له به‌رزترین لووتکه‌ی زاڵ به‌سه‌ر ده‌شتی ره‌نگاوڕه‌نگی ناوچه، له‌ژیر سێبه‌ری ئه‌شکه‌وتێکی داپۆشراو به ته‌خته‌به‌ردی پان وساف و لووس‌دا پاڵی دابۆوه. هه‌ودای خه‌یاڵ هه‌ڵی گرتبوو و شه‌پۆلی ده‌وران سووڕی پێ ده‌دا. ویستبووی سه‌رخه‌وێک بشکێنی و به کز بوونی تینی خۆره‌تاو داگه‌ڕێته خوار و وه‌دوای گه‌یشتن به ئاواتی دڵ که‌وێ. له شیرین‌خه‌وی به‌رفێنکایی سێبه‌ری ئه‌شکه‌وت‌دا به‌دیداری یار شاد ببوو که به کۆشێک ئه‌وین و باوه‌شێک خۆشه‌ویستی‌یه‌وه هاتبوه لای و خه‌ریکی راز و نیاز بوون. ئێشی سه‌ری که به گاشه‌به‌ردی ئه‌شکه‌وت تۆقله‌ی دابوو له خه‌و رایپه‌ڕاند و ئه‌م جاره‌ش له ماچی لێوی یار بێ‌به‌ش بوو:
“کاتێ هاتی له‌گه‌ڵ قاقای پێکه‌نینا خۆت هاویشته نێو باوه‌شم،
لێت ده‌پرسیم بۆ وا ماتی؟
وتت…
ئه‌مشه‌و بوونی جێژنی منه، گوێزه‌بانه‌ی نوقڵی لێوم بۆ هێناوی، ها شیرینی لێ بچێژه،
دوگمه‌ی سینگت ترازاند و،
وتت هانێ دوو سه‌یوانی مه‌مه‌کانم،
به‌سه‌ر هاتی دوو ساڵ دووری لێ بنێژه،
له‌پڕ ده‌نگێ هات و راپه‌ڕیم(ڕای په‌ڕاندم)،
که راپه‌ڕیم ژێر سێبه‌ری گا‌به‌ردێک بوو،
بۆ سه‌رخه‌وێک سه‌رم وه‌سه‌ر ئه‌ژنۆم نابوو،
له جیاتی تۆش تفه‌نگه‌که‌م له کۆشا بوو”.
ئه‌وینێک که پێشمه‌رگه به خه‌بات و چاره‌نووسی گه‌له‌که‌ی هه‌یه‌تی، له سه‌رووی هه‌موو ئه‌شقێکه. رازێک که ئه‌و ئه‌وینه‌ی پێک هێناوه و ره‌مزێک کە له پشت ئه‌و فیداکارییه هه‌یه نه‌ناسراوه و ره‌نگه هه‌ر نه‌ناسراویش بمێنێته‌وه. له‌پێناو گه‌یشتن به ئه‌وینی ئازادیی میلله‌تێک‌دا زۆر ئه‌وینی دیکه فیدا بوون و گه‌لێک دڵ به نامرادی له لێدان که‌وتوون. کارمامزی ناز و جوانی ویستی دڵی پێشمه‌رگه به‌فریو به‌رێ و له باوه‌شی بێخه‌می‌دا بیخه‌وێنێ. دوای هه‌وڵێکی زۆر، خۆی که‌وته داوی ئه‌شقی پێشمه‌رگه و شانازیی به هه‌ڵگرتنی کۆڵه‌پشتیی ئه‌و ده‌کرد. “هه‌ورازی کووڕ” ناحه‌قی نیه ئه‌گه‌ر “بۆ پێشمه‌رگه” دانه‌وێ و له‌حاند هه‌یکه‌لی جادوویی ئه‌ودا کڕنۆش به‌رێ.
*******
هه‌تا زیاتر له ژیانی پێشمه‌رگه خورت ده‌بمه‌وه و وردتر ده‌گه‌ڵ دنیای ئازایه‌تی‌یه‌کانی ئاشنا ده‌بم، پتر ئۆگری ده‌بم و باشتر لێی حاڵی ده‌بم. ئه‌وه‌نده‌م باسی خۆڕاگری و فیداکاریی تێکۆشه‌رانی ناوچه‌ی ره‌به‌ت بیستوه و هێنده ناوی ناودار له‌و ده‌وه‌ره هه‌ڵکه‌وتوون که ناچارم هه‌ر له‌وێ بمێنمه‌وه و له ژیانی شۆڕشگێڕانه‌ی ئینسانێکی دیکه بدوێم که بۆ خه‌ڵک خۆشه‌ویست و بۆ دوژمن نه‌تره‌به‌ر بوو. به‌ڵێ ده‌مه‌وێ کارنامه‌ی “مێژووی زیندوو” به سه‌بتی ناوێکی ئاشنای دیکه ده‌وڵه‌مه‌ند و ئۆگرانی خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ش ده‌گه‌ڵ تێکۆشه‌رێکی نه‌سره‌تووی ئه‌و مه‌یدانه زیاتر ئاشنا بکه‌م. ئه‌ویش که‌سێک نیه جگه له”ساڵه ره‌به‌تی” که زه‌مانێک لووتکه‌ی چیا سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستانی کردبوه هێلانه و ده‌گه‌ڵ پۆلی هه‌ڵۆ سه‌ربه‌رزه‌کان بۆ راوی قالاوان داده‌گه‌ڕانه پێده‌شته‌کان.
“ساڵی ١٣٤١ لە رەبەت کە ئەوکات لە ٣٢ ماڵ تێنەدەپەڕی، وەک هەموو منداڵێکی زوڵم‌لێکراوی کورد لە بنەماڵەیەکی دەستکورت و هەژاری جوتیار چاوم بە دونیای پڕ لە نابەرابەری و بێعەداڵەتی هەڵێناوە. لەتەمەنی ٦ ساڵی‌دا چوومە قوتابخانە و پۆلەکانی سەرەتایی و راهنماییم هەر لە رەبەت تەواو کردوە و دەورانی دەبیرستانیشم لە شاری سەردەشت تەواو کردوە. ساڵی ١٣٦٠ دیپڵۆمم لە رشتەی ئەدەبیات‌دا وەرگرتووە. لە وەرزی هاوینان‌دا کە قوتابخانە تەعتیل دەبوون لە مەزرای خۆمان یارمەتیی باوکم و براکانم دەدا. یەکێک لە بیرەوەریەکانی دەورانی قوتابخانەمتان بۆ دەگێڕمەوە: ساڵی١٣٥٢ ئەوکات لە پۆلی پێنجەمی سەرەتایی دەرسم دەخوێند. مامۆستاکەمان لەسەر تەختەڕەشەکە نووسی: “گربە شیشە را شکست”. فاعیل و فیعل و مەفعوولی دیاری کرد و تەوزیحی لازمی دا. یەک دوو قوتابیی بانگ کردە تەختەڕەشە و دواتریش منی بانگ کرد و گوتی بنووسە “گربە شیشە را شکست”. نووسیم. گوتی فعل و فاعل و مەفعول دیاری بکە. نەمزانی و جێگاکانم هەموو بە عەکسەوە گوتن. زۆری گوت و نەمزانی، رووبەڕووم راوەستا و یەک زللەی باشی لە لاچاوم دا. ئازاری زۆرم پێ گەیشت وزۆر ناڕەحەت بووم. مامۆستا تێگەیشت و گوتی پێم بڵێ کێ لە تۆی دا؟ گوتم مامۆستا. گوتی نا ناوم بڵێ. گوتم جەلال. گوتی زۆر باشە، گوتی کێ لێی درا ؟ گوتم ساڵح. گوتی چی لەبەینی من و تۆ روویدا ؟ گوتم لێدان. گوتی زۆر باشە ئیستا من کە لە لاچاوی تۆم داوە فاعیلم. تۆش کە لەلاچاوت دراوە مەفعولی. لێدانەکەش فعلە و راش حەڕفی ئیزافەیە. بەمجۆرە بە هۆی ئەو زللەوە بووم بە شاگردی نموونەی کلاسەکە و تەنانەت رشتەی ئەدەبیشم هەڵبژارد. وای لێهات لەسەر کلاس مامۆستا بانگی دەکردم و ئەدەبیاتم بۆ قوتابی‌یەکان تەوزیح دەدا”.
هه‌ر وه‌ک چۆن زلله‌ی مامۆستا فێری کرد باش له مانای ژان بگا و بۆ به‌رگری له ئازاری زیاتر خۆی ماندوو بکا و باش بخوێنێ، هه‌رواش دواتر بۆ نه‌هێشتنی ئێش و ئازاری گه‌له‌که‌ی شانی وه‌به‌ر خه‌باتێکی قورس و قایم دا و رێگایه‌کی گرته به‌ر که شاڕێگای گه‌یشتن به ئاوات بوو. کاک ساڵه‌ش وه‌ک زۆربه‌ی لاوانی کورد ته‌نیا به ئه‌شقی رزگاریی گه‌ل و نیشتمان رێگای پێشمه‌رگایه‌تیی گرته‌به‌ر و بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌زموونێکی نیزامیی هه‌بێ یه‌کسه‌ر خۆی ده‌سه‌نگه‌ر هاویشت. گه‌لۆ ئه‌و بێ‌ئه‌زموونی‌یه زۆر جار نرخی گرانی بۆ دراوه هه‌ر وه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ش به گران ته‌واو بووه.
تێکۆشه‌ر ره‌به‌تی هه‌رچه‌ند زۆر زوو ئێشی بێ ئه‌زموونیی خۆی چێشت به‌ڵام دیسان ده‌رسی باشی وه‌رگرت و ئه‌زموونێکی وه‌سه‌ریه‌ک نا که له مه‌یدانی به‌کرده‌وه‌دا بۆ خزمه‌ت به به‌رده‌وامیی خه‌بات که‌ڵکی لێ وه‌رگرت. دواتر، ئه‌وه ساڵه ره‌به‌تی بوو به کۆمه‌کی هاوسه‌نگه‌رانی لێبڕاوی، ته‌نگی به هێزی په‌لامارده‌ر هه‌ڵچنی و ئاگری له‌سه‌ر پشتی کردنه‌وه. نه‌ک هه‌ر ناوچه‌کانی ره‌به‌ت و سه‌رده‌شت، به‌ڵکوو زۆر شوێن و ناوچه‌ی دیکه‌ی کوردستان قەڵافەتی ساڵه ره‌به‌تی‌یان ده‌باوه‌ش گرتوه و وه‌ک رۆڵه‌یه‌کی خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ پارێزگاری له خاک و خه‌ڵک یارمه‌تی‌یان داوه.
باسی به‌رپرسایه‌تی‌یه نیزامی و سیاسی‌یه‌کانی لێ ده‌پرسم که له ماوه‌ی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانه‌ی‌دا بوونی که ئاوای جواب دامه‌وه: “لە ناوچەی سەردەشت و رەبەت و پیرانشار و شنۆ و زۆر ناوچەی دیکەی کوردستان تیکۆشانم بووە. بەلای منەوە هیچ جیاوازییەک بەنیسبەت ناوچەکانەوە نەبووە. لە هەرشوێنێک کاری حیزبیم
پێ ئەسپێردرابێ بەوپەڕی توانامەوە جێبەجێم کردوە. لەنێو هیچ حیزب و سازمانێکی تر جیا لە حیزبی دێموکرات تێکۆشانم نەبوە. بەرپرسایەتی‌یەکانم لە نێو حیزب‌دا بریتین: لە سەردەشت جێگری پەل، سەرپەل، جێگری لک، سەرلک و لە کاتی شەڕی ئالانی سەردەشت‌دا بۆ ماوەی دوو مانگ بە مەئمووریه‌ت بەرپرسی جەبهەی عەمەلیاتی ئالان بووم. لە رەبەت ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی و فه‌رمانده‌ری هێزی زمزیران بووم. لە شنۆ به‌رپرسی ته‌داڕوکات بووم. لە پیرانشار ئەندامی مەڵبەند و فەرماندەری هێز بووم .
هه‌رچه‌ند پێشمه‌رگه‌ی ترسه‌نۆک وجوودی نیه چونکه بڕیاری هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادی خۆی غیره‌تی زۆری ده‌وێ به تایبه‌ت ئەگەر هه‌وڵه‌که ره‌نگی به‌رگریی چه‌کداری به خۆیه‌وه بگرێ، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش هه‌ر له‌نێو هێزی پیشمه‌رگه‌دا توانا و نه‌ترسی‌یه‌کان جۆراوجۆرن. هێندێک له‌و تێکۆشه‌رانه به‌ڕاده‌یه‌ک له نیشاندانی غیره‌ت و توانادا ده‌چنه پێش که هه‌موو پرده‌کانی پشت سه‌ری خۆیان ده‌ڕووخێنن و مه‌جالێک بۆ سازان ده‌گه‌ڵ پاشه‌کشه ناهێڵنه‌وه. ره‌نگه من له‌و حه‌دده‌دا نه‌بم قه‌زاوه‌تی دروست له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی ئازا و نائازا بکه‌م چونکه هه‌ر له‌جێ‌دا زۆری لێ نازانم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تێکۆشه‌ر ره‌به‌تی و راده‌ی فیداکاراییه‌کانی بیستوومه شاهیدی ئه‌وه ده‌ده‌ن که وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی نموونه حیسابی بۆ بکرێ و میداڵی سه‌رفیرازی ده‌ملی کرێ. هه‌ر لێره‌دا پێم خۆشه هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆنه فه‌رمانده‌رێکی هێزی پیشمه‌رگه له‌سه‌ر کاک ساڵه تۆمار بکه‌م که له نزیکه‌وه ناسیویە‌تی و بۆ ماوه‌یەکی زۆر هاوخه‌باتی بووه. ئه‌ویش که‌س نیه جگه له کاک حوسێن په‌یره‌وان:
“بارایی” نازناوێک کە ئاوارەی مامۆستا حەسەن‌زادە بۆ کاک ساڵەی دیاریی کردبوو وه‌ک هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵ خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیی لاواز و به‌هێزه که ئه‌وه‌ش شتێکی سروشتی‌یه. به‌ڵام له روانگه‌ی منه‌وه که بۆ ماوه‌ی ١٤ ساڵ له‌نێو جه‌رگه‌ی شه‌ڕی پارتیزانی و له‌نێو ده‌ریای خوێن و فرمێسک‌دا شاهیدی هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و کوڕه هه‌ژار، به‌ڵام جه‌سوور و بڵێمه‌ته بووم ده‌توانم بڵێم تای ته‌رازووی خاڵه به‌هێزه‌کانی ته‌نگیان به خاڵه لاوازه‌کانی هه‌ڵچنیوه. سه‌ت خۆزگه خاوه‌نی پێنووسێکی به‌پێز و به‌بڕشت بوایه‌م تا بمتوانیبا جڵه‌وی ئه‌سپی سه‌رکێشی پێنووسه‌که‌م شل کردبا و به ناخی بارایی و بارایی‌یه‌کان‌دا چووبامه خوار که له‌شیان شه‌ڵتانی خوێن بووه و کاتێک به پشتی ئه‌سپ و کۆڵی پێشمه‌رگه‌وه بوون “هه‌ورازی کووڕ” کڕنۆشی بۆ ده‌بردن. ئه‌گه‌ر به‌شێک له‌و شۆڕشگیره قه‌ت نه‌سره‌وتانه هه‌ر به لیباسی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تی‌یه‌وه وبه دوور له ناز و خۆشه‌ویستیی که‌س و کاریان له دۆڵ و چیاکانی کوردستان به خاکی پیرۆز ئه‌سپێردراون، به‌شێکیان به له‌شی هه‌ڵدڕدادڕ سه‌نگه‌ریان چۆل نه‌کردوه و بۆ وه‌دیهێنانی ئاواتی شه‌هیدان درێژه‌یان به رێگایان داوه. گومانم له‌وه‌دا نییه ئه‌گه‌ر بڕیار بێ رۆژێک میداڵی فیداکاری و خۆبه‌خت کردن له‌پێناوی گه‌ل و نیشتیمان دابه‌ش بکرێ بارایی یه‌کێک له‌و که‌سانه‌یه که پێویسته ئه‌و شانازییه‌ی پێ ببخشرێ. بارایی وه‌ک پیشمه‌رگه که‌سێکی به‌ده‌ست و تفه‌نگ، به‌وره، به‌نه‌زم و هه‌ڵسووڕ، هه‌ڵمه‌تبه‌ر و ده‌ستوه‌شێن، وریا و خۆڕاگر و له‌سه‌ر یه‌ک پێشمه‌رگایه‌تیی زۆر لێ جوان بوو. بارایی له بواری فه‌رمانده‌هی‌دا که‌سێکی لێزان و به‌توانا بوو. زۆر به که‌می هه‌ڵده‌که‌وت گه‌ڵاڵه نیزامی‌یه‌کانی به‌رهه‌می باش و سه‌رکه‌وتوانه‌ی تێدا به‌دی نه‌کرێن. ئه‌زموونی ناوبراو، به‌تایبه‌ت له بواری نیزامی‌دا وای کردبوو هه‌میشه به‌رپرسایه‌تیی نیزامی به‌دوای‌دا بگه‌ڕێ. بارایی له باری مودیرییه‌ته‌وه ئینسانێکی به‌توانا بوو ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش‌دا هه‌تا بڵێی ساده و خه‌ڵکی بوو که ئه‌وه‌ش هێنده‌ی دیکه خۆشه‌ویستی کردبوو. خه‌باتی بێوچانی بارایی و ئه‌و زه‌بره قورسانه‌ی به فه‌رمانده‌ریی ناوبراو وه هێزه دژی گه‌لی‌یه‌کان که‌وتن وایان کرد بنه‌ماڵه‌که‌شی به تایبه‌ت باوکی (کاک عه‌وڵا فه‌ره‌ج) هه‌موو کاتێک له‌ژێر چاوه‌دێری‌دا بێ و تووشی ئازار و شکه‌نجه بێ. له کۆتایی‌دا یادی هه‌موو بارایییه‌کان به خێر بێ و ده‌ڵێم:
“جدایی تا نافتد دوست قدر دوست کی داند شکسته استخوان دانه بهای مومیایی را”
گڕی ئه‌شقی پێشمه‌رگه کوژانه‌وه‌ی بۆ نییه. ئاگرێک که له ده‌روونی پێشمه‌رگه‌دا دایسێ، ئاگری شۆڕشه و دیاره هه‌تا سته‌م له‌سه‌ر گه‌ل لانه‌چێ هه‌ستی شۆڕش و شۆڕشگێڕی هه‌ر به‌رده‌وامه. گرینگ نییه پێشمه‌رگه له کوێیه، چۆن ده‌ژی و به چییه‌وه خه‌ریکه. گرینگ ئه‌وه‌یه به بیر و به هه‌ست و به باوه‌ڕ هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه و هه‌ر پێشمه‌رگه‌ش ده‌مێنێته‌وه.
لە ژماره ٦٩٣ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه