سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئەمریکا هەموانی تووشی شوک کرد، ئاخر بە هۆی هەندێ قسەی خۆی و هەندێ تۆمەتی لێرەو لەوێ ترامپ لەنێو ئوردوگای سیاسەتمەداران و مێدیاکاراندا بە کەسێکی ناشایست بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ناسێنرابوو. کەچی ترامپ سەرەڕای هەموو پێشبینییەکان سەرکەوتنێکی گەورەی بۆ خۆی و بۆ کۆماریخوازەکان تۆمار کرد.
سەرکەوتنی ترامپ هەر لە سەرۆکایەتی ئەو ولاتەدا گرینگی نەبووە بەڵکوو هاوکات کۆماریخوازەکان زۆربەی کورسیەکانی مەجلیسی سنا و کۆشکی سپیان بۆخۆیان دەستەبەر کرد. بەجۆڕێک کە لە ساڵێ ١٩٢٨ەوە ئەوە یەکەمین جارە کۆماریخوازەکان سەرکەوتنێکی لەو چەشنە تۆمار بکەن.
بەلام ترامپ بۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکادا سەرکەوت. یەکەم کەمپەینی ترامپ وەک خبرە و پسپۆری فەننی هەڵبژاردن وەها کارساز بوون کە CNN چەندین جاری لە قسەکانیدا سەبارەت بە شکستی هیلاری کلینتۆن لە ترامپ ناڕاستەوخۆ ئاماژەی پێکردن، کە چۆن هەموو ولاتیان بە تەبلیغات و بە بەسەرکردنەوە تەنیوە. دووهەم ترامپ سیاسەتی وەک ئەمرێکی رئاڵ و دوور لە دیپلۆماسیەتی رووکەشانە رەچاوکرد و ئەو نەهات پۆپۆلیستانە سیاسەتی نەکرد، تەبلیغاتی نەکرد، واقعی ئەمڕۆی ئەمریکا و جیهانی باس کرد و کوتی لە پێش هەمووجێگایەکدا ئەمریکا بۆ ئەو گرینگە!
ترامپ رەوانشناسێکی کارامە بوو، ئەو رەگی گشتی کۆمەڵگهی ئەمریکای دیبۆوە، دەیزانی ئەمنیەت بۆ هەر تاکێک لە ئیستای دنیای پڕ لە کوشتار و تەقینەوەدا قسەی یەکەم دەکا، هەربۆیە لەوە نەدەپرینگاوە کە چی پیدەڵێن یان نا، چۆنی تەبلیغ لەدژی دهکەن یان نا، ئەو حەقیقەتی ئەمڕوی جیهان و ئەمریکای بۆ خەڵکی ئەمریکا باس کرد و کوتی ئەمن دەمهەوێ لەپێشدا بۆ ئەمریکا بم دوایە بۆ سعودیا و بۆ ژاپون و بۆ چین و …
لە دژایەتی لەگەڵ ترامپدا و لە ترسی ترامپ، هیلاری کلیبنتۆن کە زۆر بەشەخسیەت دەینواند دوو پیلانی منداڵانەی لە دژی ترامپ وەڕێ خست، دەست بردن بۆ دوو ژن و ماچکردنیان کە دوای زیاتر لە دە ساڵ ئەو ژنانە ئەو بابەتەیان وەک زەربەیەکی تەبلیغاتی لە ترامپ هینایە گوڕێ و بە میدیاییان کرد، میدیای تەڕەفداری کلینتۆنیش شتەکەیان گەورەکردەوە و زۆر کەسی دیاری حیزبەکەی خودی ترامپیش داوایان لە ترامپ کرد بکشێتەوە و واز لە هەڵبژاردن و سەرۆک کۆماری بنێنێ. بەلام ترامپ سوور بوو لەسەر درێژەدان به کهمپهینی ههڵبژاردن و، ئەو ئیدیعایانەی بە تۆمەتی بێبنەما و پیلانی دێموکڕاتەکان لەقەڵەم دا و شکایەتی لە هەردووک ژنەکەش کرد. دەنگدانەوەی ئەو بابەتە ئەگەر کارتیکەریەکەی لەنێو نوخبە و سیمادیارەکانی نێو دنیای سایسەت لە ئەمریکا نەرینی بوو بەڵام لەنێو کۆمەڵگهدا بە ئاشکرا شوێنی نەرینی لەسەر دێمۆکراتەکان دانا و ترامپیان بەو هەمووە هێرشە تەبلیغاتیەی میدیا و حیزبەکان و کەسایەتییەکان، له راستیدا وهک مەزلووم و ستەملیکراو هاتە بەرچاو و دەنگیان پێدا، یەک دوو دیمانەی ژنانم لەوبارەوه لەگەل راگەیهنەرەگشتییەکان دیت کە زیاترین رێژیە ژنان داکۆکیان لە ترامپ دەکرد و هەر ئەوەش وایکرد کە بە گوێرەی راپۆرتێکی CNN لەسەدا ٥٣ ژنانی سپی پیست واتە بەرەگەز ئەمریکایی، ٤ لەسەد لە ژنە رەشپێستەکان و ٢٦ لەسەد لە ژنە لاتینیەکان دەنگ بە ترامپ بدەن هەر بۆیە بەسەر سووڕمانەوە لەوبارەوە زۆر لە کارناسانی ئەمریکایی دەیانکوت رێژەی دەنگدەرانی ژن بە ترامپ زیاتر بووە لە کلینتۆن!
ترامپ لە سیاسەتمەداریدا زاناش نەبێ مشاویری باشی دەبێ وەک باس دەکرێ Mike Pence یەکێک لەو کەسانە دەبێ کە تەنانەت بۆ وتەبێژی کۆشکی سپی هاوکاری ترامپ بێ، ئەو سیاسەتمەدارێکی بەتەجرەبە و یەکێک لە سیمادیارەکانی کۆماریخوازەکانە کە پێشتر ئەندامی دێمۆکراتەکان بووە. ترامپ لە مودیریەت وبەرێوەبەریدا کەموێنەیە، سەیری ئەو هەموو بەرپرسایەتییە بکەن کە لە ماوەی کارکردنیدا هەیبووە. ئەو توانایەکی لە رادەبەدەری لە بەڕێوەبەریدا هەیە و بۆ سەرۆکێ ولاتێکیش گرینگترین بابەت بەڕێوەبەری ومودیریەتە.