• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

رەوتی ئیسلامی سیاسی و رێکخراوە گرینگەکانی لە ئێران‌دا(بەشی هەشتەم)

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/10/06
جۆری بابەت: سیاسی

دوکتور عەلیی شەریعەتی١
عەلیی مەزینانی یا شەریعەتی بێرمەندێکی ئیسلامی شوڕشگێڕ بوو کە بە قسەکردن، کتێب‌نووسین و وتارەکانی، کاریگەریی زۆری لە تێئۆریزەکردنی ئیسلامی سیاسی لەنێو رووناکبیران و خوێندەواران و زانستگاییەکان و توێژی مام‌ناوەندیی‌دا هەبوو. لە بارەی شەریعەتی‌دا، بەو جۆرە نووسراوە: نووسەر، کۆمەڵناس، مێژووناس و لێکۆلەری دینی خەڵکی ئێران. لە تێکۆشەران و چالاکانی مەزهەبی و سیاسی لە داڕێژەرانی بیری شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران بوو. شەریعەتی لە ئەدەبیاتی هاوچەرخ‌(ی ئێران)دا، بە مامۆستا(معلم)ی شەهید ناوی دەبرێ.
– ویکی پێدیا-
عەلیی شەریعەتی لە گوندی “کاهەک” سەربە شاری سەبزەواری خوراسان لە ساڵی ١٣١٢(١٩٣٣) لەدایک بوو. لای باوکی محەممەد تەقی شەریعەتی وانە ئیسلامی‌یەکان فێرببوو. باوکی کە روحانی بوو، بە قەولی عەبدولعلی بازرگان: مزگەوتی هەڵنەبژارد و لە رێگای خومس و زەکات ژیانی نەکرد. ئەو لە ئیدارەی فێرکردن و بارهێنان دامەزرا و مامۆستای قوتابخانە بوو. لە مەشهەد شوێنێکی بەناوی کانوونی حەقایقی ئیسلامی دامەزراند. ئەو کەسێکی دیکەی بەناوی مامۆستا تاهیری ئەحمەدزادە، لەو ناوەندە لەگەڵ بوو.
عەلیی شەریعەتی کە تاقانە بوو، لەسەر ئیسلامی سیاسی لە ئێران کاری کرد و کارێگەری دانا. مەسعوود و مەجیدی ئەحمەدزادە کۆرەکانی تاهیر لە دامەزرێنەرانی رێکخراوی چریکە فیداییەکان و پەرویزی پوویانیش، هەموویان پەروەردەی کانوونی حەقایق بوون. شەریعەتی کە ٤٤ ساڵی تەمەن کرد، پتر لە ١٠٠ کتێب و نووسراوەی هەبوو. ئەو حوسێنییەی ئیرشادی کردە گەورەترین پێگەی خۆی و لاوەکانی تێدا سازمان دا. گرووپی جۆراوجۆری پێک هێنا، بەتایبەتی جەختی لەسەر کاری شانۆیی دەکرد. میر حوسێنی مووسوی و محەممەد عەلی نەجەفی دەرهێنەری سریالی سەربەداران، لە قوتابی‌یەکانی شەریعەتی بوون. ئەو سێ هەزار خوێندکاری لەو حوسێنییەدا، ناونووس کردبوو.
– عبدالعلی بازرگان، مصاحبە با تلویزیون پرتو نور-
شەریعەتی لە کاتی خوێندن و لە ردەکانی قوتابی و خوێندکاری‌دا، زۆر زیرەک بوو. بۆیە دوای تەواو کردنی لیسانسی ئەدەبیات لە زانستگای مەشهەد، لە زانستگای سۆربۆنی فەڕانسە لە ١٩٥٩ – بورسی پێدرا و لە ١٩٦٤ دوکتورای وەرگرتوە. هەرچەند سەبارەت بە رەشتەی بڕوانامەکەی قسەی جۆراوجۆر هەیە؛ عینوانی فەرمی بڕوانامەکەی “مێژووی ئیسلامی لە سەدەی نێوەڕاست” ە. بەڵام باڵیوێزخانەی ئێران لە پاریس، بڕوانامەکەی وەک دوکتورا لە ئەدەبیات بە فەرمی ناسیوە.
– ویکی پێدیا-
شەریعەتی یەکێک لە پشتیوانەکانی بزووتنەوەی خۆماڵی کردنی نەوت کردبوو و لە رێکخراوی نیهزەتی خوداپەرستانی سوسیالیست‌دا ئەندام بوو. لەگەڵ بەرهەمەکانی فرانتیس فانوون و سارتر ئاشنا بوو. پشتیوانی لە بزووتنەوەی ئازادیخوازی ئەلجەزایر کرد و تێیدا زۆر چالاک بوو. لە چالاکی‌یەکانی ئەلجەزایری‌یەکان لە فەڕانسە بەشدار بوو. ئەو لە زانستگای سۆربۆن هاوپولی هەواری بومدین بوو؛ کە بوو بە دووهەمین سەرکۆماری ئەلجەزایر. ئەو چەند کتێبی فڕانتیس فانوون و ژان پۆل سارتری تەرجەمە کردووە. ئەندامی کۆنفێدراسیونی خوێندکاران لە دەرەوەی وڵات و یەکێک لە دامەزرێنەرانی نێهزەتی ئازادیی ئێران لەوێ بوو. نووسین و قسە نوێیەکانی لەسەر ئیسلامی شیعەی عەلەوی کە مەسەلەکانی رۆژ و کێشەکانی هەژاری و بێدەرتانی خەڵکی باس دەکرد و رێگاچارەی خەبات بە دژی سەرەڕۆیی باس دەکرد، هەوڵی دا و بیرێکی نوێی بەرهەم هێنا. لەگەڵ شیعەی سەفەوی-کە لە حەوزەکانی عیلمیە‌دا، برەوی هەبوو-، بە سوونەتی دەزانی و موخالیفی بوو. ژیان و تێکۆشانی شەریعەتی لە لایەن موافیقان و موخالیفانی بە کەسێکی چەند رەهەندی دەناسرێ.
عەبدولعەلیی بازرگان دەڵێ: هەموو پێیان وایە شەریعەتی کەسایەتی‌یەکی سیاسی، یا دژی رێژیمی شا بوو. بەڵام پتر لە سەرەڕۆیی حکوومەتی، دژی سەرەڕۆیی دینی، دژی سەرەڕۆیی حەوزەیی و دژی دواکەوتوویی بوو. قسەیەکی بەناوبانگی شەریعەتی ئەوەیە کە: ژمارەیەک لەو ئاغایانە، دەستێکیان بۆ وەرگرتن و دەستێکیان بۆ ماچ کردن هەیە. ئەو تەبلیغی ئیسلامی بێ‌روحانییەتیشی دەکرد. و بە دوکانێکی دەزانی بۆ ئەوان. بۆیە دژایەتیی توندیان دەکرد. میسباحی یەزدی، شێخ مورتەزای جەزایری، سەید قاسمی ئیسلامی لە دژبەرە توندەکانی شەریعەتی بوون. ئەوان و هاوبیرانیان هەوڵیان دا لە مەرجەعەکانی شیعە دژی شەریعەتی فتوا وەرگرن. شەریعەتیان بە سونی، وەهابی و… دەشوبهاند. ئەوان ناوی ناحەزیان بۆ حوسێنییەی ئیرشاد بە کار دێنا. ساواکیش بە غه‌نیمەتی دەزانی کە شەریعەتی لە لایەن روحانی‌یەکانەوە تەکفیر دەکرێ.
حەسەنی یووسفی ئیشکەوەری- کە پێشتر روحانی بوو-، دەڵێ: شەریعەتی یەکێک لە بیرمەندانی جیهانی ئیسلام بوو. ئەو لەپێش‌دا، بڕوای بە شۆڕشی فەرهەنگی هەبوو. کتێبەکانی ئەو تیڕاژی میلیۆنیان هەبوو.
– رسانەی سبز ایران-
دوکتور عەباسی میلانی-مامۆستای زانستگای ستەنفۆردی ئەمریکا-، سەبارەت بە شەریعەتی دەڵێ: بێشک روحانییەت لە ساڵی ١٩٦٢‌‌دا دەیزانی ئەگەر نەتوانێ چینی مام‌ناوەندی و خوێندوار بۆ لای جۆرێک لە بیروڕای مەزهەبی راکێشێ، یارییه‌ سیاسی‌یەکەی دۆڕاندوە. شەریعەتی ئەو کارەی بۆ کردن. بەڵام هەر دیتیان هێرش بۆ روحانی‌یەکان دەکا، خەریکی پیلان‌گێڕی بەدژی بوون. ساواکیش هەر ئەو کارەی کرد. هەتا جێگایەکی تەحەموولی کرد و بە دژی چەپەکان کەڵکی لێ وەرگرت. بەڵام دوایی بەکردەوە بۆی دەرکەوت کە موجاهدینی خەڵق پەروەردە دەکا، زیندانی کرد. د. میلانی پێی وایە: ئەکبری گەنجی نووسراوەیەکی زۆر گرینگی رەخنەیی لەسەر شەریعەتی نووسیوە. میلانی، شەریعەتی بە بنیاتنەری “فرهنگ شهادت” دەزانێ، کە بەداخەوە ئێستاش بوونی هەیە.
– صدای آمریکا، برنامەی افق، علی شریعتی، اسلام سیاسی و اسلام بدون روحانیت.-
شەریعەتی کە لە ساڵی ١٣٤٣‌دا، هاتەوە ئێران، لە سنووری تورکیە و ئێران گیرا و ماوەی چوار مانگ لە “قزل قلعە” زیندانی کرا. پاشان هەرچەند بڕوانامەی باڵای خویندنی هەبوو، بۆ مامۆستای چوارەمی سەرەتایی لە گوندێکی دەرووبەری مەشهەد دامەزرا. چونکە دامودەزگای دەوڵەتی بەتایبەتی ساواک سەرەتا هەوڵیان دەدا عەلیی شەریعەتی زۆر لە پەراوێزدا بێ. بەڵام دواتر لە زانستگای مەشهەد بوو بە مامۆستا.
شەریعەتی لە ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی چووە حوسێنییەی ئیرشادی تاران و لە سوخەنرانی و شێکردنەوە و نووسینەکانی لەسەر ئیسلامی عەلەوی و تێکەڵاوکردنی لەگەڵ بەشی ئابووریی سوسیالیستی، سەرنجی توێژی خوێندەواری رادەکێشا.
دوکتور عەلیی شەریعەتی لەگەڵ خانمێکی هاوپۆلی بە ناوی پوورانی شەریعەت رەزەوی ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو. برایەکی پووران بە ناوی مێهدی شەریعەت رەزەوی ناسراو بە ئازەر لە خوڵقاندنی رۆژی خوێندکار‌دا، گیانی لێ ئەستێندرا. پووران یارمەتیدەرێکی باشی شەریعەتی لە تێکۆشانەکانی‌دا بوو. شەریعەتی سەبارەت بە ئازەری شەریعەت وتبووی: ئەگەر ناچارییەک بۆ زیندوومانەوەم نەبوایە، خۆم لە بەرانبەر زانستگا ئاور تێبەر دەدا، ئەو جێگایەی کە ٢٢ ساڵ پێشتر ئازەری ئێمە لە ئاوری بیدادی‌دا‌، سوتا و ئەویان لەپێش پێی نیکسۆن[ جێگری سەرکۆماری ئەوکاتی (١٣٣٢، ١٩٥٣)ئەمریکا]‌دا، قوربانی کرد.
– ویکی پێدیا، مجموع آثار شمارە ١- با مخاطب های آشنا (وصیت نامە)-
د. عەلیی شەریعەتی ئیسلاح‌گەرێکی دینی بوو کە ویستی وانەکانی مەزهەبی شیعە بەرۆژ بکا و لەگەڵ شێوەیەک مۆدێرنیتەی رەخنەیی تێکەڵاوی کا. ئەو ویستی عەزا و ماتەمین و لەخۆدان بۆ رووداوی کەربلا و فەرهەنگی نەوحەخوانی بۆ شیکردنەوەی مێژووی بەرگری لە بەرانبەر زۆرداری و سەرەڕۆیی بەرێ. ئەوە بۆچوون و کردەوی باوکیشی بوو
لە ژماره‌ ٦٨٩ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه‌

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist