١)شه‌هید ئازاد ئاڵی:
ئازاد ئاڵی کوڕی ئه‌حمه‌د ساڵی ١٣٥٩ی هه‌تاوی له گوندی دۆڵه‌گه‌رمی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێش له دایک بوو. تا پۆلی ٥ی سه‌ره‌تایی له‌و گونده ده‌رس ده‌خوێنێ و له قۆناغی مێرمنداڵی‌دا له په‌یدا کردنی بژیوی ژیان هاوکاریی بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌کا. ساڵی ١٣٧٢ی هه‌تاوی له ته‌مه‌نی ١٣ ساڵی‌دا هاتۆته ریزی تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بۆته پێشمه‌رگه و له ده‌وره‌ی ٨١ی فێرگه‌ی سیاسی ـ نیزامی‌دا به‌شدار بووه.
ئازاد ئاڵی له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی‌دا کوڕێکی باش و به ئیمان و هه‌ڵسووڕ بووه و ئه‌رک و وه‌زیفه‌ی حیزبی به باشترین شێوه به‌ڕێوه بردووه. ساڵی ١٣٧٨ له ناوه‌ندی ٢ بۆته جێگر په‌ل و پاش ماوه‌یه‌ک بۆته سه‌رپه‌ل وئه‌رکی حیزبی به‌ڕێوه بردووه. پاشان ده‌چیته هێزی پارێزگاری و له په‌لی تایبه‌ت‌دا خزمه‌ت ده‌کا. ساڵی ١٣٨٩ چۆته ده‌وره‌ی سیاسیی کادر و سه‌رکه‌وتووانه ده‌وره‌که‌ی ته‌واو کردووه و له‌وه به‌دواوه وه‌ک کادری پله ٤ ئه‌رکی حیزبی به‌ڕێوه بردووه. به هۆی دڵسۆزی وخه‌مخۆری و سه‌داقه‌ت له کاری حیزبی‌دا ساڵی ١٣٩٢ له لایه‌ن کۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامی‌یه‌وه به نووسراوه ته‌شویق کراوه. ئازاد به هۆی سه‌داقه‌ت و متمانه‌ی حیزب، چه‌ندین ساڵ بوو که وه‌ک پارێزه‌ری سکرتێری حیزب ئه‌رکی حیزبی به‌ڕێوه ده‌برد. هه‌موو ساڵێ له مه‌ئموریه‌ته‌کانی حیزب بۆ نێوخۆی وڵات به‌شداری ده‌کرد و هۆگری حزووری پێشمه‌رگانه له نێوخۆی وڵات بوو. به داخه‌وه ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه، ١٦ی خه‌رمانان له جه‌ریانی جه‌وله‌یه‌کی پێشمه‌رگانه‌دا له پشت ئاوایی کانی‌زه‌رد ده‌که‌ونه مه‌یدانی مین و که‌مینه‌وه و، به داخه‌وه به هۆی ته‌ڵه‌ی ئینفجاری‌یه‌وه شه‌هید بوو. رۆحی شاد و رێگای پڕڕێبوار بێ.
٢)شه‌هید ئه‌میر نستانی:
ئه‌میر قادریان کوڕی مسته‌فا ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی نیشتمان‌په‌روه‌ر و زه‌حمه‌تکێشی گوندی نستان له ناوچه‌ی ره‌به‌ت له دایک بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی تا پۆلی ٥ له گونده‌که‌ی خۆیان ته‌واو کردووه. به هۆی نه‌بوونی ئیمکانات نه‌یتوانیوه درێژه به خوێندن بدا و ده‌ورانی مێرمنداڵی له کاروباری ئاژه‌ڵدارای و وه‌رزێری‌دا هاوکاری باوکی بووه و به‌ره‌به‌ره ده‌ستی به کاروکاسبی کردووه.
ئه‌میر ٣ جار که‌وتۆته زیندان و له سه‌ریه‌ک ماوه‌ی ٣ ساڵان له زیندان‌دا بووه. جارێک له زیندان رای کردووه. ساڵی ١٣٦٨ هاتۆته نێو ریزی تێکۆشه‌رانی حیزب و بۆته پێشمه‌رگه؛ به‌ڵام به هۆی منداڵی‌یه‌وه باوکی ده‌یباته‌وه. ئه‌میر له‌وێش وه‌فادار به حیزب ده‌مێنێته‌وه. له ژێر فشار و ئه‌زه‌یه‌ت‌کردنه‌کانی رێژیم‌دا ناچار زێده‌که‌ی به‌جێ دێڵێ و په‌ره‌وازه‌ی شاره‌کانی تاران و قه‌زوین ده‌بێ.
ئه‌میر ساڵی ١٣٧٢ ژیانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ خوشکه “نازدار گوڵه‌یی” پێکهێنا و به‌رهه‌می ئه‌و ژیانه هاوبه‌شه‌ش دوو کچ و کوڕێکه. کاک ئه‌میر ساڵی ١٣٨١ به ناچار رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌جێ‌دێڵێ و دێته باشووری کوردستان و ده‌بێته ئه‌ندامی حیزب و چالاکانه له کاروباری حیزبی‌دا به‌شدار بووه. ماوه‌ی دوو ساڵ بوو که به‌رپرسی کومیته‌ی ئه‌ندامانی حیزب له رانیه بوو و ماڵه‌که‌ی جێگه‌ی کۆبوونه‌وه حیزبی‌یه‌کان و مه‌کۆی ئه‌ندامانی حیزب بوو.
کاک ئه‌میر ساڵی ١٣٩٤ جه‌سوورانه به‌شداری تێکۆشانی حیزبی له نێوخۆی وڵات بوو و تا بڵێی کوڕێکی ئازا و نه‌ترس و قاره‌مان بوو. ئه‌و ئازیه‌تی‌یه وایکرد که ئه‌میر رۆژی ٣/٦/١٣٩٥ وه‌ک پێشمه‌رگه وه‌رگیرایه‌وه. ئه‌میر زۆر دڵی به پێشمه‌رگایه‌تی خۆش بوو له کاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی کارتی پێشمه‌رگایه‌تی‌دا، کارته‌که‌ی ماچ ده‌کا و ده‌ڵێ”ئۆخه‌ی بوومه‌وه به پێشمه‌رگه”. به داخه‌وه رۆژی ١٦ی خه‌رمانان له‌گه‌ڵ پۆلێک له هاوسه‌نگه‌رانی له که‌مین ده‌که‌وێ و وێرای ئازاد ئاڵی به هۆی ته‌ڵه‌ی ئیفجاری‌یه‌وه شه‌هید ده‌بێ. رۆحیان شاد و رێگایان پڕڕێبوار بێ.