هه‌موومان چه‌مکی دیفاعی ئیستراتیژیکمان بیستووه که به‌رپرسانی ئێران له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به کاری دێنن. ئێران به پێی ئه‌م چه‌مکه، یان باشتره بڵێم له چوارچێوه‌ی ئه‌م ئیستراتیژییهدا سنووره ئه‌منییه‌تییه‌کانی خۆیان زۆر ئه‌ولاتر له سنووره‌کانی ئێران وێنا ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر زۆر ئه‌ولاتر له سنووره‌کانمان به‌ره‌ڕووی “دوژمنان” نهبیبنهوه، ئه‌وه دوژمنان له سنووره‌کانی ئێران و ته‌نانه‌ت له نێوخۆی ئێران په‌لاماری کۆماری ئیسلامی ده‌ده‌ن و شه‌ڕه‌که ده‌کێشنه نێو چوارچێوه‌ی جوغرافیایی ئێران. ئه‌ساسی ئه‌م ئیستراتیژییه له‌سه‌ر ئه‌وه بینا کراوه که ده‌بێ له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئێران و، له قووڵایی خاکی دراوسێکانی ئێران، له دژبه‌رانی “بلفعل و بلقوه”ی ئه‌و وڵاته بده‌رێ، لاواز بکرێن یان له‌نێو ببرێن، بۆ ئه‌وه‌ی که نه‌توانن له‌سه‌ر سنووره‌کان و ئه‌ولاتر له‌وه‌ش له نێوخۆی ئێران، ببنه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامی.
هه‌رچه‌ند ئه‌م ئیستراتیژییه له ژێر ناوی “قووڵایی دیفاعی ئیستراتیک”دا فورموله کراوه و وا ده‌نوێنن که ئه‌وه‌ی که ئێران له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له دژی داعش و نه‌یارانی خۆی و هاوپه‌یمانه‌کانی، به تایبه‌ت له سووریه و عێراق ئه‌نجامی داوه، “دیفاعی ئیستراتیژیک” له خۆی بووه و ئه‌گه‌ر وای نه‌کردبا، داعش و نه‌یاره‌کانی، له‌سه‌ر سنووره‌کان و له نێوخۆی ئێران به‌رۆکیان ده‌گرت. به‌ڵام ئه‌م چه‌مکه له راستیدا “هێرشێکی پێشگیرانه”یه بۆ سه‌ر دژبه‌رانی “بلفعل و بلقوه”ی کۆماری ئیسلامی. واتا پێش ئه‌وه‌ی که ئه‌وان زیان به کۆماری ئیسلامی بگه‌یه‌نن، کۆماری ئیسلامی پێشده‌ستی بکا و زه‌ربه‌یان لێ‌بدا.
کۆماری ئیسلامی له رێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه هه‌وڵی دا ئه‌م خوێندنه‌وه بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی ئێران، له کۆمه‌ڵگه‌شدا جێ بخا و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ خۆی بخا. ئه‌گه‌ر سه‌یری بۆچوون و هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵێک له رووناکبیرانی ئێرانی بکه‌ین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که تا راده‌یه‌ک له‌م بواره‌دا سه‌رکه‌وتوو بووه؛ ئاڵوگۆڕ و شه‌ڕی نێوخۆیی وڵاتانی سووریه و عێراق له چه‌ند لاوه به قازانجی کۆماری کۆماری ئیسلامی شکاهوهتهوه: یه‌که‌م: شه‌ڕ و ماڵوێرانی له سووریه و عێراق و، درێژه‌کێشانی، وایکرد که خه‌ڵكی ئێران به پارێزه‌وه و به رێگای دیکه داوای مافه‌کانیان بکه‌ن و له‌وه بترسن که ئێرانیش وه‌ک ئه‌و وڵاتانه‌ی لێبێ. دووهه‌م: کۆماری ئیسلامی له رێگه‌ی شاندنی هێزێکی زۆر بۆ وڵاتانی سووریه و عێراق، بۆ به‌رگری له هاوپه‌یمانه‌کانی و سه‌رکوتی دژبه‌رانیان، ئه‌زموونێکی زۆری به تایبه‌ت له بواری شه‌ڕی نێوخۆیی و چۆنیه‌تیی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌ڕی نێو شاره‌کان، به‌ده‌ست هێناوه و له داهاتوودا به‌که‌ڵکی دێت. شکی تێدا نییه که یه‌کێک له ئامانجه‌کانی ئێران بۆ شاندنی ئه‌و هێزه زۆره و دانی ئه‌و هه‌موو تێچووه ماددی و مرۆییه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌زموون و که‌ڵک لێوه‌رگرتنی له کاتی خۆیدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه. سێهه‌م: ئێران له رێگه‌ی هه‌ڵخڕاندنی هه‌ستی ناسیۆنالیستی و مه‌زهه‌بی، تا راده‌یه‌ک توانی حزوور و به واتایه‌کی دیکه ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی له وڵاتانی سووریه و عێراق پاساو بدا و هه‌مووی ئه‌مانه‌ش به ناوی پاراستنی ئه‌منیه‌تی ئێران، له قالب بدا. چوارەم: خۆتێوەگلاندنی لە کێشەیەکی ئەمنی، کەش و بەستێنی مانۆڕری زیاتر بۆ دەسەڵاتی پاوانخواز دەخوڵقێنی هەتا پەرەی زیاتر بە پاوانخوازێتی خۆی لە نێوخۆ بدات و هەموو دەرگاکانی دەسەڵات بە بیانووی ئەمنییەتی دابخا.
به‌م شیکردنه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئێران ئیستراتیژی “قووڵایی دیفاعی ئیستراتیژیک” یان “هێرشی پێشگیرانه”، له ئاستی دیکه و له بواری دیکه‌دا به‌کار بێنێ. واته ئه‌مجاره ئه‌و ئیستراتیژییه له هه‌مبه‌ر داعش و گرووپه توندڕه‌کانی دیکه‌ی دژبه‌ری خۆی و هاوپه‌یمانه‌کانی، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و زه‌ربه لێدان له ئه‌حزابی ئازادیخواز و رزگاریخوازی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که له دوای هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامییه‌وه، “نا”یان پێگوت و خه‌باتیان له دژی ده‌ست پێ‌کرد، بگوزازێتهوه و په‌ره‌ی پێ‌بدا. له‌وانه‌یه کۆماری ئیسلامی پێی وابێ مادام ئه‌و ئیستراتیژییه له ئاستێکی به‌ربڵاوتر و له دژی داعش و نه‌یاری خۆی و هاوپه‌یمانه‌کانی، ئه‌نجامی به‌ده‌ست هێناوه، بۆچی له ئاستێکی دیکه‌دا و له دژی حیزبه‌کانی دژبه‌ری خۆی، که نوێنه‌رایه‌تیی خه‌باتێکی به‌رحه‌قی گه‌لێک ده‌که‌ن، به‌کار نه‌هێنێ! ته‌قینه‌وه‌کانی شه‌وی یه‌ڵدا له به‌رده‌م بنکه‌ی سه‌ره‌کیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ده‌کرێ له‌م ده‌لاقه‌وه لێک بدرێنه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م شیکردنهوهیهمان بۆ ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌کانی شه‌وی یه‌ڵدا قبوو بێت، ده‌بێ وه‌ک ده‌سپێک لێی بڕوانین و چاوه‌ڕوانی رووداوی دیکه، له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه بۆ زه‌ربه لێدان له به‌تایبه‌ت حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات بین. ئه‌گه‌ر حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات له به‌رنامه‌یان دابێ به‌شێوه‌یه‌کی مه‌یدانی و جیددی‌تر له نێو خه‌ڵکی خۆیاندا حزووریان هه‌بێ، ئیحتمالی هه‌یه کۆماری ئیسلامی له‌مه‌وبه‌دوا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که له وه‌رزه گه‌رمه‌کاندا چاوه‌ڕوانی چوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بێ و به قه‌ولی خۆیان، له “زه‌مینی خۆیدا” رووبه‌ڕوویان بێته‌وه، ئه‌مجاره پێشده‌ستی بکا و دوورتر له “سنووره‌کانی خۆی” و له هه‌ر شوێنێک که بتوانێ، زه‌ربه‌یان لێ‌بدا. ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره له ته‌قینه‌وه‌کانی شه‌وی یه‌ڵدادا به‌رجه‌سته بوو و، له‌وانه‌یه په‌ره‌ش بستێنن، هه‌ڵگری هه‌ندێک توخمه که له ساڵان و ده‌یه‌کانی رابردووش‌دا تاقی کراوه‌ته‌وه و دیتوومانه؛ به‌و جیاوازییه‌وه که ئامانجدارتر له پێشوو و، له چوارچێوه‌ی فورمولی ده‌قیقتری “هێرشی پێشگیرانه”دا جێ ده‌گرن.
کۆماری ئیسلامی بیجگه له ئه‌زموونه‌کانی له سووریه و عێراقدا، که له ژێر تیشکی قووڵایی دیفاعی ئیستراتیژیکدا به‌ده‌ستی هێناون، چاوی له مۆدێلی ده‌رپه‌ڕاندنی موجاهیدینی خه‌ڵقه له عێراق. هه‌رچه‌ند نموونه‌ی موجاهیدین و حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات، له زۆر رووه‌وه به‌راوردێکی “معالفارق”ه؛ بۆ نموونه حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات له نێو میلله‌تی خۆیان دان، به‌ڵام دوور نیه کۆماری ئیسلامی ئه‌گه‌ر بتوانێ بیه‌وێ به چه‌شنێک شه‌ڕی ره‌وانی له دژی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات بکا و، واوه‌تر له‌وه‌ش به شێوازی جۆراوجۆار، زیانیان پێ بگه‌یه‌نێ.
له خۆشبینانهترین حاڵه‌تدا، ته‌قینه‌وه‌کانی شه‌وی یه‌ڵدا هۆشدار و زه‌نگی مه‌ترسین بۆ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات؛ که ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ به‌تایبه‌ت له نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتدا چالاک بن، پێویسته هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان له‌به‌رچاو بگرن و به ره‌چاو کردنی میتۆدی نویی خه‌بات و به هاوئاهه‌نگی، رووبه‌ڕووی پیلانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ببنه‌وه که هه‌رجاره‌و په‌رده‌یه‌ک له‌و پیلانانه ده‌بینین.