ده‌كرێت»چاوه‌روانی« تێكه‌ڵ به «ئومید» بۆ گۆرانكاری‌و خۆبینینه‌وه له‌و گۆرانكارییه له ده‌ست هێز یا كۆمه‌ڵێك هیزیترو گه‌یشتن به ئامانجه‌كانت له سه‌ر حیسابی توانایی خهلكیتر، وه‌ك چۆن له زاتی هه‌موو مرۆڤێك هه‌یه، ده‌كرێت ئه‌و چاوهروانیهو ئۆمید به‌ستنه به تواناكانی ئه‌ویتر له پێناو وه‌دی هاتنی خواسته‌كانیش به‌شێك بێ له حه‌زی مرۆڤی سیاسی بۆ وه‌دی هێنانی ئه‌و گۆرانكارییانه‌ی كه بۆ خۆی توانا‌و مه‌جاڵی پێكهێنانی نیه.
بێگۆمان له كۆتاییه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نوێش كه‌م نه‌بوون ئه‌و گۆرانگارییانهی كه مرۆڤی گۆرانخوازی خۆجێی هیچ رۆڵیكی نه‌بوو تێیاندا به‌ڵام هاوكێشه سیاسیی‌و ململانێی كۆمه‌لێك هێزی دژهبهریتر له سه‌ر خاكه‌كه‌یان دهرفهتو گۆرانكاری بۆ ئه‌م هێزه گۆرانخوازه خۆجییانهی هێناوه‌ته گۆرێ، به‌ڵام ئه‌زمونی گۆرانكارییه سیاسییه‌كان ئه‌وه‌مان پێ ده‌لێن كه ئه‌گه‌ر خۆت به‌شێك نه‌بێت له میكانیزمیگۆران، ده‌كرێت له ئه‌گه‌ری رووداوانی گۆرانیش، خۆت ببی به قوربانی گۆران وه‌ك ئه‌وه‌ی له شۆرشی سالی 1357ی هه‌تاوی بۆ كورد‌و هیزه كوردییه‌كان پێش هات.
ده‌مه‌وێ بلێم بۆ سێ ده‌یه‌یه كه ئومیدێك له عه‌قلیه‌تی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی شكڵی گرتووه به‌وه‌ی رۆژێك، ئه‌مریكا هێرش بكاته سه‌ر ئێران، ئه‌م جۆره له بیركردنه‌وه لای ئێمه باگراوه‌ندێكی مێژوویی هه‌یه، سه‌رده‌مێك هه‌موو هیواكان له سه‌ر پشتبه‌ستن به هێزیكی وه‌ك سوڤییه‌ت ههڵچێنرا بوون، له ئێستاشدا ئه‌م هیواو ئۆمێده به ئه‌مریكا هه‌ڵچێنراوه كه ده‌كرێت له ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی ئێران‌و ئه‌مریكا بۆ هه‌میشه ماڵاوایی له‌و چاوه‌ڕوانیه بكرێت.
هاتنه سه‌ركاری ئوباماو شكست‌و پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكا له‌و وڵاتانه‌ی كه به زه‌بری هێز رزگاری كردبوون‌و به خۆداهاتنهوهی روانینی سیاسی ئه‌مریكی له ناوچه‌كه‌و ره‌خنه له‌م سیاسه‌ته له نێوخۆی ئه‌مریكا كه باراك ئۆبامای لێكهوتهوه، به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر سیاسیه‌كی سیاسه‌تزان، هه‌ست به گۆرانی سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به ناوچه‌كه‌و وڵاتێكی وه‌ك ئێران بكات، ئه‌م دۆخه هه‌ر ئۆبامای له ئه‌مریكا نه‌هێنا سه‌ركار به‌ڵكوو رووحانیشی له‌ئێران هێنایه سه‌ركار، دوو رێكاری سیاسی كه ئه‌وه‌نده‌ی پێویستیان به هاوته‌ریببوون له ناوچه‌كه ده‌كرد به قه‌د ئه‌وه پێویستی یان به به گژدا چوونی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر نه‌بوو.
به‌ڵام سیاسیی كوردی نه‌یتوانی نه قوناغی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به جێ بێلێتو نه توانی ماڵاوایی له خه‌ونی كۆمارییه‌كان بۆ وه‌شانی گورزی سه‌ربازی بكات. له گه‌ل ئه‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق‌و خۆ لادان له رووخانی حكوومه‌تی سووریا‌و له‌م دوایانه‌ش كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی شهڕیتر له یهمهنو جێگرتنه‌وه‌ی ئێران له‌و وڵاتانه‌و بێمهیلی به‌رامبه‌ر به هاتو هاواره‌كانی ئیسرائیل‌و دریژه‌دان به ره‌وتی 12 ساڵه‌ی دانیشتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران، به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سیگناڵه وه‌ربگیرێ كه ئێران‌و ئه‌مریكا هه‌مان دوو وڵاتی سه‌رده‌می بووش كه ئێرانی خستبووه به‌ره‌ی شه‌یتان نین!
له‌ولاتریشه‌وه پێشرهوییهكانی ئێرانیش له ناوچه‌كه نه‌یده‌توانی به بێره‌زامه‌ندی ئه‌مریكا له پێناو رازی كردنی ئه‌م وڵاته بۆ خستنه ژیر چاوه‌دێری به‌رنامه ئهتۆمیهكهیو لێدان له هاوپه‌یمانه لوتبهرزهكانی له به‌رچاو نه‌گرین.
به هه‌موو ئهوگۆرانكاریانهی له ناوچه‌كه روویان دا، سیاسه‌تی چاوه‌ڕوانی كوردی هه‌ر له سه‌ر بنه‌مای پشت به‌ستن به تێكچونی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌و زۆرجاریش شاگه‌شكه بوون به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل خۆی نوێ ده‌كرده‌وه‌و له كرده‌وه‌ش دا له‌ژیر كاریگه‌ری هه‌ژمونی ئێران له باشووری كوردستان، هه‌ر ده‌هات ده‌توایه‌وه!
هه‌موو ئه‌و خوێندنانهوه لێره‌دا مایه‌پوچ دهرچوونو ده‌مێنێته‌وه ئه‌م عه‌قلیه‌ته چون هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ گۆرانكارییه نوێیه‌كان دهكاتو چ خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆی ده‌خاته روو، خوێندنه‌وه‌یه‌ك كه بتوانی هه‌ستانه‌وه‌یه‌ك له‌م زهمینگیربونه بێنێ‌و جارێك بۆ هه‌میشه بلێت ئه‌وپێش بینیهم هاته دی!
له راستی چه‌قبه‌ستووی عه‌قلی سیاسی‌و به وته‌ی عه‌باس وه‌لی نه‌بوونی فیكر‌و گیرسانه‌وه له هه‌واری خهڵكیتر كه ئه‌م گیرسانه‌وه زۆرجار تا ئاستی سرینه‌وه بوون له رۆژهه‌ڵاتی بوون هه‌نگاوی ناوه، وایكردوه ئه‌م جوره له سیاسه‌تكردن، هه‌مان سیاسه‌تی چاوه‌روانی له گۆدودا بێ‌و هه‌موو خوێندنه‌وه‌یه‌ك جگه له‌م شێوه فكره ره‌تبكه‌نه‌وه كه له دواجاردا ئه‌مه باجدانی گه‌وره له گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێ.
له ژماره ٦٥٣ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه