وەرگێڕان لە ئاڵمانییەوە بۆ فارسی: شاهۆ حسێنی
وەرگێڕان بۆ کوردی: تەهای رەحیمی
لەپاش هێرشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر ئەمریکا و ئورووپا، بەرەنگاربوونەوەی نێوان جیهانی عەرەبی موسلمان و رۆژئاوا رەهەندێکی نوێی بەخۆوە گرتوە. جیهانی عەرەبی و ئیسلامی بۆتە هێمایەک لە دوژمن.
ئیسلامگەرایی چیە؟
“ئێمە بەدڵمانە یان نا”، گەورەترین کێشەی سیاسیی رۆژئاوا لە دە تا بیست ساڵی داهاتوودا، جیهانی ئیسلامی عەرەبییە. وێدەچێ سیاسەت و کۆمەڵگە بەبێ دوژمن هەڵنەکەن، بەتایبەت لە زەمانی شەڕ و شەڕی دژ بە تیرۆردا، ئیسلام لە بەشێکی مەزن و بەرینی بیروڕای گشتی رۆژئاوادا، ئەو دەرکەوتەیەیە کە پێشتر کۆمۆنیزم بوو، هزرێکی مەترسیدار، بەربێژی هەڵنەگر، بۆ پیکانی دژبەرانی زاڵبوونی ئەو بەسەر جیهاندا، بەگوێرەی ئەوەی “لێکۆڵێەری ئیسلامی و عەرەبی مایکل لودرز” وتوویە:
“راستە هەموو موسلمانان تیرۆریست نین، بەڵام ئەوەش راستە، کە زۆربەی هەرە زۆری تیرۆریستەکان موسلمانن”، ئەو گێڕانەوەیە کە ساڵی ٢٠٠٤ لە “ئیسترن” بڵاو بۆتەوە، قسەی ئەبدولڕەحمان ئەلڕەشید بەڕێوەبەری تیڤی ئەلجەزیرەیە. ئەو گێڕانەوەیە بە جوانی تێڕوانینی جیهانی رۆژئاوا لە بەرەنگاربوونەوەی دژی جیهانی ئیسلام دەردەخا، ئەگەرچی بۆشیان گرنگە ئیسلام و ئیسلامگەرایی لێکهەڵاوێرن”.
ئەگەرچی ئیسلام ئایینێکی کۆنی ١٤٠٠ ساڵەیە، ئیسلامگەرایی بە پێچەوانەوە ئایدیۆلۆژییەکی سیاسییە، سیاسەتێکی بەرتەسک و رادیکاڵ. شوێنکەوتووەکانی ئەو ئایدیۆلۆژییە، “بناژۆخوازانی ئیسلامی”، مافە بنەڕەتی و مرۆیی و ئازادییە ئایینییەکان پێشێل دەکەن. ئەوان دژی جیابوونی دەوڵەت و ئایینن و خۆیان بە دوژمنی دێموکراسی دەبینن. ئیسلامگەراکان بە پشتبەستن بە پیرۆزییەتی قورئان دەسەڵاتەکەیان دەپارێزن، لهگهڵ ئەوەشدا لێکدانەوەی قورئان تەنیا بۆخۆیان پاوان دەکەن، پێیان وایە هەر کەسیش لەو لێکدانەوەی ئەوان لە قورئان هەیانە لا بدا، هەڵگەڕاوەتەوە و تاوانی کردوە. پێیان وایە کەس ناتوانێ گومان بکا لە چوارچێوەی ئیسلام و هەڵوێستەکانی ئیسلام و، بۆ هێنانە ژێر پرسیار نابن. هەر کەسێک وەک رەخنەگری ئیسلام قسە بکا، وەک رەخنەگر ناناسرێ، بەڵکو وەک بێ بڕوا، دوژمنی خودا دەناسرێ، رەخنەگران زیاتر ژیانێکی مەترسیداریان هەیە، دەکەونە بەر هەڕەشە و ترساندنەوە، کوشتنی بێبەزەییانەی ون گوگ فیلمسازی هولەندی لە نوامبەری ساڵی ٢٠٠٤، وێنەیەکی ئاشکرای ئەو ژیانەیە، کە توندڕەوەی ئیسلامی بووە بە بەشێکی راستەقینەی سیاسیی ژیانی ئورووپا.
ئیسلامگەرایی چی دەوێ؟
بەو جۆرەی بەسام تەبیبی، پرۆفیسۆری ناوداری پێوەندی نێونەتەوەیی وتوویە: “ئیسلاگەراکان، یان بەواتایەکی دیکە، بناژۆخوازانی ئیسلامی، دەیانەوێ جیهان بەپێی نەزمێکی نوێ داڕێژنەوە، ئەوان بۆ یەکەم جار هەوڵ دەدەن بۆ پێکهێنانی نەزمێکی نوێی نائورووپایی. ئەوان دەیانەوێ جیهانی رۆژئاوایی ـ ئورووپایی بەرەو دوا بکشێننەوە، کەواتە ئەوان نەک هەر پێیان وایە کە دەبێ هێژمۆنی و دەسەڵاتی ئیسلامی، شوێنی هێژمۆنی رۆژئاوا بگرێتەوە، بەڵکوو پێیان وایە دەبێ نۆرم و بایەخە ئیسلامییەکانیش شوێنی نۆرم و بایەخە رۆژاواییەکان بگرنەوە، کەواتە هیچ بڕوایەکیان بە فرەیی نیە، ئیسلامگەراکان بەگوێرەی ئەوەیکە لە “بولتۆنی ئیسلامگەراکانی دەرەوە”ی لەندەن رایانگەیاند، دامەزراندنی دەسەڵاتێکی ئیسلامیان دەوێ”.
پشتیوانی بزووتنەوە رادیکاڵە ئیسلامگەراکان ئامانجەکانی بەم گوێرەیە کۆ کردۆتەوە:
موسلمانان خوازیاری نەزمێکی ئیسلامین لەسەر بنەمای تێگەیشتنی خۆیان لە دەوڵەت و فۆرمی کۆمەڵایەتی وەک تاقانە تێگەیشتنی رێگەپێدراو، بەپێی بژاردەی بنەماکانی ئیسلامی ٧٠٠ ساڵی پێش، کە دەبێ جێی هەموو سیستمەکانی دیکە بگرێتەوە. ئەو نەزمە ئیسلامییە دەبێ هەموو بەشەکانی ژیان بگرێتەوە، وەک ئەو فەرمانەی خودا لە قورئاندا، مودێلی پێغەمبەرایەتی و کۆمەڵگەکانی پێشوو دایناوە. ئیسلامگەراکان ئەو ملیشیانەن کە بۆ دامەزراندنی نەزمی ئیسلامی زۆرەملییانە، بروایان بە رەوایی بوونی خۆیان هەیە. ئەوان دەگەڕینەوە بۆ قورئان کە بانگهێشتی جیهاد دەکا (لە راستیدا: هەم شەڕی نێوخۆیی و هەمیش شەڕی پیرۆز)، ئەوان وەک ئەرکێکی پیرۆز بۆ شەڕی هەمیشەیی دژی ئەو موسلمانانەی لە ئیسلام لایان داوە و هەمیش دژی هەموو دوژمنانی ئیسلامی جا چ وڵاتانی ئیسلامی و وڵاتانی دیکە بێ، لە جیهاد دەڕوانن.
وێککەوتنی شارستانییەتەکان؟
زاراوەی وێککەوتنی شارستانییەتەکان لە کتێبی وێککەوتنی شارستانییەتەکانی ساموئێل هانتینگتۆن، لێکۆڵەری سیاسیی ئەمریکاییەوە داکەوتووە، هانگتینگتۆن پێی وایە لە سەدەی بیست و یەکەمدا ئیدی نەتەوەکان و دەوڵەتەکان ئەکتەر و سەرچاوەی پێکهەڵپڕژانەکان نین، بەڵکوو ژینگە فەرهەنگییە جۆراوجۆرەکان لە کێشمەکێش و ناکۆکییەکاندا دەور دەگێڕن. ساموئێل هانتینگتۆن لە ساڵی ١٩٩٨دا روودانی پێکدادانە توندوتیژهکانی نێوان موسلمانان و ناموسلمانەکانی لە بەستێنی بەجیهانی بووندا بەربێژی کرد. لە راستیدا زاڵبوونی کەشی دوولایەنی حاشا و پێداگری لە لێکدانەوەکانی رۆژئاوا، وەک جیهانی عەرەبی ـ ئیسلامی، کە بەهۆی ترسی کۆمەڵگەی رۆژاوایی لەو جیهانبینییە دواکەوتووانەی کە، لە لایەن نێوەرۆکێکی ئیسلامی سەدە ناڤینییەکانەوە بیچمی گرتبوو، لایەنی بەرانبەری وەک دوژمن گریمانە کرد.
لەحاڵێکدا، دیاریکردنی ژیانی تاکەکەسی، ئاستی بەرزی پەروەردە، ئازادی ژنان، ئازادی جینسی، سیکۆلاریزم(جودایی کلێسە و دەوڵەت)، ئەمنیەتی قانوونی لە رێگەی دێموکراسی پارڵمانی و بڕواداربوون بە پێشکەوتن وەک بایەخە رۆژاواییەکان پەسند کراون، بەرهەمی هەوڵ و تێکۆشانی سەردەمی رووناکبیری و مودێرنیتەن. زۆربەی موسلمانانی دژی رۆژئاوا، یان بە شێوەی جیهانی چاوەڕوانی ئیدهی دەست پێڕانەگەیشتوو و یان لە حاڵەتی داوەشاندا دەرکەوتنن، ئەوان هەروەها ئازادیی ئایدیۆلۆژیکی رۆژئاوا وەک هەڕەشەیەک لەسەر بنەماکانی بیروبڕوای خۆیان دەبینن.
کارناسی رۆژاوا “میشائیل لودرز” لەسەر بەکارهێنانی لەرادەبەدەر و بێ واتای “وێککەوتنی شارستانییەتەکان” وریامان دەکاتەوە، لودرز وردتر بە پارادۆکسی نێوان بنئاژۆخوازانی هەرتک بەر سیاسی ـ فەرهەنگی زانی: “پارادۆکسی نێوان مودیرنیستەکان و بناژۆخوازان، ئاکامی دژایەتی لەسەر ئارمانەکان، شێوازی ژیان و سیستمی کۆمەڵایەتییە. ئەگەرچی بناژۆخوازی هەم لە ئایینی مەسیحی و هەمیش لە یەهوودیدا هەیە، وەک بزووتنەوەی شاری کنشیانی ئیسرائیل یان کلێسە ئازادەکانی پرۆتستانی لە ئەمریکا. بناژۆخوازی لە جیهانی رۆژاوا و زەینی ئێمەدا زیاتر دیاردەیەکی رووتی ئیسلامی دەژمێردرێ، کە وا وێنا دهکرێ: ئیسلام یەکسانە بە تیرۆر.
سەرنجڕاکێشە تەنیا موسلمانە بناژۆخوازەکان و شوێنکەوتووانی بیرۆکەی وێکەوتنی شارستانییەتەکانی هانتینگتۆنی پێێان وایە کە ئیسلامگەرایی یەکسانە بە ئیسلام و هیچ جیاوازییەک لە نێوان قورئان و شەڕی پیرۆزدا بوونی نیە.
بۆچی ئیسلامگەرایی وەبڕەو کەوت؟
پەرەگرتنی روو لە زیادی بایەخەکانی کۆمەڵگە رۆژئاواییەکان، بۆشاییەکی بایەخیی هێنایە گۆڕێ، کە بەگوێرەی گەڕان و خواستی موسلمانان، ئەو بایەخە زیانبەخشە رۆژئاوییانە دژی نەریتەکانیانە. چونکی هەنووکە رۆژئاوا پێناسەیەکی بەرتەسکی لەژێر ناوی “سیکۆلار” لە ئایین هەیە، کە هەر لەم رێگەیەوە رۆژئاوا کاریگەری کردۆتە سەر بڕەوی ئیسلامگەرایی، زۆربەی گرووپە ئیسلامییەکان بەتامەزرۆییەوە دەیانڕوانییە سەردەمی نێوان سەدەکانی ٧ و ١٧، سەردەمێک کە ئیسلام وەک دەسەڵاتێکی هێژمۆنی فەرهەنگی بیچمی گرتوە و کاری کردۆتە سەر رۆژئاوا. بەگویرەی لێکدانەوەی لودرز کەلێنێکی قووڵی گومان لە کۆمەڵگەی ئیسلامی ـ عەرەبیدا هەیە. لە لایەکەوە شارستانییەتی ئیسلامی هاوچەرخ وەک شارستانییەتێکی دواکەوتوو، نارێکوپێک و لەبەرانبەری هێزی راکێشەری فەرهەنگی رۆژئاوا، وەک دۆڕاوێک خۆی دەبینێ و لە لایەکی دیکەشەوە لاوازیی سیاسی و نەبوونی دوورەدیمەنێکی خودی، لهگهڵ تۆمەتی درۆبوون و ریاکاری لە رۆژئاوادا، چەشنێک ژینگەی پەروەردەیی دروست کردووه کە تێێدا بناژۆخوازی و تیرۆریزمی جیهادی گەشەیان کردوە. عەرەبەکان و موسلمانەکان زیاتر خۆیان بە قوربانی بەجیهانی بوون و رۆژئاوا دەزانن، وەک پەراوێزی ئاڵوگۆڕێک کە نە بۆیان کۆنترۆڵ دەکرێ و نە دەشتوانن بیوەستێنن. رابردوویەکی شکۆمەند کە رایبردووە: سەردەمێک کە عەرەبەکان وەک ئیمپراتۆرییەکی پتەوی خاوەن پێشکەوتنی زانستی، هونەری و فەرهەنگی دووبارەنەبووە بوون. هەستی لە دەستدانی مێژوو و تێکەڵ بوون بە جیهانی بوون، لە ئاکامدا ئەو هەستەی لای زۆربەی عەرەب و موسلمان لێکەوتەوە کە ئاخ هەڵکێشن و بەدواداچوون بکەن بۆ چارەنووس و، پاساوێک بۆ بەرەنگاری و خۆڕاگرییەکی تیرۆریستی، دوانەهاتوو و رەها بدۆزنهوه.
رووبەڕووبوونەوە لهگهڵ ئەو دوودڵییە لە زۆربەی کۆمەڵگە ئیسلامییەکان دەتوانێ بۆ جیهانبینی ئیسلامی بەکەڵک بێ و ئەو تێزانەی خوارەوە پەرە پێ بدا:
١ـ پێویستی رەخنەگرتن لەخۆ
٢ـ پەنای مێژوو
سەردەمەکان دەگۆڕدرێن، هەروەک چۆن فەرهەنگی عەرەبی بەسەر فەرهەنگی رۆژواییدا زاڵ بوو.
٣ـ لەنێو چوون و دابەزانی سەفستە
بۆچی کۆمەڵگە ئیسلامییەکان بارودۆخێکی خراپیان هەیە؟ چونکی لە لایەن خوداوە غەزەبیان لێ گیراوە. دەکرێ چییان لێ بکەین؟ تێکۆشان بۆ سازانی رەها لهگهڵ خودا لە رێگەی خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج و مەرجەکانی ئەحکامی قورئان (کە لە خوێندنەوەی بێ ئەولاو ئەملای خۆیاندا گەڕاونەتەوە بۆ کۆمەڵگەی سەرەتایی ١٤٠٠ ساڵ لەومەوبەر) پێمل بوونی تەواوی ویستەکانیان.
لە ژماره ٦٩٣ ی رۆژنامهی “کوردستان”دا بڵاو بۆتهوه