• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

شیوەجۆ لە وێستگەیەکی دیکەی زەمەن‌دا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/10/16
جۆری بابەت: بابەتی رۆژ, سیاسی

شیوەجۆ گوندێکە بە قەدپاڵی شیو و دۆڵەکانی ناوچەی کاڵەشینی رەبەتەوە. گوندێکی بچوک کە بە چیا و دەوەن و لێڕەواری ئەو ناوچەیە پەرژین کراوه‌. بەڵام لە مێژووی هاوچەر‌خ‌دا ناوی ئەو گوندە خنجیلانەیە پەرژینی لێڕەوار و چیاکانی بڕیوە و سێ جار ناوبانگی لە کوردستان‌دا دەنگی داوەتەوە.
یەکەم وێستگەی دەرچوونی ناوبانگی شیوەجۆ بۆ ٣٦ ساڵ لەوه‌ پێش دەگەڕێتەوە. ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی و لە گەرمەی هێرشی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان و بەرگریی قارەمانانەی پێشمەرگە و خەڵک، حیزبی دێموکراتی کوردستان بنکەی دەفتەری سیاسیی خۆی لە پەنا گوندی شیوەجۆ دامەزراند. لە شوێنێک بە ناوی دۆڵی رەزگەیان کە دواتر ناوبانگی “دۆڵی دێموکرات”ی وەرگرت. رێبەریی حیزب لەوێوە فەرماندەیی بەرگریی قارەمانانەی پێشمەرگەی کوردستانی دەکرد. خانەخوێی و میوانداریی ئەو گوندە بە سامان هەژار بەڵام بە دڵ دەوڵەمەندە لە دەفتەری سیاسیی حیزب، بۆ ماوەی ٣ ساڵ شیوەجۆی لای خەڵکی کوردستان و ئازادیخوازان کرد بە رووگەی ئازادی. رۆژانە لە سەرانسەری کوردستان و ئێرانەوە پێشمەرگە، خەڵکی ئاسایی، کەسایەتیی جۆراوجۆر، رێبەرانی سیاسی و بە گشتی چین و توێژی جیاواز روویان لە شیوەجۆ و لە دۆڵی دێموکرات دەکرد. لەوێ لەگەڵ رێبەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و لە سەرووی هەموانەوە دوکتور عەبدوڕەحمانی قاسملوو دیداریان نوێ دەکردەوە، باسیان لە چۆنیەتی کردنەوەی گرێ کوێرەکانی ژیان و خەبات دەکرد و لەسەر داهاتووی خەبات و چارەنووسی گەلی کورد پرسیار و راوێژیان دەکرد. خانەخوێی شیوەجۆ بۆ کۆنگرەی پێنجەمی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی، زیاتر لە پێشوو ناوی ئەو گوندەی خستە نێو لاپەڕەکانی مێژووی خەباتی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزب زیاتر لە سێ ساڵ لە شیوەجۆ نەمایەوە. سپای داگیرکەر بە هەموو شێوەیەک هێرشی خۆی بۆ سەر کوردستان درێژە دەدا. بوردومان و تۆپبارانی کوردستان رۆژانە مڵک و ماڵی خەڵکی دەسووتاند. حیزب ناچار بوو بنکەی سەرکردایەتیی خۆی لە بەرەکانی شەڕ دوور بخاتەوه‌. بەڵام ئەم ماوەیە بەس بوو بۆ ئەوەی ناوی شیوەجۆ لە کوردستان‌دا ببێ بە ناوێکی ناسراو و ناوبانگی شیوەجۆ سنوور و کەوشەن تێپەڕێنێ.
هەشت ساڵ لەوەپێش جارێکی دیکە ناوی شیوەجۆ کەوتەوە سەر زاران. ماوەیەکی زۆر بوو شیوەجۆ و شیوەجۆیەکانی کوردستان پێی پێشمەرگەیان لێ بڕابوو. ساڵانێک بوو کە خەڵکی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەخۆشەویستی ئەو دەڤەرە و باقی ناوچەکانی کوردستان بە تاسەی نو‌ی‌کردنەوەی دیدار لەگەڵ رۆڵەکانیان بوون. تا ساڵی ١٣٨٧ی هەتاوی حیزبی دێموکراتی کوردستان قۆناخێکی نوێی خەباتی دەست پێ کردەوە. پێشمەرگەکانی ئەم حیزبە لەو ساڵەوە تا ئێستا پۆل پۆل سەردانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان دەکەن و لە ئامێزی خەڵک و نیشتمانی خۆیان دان. لە دووهەم ساڵی دەستپێکردنەوەی ئەم قۆناخەی خەبات‌دا بوو کە شەهید هەمزە سارتکەیی، فەرماندەی بە وەجی دێموکرات بە پێشەنگایەتیی پۆلێک پێشمەرگە سەردانی شیوەجۆی کردەوە. له دۆڵی دێموکراتەوە، لەو شوێنەی کە سەردەمانێک جێگای حەسانەوەی دوکتور قاسملووی رێبەر بوو، بۆ کامێرای کوردکاناڵ دوا. لە پهیامێک‌دا بۆ هاوسهنگهره لاوهکانی، موژدەی دەستەملان بوونەوەی پێشمەرگە و خەڵکی دا و وەفاداریی خۆی بە رێبازی رێبەرە مەزنە شەهیدەکەی، دووپات کردەوه‌. بڵاوبوونەوەی ئەو پەیامە لە شیوەجۆوە و لە رێی کوردکاناڵەوە، جارێکی دیکە تینی لە دڵی رزگاریخوازان و خەڵکی کوردستان گەڕاندەوە.
چەند رۆژ لەوە پێش، لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز، جارێکی دیکە ناوی شیوەجۆ سنوور و کەوشەنی تێپەڕ کردەوە. لێ ئەمجارە ئەگەرچی هۆکار بوونی بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزب وەک قیبلەی ئازادی یان پەیامی دەسپێکردنەوەی قۆناخێکی نوێ لە لایەن فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە دۆڵی دیموکراتەوە نەبوو بەڵام نیشانە و هێما بۆ جۆرێکی دیکە لە خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیی و هاوتەریب لەگەڵ شێوەکانی دیکەی خەبات بوو. تێکۆشانێک کە دەکرێ وەک یەکێک لە جۆرەکانی خەباتی مەدەنی و نەتەوەیی پێناسە بکرێ. ئەویش کرانەوەی قوتابخانەیەک بۆ مناڵانی ئەو گوندە لە لایەن پۆلێک لە خێرخوازانی نیشتمانپەرەوەر بوو.
مناڵانی شیوەجۆ سەرەڕای ئەم ناوبانگەی گوندەکەیان و رەنگە هەر له‌بەر ئەو ناوبانگەش، هەتا چەند حەوتو لەوەپێش، لە بوونی قوتابخانەیەکی رێک‌‌و‌پێک بۆ خویندن، بێبەش بوون. تەنانەت ئەو ساڵۆن و بنکە و شوێنانەش کە حیزب لە دەوری ئاوایی و بۆ دانیشتوانی گوندەکەی بە جێ هێشتبوو، لە لایەن سپای داگیرکەرەوە رووخێندران. قوتابیانی شیوەجۆ وەک مناڵانی زۆرێک لە گوندە دوورەدەستەکانی کوردستان، ناچار بوون پۆلەکانی سەرەتایی خوێندن لە هۆدەیەکی کۆنی شێداردا تێپەڕ بکەن. بەڵام دواجار بە هیممەتی پۆلێک لە پزیشکانی شاری مەهاباد و بە هاوکاریی خەڵکی گوندەکە، قوتابخانەیەکی سێ ژوورە بۆ قوتابیان و هۆدەیەکیش بۆ حەسانەوەی مامۆستای قوتابخانە کرایەوە.
خزمەتگوزاریی خێرخوازانە دەمێکە لە کوردستان هەیە بەڵام تا چەند ساڵ لەوە پێشیش خێرخوازان خێری خۆیان زیاتر لە سازکردن یان نۆژەن‌کردنەوەی بنکە و شوێنە ئایینی‌یەکان تەرخان دەکرد. لێ ساڵانێکە له‌گەڵ پەرەگرتنی بیری نەتەوەیی، نیشتمانپەروەری و مرۆڤدۆستی لە لایەک و دیتنی ئەو هەموو ناعەداڵەتی و دواخستنەی بە سەر کوردستاندا سەپاوە، خێرخوازی سنووری ئایینی تێپەڕاندوە. خێرخوازان بە سازکردنی قوتابخانە، دەرمانگا و دیکەی شوێنە خزمەتگوزاریە گشتییەکان، رواڵەتێکی نوێیان بە کاری خێرخوازی لە کوردستان داوە. لە راستی‌دا خێرخوازی ئاوێتەی نیشتمانپەروەری و مرۆڤدۆستی کراوە. ئەگەرچی هەوڵی خێرومەندانەی ئەوان بارتەقای ئەو هەموو بێ ئیمکاناتیە لە کوردستان نییە بەڵام بێگومان جێ‌پەنجەیان بە سەر ئاوەدانیی نیشتمان‌دا دیار و بەرچاوە.
شیوەجۆ هەرچەند گوندێکی لاپەڕە، بەڵام تاکە گوندی کوردستان و ناوچەکەش نییە کە لە خزمەتگوزاری‌یە سەرەتاییەکان بێبەش کراوە. دەسەڵاتی داگیرکەری تاران بەردەوام هەوڵ دەدا کەمترین ئیمکانات بۆ کوردستان دابین بکا و کەمترین یارمەتی بە پێشکەوتن لە کوردستان بدا. لە بەرامبەر ئەوەدا نیشتمانپەروەرانی کورد، ئەوانەی دەستیان دەگاتە دەمیان، هەوڵیان داوە لەم بارەوە دارێک لەسەر پەردووی لاوازی بانی نیشتمان دابنێن. ئەوان هەر لە کردنەوەی بنکەی تەندروستی‌یەوە تا قوتابخانە و تا یارمەتی کۆکردنەوە بۆ خەڵکی هەژار و لێقەوماوی کورد لە رۆژهەڵات و بەشەکانی دیکەی کوردستان، بە خەمی خەڵکەوە چوون. شیوەجۆ بە هەر هۆیەک بۆ هەڵبژاردنی ئەم کارە خێرخوازی و خزمەتگوزاریە هەڵبژێردرابێ، هێمایەکی دیکەیە بۆ پەرە گرتنی ئاستی خەمخۆریی نەتەوەیی خێرخوازانی نیشتمانپەوەری کورد و نیشانەیەکە بۆ پەرەگرتنی شێوەیەک لە خەباتی نەتەوەیی کە ئامانج و سەرکەوتنی خۆی لە پێشکەوتنی کوردستان، بنەبڕکردنی نەخوێندەواری و تەیارکردنی مێشکی مناڵی کورد بە زانست و فێربوون، دەبینێتەوه. ئامانجێک کە بیرهێنەرەوەی ئەو بەشە لە وەسیەتنامەی پێشەوای مەزنمانە کە روو بە نەتەوەکەی دەفەرموێ: “لێگه‌ڕێن منداڵه‌کانتان بخوێنن، چونکه رەمزی پێگەیشتوویی و سەرکه‌وتن له خۆینده‌واری دایه. با له‌ گەلانی دیکه‌ دوا نەکەون”.
لە ژماره‌ ٦٨٩ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه‌

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist