باریکه‌رێی نێوان ماڵان و سه‌ر “چاک”ی، وه‌ک مارێکی ره‌ش خوار و پێچه‌ی دابوویه. ئه‌و رۆژه‌ش وه‌ک هه‌موو رۆژانی زیاره‌ت، ریزی نه‌پچڕاوه‌ی باوه‌ڕمه‌ندان رێچکه‌ی به‌ره‌و گردیان گرتبوو هه‌تا ده‌گه‌ڵ “پیر”ی خۆیان راز و نیاز بکه‌ن. هه‌ر که‌س ئاواتێکی هه‌بوو: کیژان و کوڕانی گه‌نج بۆ گه‌یشتن به دڵدار داوای یارمه‌تی‌یان له ”پیر” ده‌کرد. به‌ساڵداچووان دوعای دوور بوون له به‌ڵا و موسیبه‌تیان ده‌کرد. نوێ بوکان چاوه‌ڕێی یه‌که‌م منداڵی کوڕ بوون. وه‌رزێڕان ساڵیکی پڕپیت و به‌ره‌که‌تیان ده‌ویست. ژن له ده‌ست ئازاری مێرد شکایه‌تی هه‌بوو. پیاو به سرته هێندێک شتی ده‌درکاند و… له‌پڕ، له‌و به‌ری ئاوایی‌ڕا ریزی چه‌ک له شانانی به‌هه‌یبه‌ت وه‌دیا‌ر که‌وتن. ئه‌وان رێگا‌یه‌کی دووری دوای تێکهه‌ڵچوونیان بڕیبوو، ده‌بوایه له شوێنێک بحه‌سێنه‌وه. هه‌ر که دوایین ده‌سته‌ی رێچکه به‌ستووانی به‌ره‌و “چاک” کۆڕی خه‌باتکارانیان دی، رێگایان گۆڕی و سه‌ربه‌ره‌وخوار داگه‌ڕان. به دوای ئه‌وانیش‌دا شه‌پۆلی ئه‌ویندارانی ئازادی خۆی ده‌باوه‌شی “پێشمه‌رگه” هاویشت. گۆڕه‌پانی ده‌وری ئاوایی بوو به‌جێ زیاره‌ت و ده‌وری “چاک” چۆل کرا. دواتر ره‌شبه‌ڵه‌کی کچان و کوڕان ده‌ست له نێو ده‌ستی پێشمه‌رگه گه‌رم داهات. جارێکی دیکه “ماسی” خۆی له نێو دڵی “ده‌ریا”دا دیته‌وه. هه‌موو به ئاواتی دڵ گه‌یشتن.
کاتێک هێزی وه‌گه‌ڕخه‌ری کۆمه‌ڵ په‌کی ده‌که‌وێ، نوتفه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی زوڵم ده‌گوورێ. که زوڵم سه‌ری هه‌ڵدا، بێ‌ده‌ره‌تانی په‌ره ده‌گرێ. ترس، زاده‌ی نه‌کبه‌تی بێ ده‌ره‌تانی‌یه و هه‌ر خۆشی په‌ره‌پێده‌ری زوڵمی زیاتره. هه‌تا مه‌یدانی زوڵم به‌رینتر بێ، زاڵم غه‌ڕڕه‌تر ده‌بێ. هه‌ر که ترس له زاڵم دڵی مرۆڤه‌کانی رێک گوشی، مێشکیشیان له تێکۆشان ده‌وه‌ستێنی و هه‌ر بۆیه مه‌یدانی رمبازێنی زاڵم زیاتر ده‌بێ. له وه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌ک‌دا به‌شی زۆری ئینسانه‌کان مل بۆ “چاره‌نووس” که‌چ ده‌که‌ن و چاوه‌ڕیی ده‌ستێکی یارمه‌تیده‌رن رزگاریان بکا. له نێو ئه‌و دنیای بێدادی و ناهومێدی‌یه‌دا، “پێشمه‌رگه” دێته مه‌یدان و شه‌ق له‌و “چاره‌نووس”ه هه‌ڵ ده‌دا. ئه‌و خاوه‌ن غیره‌ت و خاوه‌ن بڕیار و خاوه‌ن ئیراده‌یه، هه‌ر بۆیه خۆشه‌ویسته.
***
ناوی عومه‌ر باڵه‌کی له ریزی تێکۆشه‌رانی رێی ئازادی و مه‌یداندارانی خه‌باتی چه‌کداری‌دا، ناوێکی ته‌واو ئاشنا و جێ‌که‌وتوویه. هه‌ر که‌س مانای فیداکاری بزانێ و ده‌گه‌ڵ ترس بێگانه بێ، باڵه‌کی ده‌ناسێ. هه‌ر که‌س خه‌ڵکی خۆش بوێ و له رێی ئامانجه‌کانی گه‌ل‌دا خۆی ماندوو بکا، باڵه‌کی ده‌ناسێ. هه‌ر که‌س چه‌کی شانازی له شان کردبێ و هه‌وراز و لێژی کوردستانی بڕیبێ، باڵه‌کی ده‌ناسێ. هه‌ر که‌س پێشمه‌رگه بووبێ، پێشمه‌رگه مابێته‌وه و پێشمه‌رگه خۆشه‌ویست بێ، باڵه‌کی ده‌ناسێ. له باسی ئه‌مجاره‌ی “مێژووی زیندوو”دا رێز له خه‌باتکارێک ده‌گیرێ که له‌پڕ چه‌کی تاو داوه‌تێ، خۆی له مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌کانی‌دا تاقی کردۆته‌وه، ده‌گه‌ڵ ره‌وتی شۆڕش هاتوه و هه‌دای نه‌داوه، کۆڵه‌بارێکی له ئه‌زموون و ده‌رسی به‌رخۆدان ده‌گه‌ڵ خۆ هێناوه و خه‌ریکه دڵ ئاواڵایانه بۆ ئێمه‌ی رۆ ده‌کا. کاک عومه‌ر له‌و پێشمه‌رگه به‌وه‌فا و به‌ئه‌مه‌گانه‌ی کورده که پێویسته ده‌رسی لێ فێر بین و بیری تێکۆشه‌رانه‌ی خۆمانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ین.
با بزانین کاک عومەر چۆن ریزی پێشمەرگەی هەڵ بژاردوە: “لە نیوەی دووهەمی ساڵی ١٣٥٧دا لەگەڵ حیزبی دێموكرات ئاشنا بووم و وردە‌وردە بەرەو تەشكیلاتی ئەو حیزبە چووم و كاتێك وەخۆ هاتمەوە ببوومە پێشمەرگە”. هه‌ڵگرتنی چه‌ک ته‌کانێک و خۆ به‌نێو شه‌پۆله سامناکه‌کانی شه‌ڕی چه‌کداری‌کردن، ته‌کانێکی دیکه بوو. عومه‌ر که ئێستا ئیدی نه‌ک هه‌ر پێشمه‌رگه‌ی ده‌دی، به‌ڵکوو بۆخۆشی پێشمه‌رگه بوو، ئه‌و داستانانه‌ی ده‌ورانی منداڵی وه‌بیر ده‌هاتنه‌وه که له باره‌ی پیشمه‌رگه بیستبوونی و جا ئه‌وجار ده‌یزانی پێشمه‌رگه چ مانایه‌کی قووڵی هه‌یه. له‌مێژ نه‌بوو چه‌کی هه‌ڵ گرتبوو که بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕ له ناوچه‌ی سه‌قز و مه‌ریوان ناردرا و له به‌ر بێ‌ئه‌زموونی ئێستاش نه‌یزانی چی کرد و چۆن گه‌ڕایه‌وه.
خۆشه‌ویستیی وڵات و باوه‌ڕمه‌ند بوون به خه‌بات و تێکه‌ڵاوی ده‌گه‌ڵ کۆڕی یارانی چاونه‌ترس و به‌وره، عومه‌ری له درێژه‌دان به پێشمه‌رگایه‌تی سه‌رخۆشتر کرد. بڕیارێک که دابووی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی بۆ نه‌بوو. هاواری ئه‌و، وه‌ک هاواری هه‌زاران تێکۆشه‌ری دیکه، هه‌دانه‌دان هه‌تا وه‌دیهێنانی ئاواته‌کانی گه‌ل بوو. بۆ گه‌یه‌شتن به مه‌به‌ست، سه‌ختیی رێگا و مه‌ترسی‌یه‌کانی ژیان و دوور بوون له بنه‌ماڵه هیچ گرینگ نه‌بوو. ئه‌وه‌ی بیری ئه‌و لاوه‌ی به‌خۆیه‌وه خه‌ریک کردبوو خۆماندوو کردنی زیاتر و ئیدیعای که‌متر بوو. ماوه‌یه‌ک مانه‌وه له ناوچه‌ی مه‌هاباد و دوایه گیرسانه‌وه له سوێسنایه‌تیی سه‌رده‌شت و تێکه‌ڵاو بوون ده‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆڕاگری ئه‌و ده‌وه‌ره و هاوسه‌نگه‌ر بوون ده‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی قه‌ت نه‌به‌زی موعینی (دواتر بوو به گیاره‌نگ)، ده‌رسێکی باشی دا به کاک عومه‌ر و فێری خۆڕاگریی زیاتر و ته‌حه‌ممولی هه‌ر جۆره سه‌ختی‌یه‌کی کرد. ئه‌و که له مه‌ڵبه‌ندی مه‌هاباد ده‌گه‌ڵ کارناسه نیزامی‌یه‌کانی وه‌ک سه‌رگورد عه‌بباسی و کاک هه‌ژار و سه‌رهه‌نگ چیا کاری کردبوو، له ناوچه‌ی سه‌رده‌شتیش بوو به هاوڕێی چه‌ندین فه‌رمانده‌ی هەڵکەوتووی ئەو دەوەرە. دوای چه‌ندساڵ مانه‌وه له ریزی خه‌باتکارانی ناوچه‌کانی سه‌رده‌شت و وه‌رگرتنی چه‌ند به‌رپرسایه‌تی وه‌ک سه‌رپه‌ل و سه‌رده‌سته و کادری سیاسیی لک، سه‌رئه‌نجام له ساڵی ١٣٦٧ی هه‌تاوی‌دا وه‌ک فه‌رمانده‌ری هێزی زاگرۆس له ناوچه‌ی سنه دیاری کرا و پاش ٣ مانگ مانه‌وه له‌و شوێنه کرایە فه‌رمانده‌ی هێزی شه‌هید پێشه‌وا و به‌مجۆره دووباره به دیداری مه‌ڵبه‌ندی دڵبه‌ندی خۆی شاد بۆوە.
که لێی ده‌پرسم ئه‌رکی فه‌رمانده‌ری هێزی پێشمه‌رگه چیه؟ باڵه‌کی واقیع بینانه جواب ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ:” فەرماندەی هێزی پێشمەرگە سەرەڕای ئەوە كە دەبێ گەڵاڵە و تەرحی هەبێ بۆ جێبەجێكردن، دەبێ خۆشی یەكێك بێت لە شەڕكەرە باش و ئازاكان. فەرماندەری پێشمەرگە سەرەڕای ئەركی فەرماندەریی هێزەكەی خۆی، دەبێ كادرێكی باشی سیاسی بێت و ئاگاداری بەرنامە و پرۆگرامی حیزبەكەی خۆی بێت و بتوانێ ئامانج و ئەهدافی سیاسی بۆ خەڵك شی بكاتەوە و بەتایبەت دەبێ توانای تێگەیاندنی خەڵك و پێشمەرگەی هەبێ لە مەسەلەكان”. دیاره فه‌رمانده‌رێک به‌و ئاماده‌ییه‌وه و به له به‌رده‌ست‌دا بوونی ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی له مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌کانی‌دا، شانسی سه‌رکه‌وتنی زیاتر و راده‌ی خۆشه‌ویستیی له نێو هاوسه‌نگه‌رانی‌دا پتره. هه‌ر واش بوو، عومه‌ری باڵه‌کی له هه‌موو ئه‌وساڵه سه‌ختانه‌ی شه‌ڕی مان و نه‌مان‌دا، ئازایانه پێشمه‌رگایه‌تی کرد، لێزانانه فه‌رمانده‌ریی کرد، دڵسۆزانه حیزبایه‌تی کرد، ره‌فیقانه هاورێیه‌تی کرد و ئه‌مه‌گدارانه په‌یمانی برده سه‌ر.
به‌خۆشی‌یه‌وه کاک عومه‌ریش وه‌ک زۆر پێشمه‌رگه‌ی نێو سه‌نگه‌ر، هاوکات له چه‌ند بواردا شاره‌زایی په‌یدا کردوه و هه‌رکات پێویست بووبێ ئه‌رکی دیکه‌شی وه‌ئه‌ستۆ گرتوه. به گشتی له ماوه‌ی زیاتر لە ٣ دەیە خه‌بات و تێکۆشانی به‌رده‌وام له رێی ئازادی‌دا، له‌و رۆژه‌وه به بێ‌ئه‌زموون چه‌کی تاو داوه‌تێ و ره‌گه‌ڵ ده‌ریای چه‌کبه‌ده‌ستان که‌وتوه، هه‌تا ئێستا که ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبەکەیەتی ئەم بەرپرسایەتی‌یانەی هەبوە:
پێشمەرگە، سەرپەل، سەردەستە، کادری سیاسیی لک، فەرماندە هێز، بەرپرسی کۆمیتە شارستان، موشاویر، ئەندامی کۆمیتە ناوەندی و ئەندامی دەفتەری سیاسی، بەرپرسی پێوەندی‌یەکانی دەرەوە و گەلیک بەرپرسایەتیی دیکەش.
کاک عومه‌ر له‌ساڵی ١٣٥٧ه‌وه هه‌تا ساڵی ١٣٧٥ به‌رده‌وام له ریزی پێشمه‌رگه‌دا شاخ و کێو و ده‌شت و ده‌ری کوردستانی کردوه، دێ به دێ گه‌ڕاوه، خه‌ڵکی به‌سه‌ر کردۆته‌وه، فه‌رمانده‌ریی پیشمه‌رگه‌ی کردوه، سیاسه‌ته‌کانی حیزبه‌که‌ی بردۆته نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، پێشی په‌لاماری هێزی دوژمنی گرتوه و هێرشی بردۆته سه‌ر مۆڵگه و دام و ده‌زگای به‌کرێگیراوان. له هه‌مووی ئه‌و ساڵانه‌دا به ده‌یان جار له مه‌ترسی که‌وتوه، چوارجار بریندار بوه و هه‌موو جارێ پاش سارێژ بوونه‌وه‌ی برینه‌کانی، خۆی گه‌یاندۆته‌وه مه‌یداندکانی شانازی خوڵقاندن. له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌یان جار بۆ مه‌رگی سووری هاوسه‌نگه‌ری فرمێسکی هه‌ڵ وه‌راندوه و خه‌می له‌ده‌ست‌دانی رۆڵه‌ی کورد ئه‌وکی رێک گوشیوه. هه‌مووی ئه‌وانه له پێناو وه‌ده‌ست هێنانی ئازادی بۆ گه‌له‌که‌ی‌دا کراون و خۆی گوته‌نی چه‌ندی دیکه‌ش پێویست بێ ئاماده‌ی به‌ڕێوه بردنه. به‌ڕاستی ئێمه له به‌رامبه‌ر ئیراده‌یه‌کی ئاوا به هێز و ئیمانێکی ئاوا قایم‌دا ده‌توانین چی بڵێین جگه له ئافه‌رین و داوای سه‌رکه‌وتن؟
تێکۆشه‌ر باڵه‌کی هه‌ر به‌وانه نه‌وه‌ستاوه. ئه‌و که ئاشقی رزگاریی گه‌له‌که‌یه‌تی و به دڵ و به گیان بۆی تێ ده‌کۆشێ، باش ده‌زانێ رۆژێک به‌و ئاواته‌ی ده‌گا. هه‌ر بۆیه هه‌ر له ئێستاوه خۆی بۆ ئاماده کردوه هه‌تا به بیر و مێشکێکی پڕتره‌وه خزمه‌تی نیشتمانه‌که‌ی بکا. کاک عومه‌ر له هه‌ر ده‌رفه‌تێک بۆی هه‌ڵ که‌وتوه که‌ڵکی وه‌رگرتوه و خه‌رمانەی زانیاری‌یه‌کانی خۆی گه‌وره‌تر کردۆته‌وه. خوێندن له زانستگای کۆیه و وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی لیسانسی یاسا له‌و ناوه‌نده زانستی‌یه‌ش به‌شێکی دیکه له هه‌وڵ و ته‌قه‌لاکانی ناوبراون که سه‌رکه‌وتووانه ته‌واوی کردوه. جگه له‌وانه رێزدار باڵه‌کی له مه‌یدانی نووسین و وه‌رگێڕانیش‌دا خۆی تاقی کردۆته‌وه و هه‌تا ئیستا چه‌ند به‌رهه‌مێکی خستۆته سه‌ر کتێبخانه‌ی کوردی‌یه‌وه.
ئه‌وانه‌ی به‌رزترین لووتکه‌کان فه‌تح ده‌که‌ن، ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌تا قووڵترین قووڵاییه‌کان ده‌چنه خوار، که‌سانی دۆزێنه‌ره‌وه‌ی نه‌دیترا و نه‌بیستراوه‌کان، ئه‌و ئینسانه خۆبه‌ختکه‌رانه‌ی هه‌وڵی پێک هێنانی جیهانێکی خۆشتر و ئاوه‌دانتر ده‌ده‌ن، هه‌موو خاوه‌ن ئیراده و خاوه‌ن ئیمان و خاوه‌ن غیره‌تن. پێشمه‌رگه‌ش که سه‌رتۆپی غیره‌ت و ئیمان و ئیراده‌یه له به‌رزیی‌دا هاوتای نییه. عومه‌ر باڵه‌کی له نێو بازنه‌ی ئه‌و سه‌ربه‌رزانه‌دا جێگای گرتوه و هیوادارم هه‌روا قورس و قایم له‌و جێگایه‌دا راوه‌ستێ.
لە ژماره ٦٨٧ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه