فارسی
English
ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 15ی ئاب ساڵی 2026 | کاتژمێر 16:50
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

راسانێک بۆ داکۆکیکردن لە مامۆستایان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2015/04/19
in بابەتی رۆژ, سیاسی

لە ماوەی کەمتر کە دوو مانگی رابردوودا و لە ئاستێکی بەربەرین دا مامۆستایانی قوتابخانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە کۆبوونەوە لە دەوری یەکتر، دەستیان دایە نارەزایەتی دەربڕین.
بە پێی بانگەوازی مامۆستایانی کورد و بە سەرنجدان بەو درووشمانەی کە ئەوان لە پلاکاردەکانیان دا بەرزیان کردبۆوە دەکرێ داخوازییەکانیان لە چەند رەهەندی جیاوازەوە خوێندنەوەی بۆ بکرێ.
سەرەکیترین داخوازیی مامۆستایان سرینەوەی هەڵاواردنێکە کە، خۆیان لە هەژاریی و دەستکورتیشی بە گرانترو زەقتر دەبینین. هەڵاواردنێک کە مامۆستایان پێیان وایە بە دوای خۆیدا بێ رێزو بە کەمگرتنی پێگەی ئەوانی لە کۆمەڵگادا لێ کەوتۆتەوەو دەڵێن “ئەگەر ئەم هەڵاواردنە درێژەی هەبێ، چیدیکە پێشەی مامۆستایەتی ئەو ئەرزش و بایەخە کۆمەڵایەتی و پیشەییەی نامێنێ و ئەوان ناچار دەبن بۆ پاراستنی رێزو کەرامەتی خۆیان و پیشەکەیان روو لە دەرفەتێکی دیکەی کاری بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەکان بکەنەوە.”
حەقدەست و موچەی مامۆستایانی قوتابخانەکان لە ئێران بە بەراوەرد لە گەڵ فەرمانبەران و کارمەندانی دەوڵەتی لە دامو دەزگاکانی دیکەی دەوڵەتی و پیشەیی دا، زۆر کەمەو وەک خۆیان باسی دەکەن، رابردووی کاریی مامۆستایان لە پیشەکەیان دا، هیچ لە بەرچاو ناگیرێ و بە پێچەوانەی کارمەندانی دیکەی دەوڵەتی، لە دیاری کردن و بڕینەوەی حەقدەست و موچەدا، رابردوو و سابیقەی کاری وەک ئیمتیاز لە بەرچاو ناگیردرێ.
داوایەکی دیکەی مامۆستایان پێڕاگەیشتن بە نیزامی پەروەردەو فەزای ئاموزشیی قوتابخانەکانە. ئەوان پێیان وایە ئەو بودجەیەی کە بۆ کاروباری پەروەردە لەم وڵاتەدا تەرخان دەکرێ وڵامدەر نیە. مامۆستایانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێیان وایە لە پێوەندی لە گەڵ تەرخانکردنی ئەو بڕە بوودجەیەی کە بۆ نیزامی ئاموزشی لە ئێران دا تەرخان دەکرێ، کە دەگاتە کوردستان هەڵاواردنەکە بە ئاشکرا بەرچاو دەکەوێ و قوتابخانەکانی کوردستان بە بەراوەرد لە گەڵ شارو ناوچەکانی دیکەی ئێران، زیاتر پشت گوێ دەخرێن.
لە پێوەندی لە گەڵ تەرخانکردنی بوودجە بۆ نیزامی ئاموزشی لە ئێران، شێرزاد عەبدوڵڵاهی، کارناسی کاروباری ئاموزش و راهێنان دەڵێ: ” لە ئێران دا مامۆستایان هیچ ئەنگیزەیەکی کارییان بۆ نەماوەتەوە. بودجەی ئاموزش و پەروەرش لە ساڵی رابردوودا تەنیا بیست هەزار میلیارد تمەن بووە کە لە سەدا نەوەدو نۆی  (٩٩%)  سەرفی حەقدەست و مووچەی مامۆستایان و کارمەندانی ئەم وەزارەتە کراوە. ئەوە لە حالێک دایە کە ئاموزش و پەروەرشی ئێران یەک میلیۆن و سی هەزار کارمەندو پێرسنۆل و دوازدە میلیۆن و سێسەدهەزار قوتابیی هەیە کە لە هەمووی سەرسووڕهێنەرتر ئەوەیە کە لە سەرانسەری ئێران دا تەنیا سەدو سێ هەزار قوتابخانە بوونی هەیە!!”
گرینگی نەدان بە نیزامی ئاموزشی و راهێنان و پشت گوێخستنی مامۆستایان و پێرانەگەیشتنیان، زۆرێک لە چاودێرانی ئاموزشیی نیگەران کردوەو پێیان وایە درێژەکێشانی ئەم بارودۆخە شوێنەراری مەترسیدار لە سەر بەرەکانی داهاتووی ئەم کۆمەڵگا و هەروەها نیزامی ئاموزشی لە وڵات دا دادەنێ.
دابەزینی کەیفییەتی ئاموزشی لە قوتابخانەکان، خەمێکی دیکەی مامۆستایانی نارازی یەو هۆکارەکەیشی بۆ “بەچاوی کەم سەیرکردنی پیشەی مامۆستایی” لە لایەن کاربەدەستانەوە دەگێرنەوە و دەڵێن: “ئێمە کە دەغدەغەی ماڵیمان هەبێ و هەست بە هەڵاواردن بکەین، ناتوانین سەرنجی پێویست بدەینە ئەرکەکانمان و خۆی پێوە ماندوو بکەین”.
مامۆستایانی قوتابخانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، خەمێکی دیکەی تایبەتیان هەیە، خەمێک کە لە کوردبوونی خۆیان و قوتابییەکانیانەوە سەرچاوە دەگرێ. ئەوەیش خوێندن بە زمانی زگماکی یە.
بەداخەوە تا ئێستایش قوتابیانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرەتاییترین مافی ئینسانی خۆیان، کە خوێندن بە زمانی دایکیی خۆیانە بێ بەش کراون و ئیزنی خوێندن بە زمانی کوردییان پێ ناردێ. ئەم بێ مافییەی قوتابیانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، نیگەرانیی مامۆستایانی کوردی لێ کەوتۆتەوە.
لە درێژەی ئەم دوو جار نارەزایەتی دەربڕینەی مامۆستایان دا، مامۆستایانی کورد هاوکات لە گەڵ بێزاریی دەربڕینیان دەرحەق بە کەمیی مووچەکانیان و  ئەو هەڵاواردنانەی کە بە ناڕوا بە سەریان دا سەپاوە، بە خەمەوە داکۆکییان لە خوێندن بە زمانی زگماکی کردوەو خوێندنی قوتابییەکانیان بە زمانی کوردی بە مافێکی رەواو ئینسانی دەزانن.
مامۆستایانی کورد بە باشی لەو زەروورەتە ئاموزشییە تێگەیشتوون کە  خوێندن بە زمانی زگماکی چەندە دەتوانێ شوێنەواری ئەرێنی لە سەر کەیفییەتی راهێنان و بارهێنانی منداڵان دابنێ.
لەم پێوەندییە ئازاد نمەکی، یەکێک لە مامۆستایانی کوردی قوتابخانەکانی شاری سنە  دەڵێ: دڵنیام لەوەیکە ئەگەر منداڵانی ئێمە ئیزنیان پێ بدرێ کە بە زمانی خۆیان بخوێنن زۆر باشتر لە ئێستا لە دەرسەکانیان تێدەگەن.
ناسالمبوونی فەزای ئاموزشیی قوتابخانەکان لە ژێر نیزامی ئاموزشیی  رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دا، بابەتێکی دیکەیە کە تا رادەیەکی زۆر مەترسیدارەو نیگەرانیی چاودێرانی ئاموزشی و مامۆستایانی لێ کەوتۆتەوە.
بەداخەوە ئەمە تەنیا تایبەت بە قوتابخانەکان نیەو زانکۆکانیش دەگرێتەوە. بۆ تێگەیشتن لەم بابەتە هەر ئەوەندە بەسە کە پێش ئەوەی بچینە حەوشەی قوتابخانەو زانکۆکان، سەرنجێکی ئەو تابلۆ تایبەتییە بدەین کە لەسەر درگای حەوشەو حەساری ئەم شوێنە  پیرۆزانە بە ناوی “پایگاە مقاومت بسیج” ی فڵانەوە هەڵواسراوە. بە بینینی ئەم تابلۆیە پێش ئەوەی بیر لە فەزایەکی ئاموزشی بکەیەوە دەستبەجێ وێنەی پادگانێکت لا وێنا دەبێ کە بەداخەوە لە واقعییەتیش دا، قوتابخانەو زانکۆکانی ئێمە کراونەتە مەکۆیەک بۆ “سیخوڕپەروەری” و “جاسوسی کردن” لە سەر یەکتری!!
کەمیی قوتابخانەکان و قەرەباڵغبوونی کلاسەکانی و نەبوونی پێوەندییەکی راستەوخۆ لە نێوان مامۆستاو قوتابی دا بە هۆی “متکلم الوحد”ە بوونەوە، بەداخەوە فەزای ئاموزشی قوتابخانەکانی کوردستان سالم و دڵخواز نین.
ئەوەی لە ماوەی کەمتر لە دوومانگی رابردوو دا لە هەڵوێستی مامۆستایان دیتمان، راسانێک بوو دژ بە هەڵاواردن و بەکەم سەیرکردنی پەروەردەو داکۆکی کردن لە مافی زەوتکراوی خۆیان. بەڵام ئەو هەوڵ و نارەزایەتی دەربڕینانە کاتێک دەتوانێ ئاکامی باشی چ بە نیسبەت نیزامی ئاموزشی و چ بە نیسبەت مافەکانی مامۆستایان لێ بکەوێتەوە کە ئیرادەیەکی یەکگرتووانە و بەردەوامی لە پشت بێ.

Related Posts

سیاسی

دیپڵۆماسیی ڕەسمی لە هەیکەلی ڕێژیم‌دا

5 ساڵ ago
سیاسی

عەبدوڵڵا حەسەن‌زادە: پێوەندیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ دەوڵەتی عێڕاق پێوەندییەکی سەربەرزانە بوو

5 ساڵ ago
سیاسی

بایه‌خ و ڕێکاره‌کانی به‌دواداچوون و به‌ڕه‌سمی ناسینی کۆمه‌ڵکوژیی کورد (به‌شی یه‌که‌م)

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist