی گرته‌وه ده‌ستی خۆی‌و عه‌لی عه‌بدووڵڵا ساڵح بوو به سه‌رۆکی وڵات. عه‌بدڵڵا ساڵح زه‌یدی مه‌زهه‌بێکی سێکولار واته دهوڵهتهدارێکی دوورله بیرۆکه‌ی ئیسلامی سیاسی بوو، هه‌ربۆیه جیاوازی ئایین و ئاینزا (مه‌زهه‌ب) له سیسته‌می حکوومه‌تی سێکولاری یه‌مه‌ندا بێ‌واتا بوو. به‌ڵام له دوای ڕووخانی سه‌دام حسێن‌و به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن شیعه‌کان له عێراقداو ئاوه‌ڵابوونی ده‌ستی کۆماری شیعە مه‌زهه‌بی ئێران له عێراقدا، ئێران شه‌قاوێکی گه‌وره‌ی هاوێشت بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی ئیمپراتوری شیعه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بکات به ڕووداوێکی به کرده‌وه‌یی که هیچ دیارده‌یه‌ک نه‌توانێ نکۆڵی لێ بکات. به هه‌رحاڵ «نینۆکهشهڕه»ی ئێران له بهحرهینو باکووری سعوودی‌و باشووری لوبنان‌و پشتگیری ئه‌م وڵاته له ده‌وڵه‌تی «عه‌له‌وی/بەعسی» سووریه له به‌رامبه‌ر شۆڕشی سوننه له‌م وڵاته‌داو هه‌روه‌ها ختۆکه‌دانی حوسییه‌کانی یه‌مه‌ن له‌م وڵاته که سه‌ره‌تا واده‌رده‌که‌وت بۆ ئازاردانی شانشینی سعودییه که سنووری له گه‌ڵ پارێزگای سه‌عده‌ی یه‌مه‌ن هاوبه‌شه و ئێستا ده‌رکه‌وتوه ئەم «گەمە» کردنانە پێشەکی پلانێکە بە مەبەستی به‌رپاکردنی ده‌وڵه‌تێکی شیعه له یهمهنو سێناریۆی له‌ت بوونه‌وه‌ی دووباره‌ی یه‌مه‌ن به شێوازێکی دیکه وا ئێران به ڕێوه‌ی ده‌بات، مه‌به‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێرانه.
پێگه‌ی یه‌مه‌ن له جوگرافیای سیاسی‌دا زۆرگرنگه له به‌رئه‌وه‌ی کۆنترۆلی «ده‌ریای سوور» ده‌کات له ڕێگه‌ی گه‌رووی « باب‌المندب»ه‌وه، هه‌روه‌ها سنووری ده‌ریایی له گه‌ڵ چه‌ند وڵاتی ئهفریقاییداهاوبهشه، له لایەکی دیکه‌وه که‌ناره‌کانی یه‌مه‌ن ئه‌ڕوانێ به سه‌ر «ئۆقیانووسی هێند»دا. که‌واته ئێران لەڕێگەی کۆنتڕۆڵ کردنی یه‌مه‌نەوە ده‌توانێ هێزی ده‌ریایی نیشتەجێ کراوی ئه‌مریکا له ده‌ریای سووردا و هه‌روه‌ها کۆنتڕۆڵی باشووری ئیسراییلوگهرووی ئابووری «ئۆردون» واته که‌نداوی «عه‌قه‌به»ش بخاته مه‌ترسییه، لە لایێکی دیکه‌شه‌وه میسر‌و «کاناڵی سوێز»وشانشینی سعودی به گشتی ئه‌که‌نه‌وه بهرههمووجۆره شاڵاوێکی نه‌رێنی پەلامارەکانی ئێرانه‌وه. که‌واته یهمهنو کێشه‌ی حوسیه‌کان – و هه‌روه‌ها په‌لاماره‌کانی «القاعده» له پارێزگای «حه‌زرمه‌وت» کە دۆزی ئەویش پەیوەستە بە بابەتێکی دیکەی ئیسلامی سیاسی لە جۆری ڕادیکالیسمی سوونەگەری ولەوانەیە لە دەرفەتێکی دیکەدا لە سەری توێژینەوە بکرێ – بابەتی « ئاسایشی جیهانی» ی به شێوازێکی که‌م وێنه خستوه‌ته مه‌ترسیه‌وه. ئێران له‌م به‌ربه‌ره‌کانیه‌دا هاوکێشه‌ی سه‌ره‌کیه‌و ده‌یه‌وێ به پهلهاوێژتن بۆ هه‌ر شوێنێکی دنیا له ڕێگه‌ی وروژاندنی «پرسی شیعه»، ئهمنیهتوئاشتی جیهانی تێکبدا. ئه‌م ئاره‌زووه مه‌ترسیداره‌ی ئێران بۆ ڕۆژاوا‌و جیهانی عه‌ره‌بی قه‌بووڵ ناکرێ هه‌ربۆیه به ئه‌و په‌ڕی تواناوه له بواری سیاسی‌و نیزامییه‌وه له به‌رانبه‌ریدا ڕاوهستانو هه‌م به شه‌ڕو هه‌م به دیپلۆماسی به‌ره‌نگاری ئێرانوهاودهسته زەیدیە ڕادیکاڵەکانیان کرد‌و سه‌ره‌ڕای شهڕلەگهڵ حوسیه‌کان کە لە ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی «گەردەلوولی ڕاشکاو»دا خۆی نواند،ئێستاش له « ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان»دا بڕیاری گه‌مارۆدانی ئەم گرووپە – وا پاشکۆی کۆماری ئیسلامی ئێرانە- له بواری ئابوریونیزامییهوه ڕاگه‌یێندرا.ئه‌مه‌ش خه‌ونی هاشهوپاشهی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئیمپراتوری ئۆقیانوسه‌کان ده‌زڕێنێ.