وهرگێڕانی: دهبابهی کۆڕێ(له نێوخۆی وڵاتهوه)
هۆکاری دروستبوونی هەر دەوڵەتێک، سهقامگیری، ئاشتی، شەڕ، بەجێگەیاندنی پێداویستییەکانی ژیانی گشتی، جێبەجیکردنی نەزم و دیسیپلین لە نێو کۆمەڵگه دایە. بێگومان بۆ جێبەجێ کردنی ئەم ئەرکانە دامەزراندنی یاسا و هێزە یاساییەکان پێویسته، لێرەدا بۆ ئەم ئەرک و یاسایانە پێویستە دەوڵەت بوونی هەبێ، بەڵام کام دەوڵەت؟
چەند شێوە دەوڵەتمان هەیە لە زانستی سیاسەتدا کە ئەوانیش بە چەند جۆر دابەش دەبن:
١)دەوڵەتی سادە ئهلف: دەوڵەتی سادەی مەرکەزگەرا ب: دەوڵەتی سادەی لامەرکەزی٢) دەوڵەتی تێکەڵا و: دەوڵەتی تێکەڵاو لە سەر بنەمای کەسێک، دەوڵەتی تێکەڵاوی راستی، کۆنفدراسیۆن، فیدراسیۆن
لێرەدا کرۆکی ئهم وهرگێڕانه دەخەمە سەر چەمکی “دەوڵەتی تێکەڵاو”، لە هەر دوو جۆری، دەوڵەتی تێکەڵاو بە شێوەی کۆنفدراڵ و فیدراڵ. چونکه حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بەرنامە و ئەساسنامەکهیدا بۆ دوارۆژی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان داوای “دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە چوارچێوەی ئێرانێکی دێموکراتیکی فیدراڵ” دەکا. با ئێستا بزانین دەوڵەتی کۆنفدراسیۆن و فیدڕاڵ چ جۆرە دەوڵەتێکن:؟ تایبەتمەندییەکانیان چین و کامیان بۆ داهاتووی کورد و کوردستان باشترە؟
کۆنفدراسیۆن: کۆنفدراسیۆن لە ئاکامی دوو یان چهند دەوڵەتی سەربەخۆ دێتە ئاراوە. سەرچاوەی سەرەکیی دروستبوونی دەوڵەتی کۆنفدراڵ بەستراوەتەوە بە داهاتوویەکی باشتر و بەرژەوەندیی گەورەتر. لە راستیدا هەر کاتێک چەند دەوڵەت بیانهەوێ لە بواری جۆراوجۆر، تێکۆشانی یەکئاڕاستە و هاوبەرژەوەندییان هەبێ دەتوانن دەوڵەتی کۆنفدراسیۆن پێک بێنن.
لە فەرهەنگی ناوداری “بێلک”دا کۆنفدراسیۆن بەم شێوەیە باسی لێکراوه: رێککەوتن و تێکەڵبوونی دەوڵەتەکان و نەتەوەکان، سەرەڕای ئەوەی هەرکام لەم دەوڵەت و نەتەوانە بتوانن حاکمیەتی خۆیان رابگرن و بیپارێزن و هێندێک ماف و بڕیارەکانی خۆیان بە دەوڵەتی کۆنفدراڵ ببەخشن.
تایبەتمەندییەکانی دروستکردنی کۆنفدراسیۆن بریتین له: ١) هەبوونی چەند دەوڵەتێکی سەربەخۆ کە بیانهەوێ لە چەند بواری تایبەتدا پەیمانێکی هاوبەش ببەستن، بەڵام وێرای ئەم رێککەوتن و پەیمانە، سەربەخۆیی سیاسی و یاسایی خۆیان بپارێزن. ٢) بوونی یەک پۆرۆتۆکۆل بە نێوەرۆکی نێودەوڵەتی، کە هەموو وڵاتانی ئەندام لەو کۆنفدراسیۆنه بە شێوەی ئازاد رێزی لێ بگرن و جێبەجێی بکەن. 3) هەبوونی ئۆرگانگهلی پێویست بۆ دامەزراندنی یاسا و جێبەجێکردنی راسپاردەکانی کۆنفدراسیۆن. ٤)دەوڵەتانی بەشدار لە کۆنفدراسیۆن بە قووڵی ناچنە نێو کرۆکی ئۆرگانەکانی دەوڵەتی کۆنفدراسیۆن کە سەربەخۆیی سیاسی و یاساییان بە تەواوی لە دەست بدەن، تەنیا هێندێک( جوزئی) لە حاکمییەتی خۆیان دەدەن بە دەوڵەتی کۆنفدراسیۆن. ٥) هەرکام لە دەوڵەتانی بەشدار لە کۆنفدراسیۆن دەتوانن بە ئاسانی و بە بڕیاری خۆیان لە رێککەوتنەکە پاشەکشە بکەن. 6) له بنهڕهتدا دەبێ مەجلیسی نوێنەرایەتییەک پێک بێنن کە لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆلەکەی کۆنفدراسیۆندا یاسا و رێسای تایبەت بە چوارچێوهی کۆنفدراڵ دەربکا. 7)هەبوونی دادگای تایبەت بۆ دەوڵەتانی بەشدار لە کۆنفدراسیۆن پێویستە. بەڵام گرینگترین تایبەتمەندییەکانی دەوڵەتی کۆنفدراسیون بریتین له: ٢) دروستکردنی دامەزراوەی هاوبەش و ئەسپاردنی هێندێک ماف و بڕیار لە لایهن دەوڵەتانی دروستکەری کۆنفدراڵ، وەک : پارلهمانی هاوبەش، هێزی هاوبەش(ئەرتەش) و پووڵی هاوبەش و … ٢) هەریەک لە دەوڵەتانی بەشدار، خەڵک و جوغرافیای تایبەت بە خۆیان دەبێ. واته خەڵک و جوغرافیا یەک ناگرنەوە. ٣) لە بواری نێودەوڵەتیدا مافی رێککەوتن و دیپلۆماسی و… لەژێر دەستی دەوڵەتی بەشدار لە کۆنفدراسیون دایە، بەڵام بە مەرجێک لەگەڵ چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی کۆنفدراسیۆن دژ بە یەک نەبن.
کۆنترین کۆنفدراسیۆنی دروست کراو دەوڵەتانی سویس و ئەمریکان کە ئێستا بە شێوەی فیدڕاڵ بەرێوە دەبرێن.
فیدراڵیزم
فیدڕاڵیزم لە وشەی ( Foedus) بە مانای رێککەوتن و پەیمان دێت. بە گشتی ئاماژە بە چوارچێوەی سیاسی و یاسایی دەکا کە هێز و بڕیار بە شێوەی (عرفی) لە یەک دەوڵەتدا بڵاو بکرێنەوە. لە ئاینی ئیسلامدا فیدراڵیزم بە مانای چوون یا ویستی چوونی تاکه جیاوازەکانی چەند دەوڵەتێک بەرەو لای یەکتره.
لە دەوڵەتی فیدڕاڵدا دوو بۆچوونی دژ بەیەک پێکەوە باوەش بە یەکتردا دەکەن: ١) ویستی سەربەخۆیی سیاسی و یاسایی لە لایەن دەوڵەتانی بەشدار 2) هەوڵدان بۆ دروستکردنی هێزێکی نوێی بەهێز تاکوو هەموو تاکەکانی دەوڵەتانی بەشدار پێکەوە بژێنێت. ٣) ئەسڵە سەرەکییەکانی دەوڵەتی فیدڕاڵ: ئهلف) جیاوازییەکانی کۆمەڵگهی ئینسانی دەوڵەتانی دروستکەری وڵاتی فیدڕاڵ لە شۆێن و کاتی خۆی لە بەرچاو دەگیرێ و رێزیان بۆ دادەندرێ. ب) پاراستنی راستییەکان: بەو مانایەی دەوڵەتی فیدڕاڵ هاوکات کە رێز لە جیاوازییەکان دەگرێ، بۆ هەرکام لەو جیاوازییانە مافی تایبەت دادەنێ. فیدراڵیزم هەوڵ دەدا تاکوو رێککەوتنێک پێک بێنێ کە ئهم جیاوازییانه بپارێزرێن و بواری گەشەیان هەبێ.
پاراستنی هاوکاتی یەکیهتیی فیدڕاڵیزم و جیاوازییەکانی، هۆکاری ئەسڵی فیدڕاڵیزمن. بەو شێوەیەی باسمان کرد پێکهێنەرانی فیدڕاڵیزم سەرەڕای لەدەستدانی سەربەخۆییان، لە تێکەڵبوونی راستەقینەدا لە نێو ناچن. سێ یاسای گشتی بۆ دروست کردنی فیدراسیون ئەمانەن: ١) یاسای جوداکردنەوە و راسپاردنی ئەرکەکان. ٢) یاسای خودموختاری ٣) یاسای بەشداری لە بڕیار و ئەرک و رۆڵگێڕان. ئەم یاسایانه هۆکاری پێکهوهمانی دەوڵەتانی بەشدار و، هۆکاری لێکنەترازان و نەهێشتنی هەر دیکتاتۆریهکن.
تایبەتمەندیەکانی دەوڵەتی فیدڕاڵ: ١) ئەرک و بەرپرسیارەتیی دەوڵەتانی بەشدار لە دەوڵەتی فیدڕاڵ بە پێی یاسای بنهڕهتیی هاوبەش دادەرێژرێ. ٢) هەریەک لە دەوڵەتانی بەشدار تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەکەی و رۆڵی پێوەندیی نێودەوڵەتی وەک، شەڕ، ڕێککەوتن و… لە دەست دەدا و سەرجەم ئەم ئەرک و ڕۆڵانە دەدرێنە دەوڵەتی فیدڕاڵ. ٣) دروست کردنی ناوەندی هاوبەش لە بواری دەزگای دادوەری، مەجلیسی نوێنەران، دەسەڵاتی جێبەجێکردن، هێز و پووڵ کە هەموویان لە ژێر دەستووری دەوڵەتی فیدڕاڵدا دەبن. بەڵام هەموو ئەو ناوەندانە دەبێ لە دەوڵەتانی بەشدار لە دەوڵەتی فیدڕاڵیشدا هەبن. بە مەرجێک دژی یاسا و پرهنسیپەکانی دەوڵەتی فیدڕاڵ نەبن. ٤) دهوڵهتانی بهشدار له بڕیار و ئهرکدا وهک یهکن و خودموختارن و، له بواری حاکمییهتی دهرهکیدا هاوبهشن. ٥) هەریەک لە دەوڵەتانی بەشدار دەبێ یاسای بنهڕهتیی تایبەت بە دەوڵەتی خۆیان هەبێ، بە مەرجێک دژی یاسای دەوڵەتی فیدڕاڵ نەبێ. ٦) هاوئاهەنگی لە بڕیار و راسپاردەکانی دەوڵەتانی بەشدار لە دەوڵەتی فیدڕاڵ لە چوارچێوەی یاسای بنهڕهتیدا. ٧) دەوڵەتانی بەشدار بە هۆی سپاردنی رۆڵی نێودەوڵەتیی خۆیان بە دەوڵەتی ناوەند(فیدراڵ)، له بواری نێودهوڵهتیدا پێگەیان نابێ.٨) ئهگەر ناکۆکی لە نێوان دەوڵەتانی بەشدار هەبێ بە پێی یاسای بنهڕهتیی فیدڕاڵ لە لایەن دەزگای دادوەری بەدواداچوون بۆ کێشەکە دەکرێ.
جیاوازییەکانی کۆنفدراسیۆن و فیدڕاڵ:١) دروستکردنی پێوەندیی دهرهکی له دەوڵەتانی بەشدار لە کۆنفدراسیۆندا مافی ههرکام له دهوڵهتهکانه. به واتایهکی دیکه ههرکام لهو دهوڵهتانه پێگهی نێودهوڵهتیی خۆیان دهپارێزن. بهڵام لە سیستمی فیدڕاڵدا دروست کردنی پێوهندیی دهرهکی کاری دهوڵهتی ناوهندییه. ٢) دهوڵهتانی بهشدار له کۆنفدراسیۆندا ههم سهروهریی نێوخۆییان ههیه و ههم سهروهریی دهرهکی، بهڵام له سیستمی فیدڕاڵیدا یهکه پێکهێنهرهکانی فیدراسیۆن تهنیا سهروهریی نیوخۆییان ههیه…
هەروەک رێبەرمان دوکتور قاسملوو دەڵێ: “خراپترین دێموکراسی لە باشترین دیکتاتۆری باشترە”. لەم دوو شێوازە لە دەوڵەت(فیدراسیۆن و کۆنفدراسیۆن)دا، رێزگرتن لە ماف و یاسا بە چهشنێک دهچهسپێ که مهجال بۆ دیکتاتۆری بهرتهسک دهکاتهوه. بۆیە ئهگەر خراپیش بن لە دەسەڵاتی توتالیتێر و شۆوێنیزمی ئێستا باشترن. لە لایەکی دیکه ئەو فرەنەتەوە، مەزهەب و کولتوورە لە ئێراندا جۆرێک لە سیستەمی بەرێوەبردن دەخوازێ کە ماف و ئازادییە نەتەوەیی، دینی و کولتوورییەکان بپارێزێ. بەڵام لێرەدا گەلی کورد وەک نمونەیەک باس دهکهین. لە پاشخانی بیر و ئەندیشەی هەر تاکێکی کورددا سەربەخۆیی یا دامەزراندنی دەوڵەت_نەتەوە بوونی هەیە و هەوڵی بۆ دەدا. لە هەر دوو سیستەمەکەدا رێگایەکی بۆ سەربەخۆیی سیاسی و… تێدایە. بەڵام بە بۆچوونی من لە سیستەمی کۆنفدراڵیدا کورد باشتر دەتوانێ بە ئاواتەکانی خۆی بگا. چونکه لە سیستمی کۆنفدراڵیدا تێکەڵبوونەکە لە هێندێک بواری تایبەت دایه و ئەوەندە ئاوێتەی یەکتر نابن کە رێگه لە سەربەخۆیی بگرێ. لە لایەکی دیکهوه چونکه لەم سیستمانەدا رێژەی دەنگدان رۆڵێکی ئەکتیڤ دەگێرێ، لە داهاتوودا ئێمەش بەم حەشیمەتەوه لەوانەیە جارێکیتر دیکتاتۆریی نهتهوهی باڵادهست لە ژێر سیستمی فیدراڵیدا بەسەر ئێمەدا بسەپێ.
لە ژماره ٦٨٧ ی رۆژنامهی “کوردستان”دا بڵاو بۆتهوه