ته‌رمیمی کابینه‌ی روحانی بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران و چالاکانی سیاسی شتێکی کت‌وپڕ و چاوه‌ڕواننه‌کراو نه‌بوو. لهمیژ بوو باسی ده‌کرا و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار ده‌بوو به باسی گه‌رمی راگه‌یه‌نه ناڕه‌سمییه‌کانی ئێرانیش. بۆ نموونه به‌هاری ئه‌مساڵ ئه‌و باسه به گه‌رمی له ئارادا بوو و ئه‌و ئه‌گه‌ره به‌هێز بوو که حه‌سه‌ن روحانی کابینه‌که‌ی ته‌رمیم بکا، به‌ڵام ئه‌وکات نه‌کرا و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌که‌م ده‌وڵه‌تی روحانی له زاری وته‌بێژی ده‌وڵه‌ته‌وه حاشای له‌و پرسه کرد. له لایه‌کی دیکه ته‌رمیمی کابینه وه‌ک داخوازییه‌ک له لایه‌ن ره‌وته سیاسییه‌کانی نێو سیستمه‌وه له ئارادا بووه؛ دیاره به هۆکار و ئامانجی جۆراوجۆر و، هه‌رکام له‌وان داخوازیی گۆڕینی وه‌زیری وهزارهتگهلێکی دیاریکراویان ده‌کرد.
گۆڕینی وه‌زیران و ته‌رمیمی کابینه دیارده‌یه‌کی ئاسایییه و نه‌ک ته‌نیا له ئێران به‌ڵکوو له هه‌موو وڵاتانی دیکه‌ش ته‌رمیمی کابینه له ماف و ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رکۆمار یان سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تانه که ئه‌گه‌ر به پێویستیان زانی، له چوارچێوه‌ی رێوشوێنی دیاریکراودا ئه‌و کاره ئه‌نجام بده‌ن. ده‌کرێ پرسیار بکرێ که زه‌رووره‌تی گۆڕینی ئه‌و وه‌زیرانه‌ی کابینه‌ی روحانی له چیدا بوو؟ بۆچی روحانی له کاتێکدا که‌متر له ٧ مانگی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری له ئێران ماوه، ئه‌و کاره‌ی کرد؟ بۆ پێشتر کابینه‌ی ته‌رمیم نه‌کرد؟ ئایا 7 مانگ ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م نییه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زیرێک بتوانی ستراتیژ و پلانه‌کانی خۆی بخاته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه و کارنامه‌یه‌کی دیاریکراو بخاته روو؟ ئه‌مانه پرسیار گه‌لێکن که له‌م گۆشه‌یه‌دا له‌سه‌ریان ده‌وه‌ستم.
دوای هه‌ڵبژێرانی حه‌سه‌ن روحانی به سه‌رکۆماری له ساڵی ٩٢دا، به هۆی پێکهاته‌ی بناژۆخوازی مه‌جلیسی ٩، ژماره‌یه‌ک له به‌ربژێره پێشنیارکراوه‌کانی به مه‌جلیس، نه‌یانتوانی ده‌نگی متمانه‌ی مه‌جلیسی نۆیه‌م به ده‌ست بێنن و ببنه وه‌زیر؛ بۆیه روحانی مه‌جبور بوو که له ئه‌وله‌وییه‌ته‌کانی دووهه‌م و سێهه‌م و هتدی بۆ دانانی وه‌زیر له وه‌زاره‌ته‌کانی جێی ئاماژه که‌ڵک وه‌رگرێ. به‌م هۆیه دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی ده‌یه‌م له ٧ی ره‌شه‌مه‌ی ٩٤دا و گۆڕانی پێکهاته‌ی مه‌جلیسی ١٠ به قازانجی ده‌وڵه‌ت، چاوه‌ڕێ ده‌کرا که روحانی ئه‌و وه‌زیرانه‌ی که عهمهلکردێکی سه‌رکه‌وتوویان له ماوه‌ی زیاتر له ٣ ساڵی رابردوودا نه‌بووه، بگۆڕێ و به‌ربژێره دڵخوازه‌کانی له جێگه‌یان دانێ. چالاکانی سه‌ربه به‌ره‌ی ده‌وڵه‌ت و ریفۆرمخوازیش که ره‌خنه‌یان له عه‌مه‌لکردی هه‌ندێک له وه‌زیره‌کان هه‌بوو ده‌یانگوت ئێستا که ژماره‌یه‌کی زۆر و به‌رچاو له نوێنه‌رانی مه‌جلیس، میانه‌ڕۆ و ریفۆرمخوازن و نێوانی مه‌جلیسی ده‌یه‌م و ده‌وڵه‌ت زۆر باشتره، کاتی ئه‌وه‌یه روحانی ده‌ست بکا به ته‌رمیمی کابینه و کاندیدا دڵخوازه‌کانی له جێگه‌ی وه‌زیره لاوازه‌کان دابنێ. به‌م پێیه بوو که له به‌هاردا ئه‌و باسه به گه‌رمی هاته ئاراوه. دوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه یان ناچارکردنی ٣ وه‌زیری وه‌زاره‌ته‌کانی په‌روه‌ده و فیرکردن، فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد و، وه‌رزش و لاوان، به ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه، ئه‌و ره‌خنه‌یه له ده‌وڵه‌ت ده‌گیرا که ده‌بوو زووتر کابینه‌ی ته‌رمیم کردبا و نه‌ده‌بوو ئه‌وه‌نده وه‌دره‌نگی بخا. میانه‌ڕۆکان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که به زۆری پشتیوانی‌یان له‌و کاره‌ی ده‌وڵه‌ت کرد به‌ڵام پێیان وا بوو ده‌بوو ده‌وڵه‌ت زووتر وه‌خۆ که‌وتبا؛ هه‌روه‌ها به‌شێکیشیان پێیان وایه که ده‌وڵه‌ت نابێ هه‌ر به‌وه‌نده قه‌ناعه‌ت بکا و ده‌بێ بازنه‌ی ته‌رمیم به‌ربڵاوتر بکا و گۆڕانێکیش له تیمی ئابوورییه‌که‌یدا بێنێته ئارا.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که پێویستیی گۆڕینی ئه‌و سێ وه‌زیره له چیدا بوو ده‌بێ به جیا باسی هه‌رکامێکیان بکه‌ین؛ وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد له لایه‌ن باڵی بناژۆخواز و باشتره بڵێین له لایه‌ن ناو‌کی ئیدئۆلۆژیکی سیستمه‌وه له ژێر زه‌ختدا بوو و به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کرا که ده‌ره‌تانی بۆ چه‌شنێک به‌ره‌ڵایی فه‌رهه‌نگی ره‌خساندووه. عه‌لی جه‌ننه‌تی له ژێر ئه‌م فشارانه‌دا ده‌ستی له کار کێشایه‌وه و روحانیش وه‌ک ده‌گوترێ به ئامانجی نزیک بوونه‌وه له بناژۆخوازه‌کان و به‌ده‌ست هێنانی پشتیوانیان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماریی ٩٦دا، ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی قبووڵ کرد. دیاره ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه وه‌ختێک راست ده‌رده‌چێ که وه‌زیری تازه، موحافیزهکارتر بجووڵێته‌وه. ئه‌وه‌نده‌ی که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر دوو وه‌زیره‌که‌ی دیکه، ئه‌وان عهمهلکردێکی سه‌رکه‌وتوویان له بواره‌که‌ی خۆیاندا نه‌بوو. به‌تایبه‌ت وه‌زیری په‌روه‌رده و فێرکردن پێشتر ٤ کارتی زه‌ردی له لایه‌ن مه‌جلیسه‌وه پێ‌درابوو و قه‌رار بوو له داهاتوویه‌کی نزیکدا له مجلیسدا پرسیار و لێپرسینه‌وه‌ی لێ بکرێ که مه‌علووم نه‌بوو بتوانێ دیسان ده‌نگی متمانه‌ی مه‌جلیس به‌ده‌ست بێنێته‌وه. روحانی به وادار کردنی ئه‌و دوو وه‌زیره به ئیستعفا، ویستی ده‌ستی خۆی ره‌پێش بخا و هه‌نگاوێک بۆ به‌هێزکردنی مودیریه‌تی ئه‌و دوو وه‌زارتخانه‌یه هه‌ڵێنێته‌وه که ئه‌مه‌ش له 7 مانگ پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری ٩٦دا، ره‌نگ و بۆیه‌کی هه‌ڵبژاردنیشی هه‌یه.
روحانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که وا پێشبینی ده‌کا له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ٩٦دا ره‌قیبێکی جیدی له نێو ئوسوولگهرکاندا نیه و له لایه‌ن به‌ره‌ی میانه‌ڕۆ و ریفۆرمخوازیشهوه پشتیوانی لێ ده‌کرێ، به‌م هۆیه بۆ خولێ دووهه‌میش ده‌بێته‌وه سه‌رکۆمار. روحانی له لایه‌ک دوای گۆڕانی ته‌رکیبی مه‌جلیسی ١٠ و زۆر بوونی لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌ت له مه‌جلیسدا، سێ به‌ربژێری بۆ پڕکردنه‌وه‌ی جێی سێ وه‌زیره ده‌ست لهکارکێشراوهکه، به مه‌جلیس ناساند که له ساڵی ٩٢دا مه‌جلیسی نۆیه‌م ده‌نگی متمانه‌ی پێ نه‌دابوون. له لایه‌کی دیکه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که روحانی پێشبینی ده‌کا که بۆ جاری دووهه‌میش ببێنتهوه سه‌رکۆمار، ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌زیره تازانه له‌م ماوه‌یه تا هه‌ڵبژاردن، کار و هه‌وڵی قابیلی قبووڵیان هه‌بێ، هیچ دوور نیه که جارێکی دیکه‌ش کاندیدیان بکاته‌وه. به‌م شیکارییه، به واتایه‌ک روحانی ئه‌و سێ وه‌زیره‌ی بۆ 5 ساڵ هه‌ڵبژاردووه نه ٧ مانگ. به‌م شرۆڤه‌یه که، ئه‌و ره‌خنه‌یه که روحانی نه‌ده‌بوو 7 مانگ ماوه بۆ هه‌ڵبژاردن، کابینه‌ی ته‌رمیم کردبا، کاڵ ده‌بێته‌وه.
لە ژماره ٦٩١ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه