فارسی
English
ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 18ی ته‌مموز ساڵی 2026 | کاتژمێر 09:13
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

ئەنجومەنی نوێنەران دوو یاسای ئابلۆقە پەسەند دەکا و پەیامی سیاسەتی دەرەوە بۆ ئێران و سووریه‌‌ دەنێرێ

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/12/20
in روانینی دەرەکی

وه‌رگێڕان له‌ ئیگلیسی‌یه‌وه‌: که‌ماڵ حه‌سه‌نپوور

ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی پێنج شەممە بە پەسەند کردنی دوو یاسای ئابلۆقە: یەکیان بەرامبەر بە ئێران و ئەوی‌تر دژی سووریه‌‌، نیشانەکانی شێوەی سیاسەتی کاروباری دەرەوەی لە بەڕێوەبەرایەتی نوێدا دیاری کرد.

ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەیەکی بەهێزی ٤١٩ دەنگ بەرامبەر ١، بڕیاری ئابلۆقەکانی ئێرانی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ درێژ کردەوە. بڕیاری ئابلۆقەکانی ئێران، کە ئابلۆقە لەسەر بەشی وزە، سیستەمی بانکی، بەشی بەرگریی و چالاکیی مووشەکی لە خۆ دەگرێ، قەرار بوو لە کۆتایی ئەوساڵ کاتی بەسەر بچێ.

ئەنجومەنی نوێنەران هەروەها وەک هەوڵێک بۆ وەستاندنی “قەسابخانەی دژی گەلی سووریه‌” بڕیاری دا کە ئابلۆقە بخاتە سەر هەر لایەنێک (ئەوە روسیه‌ و ئێران دەگرێتەوە)، کە پشتیوانیی ئابووری، کەلوپەل یا تێکنۆلۆژیکی بە دەوڵەتی سووریه‌‌ بگەیەنێ.

بەڕێوەبەرایەتیی ئۆباما هەوڵی دابوو هەردوو بڕیارەکان وەدوا بخات، هەرچەند سەرکۆمار هیچ کات هەڕەشەی بەکارهێنانی ڤێتۆی نەکردبوو و، سەرکۆماری هەڵبژێراو، دۆناڵد ترامپ، هێشتا ماوە ئەو دوو بڕیارە هەڵسەنگێنێ. بەڵام یاساکان پەیامێکن لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، کە ئەو لایەنگری هەڵسوکەوتی سەختگیرانەیە لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران و دەسەڵاتدارە نێونەتەوەییەکانی دیکه،‌ کە یارمەتی رێژیمی سووریه‌‌ دەکەن کە خەڵکی مەدەنی لە شەڕی نێوخۆی ئەو وڵاتە کردۆتە ئامانج، هەرچەند کۆشکی سپی پێی باشتر بوو کە درێژە بە سیاسەتی پێشووی خۆی بدا.

هەرچەند کە ویلایەتە یەکگرتووەکان و لایەنەکانی‌تر ساڵی رابردوو رێكکەوتن کە وردەوردە بەشێک لە ئابلۆقەکانی دژی ئێران لە بەرامبەر وەستاندنی بەرنامەی ناوکی لە لایەن تارانەوە هەڵگرن، به‌ڵام ماوەیەکی دوورودرێژ بوو کە نوێنەرانی هەردوو لا [کۆماریخواز و دێموکرات] مشتومڕیان بوو کە نوێکردنەوەی بڕیاری ئابلۆقەکانی ئێران بۆ دڵنیا بوون لە هەبوونی رێکاری سزادەرانە پێویستن کە ئەگەر ئێران لە بەجێهێنانی ئەرکەکانی لە رێککەوتنی ناوکی خۆی لادا، کەڵکیان لێ وەرگیرێت.

لەو کاتەوە، کۆشکی سپی(ئۆباما) نیشانی داوە کە پێی وایە کە نوێکردنەوەی بڕیاری ئابلۆقەکانی ئێران پێویست نیە، بەو ئیدیعایە کە سەرکۆمار هەر ئێستا لە ئەگەری هەر پێشێلکارییەک بەرامبەر بە رێککەوتنەکە، هەروەها لە بارەی جموڵە مووشەکی‌یەکانی ئەو دواییانە یا خود هەر جووڵەیەکی شەڕانگێزانە، دەسەڵاتی هەیە کە ئابلۆقە بخاتە سەر تاران. رێبەرانی کۆنگرە ئەو دەلیلانەیان قەبووڵ نیە.

رۆژی دووشەممە، سەرۆکی کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی کۆنگرە، ئێدوارد ر رۆیس [کۆماریخواز-کالیفۆرنیا] گوتی: تێگەیشتنی گشتی ئەوە بوو کە ئێمە [یاسای ئابلۆقەکان] نوێ بکەینەوە تا لە کاتی پێویست‌دا کەڵکیان لێ وەرگرین. رێککەوتنەکە ئەوە بوو کە ئێمە ئەو [ئابلۆقانە] بە هەڵواسراوی بێڵینەوە و یاساکە لە جێی خۆی بێ تا لە بەڕێوەچوونیان دڵنیا بین.

نوێکردنەوەی بڕیاری ئابلۆقەکانی ئێران مەرجەکانی ناگۆڕێ، بژاردەیەک کە چاوەڕوان دەکرێ کاردانەوەی لەسەر مشتومڕێ سنا هەبێ، شوێنێک کە ٣ بژاردە لە بارەی نوێکردنەوەی یاساکە کێبڕکێیانە. جگە لە نوێکردنەوەی بێ ئاڵوگۆڕ، پێشنیارێک لە لایەن سەرۆکی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوە سێنا باب کۆرکێر (کۆماریخواز-تێنێسی) ئامادە کراوە کە دەڵێ هەندێک ئابلۆقەی نوێ لە پەیوەندی لەگەڵ تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیکی، هەڕەشەی سایبێری و چالاکی‌یەکانی سوپای پاسداران بە یاساکەوە زیاد بکرێن. ئەوی‌تریان لە لایەن سێناتۆر لیندزی ئۆ گراهام (کۆماریخواز-کارۆلاینای باشوور) بۆ بەستنەوەی یاسای بڕیاری ئابلۆقەکانی ئێران بە دانی یارمەتیی ١.٥ میلیارد دۆڵاری بە ئیسرائیل. بەڵام هەرکام لەو دوو پێشنیارە زۆر زەحمەتە زۆرینەیەکی بەرچاو لە سێنا، شوێنێک کە زۆربەی دێموکراتەکان لایەنگری نوێ کردنەوەی ئابلۆقەکان بە بێ ئاڵوگۆڕن، دەستەبەر بکا.

دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران هەروەها سیگناڵێکە بۆ ترامپ، کە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن‌دا بەڵێنی دەدا کە لە کاتی دەستبەکاربوونی‌دا رێککەوتننامەی ناوکی هەڵدەوەشێنێتەوە و جارێکیان گوتی کە ئەوە ئەولەوییەتی یه‌کمیه‌تی، کاتێک کە ئەو ببێ بە سەرکۆمار. بەڵام لەو حەوتوویەی دوای هەڵبژێرانی، ئەو لەو هەڕەشەیە پاشەکشەی کردووە. حەوتووی رابردوو یاریدەدەری پایەبەرزی ترامپ لە کاروباری دەرەوە وەلید فارێس ئاماژەی بەوە کرد کە ترامپ داوای گۆڕانکاریی لە رێککەوتننامەکە دا دەکا بەڵام بە تەواوی هەڵیناوەشێنێتەوە.

سەرکۆمار ئۆباما کە لە بارەی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لەو دواییانەدا چاوی بە ترامپ کەوت، رۆژی دووشەممە گوتی کە ئەو گومانی هەیە کە ترامپ رێککەوتننامەکە بگۆڕێ و گوتی “ئێران نموونەیەکی باشی مەودای نێوان بانگەشەکان لەو شارە– تەنیا تایبەتیی  سەرکۆماری هەڵبژیراو نیە – و راستی‌یەکانە”.

ئۆباما رۆژی دووشەممە بە هاوڵنێرانی گوت: “بۆچوونی من ئەوەیە کە کاتێک کە سەرکۆماری هەڵبژێراو دەست بەکار دەکا و لەگەڵ هاوکارە کۆماریخوازەکانی لە کۆنگرە ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەکا، ئەوان چاو لە راستی‌یەکان دەکەن”. “کاتێک کە تۆ بەرپرسیاری رێكکەوتنەکەی و پێش بە ئێران دەگری کە خاوەنی بۆمبی ناوکی بێ، زۆرتر وێدەچێ کە چاو لە راستی‌یەکان بکەی”.

سەرەڕای رەخنەی حیزبی کۆماریخواز لە رێککەوتن لەگەڵ ئێران، کە هیچکام لە کۆماریخوازەکانی کۆنگرە پشتیوانیان لێ نەکرد، وێناچێ کۆماریخوازەکان بیانهەوێ کە ترامپ بەڵێنییەکەی بەرێتە سەر و رێكکەوتنەکە هەڵوەشێنێ. لە جیاتان ریبەرەکان دەیانهەوێ کە ترامپ لە بارەی چۆنیەتیی زەخت خستنە سەر ئێران کارتێکەری لە کۆنگرە وەرگرێ.

“رێگایەکی تر ئەوەیە کە ئەو زەختە لەدەرەوەی رێککەوتننامەکە زیاتر بکرێ… ئەوە رێگا بە جیهان نادا کە بڵێن ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەو رێککەوتننامەی هەڵوەشاندەوە”، ئەوە وتەی یەکێک لە ئەندامانی کۆماریخوازی کۆنگرەیە کە ئەوەشی زیاد کرد کە حیزبی کۆماریخواز هیوادارە کە ترامپ ئابلۆقە و زەختی زیاتر بخاتە سەر ئێران بۆ کۆنترۆڵی زیاتر لە سەر دانی پارە بە ئێران. حیزبی کۆماریخواز گوویەتی کە نزیکەی ١.٧ میلیار دۆلار کە بەڕێوەبەرایەتیی ئۆباما بۆ ئێرانی نارد لە راستی‌دا “باج” بوو؛ چونکە کاتەکەی لەگەڵ ئازاد کردنی زیندانیانی [ئێرانی] ئه‌مریکایی کە لە تاران راگیرابوون، یەک بوو.

کۆنگرە هەر ئێستا چەند رێکاری بۆ زەخت خستنه‌ سەر ئێران لەو بوارانەدا پەسەند کردوون، و ئێستا رۆژی چوارشەممە، لەوانەیە یەکی‌تر پەسەند بکا کاتێک کە دەنگ وەردەگیرێ لەبارەی پێشگرتن بە بوئینگ بۆ ناردنی فڕۆکە بۆ ئێران. ئۆباما هەر ئێستا بەڵێنی داوە کە بڕیارەکە ڤێتۆ بکا.

بەڵام لەپێشدا، یاسادانەرانی کۆنگرە دەنگیان بە بڕێارێک‌دا کە ئابلۆقە بخەنە سەر سەرکۆماری سووریه‌‌، بەشار ئەلئەسەد و هەر کەسێکی‌تر، لەنێویان‌دا ئێران و روسیه‌، کە پشتیوانی لە هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ وەدەستهێنانی چەکوچۆڵ بۆ بەکارهێنانیان لە شەڕی نێوخۆی سووریه‌‌دا بکا.

ئامانجی رێکارەکە هێنانە ئارای وەڵامێکی نێونەتەوەیی بەرامبەر بە کوشتاری خەڵکی سیڤیله‌، کە کەسێکی هەڵهاتوو [لە نێو رێژیمی ئەسەد] هەزاران وێنەی لە کوشتاری بەکۆمەڵی خەڵکی سیڤیل و ئەشکەنجەی نێو زیندانەکان گرتووە.

بەڵام بە تێکەڵ کردنی روسیه‌ لەگه‌ڵ ئه‌و رێژیمانە، کە دەبنە ئامانجی ئابلۆقەکان، کۆنگرە بەره‌وڕووی مەترسیی ناکۆکی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیی ترامپ، کە هەڵسوکەوتێکی دۆستانەتری بەرامبەر بە روسیه‌ هەیە و ستراتێژی خۆتێوەرنەدان بەرامبەر بە سووریه‌‌ هەیە، دەبێ.

ترامپ هێشتا یاساکەی هەڵنەسەنگاندووە. رێبەرانی کۆماریخوازی کۆنگرە ئەو حەوتووە دڵنیا بوون کە هەر جیاوازییەک لە نێوان ئەوان و سەرکۆماری هەڵبژێراو لە بارەی هەڵسوکەوت ئەوان لە بەرامبەر روسیه هه‌بێ‌، نابێتە هۆی هاودەنگ نەبوون لەبارەی ئەو یاسایە.

رۆژی دووشەممە رۆیس گوتی: “بەبێ لەبەرچاو گرتنی روانگەی خەڵک لەسەر رێژیمێک، یان ئێمە چۆن چاو لە مەتەڵی سووریه‌‌ دەکەین، دەبێ ئەو کەسانەی کە ئەنجامدەری تاوانی جەنگی لەو قەوارە‌دا بوون بەرپرسیارییەکەی وەئەستۆ بگرن”. “بەبێ لەبەرچاو گرتنی روانگە لەسەر سووریه‌‌، هەندێک هاوڕایی لە بۆچوونەکان لە بارەی ناردنی پەیامێک لەمەڕ ئەو شێوە هەڵسوکەوتە هەیە.”

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پاول د. رایان (کۆماریخواز- ویسکانسێن) لە وتەیەکی‌دا رۆژی سێ شەممە گوتی: “کە ئەو خۆشحاڵە کە کۆشکی سپی چیتر پێش بەو ئابلۆقانە، کە وەڵامی پێویست بە تاوانەکانی رێژیمی ئەسەد بە دژی مرۆڤایەتین، ناگرێ”.

 

لە ژماره‌ ٦٩٤ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه‌

Related Posts

روانینی دەرەکی

خەباتی نوێی چەکداری

5 ساڵ ago
روانینی دەرەکی

بایدن و ترامپ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن چەندیان خەرج کردوە؟

6 ساڵ ago
روانینی دەرەکی

خه‌رمانانی خوێناوی و تاوانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی

6 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist