• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

پێوەندییەکانی روسیه‌ و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە رێبەرایەتیی ترامپ و پوتین

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/12/05
جۆری بابەت: سیاسی

شەری زلهێزەکان بە شێوازی گەرم و سارد لە مەڕ سەپاندنی ویست و داخوازەکانیان بە چیرۆکە گەورەکەی مێژوو دەژمێردرێ. دەسەڵات و گەورە‌هێزەکان لە تانوپۆی نەخشەی سیاسیی جیهان‌دا شوێن‌پەنجەیان دیارە و تێگەیشتن لە زلهێزەکان و پرسە جیهانی‌یەکان گرێدراوی یەکترن. قوتبوونەوە یان هەڵوەشانی زلهێزەکان باڵانسی هێز تێکدەدا و ریزبەندییەکی تازە لە نێوان دەوڵەتە کاریگەرەکان‌دا ساز دەکا. مێژووی سەدەی بیستەم دەیسەلمێنێ، کە چەندە و چۆن هاتن و رۆێشتنی زلهێزەکان کایەی سیاسەت و هەروەها باڵانسی هێزیان گۆڕیوە. پێوەندی نێوان زلهێزەکان بە سەرتۆپی پێوەندییە نێودەوڵەتی‌یەکان پێناسە دەکرێ. گەورەهێزەکان بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانیان، لەگەڵ دەوروبەر هەڵسوکەوت دەکەن. دەوڵەتە گەورە و خاوەن بڕیارەکان بە شێوەی جیاواز ئیدارە دەکرێن و سروشتی سەرکردە و رابەرەکانیان لەسەر تەوژم و تامی سیاسەت و پێوەندییەکان شویندانەرن.
وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و روسیه‌ لەو زلهێزانەن کە لە ماوەی ١٠٠ ساڵی رابردوودا بە تەوژمی جیاواز لەسەر رووداوە ناوچەیی و جیهانی‌یەکان کاریگەر بوون و رەوتی سیاسەتی جیهانیان خەمڵاندوە. ئەوان وێڕای باقی زلهێزەکانی دیکە، لە شەڕە گەورە و قەیرانە جیهانی‌یەکان‌دا بەشدار بوون و تێکۆشاون بەرژەوەندییەکانی خۆیان بە سەر ئەوانی دیکەدا پسەپێنن. ساڵی داهاتوو، ٢١٠ ساڵ بە سەر رێککەوتنی پێوەندیی دیپلۆماسیی نێوان ئەمریکا و روسیه‌دا تێدەپەڕێ. لەو ماوەیەدا دوو وڵات زۆر رێچکەی دۆستایەتی و دوژمنایەتیان بڕیوە و لە هەوراز و نشێوی پێوەندییەکانیان‌دا تامی دۆستایەتی و دوژمنایەتی یەکتریان کردوە. ئەوان لە سەردەمی شەڕی دووهەمی جیهانی‌دا هاوکار و لە دوای شەڕ بوونە دوو جەمسەری دژ بەیەک، کە بۆ خۆپاراستن، دەستەوداوێنی گەشەپێدانی چەکی ناوکی بوون. سەرکردەی دوو وڵات لە دوای شەڕی سارددا سیاسەتی وێکهەڵکردنیان رەچاو کرد و هەڵوەشانی یەکێتی سۆڤیەت باڵانسی هێزی بە قازانجی ئەمریکا گۆڕی. شایانی باسە کە رۆڵی ئەمریکا وەک یەکەم زلهێزی دوای کۆتایی شەڕی سارد و روسیه‌ وەک زلهێزی دیاری سەر گۆڕەپانەکە هێشتا بەرچاوە و درێژەی هەیە.
لە چەند ساڵی رابردوودا ئاڵوگۆڕی زۆر لە ناوچە و جیهان‌دا روویان داوە، کە بەشێکیان پێوەندیان بە پێوەندیی نێوان دوو زلهێزی ئاماژەپێکراوە. روسیه‌ لە دوای بەخۆوە لکاندنی دورگەی کریمە و هەروەها درێژبوونەوەی قەیرانی سوریه‌ لەگەڵ سیاسەتی رۆژئاوا و بە تایبەت وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا کەوتۆتە دۆخی نەخوازراو. ئەوان وەک ساڵانی رابردوو لەسەر پرسە ناوچەیی و جیهانی‌یەکان هاوڕا نین و بەرژەوەندییەکانیان کەوتۆتە راست و چەپی یەکتر. روسیه‌ لەو ماوەیەدا سیاسەتی گۆڕیوە و توندوتۆڵتر لەگەڵ بەرەی رۆژئاوا بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لێرە و لەوێ هەڵسوکەوت دەکا. بەرەی رۆژئاوا بۆ پاشەکشەکردن بە روسیه‌ و بە تایبەت پوتین ئابڵوقەی ئابووری خستۆتە سەر روسیه‌. بە مەبەستی خاوبوونەوەی گرژییەکان و دوورکەوتنەوە لە قەیرانی گەورەتر هەردووک بەرە دانیان بە خۆدا گرتوە و سیاسەتی چاوەڕوانیان رەچاو کردوە. لەسەر ئەو بناخەیە، پرسی پێوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و روسیە یەکێک لە بابەتە گرینگەکانی سەردەمی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ٢٠١٦ی ئەمریکا بوون. دۆناڵد ترامپ وەک سەرکۆماری هەڵبژێردراو، لە بەشێک لە دروشمەکانی هەڵبژاردن‌دا هەڵوێستێکی نەرمی بەرامبەر بە روسیه‌ دەردبڕی و رەخنەی لە سیاسەتی سەرکۆماری ئەمریکا دەگرت. ناوبراو لە گەرمەی کێبەرکێکانی هەڵبژاردن‌دا شێوازی ئیدارەکردنی پوتینی بە گونجاو و تەنانەت باشتر لە ئۆباما پێناسە کرد.
داڕێژەرانی سیاسەت و بڕیار لە مۆسکۆ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا لاگیری ترامپ بوون. دۆناڵد ترامپ لە رێڕەوی هەڵبژاردن‌دا تێکۆشا کە پاڵەپەستۆی سیخوڕیی روسیه‌ لەسەر هیلاری کلینتۆن زیاتر بێ و ناوبراو لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن‌دا زۆرترین سوودی لێوەرگرێ. ئەو کولتورە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا دەگمەنە و کەمتر بینراوە زلهێزێکی دژبەری وەک روسیه‌ بەو رێژەیە کار لەسەر کەیسی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بکا. بێجگە لەوە، پرسی بەرژەوەندییە بازرگانی و ماددییەکانی ترامپ ئەگەرێکی شاراوەی دیکەیە، کە رەنگە لە خاکی روسیه‌دا بنج و بناوانی هەبێ و بە شێوازێکی شاراوە لەسەر روانگەی ترامپ و پوتین بەرامبەر بە یەکتر شوێندانەر بێ. گفت و لفتی نەرمی ترامپ بەرامبەر بە پوتین لە روانگەی جیاواز لێکدراوەتەوە و لە تولەرێی سیاسەت‌دا بە گومانەوە پێشوازی ئەرینی لێکراوە. دەسەڵاتدارانی روسیه‌ بە سەرکەوتنی ترامپ شاد بوون و دوومای روسیه‌(مەجلیس) بە چەپڵە پێشوازی لەو سەرکەوتنەی ناوبراو کرد. سەرکەوتنی هیلاری کلینتۆن بۆ روسیه‌ درێژەی بە سیاسەتی ساردوسڕی نێوان دوو وڵات دەدا و بەرپرسانی روسیه‌ خوازیاری بردنەوەی ترامپ بوون. پوتین لە ریزی یەکەمی ئەو کەسانەدا بوو کە پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ کرد و رایگەیاند کە خوازیاری ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی دوو وڵاتە. لەو پێوەندییەدا پوتین و ترامپ، پاش راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ئەمریکا، لەسەر رێزگرتنی بەرامبەر، دەستوەرنەدان لە کاروباری نێوخۆ و هەروەها هاوکاری بۆ سەرکەوتن بە سەر تێرۆریزم‌دا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
لە جیهانی سیاسەت‌دا ساویلکەبوون گوناهێکی نەبەخشراوە، بۆیە ئەمریکایی و روسەکان هێشتا بە پارێزەوە باس لە داهاتووی رووداوەکان دەکەن. بەشێکی زۆر لە بەڵێنیەکانی ترامپ بۆ روسیه‌ پڕ بوون لە بۆنی رۆژانی خۆش و بە خەونی شیرینی روسیه‌ لە سەدەی ٢١دا پێناسە دەکرێن. ترامپ لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن‌دا باسی دوورکەوتنەوە لە پشتێنەی سووری روسیه‌، دوورکەوتنەوەی ئەمریکا لە دابینکردنی ئاسایشی خۆڕایی بۆ وڵاتانی ئورووپا و وەرچەرخان لە سیاسەتی دەرەوەی کۆشکی سپی دەکرد. روسیه‌ لە ژێر سێبەری ئەو دروشمانەدا ئارەزوو دەکا، کە بەشێک لە پێگەی دۆڕاوی سەردەمی سۆڤییەت قەرەبوو بکاتەوە. شایانی باسە کە بەشێک لە دروشم و سیاسەتی هەڵبژاردنی ترامپ تەنانەت بەرامبەر بە روسیه‌ ناتەبا و دژبەر بوون، کە کەمتر تیشکیان خراوەتە سەر. ناوبراو باسی لە گەڕاندنەوەی مەزنایەتیی وڵات و بەهێزکردنی هێزە چەکدارەکان و پەرەپێدانی سیستم و بەرنامەی بەرگریی موشەکی دەکرد، کە بۆ روسیه‌ هەڵگری قۆناخێکی تازە لە شەڕی بەرژەوەندیی زلهێزەکان بە ئەژمار دێت. گەڕانەوەی مەزنایەتی بۆ ئەمریکا و مانەوەی ئەو وڵاتە وەک سەرتۆپی زلهێزەکان نرخی خۆی دەوێ و لە رێگای کێبەرکێی هەمەجۆر لەگەڵ زلهێزە جیهانی‌یەکان و یەک لەوان روسیه‌دا دەستەبەر دەبێ.
پوتین ماوەیەکی بەردرێژەی لە لوتکەی دەسەڵاتی روسیه‌دا جێگیرە و خەریکە ناسناوی “رێویە زۆرزانەکە” وەردەگرێ. ناوبراو لەو پۆستەدا، لەگەڵ چەند سەرکۆماری ئەمریکادا تامی سیاسەت و دیپلۆماسی کردوە. ئەو لە سەرەتادا، روخساری زۆر دەرنەدەخست و لە مەیدانی سیاسەتی نێونەتەوەیی‌دا هێشتا تازەکار و بێ ئەزموون بوو. پاش تەواوبوونی سەردەمی کلینتۆن و دەستپێکی سەرکۆماریی جۆرج بوش، روسیە و ئەمریکا کەم و زۆر پێوەندییەکانیان متمانەپێکراو و ئاسایی بوون. پوتین لەو قۆناخەدا تێکۆشا، کە متمانەی ئەمریکا لە مەڕ شەڕ دژی تێرۆریزم دەستەبەر بکا، هەرچەندە روسیه‌ نەیاری شەڕی دژ بە عێڕاق و دواتر پەلاماری هاوپەیمانان بۆ سەر لیبی بوو. دەرگیربوونی ئەمریکا لە زۆر قەیرانی ناوچە و جیهان و کەڵەکەبوونی رەخنەی زۆر لە نێوخۆ و دەرەوە دژ بە سیاسەتمەدارانی کۆشکی سپی، دەرفەتی دەرکەوتنی زیاتری بە روسیه‌ بەخشی. بە سەرکەوتنی ئۆباما پێوەندییەکان سەرەتا ئاسایی و دواتر لە ئاکامی جیاوازیی سیاسەتی نێوان ئەمریکا و روسیه‌ کەوتنە قۆناخی چەقین و کۆنەقین. کەیسی ئۆکڕاین و پەلهاویشتنی رۆژئاوا لە کاناڵی ناتۆ و یەکێتی ئورووپا بۆ جەرگەی هێڵی ئاسایشی روسیه‌، سەرکردایەتیی روسیه‌ی تەنگەتاو کرد. روسیه‌ بۆ رزگاربوون لەو قەیرانانە و کێشانی هێڵی سوور لە بەردەم ئەمریکا و ئورووپا و ناتۆدا، دەستەوداوێنی سیاسەتی هێز و بەکارهێنانی هێزی نیزامی و هەڕەشی تۆڵەسەندنەوە بوو. ئەو وڵاتە لە پرسی لکاندنی نیمچە دورگەی کریمەی ئوکڕاین‌دا، لە سیاسەتی هێز کەڵکی وەرگرت و لە رەوتی قەیرانی سوریه‌دا دژ بە سیاسەتی رۆژئاوا و ئەمریکا وەستایەوە. لە مەڕ پاراستنی دەسەڵاتدارانی سوریه‌ و دوارۆژی ئەو وڵاتە سیاسەتی روسەکان وەبیرهێنەرەوەی قۆناخی شەڕی ساردە و ئامادە نین بە ئاسانی دەستبەرداری بەرژەوەندییەکانیان بن.
ئاڵوگۆڕ لە پۆستی سەرۆکایەتیی وڵاتە زلهێزەکان و گۆڕانی روخسارەکان لە کۆشکی سپیی یان کرێملین سەرەتاییەکی گونجاو بۆ داڕشتنی تاکتیک و شێوازی سیاسەتی ئەو زلهێزانە دەخوڵقینێ. لە سەردەمی ئەمڕۆدا رەنگە ساویلکەیی بێ، ئەگەر کەسێک چاوەڕوانی چارەسەربوونی کۆی کێشەکانی نێوان روسیە و ئەمریکا بێ. لە هەردووک بەرەدا هەوڵەکان لەسەر ئەوە چربوونەوە کە دەلاقەی دیالۆگ بەسەر یەکتردا دانەخرێن. بە واتایەکی دیکە، دیالۆگی نێوان سەرکردایەتیی ئەو دوو وڵاتە لە جووڵە نەکەوێ و دوو لایەن خوازیاری چارەسەر بن نەک قورمیشکردنی گرژییەکان و قووڵترکردنەوەی جیاوازییەکان. تێروانین لە مێژووی پێوەندییەکانی دوو وڵات و سروشتی رەقەبەرایەتی نێوانیان لە دوای کۆتایی شەڕی دووهەمی جیهانی، هاوکێشەی پێوەندی نێوان پوتین و ترامپ ئاڵۆزتر دەکا. روسیه‌ و رۆژئاوا و بە تایبەت ئەمریکا لە بناخەدا کێشەیان هەیە و بە ئاسانی چارەسەر ناکرێن. بێجگە لەوە، ستایلی ئیدارەکردنی روسیه‌ و ئەمریکا لەگەڵ یەکتردا جیاوازی قووڵیان هەیە. بە مانایەکی ساکار، کۆشکی سپیی و کرێملین بە دوو کولتووری جیاواز بەڕێوەدەچن. لە ئاکام‌دا ئەوەی پوتین لە روسیه‌ دەتوانێ لە قاوغی سیاسەت‌دا راهێنانی لەسەر بکات، ترامپ ناتوانێ لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا دووپاتی کاتەوە.
دۆناڵد ترامپ گیرۆدەی درێژەدان بە سیاسەتی دێموکراتەکان نییە و ئاسانتر لە ئۆباما دەتوانێ لەگەڵ پوتین تاوتوێی قەیران و کێشەکان بکا. ترامپ دەتوانێ ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و بە کردەوە لەگەڵ پوتین بۆ چارەسەرکردنی پرسەکان هاوکار بێ، بەڵام ئەو رێگایە پڕە لە کەندوکۆسپ. لە بەرەی ئەمریکا و رۆژئاوادا جۆرە نیگەرانیەک لە سەرکۆماری ئەمریکا بەرچاو دەکەوێ، کە رەنگە ترامپ زیاد لە پێویست لە مسکۆ نیزیک بێتەوە. لە بەرامبەردا لە نێو رووسەکان‌دا جۆرە نیگەرانیەک هەیە، کە ترامپ بە کردەوە نەتوانێ بە گوێرەی دروشمەکانی هەڵسوکەوت بکا و سیاسەتێکی ئارام و تەبا بەرامبەر بە روسیه‌ بگرێتە بەر. چاوەڕوانی‌یەکانی روسیه‌ و ئەمریکا لە یەکتر لە گۆڕەپانی کردەوەدا تاقی کراونەوە و دوو لایەن بە تەواوەتی شارەزای ستراتیژی و تاکتیکی یەکترن. ئەوەی زیاتر لەو نێوەدا جێگای باس و دیالۆگە، چۆنیەتی تێڕوانینی سەرکردەکەکانی کۆشکی سپی و کرێملین لە یەکترە. لە پێوەندی لەگەڵ ترامپ چاوەڕوانی‌یەکان زیاترن و رەنگە بەشێکی زۆریان لەسەر بناخەی هەست هەڵچنرابن. شایانی باسە کە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە سەرکۆماریی ئەمریکا لەگەڵ ساڵانی رابردوو جیاوازن و سەرکەوتنی ترامپ بە سەر کلینتۆن‌دا بە کاڵایەکی تایبەت لە کێڵگەی سیاسەتی ئەو وڵاتەدا پێناسە دەکرێ.
بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی روسیه‌ خوازیارن کە لە لایەن کۆشکی سپی وەک زلهێزێکی هاوتا و خاوەن رێز وەرگیرێن و لە بەستێنێکی هاوتەرازدا تاوتوێی قەیران و کێشەکان بکەن. مۆسکۆ لە پاش لێکهەڵوەشانی یەکێتی سۆڤیەت بۆ دەرفەتی سەرڕاستکردنەوە دەگەڕێ و خوازیارە لە هاوکێشەکان‌دا وەک زلهێزێکی کاریگەر رێزی لێ‌بگیرێ. رۆژئاواییەکان و یەکێتی ئورووپا لە مەڕ پەرەسەندنی هەستی مەزنخوازیی روسیه‌ لە ژێر رێبەرایەتیی پوتین‌دا نیگەرانن و وتە و تێڕوانینەکانی ترامپ لەسەر روسیه‌ و هەروەها یەکيتی ئورووپا دۆخێکی ناڕوونی بۆ خوڵقاندون. سیاسەتی چەند ساڵەی کرێملین لە کەرتی ئورووپا و هەروەها رۆژهەڵاتی نێوەڕاست سەرئێشە و قەیرانی بۆ ئەمریکا و یەکيتی ئورووپا داتاشیوە. دەسەڵاتدارانی مسکۆ بۆ پاراستنی جۆغڕافیا و پێگەی خۆیان وەک زلهێزێک ئامادە نین بە ئاسانی پشتێنەی ئاسایشی خۆیان خەوشدار بکەن و گوێڕایەڵی رۆژئاوا بن. ئەمریکا لە ساڵانی رابردوودا بە چاوی زلهێزە کۆنەکە چاوی لە روسیه‌ نەکردوە و بە کردەوە لە زۆر بابەت‌دا روسیه‌یان پەراوێز خستوە. روسەکان لە بەهێزتربوونی ناتۆ تووڕە و ناڕازی بوون و گومانیان لە سیاسەتی ئەمریکا و یەکێتی ئورووپا لە تۆقدانی پشتێنەی ئاسایشی روسیه‌ هەبوە.
بەڕێوەبەرانی روسیه‌، لە ماوەی ٢٥ ساڵی رابردوودا بۆ یەکەمجارە، کە بە زمانی هەڕەشە و بە زمانی سەردەمی شەڕی سارد لەگەڵ ئەمریکا و یەکێتی ئورووپادا دەدوێن، کە رەنگە دەرئەنجامی سیاسەتی هەڵەی رۆژئاوا لە ناوچە و جیهان‌دا بێ. جێگای ئاماژەپێکردنە، کە ئابووری روسیه‌ لە ژێر پاڵەپەستۆی ئابڵوقەی رۆژئاوا، دابەزینی نرخی نەوت و دراوەکەی‌دا سەری لە کزی داوە. داڕێژەرانی سیاسەت لە کرێملین بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە ناچارن لەگەڵ بەرەی رۆژئاوا بگەنە رێککەوتن. ئەگەر پوتین لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨دا خۆی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرکۆمار ئامادە بکا، ناچارە زمانی دەربڕین و هەڵوێستەکانی بگۆڕێ. پێوەندییەکانی ئەمریکا و روسیه‌ لەسەر پرسی ئۆکڕاین، سوریه‌ و هتد. لە مەحەک دەدرێن و هیچکام لەو دوو زلهێزە ناتوانن ئەو پرسانە بە تەواوەتی پەراوێز بخەن. پرسی پێوەندیی نێوان ئەمریکا و روسیه‌ لە کۆی کایەی سیاسەت لە جیهان و بە تایبەت لە ئورووپا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەدەر نییە. بارودۆخی یەکێتی ئورووپا و ناتۆ و داهاتووی ئابووری و ئاسایشی وڵاتانی ئەو ناوچەیە لەسەر ستایلی پێوەندییەکانی روسیه‌ و ئەمریکا کاریگەرن. بێجگە لەوە، رەوتی رووداوە ناوچەیی و جیهانی‌یەکان لەسەر پێوەندیی نێوان زلهێزەکان و بە تایبەت ئەمریکا و روسیه‌ شوێندانەر دەبن.
بەشێکی زۆر لە چاوەدێران بە پارێزەوە باس لە چۆنیەتی پێوەندیی نێوان ئەمریکا و روسیه‌ لە ژێر رێبەرایەتیی پوتین و ترامپ‌دا دەکەن. بە باوەڕی بەشێک لە شارەزایان مانگی هەنگوینی ترامپ و پوتین بەرگەی کێبەرکێی دوو زلهێز ناگرێ، چونکە سەرکۆماری هەڵبژێردراو لە ئەمریکا ناتوانێ گەمە بە چارەنووسی وڵات بکا. بە واتایەکی دیکە، سیاسەتی ترامپ بەرامبەر بە روسیه‌ ناتوانن رێڕەوی مێژووی پێوەندییەکانی دوو وڵات لەبیر بکا و پشت لە بایەخە نەتەوەییەکانی ئەمریکا بکات. پێوەندیی نێوان دوو زلهێزی ئاماژەپێکراو گەلێک بابەت و ناوچە دەگرێتەوە و هەڵگری هەردووک توخمی سازان و ترازانن. دۆناڵد و ولادیمیر دەتوانن لە چوارچێوەی پێوەندییەکی کراوە و دیپلۆماسی‌یەکی هاوسەنگ‌دا پێوەندییەکانیان بە گوێرەی توانا ئاسایی بکەنەوە. لە سەریەک پێوەندیی نێوان روسیه‌ و ئەمریکا تەنیا بە هەست کارا ناکرێ و پێویستی بە فاکتەری زۆرترە، کە سازکردنەوەی متمانە یەکێک لەوانە. روسیه‌ خوازیارە لە گەڵ ئەمریکادا بگەنە رێککەوتنێکی تازە، کە بە جۆرێک لەگەڵ وێنەکانی سیاسەتی سەردەمی دوو جەمسەری یەک بخوێننەوە. روسیه‌ چەند ساڵێکە خەون بەو رۆژانەوە دەبینێ و سیاسەتکارەکانی ئەو وڵاتە بە چڕی تێکۆشاون، کە قەیرانی سوریه‌، ئوکڕاین، دەرچوونی بریتانیا لە یەکيتی ئورووپا و هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بکەنە فاکتەری دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانیان. پوتین خوازیارە، گەورەتر لە جاران لەگەڵ زلهێزێکی وەک ئەمریکا دانوستان بکا و لەسەر دابەشکردنی رۆڵ و پێگەی خۆیان و ئەمریکا بگەنە رێککەوتن.
لە ژماره‌ ٦٩٣ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه‌

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist