• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

شەڕی سوپای پاسداران ‌و ئیتلاعات لە گەڵ حدک بە چەکی تیرۆر

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/01/09
جۆری بابەت: سیاسی

لە شەو زستانی ئەمساڵدا، دەزگای جاسووسی‌و تێرۆری ڕیژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران تەقینەوەیەکی تیرۆریستیی لە بەردەم بارەگای دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە برد کە شەهید بوونی 7 کەس‌و برینداربوونی 3 کەسی دیکەی لێ کەوتەوە.

ئەم تەقینەوە تیرۆریستییە، بووە هۆی بێزاری و توورەیی حیزب‌و رێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان‌و ئێران‌و هەر وەها  کۆمەڵانی خەڵک لە باشوور‌و ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و، بە توندی مەحکووم کرا. هەر لەو کاتەدا شەپۆلێکی گەورە لە هاودەردی‌و هاوپێوەندیی لە گەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستان‌و بنەماڵەی شەهیدەکان وەڕێ خست.

وەک لە بەیاننامەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان دا هاتبوو، ئەم تاوانە تێرۆریستییەی ڕێژیمی ئێران، زەنگێکی مەترسی بوو کە نەک هەر حیزب‌و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵکوو خەڵکی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی حکوومەتی هەرێم‌و لایەنە سیاسییەکان پێویستە، بیبیسن. کۆماری ئیسلامی بەم تەقینەوەیە‌و بە چەند پیلانێکی تیرۆریستیی پووچەڵبۆوەی لەم یەک دوو ساڵەی دواییدا، دەری جستوە کە نیازی ئەوەی هەیە جارێکی دیکە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ زەبر وەشاندن لە نەیارەکانی خۆی لە ڕێگای  کردەوەی  تیرۆریستی بە کار بێنێ. وەڕێکەوتنەوە‌و دەستبەکاربوونەوەی ماشێنی تێرۆری ئەو ڕێژیمە لە باشووری کوردستان لە دژی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات، لە خۆی دا درۆبوونی ئەو ئیددیعایانەش دەردەخا کە ئەو ڕێژیمە وەخت و بێوەخت لە بارەی بێپێگەیی ونەمانی کاریگەریی ئەوان لە نێو خەڵکی کوردستان دا، بڵاویان دەکاتەوە.

ئەوە کە حیزبی دیموکراتی کوردستان بووە بە ئامانجی گەورەترین پیلانی تیرۆریستیی ئەم چەند سالەی دوایی کۆماری ئیسلامی، بە ڕێکەوت نیە. حیزبی دیموکراتی کوردستان لەم 10 ساڵەی دوایی دا، لە  دوو بواری سەرەکی دا بەرامبەر بەو ڕێژیمە مەیدانداریی کردوە. یەکێک لەو بوارانە هاندانی خەڵکی ڕۆژهەڵات بووە بۆ لەمەیداندابوون‌و قۆزتنەوەی هەر هەل‌و دەرفەتێک بۆ هێنانە گۆڕی ویست‌و داواکانی خۆیان‌و تەنگ هەڵچنین بەو سیاسەت‌و بەرنامانەی سوپای پاسداران‌و ئیتلاعات لە کوردستان بە ڕێوەی دەبەن. دووهەم بوار، حوزووری تێکۆشەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە نیو خەڵک‌و خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا‌و چالاکبوونەوەی  تێکۆشانی جۆراوجۆری ئەم حیزبە بووە. کاریگەر بوونی ئەم دوو رەهەندەی تێکۆشان و لە گەڵ ئەمانەش‌دا، دیاربوونی حیزب لای ناوەندە دیپلۆماتیک‌و کۆڕو کۆمەلە نیودەولەتییەکان، وای کردوە حیزبی دیموکراتی کوردستان، ببێتە جێگای سەرنج و پشتیوانیی خەڵک لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و، ئاستی شوێندانانی لە رووداوە سیاسییەکانی نێوخۆ دا، بەرەوژوور بچێ.

باسکردنی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دیالۆگ و پێویستیی چارەسەری پرسی کوردستان بە ڕێگای هێمنانە، گرنگیدانی بە گرتنە بەری شێوازە مەدەنییەکانی خەبات لە لایەن خەڵکەوە و نیشاندانی هێز‌و توانای حوزووری پێشمەرگانە لە نێو خەڵکی ڕۆژهەڵات دا، بە جۆرێک نیگەرانیی خستووەتە دڵی سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ ئەم حیزبە، چەکی تیرۆر بە دوو جۆر بە کار بێنن. لە لایەکەوە هەوڵیان داوە ئەم حیزبە بە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی تاوانبار بکەن. موستەنەدێکی پڕ لە درۆ و ساختەکاری کە وەزارەتی ئیتلاعات لەم مانگانەی دوایی دا لە بارەی حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە لە “پرێس تی ڤی” بڵاوی کردووەتەوە‌و دەیەوێ ئەم حیزبە بە ئەنجامدانی ڕەشەکوژی تاوانبار بکا، نموونەیەکە لەو هەوڵانە. بەڵام هەر بەوەشەوە نەوستاون‌و بە ئەنجامدانی  پیلان ‌و بەرنامەی تیرۆریستییش دەیانەوێ زەبر لەو حیزبە بوەشێنن کە تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شەوی یەلدا لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزب، ئەم نیازەیانی بە ڕوونی دەرخست.

بەڵام ئایا سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بە گرتنەبەری ئەم سیاسەتەیان دەتوانن ڕێگا بە حیزبی دیموکراتی کوردستان بگۆڕن‌و دەستی پێ لە  گوتار‌و سیاسەت‌و تێکۆشانی شوێندانەرانەی خۆی هەڵ بگرن؟ پیلان‌و بەرنامەکانی دەزگای جاسووسی‌و تێرۆری کۆماری ئیسلامی دژی حیزبی دیموکراتی کوردستان‌و هەوڵەکانیان بۆ نیشاندانی روخسارێکی ناشیرین لەو حیزبە، ئەگەر تەئسیرێکیان لە سەر ئەم حیزبە هەبووبێ، ئەوەیە کە وشیاری‌و توانا‌و ئامادەیی خۆی‌و تێکۆشەرانی بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشە‌و پیلانی تیرۆریستیی ئەو ڕێژیمە‌و تەبلیغاتە ژاراوییەکەی بەرەو ژوور ببا،  ئەگینا گوتار‌و سیاسەت‌و تێکۆشانی ئوسوولیی ئەم حیزبە، بەو جۆرەی دواین کۆنگرەی حیزب، پێی لە سەر داگرتوونەوە، درێژەیان پێ دەدرێ.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist