پاشماەوی ئەنجومەنی حوججەتییە
ئه‌نجومه‌ن له په‌نا ـ مه‌دره‌سه‌ی عه‌له‌وی ـ که ”علی اصغر کرباسچی” دامه‌زرێنه‌ری بوو-، هه‌وڵیان دا، ئیسلامی شیعه مەزهەب بۆ نێو دنیای نوێ راکێشن. ئه‌وه جێی سه‌رنجه که چالاکانی ئه‌نجومه‌ن هه‌وڵیان ده‌دا له‌گه‌ڵ به‌هاییه‌کان به‌ربه‌ره‌کانی بکه‌ن. به‌ڵام لێشیان فێر ده‌بوون!؟ بۆ وێنه: له ئامێر و راگه‌یه‌نه‌ره گشتییه‌کانی ئه‌وان، که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت.
هه‌تا پێش کرانه‌وه‌ی “حسینیه‌ی ارشاد” لە ساڵی ١٣٤٦(١٩٦٧) – یه‌که‌مین ساڵۆنی سوخه‌نڕانی له باکووری تاران-، ئه‌نجومه‌ن، مینبه‌ر و فه‌ڕشی، له‌گه‌ڵ تریبوون و کورسی ئاڵۆگۆڕ کرد. هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ، جل و به‌رگی جوانیان له‌به‌ر ده‌کرد هه‌تا له شوێنه ئامووزشی و حیرفهیهکانی سێکۆلاردا، سه‌رنجڕاکێش بن.
ئه‌نجومه‌ن به رێبه‌ری حه‌ڵه‌بی توانی، ئیزنی که‌ڵک وه‌رگرتن له “عشریهها(سهم امام)” له “مراجع تقلید” ه‌کان وه‌رگرێ. چالاکیی ئه‌وان له یه‌که‌م رۆژهکانیدا، سه‌رنجی “سازمان امنیت و اطلاعات کشور” (ساواک) و ده‌زگا ئه‌منییه‌تییه‌کانی دیکه‌ی رێژیمی په‌هه‌له‌وی دوویه‌می، بۆ لای خۆی راکێشا. به هۆی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی دوای شۆڕش بڵاو بوونه‌وه، ده‌ریده‌خه‌ن که رێبه‌ری ئه‌نجومه‌ن له‌ژێر فشاردا بوو، هه‌تا به شێوه‌ی ره‌سمی رێکخراوێکی “غیرانتفاعی” (خێرخوازی) به ناوی “ئه‌نجومه‌نی خیریهی حوججهتیهی مێهدوی ” ناونووس بکا و به‌ڵێن بدا له چالاکیی سیاسی خۆ بپارێزێ.
ویکی پێدیا–
چالاکییه‌کان له حه‌وزەی عیلمییه‌ی قوم‌دا
“حجت الاسلام خمینی” پاش کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا برووجێردی – خاکه‌لێوه‌ی ١٣٤٠(١٩٦١)-، ده‌چێته حه‌وزه‌ی عیلمییه‌ی قوم. ئه‌و کات له‌و شوێنه‌دا چالاکیی سیاسی نه‌ده‌کرا. دینی مه‌دەنی پتر بره‌وی هه‌بوو. – ئه‌و شێوه دینه کە پتر پێوەندی بە تاکەکانی کۆمەڵگه هەیە، حورمه‌ت و ئیعتباری له نێو خه‌ڵکدا زۆر بوو-. به‌ڵام بیری ئیسلامی سیاسی له قۆناخی نوێ‌دا، له حه‌وزه‌ی عیلمییه‌ی قوم و له ده‌یه‌ی ٤٠ ی هه‌تاوی و به‌تایبه‌تی له ساڵه‌کانی ٤٢- ١٣٤١دا، ده‌ستی پێ‌کرد. جموجۆڵه‌کان له چوارچێوه‌ی حه‌وزه‌ش چونه‌ده‌ر و تا راده‌یه‌کی زۆر، خه‌ڵکی شه‌قام و بازاریشی گرته‌وه.
له ساڵی ١٣٤١دا، له مه‌جلیسی شووڕای میللی لایحه‌ی ئه‌نجومه‌نه ئه‌یاله‌تی و ویلایه‌تییه‌کان په‌سند کرا. به پێی په‌سندی ئه‌و لایحه‌یه مەرجی سوێندخواردنی نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شووڕای میللی – له کاتێکدا ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه بن-، به قورئان لابرا. نوێنه‌ره‌کان ده‌یانتوانی به پێی باوه‌ڕی خۆیان به کتێبه‌کانیان سوێند بخۆن. ئه‌و کاره ناڕه‌زایه‌تیی توندی خومه‌ینی و لایەنگرانی لێکەوتەوە. ناوبراو له ماڵی خۆی له قوم – گه‌ڕه‌کی یه‌خچاڵی قازی-، دژی ئه‌و لایحه‌یه قسه‌ی کرد.
له حه‌وزه‌ی علمییه‌ی قوم و چه‌ند شاری دیکه ناڕه‌زایه‌تی چێ بوو. رێژیمی شا ناچار کرا، لایحهکهی وه‌رگرێته‌وه. دواتر ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به دژی رێفۆرمی شا – که له ٢١ ی به‌فرانباری ١٣٤١ دا، راگه‌یاندرا-، په‌ره‌ی گرت.
به قه‌ولێک ئه‌و ریفۆرمه کە- به‌هۆی فشاری کێنێدی سه‌رکۆماری دێموکراتی ئه‌وکاتی ئه‌مریکا به شا کرا-، له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له ئیسلامییه‌کان به تایبه‌تی خومه‌ینی، موخالیفه‌تی توندی له‌گه‌ڵ ده‌ربڕدرا. ناوبراو له ٢ ی رێبه‌ندانی ١٣٤١(١٩٦٣)دا، راگه‌یاندراوی ته‌حریمی دژی راپرسی(همهپرسی) بڵاو کرده‌وه. – له ٦ ی رێبه‌ندان راپرسی ئه‌نجام درا و ده‌نگی ئه‌رێنی پێدرا.- هه‌روه‌ها حوجەتولئیسلام خومەینی له رێکه‌وتی ١٠ ی ره‌شه‌مه‌ی ١٣٤١(١٩٦٣)دا، نامه‌یه‌کی بۆ شا نووسی و دژایهتێی خۆی له‌گه‌ڵ مافی ده‌نگدان به ژنان ده‌ربڕی و ئه‌و کاره‌ی به ناته‌بایی له‌گه‌ڵ قورئان له قه‌له‌م دا؟!
خومه‌ینی له نه‌ورۆزی ١٣٤٢(١٩٦٣)دا، “عزا” (ماتەمین)ی راگه‌یاند. دوو رۆژ دواتر-2ی خاکه‌لێوه-، به بۆنه‌ی مه‌رگی “امام صادق” ژماره‌یه‌ک “طلبه” (فه‌قێ)ی له ماڵی خۆی کۆ کردوه، “روضه”ی بۆ خوێندنه‌وه و قسه‌ی بۆ کردن. دوانیوه‌ڕۆی ئه‌و رۆژه له مه‌دره‌سه‌ی فه‌یزییه “آیت الله گلپایگانی” پرسه‌ی دانابوو. ساواک و شاره‌بانی هێرشی پێ کردن و ته‌قەیان لێ کردن. ژماره‌یه‌ک کوژران و کەسانێک بریندار بوون و زۆریش گیران. دوای چله‌ی رووداوی فه‌یزییه، له ١٥ی جۆزه‌ردانی ١٣٤٢دا – که هاوکات له‌گه‌ڵ عاشووڕا بوو- ، خومه‌ینی سوخهنڕانییهکی توندی به دژی شا کرد و ناڕەزایەتیی خۆی له‌گه‌ڵ کرده‌وکانی ئه‌و ده‌ربڕی، و خه‌ڵکێکی زۆر پشتیوانیان لێ کرد.
خومه‌ینی – نا ئایەتوڵڵا-، به هۆی کاربه‌ده‌ستانی رێژیمی په‌هله‌وی دووهه‌م (محەممەد ره‌زا شا) گیرا، بۆ تاران برا و زیندانی کرا. له‌و کاتدا، بە پێی یاسا، ئایه‌توڵڵاکان نه‌ده‌کوژران. بۆیە ” آیت الله شریعتمداری” به هاوکاری” آیت الله سید جلال تهرانی” و سه‌رجه‌م 12 ئایه‌توڵڵا – به هۆی رێنوێنی پاکڕه‌وان –سه‌رۆکی ئه‌وکاتی ساواک- ئیمزایان کرد که خومه‌ینی “آیت الله”یه و له کوشتن رزگاریان کرد.
حوجەتولئیسلام خومەینی بە”آیت الله” کرا و، ماوه‌ی ١٠ مانگ له زیندان مایه‌وه. دوای ئازادکرانی له خاکه‌لێوه‌ی ١٣٤٣دا، به بیانووی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ کاپیتالاسیۆن؛ یانی محاکه‌مه نه‌کرانی ئه‌مریکاییه‌کان له ئێران “مصونیت قضایی” بۆ ئەوان، موخالیفه‌تی خۆی ده‌ست پێکرده‌وه. له ١٣ی گهلارێزانی ١٣٤٣(١٩٦٤)دا، ئا. خومه‌ینییان سه‌ره‌تا بۆ تورکیه دوور خستەوە. بەڵام دواتر- لەسەر داوای خۆی- نێردرایە شاری نه‌جه‌فی عێراق و لەوێ نیشتەجێ بوو.
نێهزه‌تی ئازادیی ئێران
نێهزه‌تی ئازادیی ئێران له ١٤ی مه‌ی ١٩١٩٦١ ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٤٠)، له لایه‌ن موهەندیس “مهدی بازرگان. آیت الله سید محمود طالقانی و د. یدالله سحابی” له نێو ئێران و” د. علی شریعتی، د. ابراهیم یزدی، صادق قطب زاده و مصطفی چمران” له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دامه‌زرا. زۆربه‌ی دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و رێکخراوه له چالاکانی پێشووی جبهه‌ی میللی و حیزبی ئێران بوون، جگه له بازررگان، تاڵقانی و یه‌دوڵڵا سه‌حابی.
ئه‌و رێکخراوه چالاکیی خۆی دژی شا ده‌ست پێ‌کرد و له ساڵی١٣٤٤، بازرگان، تاڵقانی و یه‌دوڵلا سه‌حابی گیران و ٤ تا ١٠ ساڵیان زیندان بۆ بڕایه‌وه. ئه‌وان پشتیوانیان له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ١٥ی جۆزه‌ردانی ١٣٤٢ کردبوو. له‌و کاتی به‌ولاوه تێکۆشانی نێهزه‌ت قه‌ده‌غه کرا. “ساواک” له ده‌یه‌ی ٧٠ ی زایینی‌دا به توندی سه‌رکوتی کردن. به‌ڵام لقه‌کانی ئه‌و رێکخراوەیە، له ئۆرووپا و ئه‌مریکا ده‌ستیان به‌کار کرد. د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی و د. ئیبراهیمی یه‌زدی له دەره‌وه‌ی ئێران، له درێژه‌دانی چالاکییه‌کانی نێهزهتدا نه‌خشی به‌رچاویان گێڕا. نووسراوه‌کان و قسه‌کانی شه‌ریعه‌تی له‌نێو نێهزه‌ت و توێژی لاوانی شۆڕشگێڕی ئیسلامی و تا راده‌یه‌ک غهیرهئیسلامییهکانیشدا، کارێگه‌ری به‌هێزی هه‌بوو.
ئه‌و رێکخراوه، له چوارچێوەی بیروبۆچوون‌دا، که ساڵانێک له دوای سه‌رکه‌وتنی راپه‌ڕینی گه‌لانی به‌رایی ئێران، به میللی ـ مه‌زهه‌بی خۆیان پێناسه کرد؛ ده‌چنه نێو ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه. ئه‌وان خۆیان به ئێرانی، ئیسلامی و موسه‌دیقی پێناسە دەکەن.
لەم دوایانەدا، سەبارەت بە مێهدی بازرگان و ئایەتوڵڵا خومەینی وەک دوو بیرمەندی ئیسلامی جیاواز ، نووسراوە کە: بازەرگان گەرەکی بوو لە رێگای ئیسلامەوە، خزمەت بەئێران بکا. خومەینیش هەوڵی دا: لە رێگای ئێرانەوە خزمەتی بە ئیسلام بکا. – نەقل بە مفهووم-
– سایتی گویا نیوز-
لە ژماره ٦٨٧ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه