بەپێی هەواڵدەرییەکان، عەلیی ئەکبەری هاشمی رەفسەنجانی بەهرەمانی، لە رێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٥، بەرانبەر بە ٨ی ژانویەی ٢٠١٧، لە نەخۆشخانەیەکی تەجریشی تاران لە تەمەنی ٨٢ ساڵی لە تاران کۆچی دوایی کرد. ئەو لە ٣ ی خەرمانی ١٣١٣ لە دایک بوو.
رەفسەنجانی یەکێک لە بەرجەستەترین کەس لە دوای ئایەتووڵڵا خومەینی لە دەیەی یەکەمی نیزامی کۆماری ئیسلامیدا بوو. ئەو ئەندامی یەکەمین و دوویەمین شووڕای شۆڕش، وەزیری نێوخۆی کاتی دوای ئیستیعفای دەوڵەتی کاتی بازرگان، ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵی روحانییهتی موباریز- پێش شۆڕشی گەلانی بەرایی لە ئێراندا و مانەوە لەگەڵی هەتا کاتی مردنی- و حیزبی جمهوری ئیسلامی کە یەک حەوتوو دوای سەرکەوتنی شۆڕش و بەردەوامی ٩ ساڵ لە مەوجودیەتیی هەبوو. دوو دەورە سەرۆکی مەجلیسی شووڕای ئیسلامی، دوو دەورە سەرکۆمار، ٢٧ ساڵ سەرۆکی کۆمەڵی دیارکردنی بەرژەوەندی نیزام، ئەندامی مەجلیسی خیبرەگانی رێبەری- لە هەر پێنج دەورە دا. لەوێ دوای مەرگی ئایەتووڵڵا خومەینی لە ١٤ ی جۆزەردانی ١٣٦٨ دا، بە یارمەتی ئەحمەدی خومەینی، دووکەڵی سپی بۆ عەلیی خامنەیی لە موغاری خێبرگان دەرهێنا و بە ئایەتووڵلای کرد. ئەو یەکێک لە هەیئەت ئومەنا و دامەزرێنەرانی زانستگای ئازادی ئیسلامی لە ئێران بوو.
رەفسەنجانی لە دوایین ساڵی شەڕی ٨ ساڵە – کە ٢ ساڵی بەحەسێبی بەرگری و ٦ ساڵی بۆ ناردەنە دەرەوەی شۆڕشی بە ئیسلامی کراو بوو- بوو بە جێگری فەرماندەری هێزە چەکدارەکانی ئێران و ئا. خومەینی هێنا سەر ئەو بڕوایە کە بڕیارنامەی ٥٩٨ قبوڵ بکا، بەو واتایەک وهک بەرپرسی “خواردنەوەی جامی ژاری ئا. خومەینی” لەم دواییانەدا، ناوی دەبرا.
رەفسەنجانی لە بواری قوڵبەندییەکانی رێژیم، لە توێژی راستی مامناوەندیدا بوو. بۆ لادانی لەسەر حوکمی ئاغای بنی سەدر، هەوڵێکی زۆری دا. لە ململانێی نێوان ئا. خومەینی و ئا. مونتەزیریدا، لەسەر موتەڵەقییەتی وەلی فەقیە، لەگەڵ میر حوسێنی مووسەوی- سەرۆک وەزیری ئەوکاتی، لە پشت خومەینی دژبە، مونتەزیری، عەلیی خامنەیی و زۆربەی شووڕای نیگابان، راوەستا. و دواتر بە پشتیوانی ئەحمەدی خومەینی و زۆربەی بەیتی رێبەری ئاغای موتەزیری لادا و لە دەست بەسەر کردنەکەشی لە ماڵێدا، چالاک بوو.
رەفسەنجانی لە دووبارە نووسینەوەی یاسای بنەڕەتیدا، دەسەڵاتێکی زۆری هەبوو؛ کە تێیدا هەم پۆستی سەرۆک وزیری لابرا و هەم دەسەڵاتە شووڕاییەکان، لابران یا لاواز کران و نەقشی کەسەکان و لەنێو کەسەکانیشدا، روحانییەتی سوونەتی- حەوزەیی توێژی راست پتر دەسەڵاتدار بوون.
شووڕای نیگابان کە هەتا دەورەی سێیەمی مەجلیسی شووڕای ئیسلامی، پتر نەقشی “استطلاعی” یانی چاوەدێری دەگێڕا، بەرەو “استصوابی” چوو؛ بەو مانایە کە کێی بۆ بەرژەوەندییەکانی کۆماری ویلایەتیی فەقیهی، بە دروست نەزانێ، لە پاڵوێنەکانی رەد نابێ.
دوو بەشی دەسەڵاتی رێبەری و سەرکۆماریی کە لە یاسای بنەڕەتی دوویەمدا، بەهێزتر کران و لە نێوان خامنەیی و رەفسەنجانیدا، دابەش بوو.
رەفسەنجانی دوایی ئاگربەستی شەڕی ماڵوێرانکەری ئێران و عێراق، دوو کردەوەی ئابووری و ئەمنییەتی ئەنجام دا، و سپای پاسداران و بەسیج و هێزە ئەمنییەتییەکانی هەنگاو بە هەنگاو بەهێزتر لە پێشوو کرد.
تەواوی کردەوە توند ئاژۆیی و فهندهمێنتاڵەکانی رێژیم، چ لە نێوخۆ و چ لە دەرەوەدا، و بەتایبەتی لەنێو زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی هەتا ساڵی ١٣٨٨(٢٠٠٩)، هاشمی رەفسەنجانی تێیدا بەرپرسیارە، کە لوتکەی هەمووی ئەو تیرۆرانەی رێبەران و تێکۆشەرانی سیاسی و جیابیر، کە خامنەیی و رەفسەنجانی دەگرتەوە لە دادگای جینایەتی میکۆنۆسی ئاڵماندا کە دوکتور شەرفکەندی و هاوڕێیانی تێیدا تێرۆر کران و گیانیان لێ ئەستێندرا، و حوکمیان لەسەر درا کە دەستووردەری سەرکی بوون. هەروەها لەپەروەندی ئامیای ئاراژانتینشدا، کە ٨٥ کەس گیانیان لێ ئەستێندرا.
رەفسەنجانی لە دەوری دوویەمی سەرکۆماری لە ساڵی ١٣٧٢ (١٩٩٣)دا، لە لایەک هەوڵی دهدا ئولگووی ئیسلامی دینگ شیائۆپینگی چینی رەچاو کا. بە کرانەوەی هێندێک فەزای داخراو و هان دان و باوکی لاوەکی حیزبی کارگوزارانی سازندەگی- کە زۆربەی دامەزرێنەر و بەرپرسەکانی لە نزیکانی خۆی بوو، مودێڕنیزم بەهیز بکا. لە لایەکی دیکەش باسی دروست کردنی”بۆمبی ئیسلامی” و لەنێوبردنی ئیسراییلی دەکرد، و تەشویقی گرووپە توند ئاژۆ و تیروریستە ئیسلامییەکانی دەکرد.
لە بەستێنی یەکەمدا رەفسەنجانی، لەگەڵ عەلیی خامنەیی تووشی جیاوازی بیروبۆچوون و کردەوە بوو. بەتایبەتی کاتێک بۆ سێیەمین جار ئیزنی بەربژێری بۆ سەرکۆماریی پێ نەدرا. بە دەرچوونی محەممەدی خاتەمی- سەر بە کۆمەڵگەی روحانیونی موباریز، بە سکرتیری کەڕووبی و لە قوڵی چەپی روحانییهت بوو- بەرانبەر بە ئەحمەدی ناتقی نووری- کە سەر بە کۆمەلێ روحانییەتی موباریز بوو کە رەفسەنانیش تێیدا بوو و بەیتی رێبەری پشتیوانی لێدەکرد، مەودای رەفسەنجانی و خامنەیی پتر بوو.
لوتکەی ناکۆكییەکان لەنێوان رەفسەنجانی و خامنەیی لە نۆیەمین خولی سەرکۆماری لە ساڵی ١٣٨٤ (٢٠٠٥)دا، بەتەواوی دەرکەوت و ئەحمەدی نهژاد لە بەرانبەر رەفسەنجانی و کەرووبیدا، بەسەرکۆمار کرا. رەفسەنجانی دەیزانی و هەموو پیانسێلی ناڕەزایەتییەکان دەناسی. بۆیە ناڕەزایەتی لە کردەوەکانی دەست و پێوەندەکانی بەیتی ڕێبەری، شووڕای نیگابان و سپا و بەسیج و هیزە ئەمنییەتییەکان بە پێچەوانەی کەرووبی، وەک: سکاڵا حەواڵەی “لای خودا” کرد، هەتا نیزامە دروست کراوەکەی خۆی لە گرێژەنە نەچێ.
ساڵی ١٣٨٨ (٢٠٠٩) و رووداوەکانی و دوای دوومین جار بە سەرکۆمار کردنەوەی ئەحمەدینهژاد- ئەو جار بە روو و چەنگی خوێناوییەوە-، بە قەولی موهەندیس مەیسەمی “حزب رجا” واته “راندەشداگان جمهوری اسلامی”، پتر لە پێشوو کرد. زۆرترین کەسانی لە بەرپرسانی سەرووی نیزام و هێزی کارامەی کە لە “متن”دا بوون، بەرەو “حاشیە” بران.
رەفسەنجانی و ئەوجار بەشێکی بنەماڵەکەشی بەتایبەتی فایزەی کچی و مێهدی کوڕێ هەڵوێستیان لە خەڵکانی ناڕازی نێوخۆیی تارادیەکی زۆر نزیک بوو. دواین نوێژی هەینی رەفسەنجانی-٢٦ ی پووشپەڕی ١٣٨٨-، بزمارەکانی تابووتی سیاسی و دەسەڵاتداریی بەهێزی رەفسەنجانی پتر کرد. چونکە بەشێوەی خۆی لای شەپۆلی سەوزی گرت و داوای ئازادی زیندانییە سیاسییەکانی ئەو روو بەربەرینەی خەڵکانی نارازی کرد.
رەفسەنجانی ساڵی ١٣٩٢ (٢٠١٣) و دەرنەچوونی لە پاڵوێنەی شووڕای نیگابانی رێبەر خامنەییدا، پتانسێلی قبووڵی ئەو لای خەڵکی خوازیاری ئاڵوگۆڕ- هەرچەند زۆر کەم و لەنێوان خراپ و خراپتریش بێ-، زیاتر کرد. پێک هاتنی توێژی رەفسەنجانی، روحانی، خاتەمی و سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی رووحانی بۆ سەرکۆماری سەڵماند.
بەرجام بەرهەمی ئەو توێژە لە لایەک خنکانی کۆماری ئیسلامی لەبەر باری گەمارۆکانی بانکی- نەوتی،نیزامی، تجاری، بە قەولی عەباسی عەبدی: نەخۆشەکە لە نێوان گۆڕستانی بەهێشتی زارا و نەخۆشخانە، بۆ شوێنی دوویەمی برا و لە لایەکی دیکە باسی بەرجامی ٢ و ٣ و ٤ دەکرێ کە لە هەموویاندا، خامنەیی و بەیت و سپای قودس و دەستی سپا بەگشتی که لە بەشێکی ئابووری و نەوت و جینایەتەکانی حەشدی شەعبی، تیپەکانی “فاطمییە و زینبیە”ن، پاشەکشەیان پێ دەکرێ.
خولی دەیەمی مەجلیسی شووڕا و خولی پێنجەمی خیبرەگانی رێبەریش، توێژی ئوسوولگەرا و بناژۆخوازی “بەرەی پایەدار” و میسباحی یەزدی، حوجەتییە، سوننەتگەرایانی حەوزەکانی زۆر لاواز کرد؛ و بەرەی روحانی، رەفسەنجانی، خاتەمی، حەسەنی خومەینی، بەرەو هەڵکشان چوون.
لە قاو دانی گەندەڵی ماڵی، کوشتاری زیندانیانی سیاسی( فاجیعەی ملی) بەهۆی بەیتی ئا. مونتەزیری، کارتۆنی خەوی، گۆڕستان خەوی، رادەی چوونە سەری مادە هۆشبەرەکان، بێکاری، کوشتاری کۆڵبەران و نارەزایەتی لە زیندانەکان مەسەلەی دەست بەسەری رێبەرانی ناڕازای، فاجیعەی سووریە و تاوانباربوونی کۆماری ئیسلامی و زۆر مەسەلەی دیکە جێی کێشەی ئەو دوو توێژەن. نە بۆ چارەسەرکردنی واقع بینانە، بەڵکوو بۆ پێشگیری لە شەپولی ئەگەری کۆمەلگاکانی ناڕازی، برسی و وزاڵە هاتوەکان لە لایەک کە لە ململانێی دوادەیەمین خولی سەرکۆماری لە مانگی گوڵان دا، کە یا تەحریمی زۆر گەورەی بەدواوە دەبێ یا کەرانەوەی پتر کە هەردووک حاڵەتی بۆ کولییهتی نیزامی کۆماری ئیسلامی جێی مەترسین.
لە لایەکی دیکە، هەڵبژاردنەکان لە ئەمریکا و هاتنی ترامپ و رووداوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە تایبەتی فاجیعەکانی سووریە، عێراق، یەمەن، هوزینەکانی دوای داعیش، هەمووی قورسایی لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن و ناچارە بە پاشەکشە یا شەڕێکی زۆر زۆر ماڵوێرنکەرە دەبێ.
لەو وەزعەدا، لەوانەیە ئەو پرسیارە بێتە گۆڕێ کە چۆنە خامنەیی رێبەر شیمانهی مەرگی پتر لێدەکرا، لە نەخۆشخانە بە سڵامەتی لە ژێر نەشتەرگەریی قورس دێتە دەر!؟ بەڵام هاشمی رەفسەنجانی- کوڕ گیراو-، کە نەخۆشی پێشووی لەو بابەتەی نەبوو، کوتوپڕ لە نەخۆشخانە دەمرێ؟!
راستە رەفسەنجانی یەکێک لە گرینگترین مۆرەکانی سیاسەبازی بەتوانای هاوسەنگی پێکهێنانەکانی کۆماری ئیسلامی بوو، کە بە “مردی برای تمام فصول، جعبەی سیاە نظام، اکبر شاە، آقای سیام” و … ناو دەبرا.
بەڵام لەو وەزعییەتەدا، مەرگی رەفسەنجانی هەم خەسارێکی گەورهیە بۆ کۆماری ئیسلامی و هەم ئیمکانی خوڵقانی قەیرانێکی قووڵە بۆ رێژێم هەیە و مەرگەکەی بە ئاسانی قبوڵ ناکرێ. چونکە ویلایەتی موتڵەقەی خامنەیی بەڕەسمی نەناسی. تیزی رێبەریی شووڕایی و ویلایەتی شوورایی هێنابووە گۆڕێ. بەشێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ وەک: “رأس فتنە” و “بی بصیرت” لە لایەن رێبەی و بیتەکەی دەناسێندرا و…