فارسی
English
ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 11ی ته‌مموز ساڵی 2026 | کاتژمێر 11:10
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

له‌ رۆژی شه‌هیدان‌دا وه‌فایه‌ک بۆ ژنانی شه‌هید

بەرواری بڵاو کردنەوە 2015/04/08
in سیاسی

١٠ی خاکەلێوەی هەر ساڵێک بیرخەرەوەی شەهیدبوونی یەکەم سەکۆماری کوردستان پێشەوا قازی محەممەدو هاوڕێکانییەتی. کاتێک پێشەوا قازی محەممەد لەسەر بناخەی کۆمەڵەی ژێ _ کاف، حیزبی دێموکراتی کوردستانی دامەزراند، بوو بە هۆی ئاڵوگۆڕێکی قووڵ‌و بنەڕەتی لە کۆمەڵگەی کوردەواری ئەو سەردەم‌داو ئاسۆیەکی گەش‌و ڕوونی خستە بەرچاوی خەڵکی کوردستان. بە شاهیدی مێژوو لەو ماوە کەمەی تەمەنی کۆماری کوردستان‌دا گەلێک کاری گەورە کران کە کاریگەری راستەوخۆیان لە سەر کۆمەڵگە بەجێ‌هێشتووەو تەنانەت دوای ڕووخانی کۆماریش‌و لە سێدارەدانی پێشەواش ئەو کاریگەرییانەو ئاسەواریان بە کۆمەڵگەی کوردیەوە دەبیندرێ. یەکێک لەو کارە مەزن‌و گەورانەی کە لەسەردەمی کۆماری کوردستان‌و لە سەردەستی پێشەوا قازی محەممەد بەڕێوەچوو هێنانی ژنان بۆ نێو گۆڕەپانی کارو باری بەڕێوەبەری‌و سیاسەت بوو. لە سەردەمێک‌دا حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ڕێبەری پێشەوای مەزن ئەو ڕێچکەیەی شکاند کە پێک‌هاتەی کۆمەڵگەی کوردستان بە تەواوی عەشیرەیی‌و ڕیژەی خوێندەواری‌و بە ئاگابوون لە مەسائیلی زانست‌و تکنۆلۆژی لە ڕادەیەکی یەکجار نزم‌دا بووو وەزعییەتی ژنان لە ڕوانگەیەکی دیکەوە لەوەش خرابتر بوو. بەڵام بڕیاری حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و پشتگیری پێشەوا قازی محەممەد وای کرد زۆر بە خێرایی ژنان بێنە نێو گۆڕەپانی سیاسەت‌و کاری بە کردەوەو توانایان ڕێکخراوی خۆیان دابمەزرێنن‌و لە کۆڕو کۆبوونەوەکان‌دا ببنە وتاربێژو نەزەرو بیرو بۆچوونی خۆیان لەسەر مەسەلەکانی پێوەندیدار بە کۆمەڵگەی کوردستان دەرببڕن کە ڕۆژنامەی کوردستان زمانەحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەسەردەمی کۆماری کوردستان‌دا باشترین بەڵگەیە لەسەر بەشداریی چالاکانەی ژنان لە کارو تێکۆشانی ڕۆژانە کە پێوەندییان بە مەسەلەی نەتەوایەتی‌و مەسەلەی مافی ژنان وەک بەشێک لە کۆمەڵگە.
دوای ڕوخانی کۆماری کوردستان‌و له سێداره‌دانی پێشه‌واو هاوڕێکانی ڕاسته بۆ ماوه‌یه‌ک خه‌بات‌و تێکۆشان ڕاوه‌ستانی تێکه‌وت، به‌ڵام ئه‌و بیرو ئه‌ندیشه‌ی که حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د هێنابوویانه نێو خه‌ڵک به هیچ‌جۆر له بیرنه‌چۆوه‌و دابڕان‌و ڕاوه‌ستانی تێنه‌که‌وت. خه‌ڵک ڕاهاتبوو که کوڕو کچه‌کانیان بنێرنه قوتابخانه‌و له فێربوون‌و بارهێنانی منداڵه‌کانیان‌دا جیاوازی له نێوان کچ‌و کور دانه‌نێن.
ژنان نەک لە کارو تێکۆشان پاشەکشەیان نەکرد بەڵکوو زیاتر بە ئامانجەکانی کۆمار وەفادار مانەوەو شان‌بە شانی براکانیان لە خەباتی نهێنی‌دا بە دژی ڕێژیمی پاشایەتی بەشداریان کردو بە هەموو توانایانەوە هەوڵیان‌دا ئەو هەلەی کۆماری کوردستان بۆی رەخساندبوون بە هیچ جۆر لە دەستی نەدەن.
کاتێک شۆڕشی گەلانی ئێران لەساڵی ٥٧ بە دژی رێژیمی پاشایەتی سەرکەوت‌و بۆ جارێکی دیکە حیزبی دێموکراتی کوردستان کارو چالاکی خۆی ئاشکرا کرد بە کردەوە دیتمان کە خەڵکی کوردستان بە ژن‌و پیاوەوە بە هەزاران کەس لە دەوری حیزبی دێموکرات کۆبوونەوەو ژنانیش بۆ جارێکی دیکە ئەو هەلەیان بۆ ڕەخسا کە بە ئاشکرا شان‌بە شانی براکانیان بەشدار بن لە چالاکی سیاسی‌و کۆمەڵایەتییەکان بۆ بەرەو پێش‌بردنی کۆمەڵگە.
کاتێک لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە شەڕ بەسەر کوردستان‌‌دا داسەپاو هێزی پێشمەرگەی کوردستان کەوتە حاڵەتی بەرەنگاری‌و پارێزگاری‌کردن لە کوردستان، ژنانیش بێ سێ‌و دوو لێ‌کردن پۆل پۆل تێکەڵ بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەبوون. ئەگەر چاو بە لاپەڕەکانی مێژووی بەربەرەکانی چەکدارانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان‌دا بخشێنین دەبینین زۆرن ئەو ژن‌و کچانەی کە یان لە بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتی‌داو یان وەک هاوکارو یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگە بەشداریان کردوە لە خەباتی رزگاریخوازی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و لەو رێگە پیرۆزەش‌دا کەم نین کە گیانیان بەخت کردوەو تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون.
هەر بۆیە لە بەرەبەری ١٠ی خاکەلێوەدا ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بە پێویستم زانی بێجگە لەوە کە سەری کرنۆش‌و وەفاداری لە بەرامبەر گەورەیی پێشەوای مەزن قازی محەممەدو هاوڕێکانی دانوێنم، یادێکیش لەو ژنە شەهیدانە بکەینەوە کە لە ماوەی بەڕێوەچوونی خەباتی حەق‌خوازانەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەنگەری دیفاع‌و بەربەرەکانی لە شەڕافەت‌و کەرامەتی خەڵکی کوردستان لە بەرەکانی شەڕ یان لە زیندانەکانی ڕێژیم‌دا ئێعدام کراون‌و شەهید بوون.
هەروەکی پێشتر باسمان کرد ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەر هەل‌و دەرفەتێک کە بۆیان هاتبێتە پێش بە قازانجی جووڵانەوەی حەق‌خوازانەی کورد کەڵکیان لێ‌وەرگرتووەو بە پێی هەڵ‌و مەرجی ژیانی خۆیان‌و مەجال‌و دەرفەتەکان هەوڵیان داوە بەشداری جووڵانەوە بن. هێندێکیان راستەوخۆ لە ژیانی سیاسی‌و پێشمەرگایەتی‌دا بەشدارییان کردوەو لەو رێگەیەدا هەموو جۆر کۆلەمەرگیەکیان قەبووڵ کردوە، بێجگەلەوە وەک پێشمەرگە ژیاون‌و ئەرکی پێشمەرگایەتییان بەڕێوە بردووە. لە زۆر قۆناغ‌دا بۆ منداڵەکانیان هەم دایک بوون‌و هەم باب‌و ئەرکی پەروەردە بوون‌و تەنانەت بەخێوکردنیشان کەوتۆتە سەرشان‌و بەشێکی دیکە لە ژنان لە نێو شارو گوندەکانی کوردستان لە هەل‌ومەرجی زۆر سەخت‌ودژواردا هاوڕێ‌و یارمەتی‌دەری پێشمەرگەو کەسانی سیاسی بوون‌و گەلێک جار ئەوەندیان مایە لە خۆ داناوە کە بۆتە هۆی گرتن‌و تەنانەت ئێعدام کردنیشیان.
ئەگەر بمان‌هەوێ ناوی هەموو ئەو ژنانە کە لە ماوەی ٣٦ ساڵ بەربەرەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی‌دا شەهید بوون‌و لەو رێگەیەدا گیانیان بەخت کردوە، بنووسین ڕەنگە خۆی لە کتێبێکی قەوارە گەورە بدا کە هیوادارم ڕۆژێک دابێ ئەو ئەرکە پیرۆزە بەجێ بگەیەنین. بەڵام بۆ ئەوە هەروا بەسەر مەسەلەکەدا تێنه‌په‌ڕین، بەناوی هێندێک لەو کچ‌و ژنانە کە لە ڕیزی پیشمەرگایەتی‌دا شەهید بوون لێرەدا بەسەندە دەکەم « پەروین ڕوحی، تەوڕێز ڕەحمانی، سورەییا نیگەهدار، لەیلا خالیدی، شەمسی فاتحی، کولسوم حوسێنی، خەدیجە عەبدوڵڵاهی، شاناز قوربانی، عەزیمە عوسمانی، فاتمە دلاوەری، مریەم ئیبراهیمی» ناوهێنانی ئەو پۆلە شەهیدە لە ژنان بەمانای ڕێزدانان بۆ هەموو ئەو ژنە شەهیدانە کە بە جۆرێک لە جۆرەکان بەشدار بوون کە خەبات بۆ مافە نەتەوایەتییەکان‌و دابین‌کردنی دادپەروەری‌و یەکسانی کۆمەڵایەتی. روحیان شادو ڕێگەیان بەردەوام.
هیواخوازم کە ژنان وەک بەشێکی چالاک‌و هەڵسووڕی کۆمەڵگەی کوردستان هەروا پارێزەری راسپاردەو که‌لتووری کۆماری کوردستان‌و بڕیارو فەرموودەکانی پێشەوای مەزن‌ قازی محەممەد بن‌و بە کارو تێکۆشانی بێ‌وچان لە هەر دوو بواری خەباتی نەتەوایەتی‌و خەبات بۆ مافە سیاسی‌و کۆمەڵایەتییەکانی ژنان هەروا هەڵسووڕو چالاک بن‌و شان‌بە شانی برا پێشمەرگەکانیان خەبات بکەن بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگەو سەرکەوتن بەسەر سپای تاریکی‌و نەزانی‌داو دەستەبەر کردنی ماف‌و ئازادییەکانمان.
له‌ ژماره‌ ٦٥٣ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه‌

Related Posts

سیاسی

دیپڵۆماسیی ڕەسمی لە هەیکەلی ڕێژیم‌دا

5 ساڵ ago
سیاسی

عەبدوڵڵا حەسەن‌زادە: پێوەندیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ دەوڵەتی عێڕاق پێوەندییەکی سەربەرزانە بوو

5 ساڵ ago
سیاسی

بایه‌خ و ڕێکاره‌کانی به‌دواداچوون و به‌ڕه‌سمی ناسینی کۆمه‌ڵکوژیی کورد (به‌شی یه‌که‌م)

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist