مۆدێڕنیته له‌و كۆمه‌ڵه چه‌مكانه‌یه كه له ئه‌ده‌بیات، زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی، هونه‌ر و ئایین و فه‌لسه‌فه و…دا بووه‌ته باسێكی به‌رین و ئه‌م چه‌مكه‌ی تووشی ئاڵۆزی‌یه‌كی یه‌كجار سه‌یر كردووه. له ئێرانیش‌دا ئه‌م چه‌مكه له‌و ئاڵوزییانه به‌دوور نیه. هاتنه‌ئارای دیارده‌ی مۆدێڕنیزم، یان به واتایه‌كی دیكه نوێخوازی له جیهانی رۆژئاوا‌دا به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك بوو له هه‌مبه‌ر سوننه‌ت و ئایینی مه‌سیحییه‌ت‌دا، كاتێك كه مۆدێڕنیزم ساحه‌یه‌كی به‌رفراوان و ئاوه‌ڵای له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر كرد و له ئورووپاوه په‌لی هاویشته ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان، تایبه‌تمه‌ندی دژ به سوننه‌ت و ئایینی تا راده‌یه‌ك پاراست ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌كیی ئه‌و سیستمانه‌ن كه له مۆدێڕنیزمه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه.
ئێمه له‌م وتاره‌دا نامانه‌وێ كه بڵێین ئایا ئه‌م هه‌ڵوێسته كه مۆدێڕنیزم هه‌ڵیبژاردوه، به‌جێ‌یه یان ئێستا گۆڕدراوه. به‌ڵكوو پێناسه‌یه‌یكی كورت و سوودمه‌ند بۆ ئێوه خوێنه‌ری به‌ریز له روانگه‌ی كۆمه‌ڵیك بیرمه‌نده‌وه باس ده‌كه‌ین.
جیهان بینیی مۆدێڕنیزم ده‌توانرێ له هه‌شت خاڵ‌دا کۆبکرێته‌وه كه بریتین له:
ئینسانگه‌رایی: ئینسانگه‌رایی له بوارگه‌لی جیاوازه‌وه واتای جۆراوجۆری هه‌یه. به‌ڵام مه‌به‌ستی ئێمه بوارێکی تایبه‌تی ئه‌م چه‌مكه‌یه و له‌و روانگه‌شه‌وه باسی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. واتای تایبه‌تی له ئینسانگه‌رایی “باوه‌ڕ به مرۆڤ” له‌خۆ ده‌گرێت. ئێستا ئه‌م باوه‌ڕه ده‌توانێ له چوارچێوه‌ی زانست یان هێز و ده‌سه‌ڵات‌دا به‌رجسته ببێت. به واتایه‌كی دیكه ئینسانگه‌رایی بریتی‌یه له: باوه‌ڕ و ئیمان به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر زانستی ئینسان جێبه‌جێكه‌ری كێشه‌یه‌ك نه‌بێت، هیچ كه‌س یان هیچ شتێكی دیكه چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه ناكا و مرۆڤ ده‌توانێ به‌سه‌ر کێشه‌کان‌دا زاڵ بێ. دركاندنی ئه‌م جۆره بیروڕایه له ئه‌ده‌بیاتی مۆدێڕن‌دا، له چوارچێوی ئه‌مه‌دا، كه مرۆڤ چاره‌نووسی خۆی، بۆخۆی دیاری ده‌كا و دیل و كۆیله‌ی هیچ كه‌س نیه، به‌رجسته بووه. كاتێک ئه‌م بیرۆكه‌یه بۆ مرۆڤ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ كه بڕێك كرده‌وه و ئه‌رك، كه له روانگه‌ی سوننه‌تی و كلاسێك‌دا شوێنی سه‌رنج و بیركردنه‌وه‌یه، ده‌بێ پشتگوێ بخرێن و بكه‌ونه په‌راوێزه یان نكۆڵیان لێ بكرێ.
بیرۆكه‌ی پێشكه‌وتن: مۆدێڕنیزم هه‌ڵگری بیری پێشکه‌وتن و به‌ره‌وپێشڤه‌چوونه. له جیهان‌بینیی كلاسیك‌دا، مرۆڤ له سروشتی خۆی‌دا، بوونه‌وه‌رێكی ئاڕمانی‌یه و له زۆرینه‌ی ئایینه‌كان‌دا بۆ ناسین و دیتنی مرۆڤێكی ئاڕمانی ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه و له سه‌چاوه بكۆڵینه‌وه. به‌م پێناسه‌یه مرۆڤه‌کانی ده‌سپێک له مرۆڤه‌كانی دوای خۆیان ئاڕمانی‌تر ده‌بن و وه‌ک ئولگووی مرۆڤه‌کانی دواتر سه‌یر ده‌کرێن. له به‌رامبه‌ر ئه‌م بیرۆكه‌یه‌دا، بیرۆكه‌ی مۆدێڕنیزم ده‌ڵێ: مرۆڤ به‌رده‌وام به‌ره‌وه داهاتوو هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ و نیسبه‌ت به ئاینده له دۆخێكی دواکه‌وتووتر دایه، به‌ڵام نیسبه‌ت به رابردوو دۆخێکی پێشکه‌وتووتری هه‌یه و ناکرێ رابردوو بکرێته ئولگووی داهاتوو.
له‌پاڵ مادیگه‌رایی، راسیۆنالیزم یا هه‌مان عه‌قڵانییه‌ت به‌دی ده‌كرێ: عه‌قڵ ده‌توانێ له چواچێوه‌ی كرده‌وه و هه‌میش تیۆری‌دا بجووڵێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت پێشینیانیش بڕوایان به عه‌قڵ هه‌بووه به‌ڵام نه‌ک به شێوه و پێناسه‌ی ئه‌مڕۆیی له عه‌قڵ. له روانگه‌ی سوننه‌تی و كۆنه‌كانه‌وه، هه‌ر شتێك له بازنه‌ی عه‌قڵی مرۆڤ به‌ده‌ر بێ، نه‌ك راستیی هه‌بوونی ناچێته ژێر پرسیار، به‌ڵكوو بڕوا به بوونی، به‌هێزتر ده‌بێ.
له روانگه‌ی سوننه‌ته‌وه دنیای مۆجه‌ره‌دات به‌و هۆیه كه له ده‌سه‌ڵاتی عه‌قڵ به‌ده‌ره، که‌واته واقیعیتره. پاشان دنیای مسال و دنیای مادی و دنیای سروشتی جێ ده‌گرن كه ئه‌وانیش به‌و هۆیه كه عه‌قڵی مرۆڤ ده‌ركی پێده‌كات و به‌ڵایه‌وه نامۆ نین، واقیعییه‌تی ئه‌وان به‌هایه‌كی كه‌می بۆ داده‌نرێ.
له جیهان‌بینیی مۆدێڕن‌دا، عه‌قڵانییه‌تێك زاڵه. عه‌قڵ‌گه‌رایی مرۆڤی مۆدێڕن سه‌ره‌تا روانگه‌یه‌كی ئیپیستمۆلۆژیك بوو پاشان هێدی‌هێدی گۆڕا و بوو به ئینتۆلۆژیك. مرۆڤی مۆدێڕن له بواری ئیپیستمۆلۆژیك‌دا گوتی: هه‌ر شتێك كه عه‌قڵ به به‌ڵگه‌وه بیسه‌لمێنێ، بڕوای پێ ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ی كه به به‌ڵگه‌وه ناسه‌ڵمێندرێن باسیان له‌سه‌ر ناكه‌ین، هه‌روه‌ها ئیدیعای نه‌بوونیان ناكه‌ین و ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نیه كه دان به بوونیشیان‌دا بنێین. به‌ڵام به‌ره‌به‌ره مرۆڤی مۆدێڕن به هۆی ئه‌وه‌ی که، ئه‌و شتانه‌ی که به به‌ڵگه‌وه ناسه‌ڵمیندرێن بوونه جێی پرسیار، له ئیپیستمۆلۆژیك ده‌ربازی ئینتۆلۆژێك بوو. كه‌واته له جیهان‌بینیی مۆدێڕن‌دا كاتێک ئیدیعای وجودی شتێك ده‌كرێ یان به به‌ڵگه‌وه ده‌بێ راستیی بسه‌لمێت یان لانیكه‌م ئه‌گه‌ر راستی‌یه‌كه‌ی نه‌سه‌لما، ده‌بێ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌جێ یان لانیكه‌م عه‌قڵانی بۆ بهێنیته‌وه و، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئه‌ویه كه له مرۆڤی كۆن‌دا به دی ده‌كرا.
تایبه‌تمه‌ندیی ته‌جروبی: مه‌به‌ست له ته‌جروبی بوون به مانای راوه‌ستان و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ عه‌قڵانییه‌ت‌دا نیه، به‌ڵكوو به‌و مانایه كه له بیرۆكه‌ی مۆدێڕن‌دا هه‌ر شتێك ده‌توانرێ تاقی بكرێته‌وه و ده‌توانرێ هه‌ڵوێستێكی ره‌خنه‌گرانه‌ت له به‌رامبه‌ری‌دا هه‌بێ. مروۆڤی مودێرن شته‌کان له ده‌ره‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌دا نابینێ و ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نیه كه مرۆڤی مودێرن له هیچ شتێك به ته‌واوه‌تی شاره‌زایی نیه. که‌واته ده‌توانین بڵێین كه مرۆڤی مودێرن هیچ شتێك به موقه‌دده‌س نازانێ و ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه شته پیرۆزه‌کان یه‌ك تایبه‌تمه‌ندییان هه‌یه و ئه‌ویش ره‌ها بوونه.
یه‌كسانی‌خوازی: مه‌به‌ست له یه‌كسانی‌خوازی به واتای سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئابووری و… نیه، به‌ڵكوو یه‌كسانی‌خوازی له دنیای مه‌عنه‌وییه‌ت‌دا مه‌به‌سته. له جیهان‌بینیی مۆدێڕن‌دا گرینگی به‌وه ده‌درێ كه هه‌ركه‌س تا چ راده‌یه‌ك ده‌توانێ ئیدیعای خۆی به به‌ڵگه و لۆژیکه‌وه بسه‌لمێنێ. له راستی‌دا مرۆڤی مۆدێڕن به‌هایه‌کی زۆر به به‌ڵگه ده‌دا و هه‌وه‌ڵ به‌ڵگه ده‌بێنی و له‌سه‌ری ده‌دوێ، پاشان ئیدیعا ده‌کا. ئه‌مه یه‌كسان‌خوازی له جیهانی مودێرن‌دا ساز ده‌كا.
تاك‌گه‌رایی: واتا و ده‌ره‌نجامی تاك‌گه‌رایی ئه‌وه‌یه كه به‌ده‌ست هێنانی مافی تاك گرینگ و پیرۆزه و له ئه‌وله‌وییه‌ت دایه. له راستی‌دا ته‌رازوو و پێودانگه‌ی مرۆڤی مودێرن بۆ ره‌ت كردنه‌وه یان قبووڵ كردنی سیستمێكی حقوقی(یان سیاسی، ئابووری، خێزانی، نێونه‌ته‌وه‌یی و…) سه‌ركه‌وتن یان دۆڕانی ئه‌و سیستمه‌یه كه جێبه‌جێ کردنی مافی تاكی له ئه‌ستۆ دایه. كه‌واته پێناسه‌یه‌ك له سه‌ره‌وه‌ی پێناسه‌ی تاك ناتوانێ جێگه‌ی دادوه‌ری بێ. پێناسه‌یه‌كی وه‌ك قه‌وم، عه‌شیره، سیستم و نه‌ته‌وه و هتد، به‌گشتی ده‌بێ بگه‌رێته‌وه بۆ لای مافی تاك و، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه كه جیهان‌بینیی مۆدێڕن، ئه‌و مه‌کته‌ب و مه‌سله‌كانه‌ی كه بایه‌خدان به تاك وه‌ك پره‌نسیپێك ده‌ژمێرن، پێشوازییه‌كی باشتریان لێ ده‌كات، تا ئه‌وانی دیكه.
هه‌ست‌گه‌رایی: ئاخرین خاڵ بۆ مرۆڤێكی مۆدێڕن هه‌ست‌گه‌راییه، به‌و مانایه كه مرۆڤی مۆدێڕن پێوانی هه‌مووی دادوه‌رییه‌كان له‌سه‌ر ده‌رد و ده‌جای مرۆڤ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و بۆ لابردنی ده‌رد و ده‌جا و دروست كردنی دوخێكی له‌بار و شاد له تێكۆشان دایه.
له یونانی و رۆمی چاخی كۆن‌دا، چه‌مكێك به ناوی به‌خته‌وه‌ری هه‌بوو كه چه‌مكێكی هێدۆنیستی‌یه. ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دا بوون كه به‌خته‌وه‌ری و هه‌ست به‌خۆشی كردن له ده‌ره‌نجامی چه‌ند شت‌دا پێك دێ. ئه‌ره‌ستوو كه بیروڕایه‌كی هێدۆنیستی هه‌بوو ده‌یگوت: مرۆڤێكی به‌خته‌وه‌ر ئه‌و مرۆڤه‌یه كه جوانی و سه‌روه‌ت و مڵك و ماڵ و دۆستی باشی هه‌بێ. به‌گشتی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ به‌و شێوه‌یه ده‌رد و ره‌نجێكی كه‌م ده‌بینێ و هه‌ر به هه‌مان شێوه مۆدێڕنیته‌ش جیهان‌بینی‌یه‌كی وه‌های هه‌یه. له سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌هه‌م‌دا روانگه‌یه‌ك له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق‌دا په‌ره‌ی گرت كه ده‌یگوت : كاری دروست، ئه‌وه كاره‌یه كه كه‌مترین ره‌نج و دره‌د بۆ مرۆڤ بخوڵقێنێ.
به‌گشتی ده‌توانین مۆدێڕنیته له‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ببینین و له نێوه‌رۆك و جه‌وهه‌ری به باشی تێبگه‌ین. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه ده‌توانین بڵێین كه له جیهان‌بینیی مۆدێڕنیته‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی پێشه‌یی و ته‌كنۆلۆژێكی له شوێنی خۆی دێنێته ئاراوه و ئه‌م ته‌كنۆلۆژیه كه له شارستانیه‌تێكی مۆدێڕن‌دا هه‌یه كارێگه‌ری و په‌یوه‌ندی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی راسته‌وخۆی تێدایه.
لە ژماره ٦٩٠ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه