یه‌ک دوو رۆژ پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی پێشووی رۆژنامه‌ی “کوردستان”، قه‌ڵای دێموکرات له شه‌وی یه‌ڵدا و له کاتی جه‌ژنگرتنی یادی له‌دایکبوونی د. قاسملوودا بوو به ئامانجی تێرۆریزمی نوێی کۆماری ئیسلامی. ئه‌و کرده‌وه تێرۆریستییه له راستیدا جێبه‌جێکردنی هه‌ڕه‌شه‌کانی چه‌ند مانگی رابردووی کاربه‌ده‌ستانی رێژیم له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حزووری پێشمه‌رگه‌کانی دێموکرات له‌سه‌ر سنووره‌کان و له نێوخۆی وڵات‌دا بوو. وێڕای ریسوا کردنی ئه‌و جینایه‌ته، پاشماوه‌ی ئه‌م وتاره پێشکه‌ش به رووحی پیرۆزی شه‌هیدانی “یه‌ڵدای خوێناویی دێموكڕات”، به‌تایبه‌تی فه‌رمانده‌ی شه‌هید عه‌لی قۆیتاسی ده‌كه‌م که قاره‌مانێکی مه‌یدانی خه‌بات و خۆڕاگریی چه‌کداری بوو.
**
له به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م باسه‌دا، به‌پشتبه‌ستن به هێندێک بنه‌مای هزری و قانوونی، شه‌رعیه‌تی خه‌باتی چه‌کداریمان روون کرده‌وه. پوخته‌ی ئه‌و به‌شه ئه‌وه بووکه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که گوتاری سیاسیی حیزبی ئێمه و زۆربه‌ی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و پێوه‌ندییه‌دا له خانه‌ی به‌رگریی ره‌وادا جێی گرتووه، بۆ گه‌لێکی خاوه‌ن مافی دیاریکردنی چاره‌نووس ئه‌و هه‌قه‌ش هه‌یه که له نه‌بوونی به‌ستێنی دێموکراتیک و سیاسی بۆ بردنه‌پێش و چاره‌سه‌ری پرسه‌كه‌ی، شێوازی چه‌کدارانه، نه‌ک هه‌ر وه‌ك دژکرده‌وه‌یه‌ک له به‌رامبه‌ر هێرش و ده‌ستدرێژیدا، به‌ڵكوو به‌شێوه‌یه‌کی ده‌سپێشخه‌رانه و لهسهرپێخۆڕاوهستاو (قائم بالذات)یش به‌کار ببا. له‌م به‌شه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین سه‌رنج بده‌ینه هۆکار و ئامانجی خه‌باتی چه‌کداری چ به‌گشتی و چ به‌تایبه‌تی له کانتێکستی خه‌باتێک که حیزبی دێموکرات به‌ڕێوه‌ی بردووه.
هۆکار و ئامانجی خه‌باتی چه‌کداری
زۆر له‌و چه‌مکانه‌ی بزووتنه‌وه رزگاریخوازه نیشتمانییه‌کان ته‌نانه‌ت له مه‌یدانی سیاسیش‌دا به‌کاری ده‌به‌ن، هه‌ڵقووڵاو و گرێدراوی چه‌مکه سه‌ربازییه‌كانن. به ته‌بیعه‌تی ئه‌وه که ویستی گه‌لان بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستی له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا به مانای بردنه ژێرپرسیاری حاکمیه‌ت و کۆنتڕۆڵی خاک له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته مهوجوودهکانهوه بووه، ملهوڕی و ملنه‌دانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه بۆ ئه‌م ویسته ره‌وایه به شێوه‌یه‌کی سروشتی خه‌باتی گه‌لانی خستۆته سه‌ر رێچکه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فیزیکی و ره‌هه‌ندی چه‌کدارانه‌ی پێ به‌خشیوه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به درێژایی مێژووی بیری سیاسی و ئیداره‌ی ململانه‌کان، پێوه‌ندییه‌کی قووڵ له‌نێوان زانستی سیاسه‌ت و هونه‌ری شه‌ڕ یان هونه‌ری سیاسه‌ت و زانستی شه‌ڕدا هه‌بووه. شتێک که ته‌نانه‌ت له رووی ئێتیمۆلۆژی(ریشهناسیی وشه‌کان)یشه‌وه له‌م بواره‌دا زۆر به‌رچاوه.(١) بۆ نموونه دوو چه‌مکی هه‌ره بنه‌ڕه‌تی بۆ پۆلێنی مه‌به‌ست و ئامانجه‌کان له خه‌باتی میلله‌تێکدا واته “تاکتیک” و “ستراتژی” هه‌ردووکیان هه‌ڵقوڵاوی ئه‌ده‌بیاتی سه‌ربازیین. نه‌ک هه‌ر وشه‌ی “تاکتیک” -که ئه‌مڕۆ بۆ هه‌ر چه‌شنه ئاقار و مێتۆدێک له به‌ستێنی سیاسیش‌دا به‌کار دێ- له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه به مانای هونه‌ری جووڵاندنی هێزه نیزامییه‌کان له مه‌یدانی شه‌ڕدا به‌کاربراوه، به‌ڵکوو وشه‌ی “ستراتێژی”یش -که ئه‌مه‌یان ئه‌مڕۆ له گوتاری بزووتنه‌وه رزگاریخوازهكاندا پێش هه‌موو شتێک بریتییه له دووره‌دیمه‌نی خوازراو و ئاقاری گه‌وره‌ی سیاسی-له ریشه یوونانییهكهیدا (ستراتیغییا) له‌پێشدا به مانای هونه‌ری فه‌رمانده‌یی و به‌ڕێوه‌بردنی سوپا به‌کار هاتووه.
پێوه‌ندیی نێوان “ستراتژی و تاکتیک” له رووی تێرمینۆلۆژییه‌وه، درێژکراوه (امتداد)ێکی روونی له به‌ستێنی ناوه‌رۆک و به‌کاربردنیشدا هه‌یه. به‌هۆی ئه‌وه که گیروگرفته‌کانی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ویستی کۆتایی گه‌لان له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته به‌هێز و سه‌رکوتکه‌ره‌کاندا پێویستیی به‌کاربردن و تاقیکردنه‌وه‌ی مێتۆدی جۆربه‌جۆری به‌سه‌ر ئه‌و گه‌لانه‌دا سه‌پاندووه، هه‌روه‌ها به‌هۆی فره‌چه‌شن بوونی به‌ستێنی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێکهاته‌ی گوتاریی بزووتنه‌وه رزگاریخوازه‌کان، ئه‌م بزووتنه‌وانه هه‌میشه ناچار بوون له بردنه‌پێشی خه‌باتی خۆیاندا به‌پێی هه‌لومه‌رج و هاوکێشه‌ی هێز(توازن قوا) ریزبه‌ندییه‌کی که‌م و زۆر پایه‌دار(ثابت)ی ستراتژی و تاکتیکه‌کان بکه‌ن.
ئه‌م ریزبه‌ندییه‌ی نێوان ستراتێژی و تاکتیکه‌کان که له راستیدا هه‌وڵێک بووه بۆ هه‌ماهه‌نگ کردنی شێواز و ئاقاره نالێک و بگره ناته‌باکانی خه‌بات، له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌ژێر هێژێمۆنیی گوتاری مارکسیست- لێنێنیستی له‌نێو بزووتنه‌وه رزگاریخوازییه‌کانی جیهانی سێهه‌م و له ئێرانیش به‌شێوه‌ی وردتر له که‌ناڵی هزری “مائۆ”وه هاتۆته نێو بازنه‌ی باس و بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه له نه‌یارانی رێژیمی شاهه‌نشاهی که باوه‌ڕیان به پێویستیی په‌نابردن بۆ مێتۆدی چه‌کدارانه هه‌بووه. له‌م پێوه‌ندییه‌دا به‌تایبه‌تی نووسینه‌کانی مه‌سعودی ئه‌حمه‌دزاده که هه‌وڵێک بووه بۆ تیئۆریزه کردنی مێتۆدی چه‌کداری هه‌م وه‌ک ستراتژی و هه‌م تاکتیک و ئه‌و ده‌رسانه‌ش که له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێویست بووه له بزووتنه‌وه‌ی “سیاهکل” وه‌ربگیرێ شیاوی ئاماژه و سه‌رنج پێدانه.(٢)
بزووتنه‌وه‌ی کورد له ئێران هه‌ر له‌و کاته‌دا که ئاگاداری رووداو و ئاڵوگۆڕه‌کانی ده‌وروبه‌ر و دنیای ده‌ره‌وه بووه، له‌و بواره‌دا نه‌ک هه‌ر خاوه‌نی روانگه و مه‌رامی تایبه‌ت به خۆی بووه، به‌ڵكوو ئه‌زموون و رابردوویه‌کی کۆنتر و دهوڵهمهندتریشی له به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئێران هه‌یه. جیا له‌و به‌ره‌نگارییه چه‌کدارییانه‌ی له سه‌رده‌می شۆڕشی سمکۆ و له په‌راوێزی رووخانی کۆماری کوردستاندا روویان داوه، دیارترین جووڵه‌ی پارتیزانیی شۆڕشگێڕانی کورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا واته بزووتنه‌وه‌ی “٤٦-٤٧”به دوو سێ ساڵ پێش بزووتنه‌وه‌ی سیاهکه‌ل به‌ڕێوه چووه. هه‌ربۆیه شتێکی سروشتییه که گوتار و بیرکردنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانی کورد له ئێران و هی رێبه‌رانی حیزبی دێموکرات له‌و پێوه‌ندییه‌دا وێڕای ئه‌وه که شوێنه‌واری له گوتاری باوی نێو بزووتنه‌وه رزگاریخوازییه‌کانی جیهان و زێهنیه‌تی زاڵ به‌سه‌ر ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌وده‌می ئێران وه‌رگرتووه، به‌رهه‌می به‌ستێن و زێهنیه‌تی تایبه‌ت به خۆیشی بووه.
له راپۆرتێک‌دا به قه‌ڵه‌می د. قاسملووکه پێشكه‌ش به کۆنگره‌ی سێهه‌می حیزبی دێموکراتی کوردستان (١٩٧٣) کراوه، کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ئه‌و حیزبه خه‌باتی چه‌کداریی به “شێوه‌ی ئه‌ساسیی خه‌باتی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران داناوه”. ئه‌م راپۆرته که چ به‌هۆی وێكچوونی هه‌لومه‌رجی ئه‌وکات و بارودۆخی ئێستای خه‌باتی حیزبی دێموکرات و چ به‌هۆی وردبینیی سیاسی و زانستیبوونی، ده‌کرێ وه‌ک مانیفێستێکی زیندووی خه‌باتی ئه‌و حیزبه له سه‌رده‌می ئێستاشدا چاو لێ بکرێ، له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هۆکاری باوه‌ڕمه‌ندی به‌م شێوازه له خه‌بات ده‌نووسێ :”ئه‌م شێوه خه‌باته له‌لایه‌ن رێژیمی دیکتاتۆری شاوه به‌سه‌ر هێزه نیشتمانییه‌کانی ئێران‌دا سه‌پێندراوه. له‌ڕاستیشدا له هه‌لومه‌رجی ئێستا و له چوارچێوه‌ی رێژیمی شادا هیچ گۆڕانێکی قووڵی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی مومکین نیه. رووخاندنی ئه‌و رێژیمه‌ش له هه‌لومه‌رجێکدا که باس کرا ته‌نیا یه‌ک رێگای هه‌یه، ئه‌ویش شێوه‌ی خه‌باتی چه‌كداره”.(٣)
ئه‌وه که گرتنه‌به‌ر یا لانیکه‌م باوه‌ڕ به خه‌باتی چه‌کداری له سه‌رده‌می رێژیمی شادا شتێکه که ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌سه‌ر شۆڕشگێڕانی کوردی‌دا سه‌پاندبوو و ئه‌وان له نه‌بوونی هیچ ده‌رفه‌ت و به‌ستێنێک بۆ دروست کردنی گۆڕانی سیاسی له رێگای دێموکراتیک یان هه‌ر نه‌بێ ئاشتیخوازانه‌وه خۆیان ناچار ده‌دیت که بیر له په‌نابردن بۆ ئه‌م شێوازه هه‌ره پڕ تێچوویه له خه‌بات بکه‌نه‌وه، پاش هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی هێنده‌ی دیکه‌ش له گوتار و کرداری حیزبی دێموکرات و هێزه مه‌یدانییه‌کانی کورد له ئێران‌دا زه‌ق بۆوه. دیاره وه‌ك دواتر باسی ده‌كه‌ین چه‌مکی فره‌ڕه‌هه‌ندیی خه‌بات و پێویستیی ده‌کارخستنی زیاتری هه‌موو به‌ستێنه‌کانی تێکۆشان هه‌م له نێوه‌ڕاسته‌کانی ده‌هه‌ی حه‌فتای هه‌تاوی به‌ولاوه و هه‌م به‌تایبه‌تی پاش کۆنگره‌ی چارده‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاوتر له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی حیزب و تا راده‌یه‌کیش له تێکۆشان و کارکردی ئه‌و حیزبه‌دا به‌رجه‌سته بۆته‌وه و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه جه‌خت کراوه که “ئه‌وه رێژیم نیه که ده‌بێ مه‌یدانه‌کانی خه‌باتمان بۆ دیاری بکا”.(٤) به‌ڵام له‌سه‌ر یه‌ک ئه‌وه که مێتۆدی شۆڕشگێڕانه و خه‌باتی چه‌کداری به‌رهه‌می سیاسه‌ته ئه‌منیه‌ته‌کانی رێژیم و داخراویی سیستمی مه‌وجوود له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری سیاسیی پرسی کورد له ئێرانه له گوتار و روانینی حیزبی دێموکرات و زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتدا هه‌روا له‌جێی خۆیه‌تی.
هه‌روه‌ک چۆن سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له گرتنه‌به‌ر یان باوه‌ڕ به خه‌باتی چه‌کداریدا فاکته‌ری هه‌ره دیاریکه‌ر بووه، ئامانجی ئه‌م شێوه‌یه‌ش له خه‌بات له کانتێکستی خه‌باتی کورده‌کانی ئێران و حیزبی دێموکرات‌دا زۆرتر کاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته و فشارهێنان بۆ گۆڕینی بووه. ئه‌مه پێش هه‌موو شتێک بۆ مۆدێلی هه‌ڵبژێردراو له خه‌باتی چه‌كداری واته شه‌ڕی پارتیزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه. له دنیادا شه‌ڕی پارتیزانی یان “گێریلا” له کانتێکستی زۆر جیاواز و به ئامانجی جۆراوجۆر به‌ڕێوه چووه. به‌ڵام سه‌رجه‌م تیئۆریسیهنهكانی ئه‌و جۆره له شه‌ڕ (له “سون تزو”ی چینیه‌وه وه بگره که 2500 ساڵ پێش ئێستا له “هونه‌ری شه‌ڕ”دا ئه‌و تاکتیکانه‌ی باس کردوون که ئه‌مڕۆ له خه‌باتی پارتیزانیدا به‌کار ده‌برێن تا “رێژیس دوبره”ی فه‌ڕانسه‌یی که شۆڕشی “فۆکۆ”ی چهگوارای فۆرمووله کردبۆوه) له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که ئه‌م شێوازه بریتییه له شه‌ڕێکی ناڕێکوپێك که ئامانجی سه‌ره‌کیی نیزامی نیه، به‌ڵکوو سیاسییه. به‌و مانایه که هێزێک که له رووی ژماره و لۆژیستیکهوه له هێزی ده‌سه‌ڵات لاوازتره به‌پشتبه‌ستن به پشتیوانیی زۆرینه‌ی خه‌ڵك [هه‌ربۆیه خه‌ڵكی سڤیل ناکاته ئامانج] کرده‌وه‌ی ئامانجدار و غافڵگیرانه‌ی سه‌ربازی نه‌ک به‌مه‌به‌ستی کۆنتڕۆڵی خاک و راماڵینی هێزی به‌رامبه‌ر، به‌ڵکوو بۆ ئه‌زیه‌ت کردن و زه‌ربه وه‌شاندن له هێزی ده‌وڵه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پلانه‌کانی و له ئه‌نجامدا دروستبوونی به‌ستێنی گۆڕان ئه‌نجام ده‌دا.(٥)
به‌ده‌ر له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هونه‌ری شه‌ڕ که له خه‌باتی چه‌کدارانه‌ی حیزبی دێموكراتیشدا به‌ڕوونی به‌دی کراون، جه‌ختی ئه‌و حیزبه له‌سه‌ر ئه‌وه که مه‌سه‌له‌ی کورد رێگاچاره‌ی نیزامی نیه؛ راگه‌یاندنی ئه‌وه که له حاڵه‌تێکدا که گه‌لی کورد له ئێران به‌ته‌نیا ناتوانێ ده‌سه‌ڵات بڕووخێنێ مه‌به‌ست له شه‌ڕ ناچارکردنی ده‌سه‌ڵات بۆ وتووێژه؛ به ئینسانی کردنی شه‌ڕ و هه‌وڵدان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی تێچووی ئینسانیی شه‌ڕ (کشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له شاره‌کان، رێزگرتن له قانوونی به‌شه‌ردۆستی)؛ و زۆر نیشانه‌ی دیکه ئه‌و راستییه ده‌گه‌یه‌نن که ئه‌و حیزبه ته‌نانه‌ت له ده‌هه‌ی شه‌ستی هه‌تاویدا که ده‌ستی پێشمه‌رگه‌کانی بۆ عه‌مه‌لیاتی ده‌سپێشخه‌رانه‌ی چه‌کدارانه ئاوه‌ڵا کردبوو، شه‌ڕی بۆ شه‌ڕ یان به ئامانجی نیزامی نه‌کردوه به‌ڵکوو تاکتیکی نیزامیشی کردۆته تابعێکی مه‌نتقی سیاسی.
(درێژه‌ی هه‌یه)
(١)هێربێرت رۆزینسکی، “سنووری چه‌مکه‌کان له‌نێوان ستراتێژی، ئۆپه‌راسیۆن و تاکتیک له هونه‌ری شه‌ڕدا”، نووسراوه‌کانی کالیجی ده‌ریایی شه‌ڕ له نیوپۆرت، ١٩٥٠(فه‌ڕانسه‌یی).
(٢)مسعود احمد زاده، “مبارزه مسلحانه؛ هم استراتژی، هم تاکتیک”، چریکهای فدائی خلق ایران، ١٣٤٩.
(٣)راپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگره‌ی سێهه‌م، ١٩٧٣، چاپی به‌غدا، لاپه‌ڕه ٤٧.
(٤)وه‌ک تازه‌ترین ئاماژه، وتاری هاوڕێ سه‌عید بێگزاده ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حدک له رێوڕه‌سمی رێزگرتن له شه‌هیدانی یه‌ڵدای خوێناویی دێموكرات له ستۆکهۆڵم.
(٥)ژێرار شالیان، گه‌شتێک به‌نێو چل ساڵ شه‌ڕی پارتیزانیدا، پاریس، ٢٠٠٦ (فه‌ڕانسه‌یی).
لە ژماره ٦٩٥ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه