حیزبی میلله‌لی ئیسلامی
ئه‌و حیزبه له ساڵه‌کانی ١٣٤٠- ٤١ به‌هۆی “سید کاظم بجنوردی” و هاوبیرانی له‌سه‌ر چوار ئه‌سڵ دامه‌زرا.
یه‌که‌م، پێداگری له‌سه‌ر ئیسلام.
دوویه‌م، که‌لک وه‌رگرتن له‌قورئان و عه‌قڵ.
سێیه‌م، هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر هاوپێوه‌ندی میلله‌ته ئیسلامی‌یه‌کان له‌و وڵاتانه‌ی تێدا ده‌ژین و چواره‌م، بڕوا به شۆڕش کردن.
ئەو حیزبە شه‌ڕی چه‌کداری و بردنی بۆ نێو خه‌ڵکی، به‌دژی ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی دووهه‌م تەبلیغ دەکرد کە بە بڕوای ئەوان، ئەو کردەوەیە دەتوانێ راپه‌ڕین پێک بێنێ. ئەو رێکخراوە، ساڵی ١٣٤٤ خۆی ئاشکرا کرد. به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سپێکی جموجۆڵیان‌دا، ساواک به دوای گرتنی که‌سێک به ناوی “محمد باقر صنوبری”، زۆربەی ئه‌ندامه‌کانی دیکەشی گرتن. له‌نێو ئه‌وان‌دا، جگه له بجنووردی – که به زیندانی ئەبەد مه‌حکووم کرا.-، “سید ابوالقاسم سرحدی زاده- ١٥ ساڵ- و محمد جواد حجتی کرمانی – ١٠ ساڵ-” حوکم دران.
مانگنامه‌ی”خلق” ئۆرگانی ئه‌و حیزبه بوو. ئه‌ستێره‌یه‌کی ٨ تیشکی، که جه‌غزێکی سپی له نێوه‌ندی هه‌بوو، پێناسه‌یان بوو. یه‌که‌مین ژماره‌ی “خلق”، له یه‌که‌می رێبه‌ندانی ١٣٤٣(١٩٦٥) و له ساڵڕۆژی شه‌ڕی “بدر” بڵاوکرایه‌وه. له‌و ژماره‌دا، باسی سیاسه‌تی ئه‌مریکا، هێزه نیزامی ئه‌مریکاییه‌کان له ڤێتنام، کوودێتای سیا له سایگۆن- پێته‌ختی ڤێتنامی باشووری ئه‌وکاتی-، ناڕه‌زایه‌تی له یه‌مه‌ن، خه‌باتی خه‌ڵک له ئه‌لجه‌زایر و… تێدا نووسرابوو.
ئه‌و حیزبه هاوته‌ریبی موءته‌لیفەی ئیسلامی و رێکخراوه مه‌زهه‌بی‌یه‌کانی دیکه بوو. به‌ڵام ئه‌ندامه‌کانیان پتر له نێو قوتابی‌یه‌کان، مووچه‌خۆرانی دیپڵۆمه و بێ‌ئه‌زموونه‌کان له سیاسه‌ت‌دا سازمان ده‌دا. له‌نێو ئەندامە زیندانی‌یە‌کانی ئه‌و حیزبه‌دا، ته‌نیا یه‌ک روحانی تێدا بوو، بە ناوی”محمدجواد حجتی کرمانی”. ژماره‌یه‌کی دیکە له ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و حیزبه که نه‌گیرابوون، پاشان گرووپێکیان به‌ناوی “حزب الله” پێک هێنا، کە چالاکی بەرفراوانی بۆ نەکرا.
له باره‌ی ئه‌و حیزبه‌دا، له کتێبی “١٤ سال رقابت ایدئولوژیک شیعه در ایران” (١٤ سال ململانێی ئیدیۆلۆژیکی شیعه له ئیران‌دا) نووسراوه: له مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ١٣٤٠دا، یه‌که‌مین هه‌سته‌ی حیزبی میلەلی ئیسلامی دامه‌زرا. له یه‌که‌م کۆبوونه‌وەی‌دا، “سید کاظم بجنوردی، هاشم آیت الله زاده، حسن عزیزی، محمد مولوی، عربشاهی و سید محمود طباطبایی قمی” له ماڵه “آقا هاشم” کۆبوونه‌وه و “آقای بجنوردی” ئامانجی حیزبی نووسی. ده‌سته‌ی یه‌که‌می حیزب – جگه له مولوی-، هه‌موویان دیپڵۆم و سەڵت (مجرد) و نزیکه‌ی ٢٠ ساڵیان ته‌مه‌ن بوو.
پێکهاته‌ی ئەو حیزبە بریتی بوو له: کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، شه‌به‌که‌کان، کادر، ده‌سته، واحید، مه‌دره‌سه، کلاس. به‌و شێوه‌یه: هه‌ر کلاس له چوار که‌س و هه‌ر کلاس یه‌ک مه‌دره‌سه. هه‌ر دوو مه‌دره‌سه یه‌ک واحید. هه‌ر دوو واحید، یه‌ک لق(شاخه). هه‌ر دوو شاخه یه‌ک ده‌سته و هه‌ر دوو ده‌سته یه‌ک گرووپ. هه‌ردوو گرووپ یه‌ک کادر و هه‌ر چەند کادر ده‌بوونه شه‌به‌که‌یه‌ک.
ئه‌و حیزب سه‌ره‌تا زۆرترین چالاکی خۆی بۆ ئامووزشی کادر له‌نێو ئینسانه موئمین و سیاسی‌یه‌کان ته‌رخان کرد. بۆ ئه‌وکاره ١٦ ژمارەی به‌ناوی”نشریه”دەرکرد. له ژماره ٤ی “نشریه”دا، ئیسلام و نه‌خشی ئیمان له تێکۆشانی خه‌ڵک باسی لێکراوه. هه‌روه‌ها له ژماره 12دا نووسراوە، سه‌لته‌نه‌ت موخالیفی ئیسلامه. له مه‌رامنامه‌که‌شیان‌دا باس له‌وه کراو‌ه که ئه‌و حیزبه هه‌وڵده‌دا، حکوومه‌تیکی جیهانی ئیسلامی فدراتیڤ دامه‌زرێنی.
– گووگڵ-
موئته‌لیفه‌ی ئیسلامی
ئه‌و رێکخراوه به ناوه‌کانی به‌ره‌ی موئته‌لیفه‌ی ئیسلامی، جه‌معییه‌ت هه‌یئه‌تهای ئیسلامی و حیزبی موئته‌لیفه‌ی ئیسلامی چالاکی هه‌بوه.
ئه‌و رێکخراوه له ئیئتلافی ٣ هه‌یئه‌تی مه‌زهه‌بی لایه‌نگری خومه‌ینی – هه‌ر له ماڵه‌که‌ی ئه‌و-، به ناوه‌کانی هه‌یئه‌تی مزگه‌وتی شێخ عه‌لی، هه‌یئه‌تی ئیسفه‌هانی‌یه‌کان و هه‌یئه‌تی موئه‌ید، شکڵی گرت و له ساڵی ١٣٤٢(١٩٦٣)، دامه‌زرا. زۆربه‌ی ئه‌ندامانی “فدائیان اسلام” دوای ئیعدامی نه‌وابی سه‌فه‌وی- که په‌رش و بڵاو ببوون-، چونه نێو ئه‌و رێکخراوه‌یه.
موئته‌لیفه پێش سەرکەوتنی راپەڕینی گەلانی بەرایی لە ئێران‌دا، بەشێک لە کردەوەکانی خۆی ئەوا باس دەکا : لە دژایەتیی ئه‌نجومه‌نی ئه‌یاله‌تی و ویلایه‌تی و رێفراندۆمی شا چالاک بوه. په‌یره‌وی له ” ماتەمینی میللی” نه‌ورۆزی ١٣٤٢، به د‌ستووری حوجەتولئیسلام خومه‌ینی کردوه. لە سازماندانی چۆنیه‌تی پێکهاتنی ناره‌زایه‌تی‌یه‌کانی ١٥ی جۆزه‌ردانی ١٣٤٢دا، له مه‌دره‌سه‌ی فه‌زییه‌ی قوم و ته‌حریمی مه‌جلیسی ده‌وره‌ی ٢١دا، نه‌خشی گرینگی هه‌بووه. هه‌روه‌ها “حسنعلی منصور” – سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌وکاتی-، له ساڵی١٣٤٣ دا، به‌شێوه‌ی تیرۆر کوشتوە؛ له به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نگری له لایحه‌ی کاپیتالاسیۆن( مصونیت قضایی) ، بۆ ئه‌مریکاییه‌کان ده‌کرد. دامه‌زرانی “صندوقهای قرض الحسنه” و ئه‌نجام دانی رێوڕه‌سمه مه‌زهه‌بی‌یه‌کان و به‌شداری له کۆمیته‌ی پێشوازی له کاتی هاتنه‌وه‌ی ئایەتوڵلا خومه‌ینی‌دا، کردوە و پارێزگاری و ئیداره کردنی شوێنی مانه‌وه‌که‌ی له تاران لە ئەستۆ بوە.
– سەرچاوە گووگڵ-
رێکخراوی موجاهدینی خه‌ڵقی ئێران
ئه‌و رێکخراوه به نهێنی له ساڵی 1342، له‌لایه‌ن سێ خوێندکار به ناوه‌کانی “محمد حنیف نژاد، سعید محسن، علی اصغر بدیع زادگان ” دامه‌زرا. سازمانی موجاهیدین دوو ساڵ دواتر (١٣٤٤)، به رسمی راگه‌یاندرا. ئه‌وان پێشتر له نێو رێکخراوی نێهزه‌تی ئازادی ئێران‌دا چالاک بوون. ئامانجی موجاهیدین، خه‌باتی چه‌کداری به دژی ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی دوویه‌م بوو. چونکه ئه‌وان پێیان وابوو: سه‌رکوتی ناڕازییەکانی ١٥ ی جۆزه‌ردانی ١٣٤٢، به‌هۆی ساواک و هێزه نیزامی و ئەمنییەتییە‌کانی رێژیم، گیران و دادگایی و زیندانی کرانی “مهدی بازرگان، یدالله سحابی و آیت الله طالقانی” و هه‌ڵسوکه‌وتی گرتن، ئه‌شکه‌نجه و ئازار، زیندانی و دوورخستنه‌وه‌ی تێکۆشه‌رانی دیکه، شکستی تێکۆشانی ئارام و هێمنانه‌یه‌ی لە ماوه‌ی ساڵه‌کانی ١٣٣٩ – ٤٤ ، به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌لته‌نه‌تی له‌نێو برا و رێژیم ئاڵوگۆڕ هه‌ڵناگڕی و ده‌بێ بڕووخێ.
چالاکانی موجاهیدین به‌تایبه‌تی لاوه‌کانیان، ستراتێژی خه‌باتی توندوتیژ(قهرآمیز) و توند‌بیری‌یان، گرته‌به‌ر. هه‌روه‌ها، به‌ره‌به‌ره به‌سوودوه‌رگرتن له تێئۆریه شۆڕشگێڕیه‌کانی ئه‌مریکای لاتین، بەتایبەتی شێوه‌ی “چریک شه‌ری” و کاری نهێنی و چه‌کدارییان له تاکتیک‌دا قبووڵ کرد.
ئەوانئامانجی بنه‌ڕه‌تی رێکخراوەکەیان بەوجۆرە پێناسە دەکرد: دامه‌زرانی کۆمه‌ڵگای یه‌کسانی ته‌وحیدی(جامعه‌ء بی طبقه‌ء توحیدی)، له‌رێگای ئیسلامی شۆرشگێر و مه‌کته‌بی، به‌ڵام به رێبازی ناسیونالیزمی ئێرانی- به‌شێوه‌یه‌ک موسه‌دقی-، ئابووری جیهانی- به‌شێوه مارکسیستی یا عه‌داڵه‌تخوازانه و دژی ئیمپڕیالیستی -.
له خه‌رمانانی ساڵی ١٣٥٠ (١٩٧١) و له به‌ره‌به‌ری به‌رێوه‌به‌ری، “جێژنه‌کانی ٢٥٠٠ ساڵه‌ی شاهنشاهی”دا، ١٣ که‌س له رێبه‌رانی موجاهیدین گیران. پاش ئه‌شکه‌نجه و ئازارێکی زۆر ١٢ که‌سیان کوژران. “مسعود رجوی” ته‌نیا که‌سێک بوو کە- به‌هۆی تێکۆشانی بێوچانی دکتور کازمی ره‌جه‌وی برای له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌گه‌ڵ رێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کان-، له ئیعدام رزگاری بوو. چالاکانی موجاهیدینی خەڵق، له ده‌ره‌وه‌ی زیندان به ئه‌نجام‌دانی چه‌ند کردەوی چه‌کداری، پتر له‌نێو کۆمه‌ڵگەدا، ناسران.
له ده‌یه‌ی ١٣٥٠دا، گوشاری به‌رفراوانی ساواک بۆ هێزه به‌راییه سیاسی‌یه‌کان هێنرا. رێکخراوی موجاهیدین له هه‌لومه‌رجێکی دژوار‌دا، به نهێنی تێده‌کۆشا. له‌وکاتی‌دا ژماره‌یه‌ک له “رووناکبیره مه‌زهه‌بیه موسڵمان و روحانییه‌کان”ی شیعه پشتیوانیان له موجاهیدین ده‌کرد. کاربه‌ده‌سته ئه‌منییه‌تی‌یه‌کانی رێژیمی محەممەد رەزا شا، موجاهیدینیان ناو نابوو “مارکسیستهای اسلامی”.
– ویکی پێدیا-
لە ژماره ٦٩٤ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه