ئومێد حه‌مه‌عه‌لی، پارلمانتاری کوردستان
هێشتا په‌تی سێداره‌ی پێشه‌وای نه‌مر له‌ملمان نه‌بووه‌ته‌وه، هێشتا خوێنی تیرۆركرانی قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی له جه‌سته‌مان نه‌شۆردراوه‌ته‌وه، هێشتا برینی شه‌هیدبوونی كاك فوئادمستهفا سوڵتانی له‌رۆحماندا گینگڵدهدا. به‌م هه‌موو هێشتایهمانهوه ئێوه‌ش رۆیشتن و ئه‌م هه‌موو زامهتان لهوجودماندا كولانده‌وه.
ئێوه پێشمه‌رگه‌كانی رۆژهه‌ڵات له شه‌ڕدا نه‌بوون، له‌سه‌ر جه‌نازه‌ی كوژراوی هیچ داگیركه‌رێك نه‌وه‌ستابوون، له كه‌مپێك و له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵێك ماڵی ئاواره‌ییدا له نیشتمانه‌كه‌ی خۆتاندا ژیانتان به‌رێده‌كرد، ئێوه كاتێك تیرۆركران له‌میانه‌ی چالاكیی پێشمه‌رگانه و هه‌ڵمه‌تی سه‌ر هیچ داگیركه‌رێكی قینلهدڵدا نه‌بوون، ته‌نیا ویستبووتان له شه‌وێكی درێژی ئه‌م وه‌رزه‌دا ئاسایی ئاسایی، ئارام ئارام له ته‌نیشت هاوڕێ و خێزانهكانتانهوه بژین.
رۆژهه‌ڵات له قوڵایی مێژووی ئێمه‌دا تا رهگوریشهمان ئاماده‌ن. ئێوه ئێمه‌ن و ئێمه‌ش له ئێوه زیاتر نین. یه‌ك وجود، یه‌ك رۆح و یه‌ك مێژوو و یه‌ك چاره‌نووس ئه‌مه ئێوه و ئێمه‌ین. خۆشیتان خۆشی ئێمه‌یه، برینتان برینی ئێمه‌یه و خوێنی رژاوتان خوێنی ئێمه‌یه. هه‌روه‌كو چۆن هه‌موو رۆژێك به ئازاری قه‌ناره‌ی پێشه‌وای مه‌زنه‌وه هه‌ناسه‌مان تا نزیكی مردن ده‌چێ، هه‌روه‌كو چۆن خوێنمان له‌گه‌ڵ خوێنی شه‌هید قاسملوودا تا كرماشان ده‌چێ و له‌گه‌ڵ ئازاری دایكی كاك فوئادی نه‌مردا تا سنه و سابڵاغی سه‌ربه‌رز بڵند ده‌بێ، له ئێستاشدا له‌گه‌ل ئێوه پێشمه‌رگه خۆشه‌ویسته‌كانی رۆژهه‌ڵات تا هه‌ر كوێیه‌ك ئامانجهكانتانی لێ بێێت دێین، سه‌رمان بۆ خوێن و رۆحتان نهویدهكهین.
ئه‌م تیرۆر و رهشهكوژییهتان برینێكه به‌هه‌زار ساڵ ساڕ‌ێژ نابێت وه‌ك هه‌موو برینه قووڵه‌كانی ترمان، ته‌نیا ئارامییه‌ك بۆ ئێمه و كه‌س و كاری شه‌هیدان یه‌كخستنی هێزی سیاسیتان و یه‌كێتی و یه‌ك گوتاریتانه ئه‌ی پێشمه‌رگه و سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵات. ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێك، هه‌موو هێز و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك لێكمان دووربخاته‌وه، خوێن و ئه‌م هاوچهرهنوسییهمان یه‌كمانده‌خات. باشترین قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌م خوێنه رژاوه یه‌كێتی و یهكگرتوییمانه. سڵاو بۆ قه‌تره قه‌تره‌ی خوێنی به‌ناهه‌ق رژاوتان. سڵاو بۆ گۆڕانی و شه‌وی یه‌ڵدای ئهبهدیتان.