هێزه پاوانخواز و هێژمونگهراکان، واته داگیرکه‌رانی خاکی کوردستان ئه‌گه‌ر له هه‌مبه‌ر سڕینه‌وه و قڕانی فه‌رهه‌نگی کورستان له ئه‌ندازیاری کردنی هیچ پڕۆژه‌یه‌کی دوور له ئه‌خلاق و دژ ده‌گه‌ڵ بایه‌خه‌کانی که‌رامه‌تی به‌شه‌ر نهسڵهمیونهوه، بێ هۆ نییه. داگیرکه‌ران حیسێب و کتێب و چه‌ندوچۆنی داگیرکاری و زێهنییه‌تی هێمۆژێنسازیان ورد و ده‌قیقه.
ئه‌وه راستێکی واتاداره که زیندووبون و کاناڵی راڤه‌کردنی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له هه‌بوونی خۆی، فه‌رهه‌نگی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه. فه‌رهه‌نگ به هه‌موو ئه‌نباشته یان باکگراوه‌نده زه‌ینی و مه‌عریفی و جوانیناسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆیه‌وه له داوێنی مێژووه هه‌ڵده‌کشێ به‌ره‌و ئێستای ژینی هه‌ر کۆمه‌ڵێک و، چوارچێوه‌یه‌ک یان فۆڕماسیۆنێکی تایبه‌ت ده‌دا به گه‌لێک و له هه‌مان کاتدا سنوورێکی سروشتی نه‌ک ده‌سکرد و نادێموکڕاتیک له به‌ینی ئه‌و و ئه‌ویتردا دروست ده‌کا.
له نێو به‌شه جۆراوجۆره‌کانی پێکهێنه‌ری فه‌رهه‌نگی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک، زمان پێوه‌ندییه‌کی چڕوپڕتری ده‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌مکه‌دا هه‌یه.
زمان هه‌بوونێکی زه‌ینی و ناسنامه‌یه‌که که هه‌بوونی خۆی ئاشکرا کردووه و مانا و هه‌ستێکه که ئاگاهیمان له‌سه‌ری هه‌یه و تۆوی ئاگاهی ده‌چێنێ، له دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و ژیان له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌دا خۆدیتنهوهیهکی مه‌عریفی و ئاخاوتن به زمانی دایک پێشکه‌وتنی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ده‌گه‌یه‌نێ، هه‌ر چه‌ند زمانی دایک کاری پێ بکرێ و له‌گه‌ڕ بێت، بێ سێ و دوو کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وتنی ئه‌رێنی به خۆیه‌وه ده‌بینێ و هێنده ده‌توانی واتا بگرێ که به پاڕادایمێکی سه‌ره‌کیی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌کرێ هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین.
له حاڵه‌تی دژبه‌ری ئه‌مه‌دا، هه‌رچه‌نده زمان به‌ستێنه‌کانی کاری و لهگهڕبوونی به‌رته‌سک و سنووردار بێ له راستیدا خاوه‌نانی مێژوویی ئه‌م زمانه رێگه‌یان بۆ داگیرکاری زمانه‌کانی دیکه له‌سه‌ر زمانی دایکی خۆیان خۆش کردووه و زۆر به شاراوه‌یی زمانی داگیرکه‌ر که واتای زێهنییه‌تی هێژمۆنخواز و ئاسیمیلاسیۆنه، هه‌وڵ بۆ هه‌ڵته‌کاندنی هێزی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی ژێرده‌ست و زمانی داگیرکراو ده‌دا و کلتووری پێوه‌ندیی ناوه‌ند و په‌راوێز که جه‌وهه‌ره‌که‌ی بریتییه له ناوه‌ندی تێگه‌یشتوو، ده‌وڵه‌مه‌ند، گه‌وره، خاوه‌ن شعور و خاوه‌ن هێز له به‌رامبه‌ر په‌راوێزی زه‌بوون، داماو، چکۆله، بێ مێژوو و به قه‌ولی ئه‌وڕۆییه‌کان بێکلاس په‌ره پێ ده‌دا.
له‌و حاڵه‌ته‌دا زمانی داگیرکراو یان زمانی دایکی که لێره‌دا مه‌به‌ستی نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته زمانی کوردییه، ده‌بێته پێخۆر و ماتڕیاڵی زمانی داگیرکه‌ر که زمانی فارسییه و خزمه‌ت به رامان و ئه‌ندێشه و فه‌رهه‌نگی زمانی خۆسه‌پێنه‌ر یان داگیرکه‌ر ده‌کا.
ئامانجی له‌نێو بردنی زمانی دایکی له راستیدا و له ئاکامی خۆیدا ده‌گا به قۆناغی به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌یی و هزری نه‌ته‌وه‌یه‌ک و ئه‌م نه‌ته‌وه به دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له زمانی دایکی خۆی، ئاماده ده‌کرێ بۆ داگیرکردنێکی گه‌وره‌تر که تڕاژیدیی مردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کی لێده‌که‌وێته‌وه.
یه‌کێکی دیکه له ئاسه‌وار و شوێندانه‌رییه هه‌ره قیزه‌ونه‌کانی داگیرکردنی زمان له راستیدا په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی خیانه‌ته له‌نێو نه‌ته‌وه و زمانی ژێرده‌ستدا، ئه‌وه له حاڵیک دایه که ژینگه‌ی پێکهێنه‌ری زمان و چاوگه‌ی خوڵقاندنی زمان له پێوه‌ندیه‌کی به‌هێز دایه ده‌گه‌ڵ شێوه‌ی ژیان و ته‌عامول و مانا پیرۆزه‌کانی ژیانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک.
ئه‌گه‌ر ده‌ستێکی ده‌ره‌کی و به ئامانجی دیاریکراو که هه‌مان داگیرکارییه له پشت به‌لاڕێدا بردنی ڕێچکه‌ی گه‌شه‌ی زمان و کار پێکردنی زمان له لایه‌ن خاوه‌نانی رهسهنیهوه نه‌بێ، بێگومان زمانی زگماکی سه‌ری دایکی خۆی ناخوا و رێگه نادا نۆرمه‌کان یان سازه ژیانییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بکه‌ونه به‌ر هێرشی له‌نێو بردن. به راڤه‌یه‌کی دیکه زمان خیانه‌ت له خۆی و له هه‌بونی ناکا، به‌ڵکوو هێزه هێمۆژێنگهراکان که ئامانجیان یه‌کده‌ست کردنی زمانی و جۆری روانین و زیاد کردنی سنووری ده‌سه‌ڵاتی ره‌شیانه به پێش‌گرتن به ئاخاوتن و کارپێکردنی زمانێک و حه‌ولدان بۆ کاڵکردن و له‌نێو بردنی هێما پیرۆزه زمانییه‌کان و پڕکردنه‌وه‌ی جێگه‌یان به وشه‌گه‌لی داتاشراوی به‌رهه‌می زێهنییه‌تی داگیرکه‌رییان، حه‌ولی ئه‌وه ده‌ده‌ن که فه‌رهه‌نگی خیانه‌ت له‌و کاناڵه‌وه بۆ لێدانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان په‌ره پێ بده‌ن.
له هه مان کاتدا زمانی دایکی وه‌ک ماتڕیاڵی سه‌ره‌کیی پێکهێنه‌ری فه‌رهه‌نگ له پێوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆ دایه له‌گه‌ڵ چه‌مکی ئه‌خلاق.
ئه‌خلاق به واتای پێوه‌ری په‌سه‌ند کردن و په‌سه‌ند نه‌کردن، به واتای به‌گژدا هاتنی نۆڕمی به‌تاڵ له مانا و دابڕاو له ره‌هه‌ندی جوانیناسی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک، ئه‌خلاقی نیشتماندۆستی و پارێزگاری کردن له مێژوو و هه‌وڵدان بۆ ناساندنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به نه‌سڵی نوێ، پێوه‌ندیه‌کی دیالکتیکی ده‌گه‌ڵ زمان هه‌یه و له حاڵه‌تی لاوازبونی ئه‌خلاقی به‌رگری و ململانێ ده‌گه‌ڵ داگیرکاری و به سه‌لیقه‌ی داگیرکه‌ر جووڵانه‌وه‌دا زمان ره‌وتی لاوازبوونی ده‌ست پێده‌کا و ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ش مردوو به هه‌ژمار دێ. هه‌ر چه‌نده زمان به‌هێز بێت ئه‌خلاقی نیشتماندۆستی و قبووڵ نه‌کردنی کۆیله‌تی گه‌شه ده‌کا و هه‌روه‌ها هه‌ر چه‌نده ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌و ته‌عبیره‌وه به‌هێز بێ زمانی دایکی به‌هێز ده‌بێ.
هه‌ر بۆیه ده‌بینین ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران چه‌نده پێداگرن له‌سه‌ر په‌راوێز خستنی زمانی زگماکی و که‌م کردنه‌وه‌ی کاناڵه‌کانی به‌کار هێنانی زمانی کوردی. ئه‌وه پڕۆژه‌یه‌کی رووکه‌ش و بێلێکدانه‌وه نییه، له راستیدا ئه‌وان له رێگای داگیرکردنی زمانی کوردییه‌وه هه‌وڵی داگیرکردنی ئه‌ندێشه‌ی تاکی کورد ده‌ده‌ن و له به‌رامبه‌ردا خه‌ڵکی دڵسۆزی کوردستان به پێداگری له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و فه‌رهه‌نگسازی بۆ فێربوونی زمانی کوردی و دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی ئاکادیمیای زمانی دایکی هه‌وڵی به‌هێز کردنی ستاتۆی ئه‌ندێشه‌ی کوردانه و پێگه و هه‌بوونی زیندووی خه‌ڵکی کوردستان ده‌ده‌ن.
چالاکوانانی زمانی دایکی له راستیدا قه‌ڵغانی پارێزگاری کردن له زیندوو راگرتنی مێژوو و فه‌رهه‌نگ و نۆڕم و به‌هاکانی خه‌ڵکی کوردستانن و هێما و سه‌مبولی زیندوو راگرتنی بیری به کوردی بیرکردنه‌وه و نه‌ته‌وه‌یی و رزگاریخوازین.