• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

٢٥ی گەلاوێژ لە روانگەی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی “کوردستان”(١٣٢٤)ه‌وه‌

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/08/20
جۆری بابەت: سیاسی

25ی گەلاوێژ، رۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانە و لە ماوەی ٧١ سالی رابردوو‌دا گەلێک وتار و بابەت لەسەر حیزبی دیموکراتی کوردستان نووسراون و پێویستیی دامەزران و کار و تێکۆشانی ئەو حیزبە لە روانگەی جۆراوجۆرەوە خوێندنەوەی بۆ کراوە و لە نێو ئەو کۆمەڵە بابەت و وتارانە‌دا چەندین بابەت لەسەر پێویستیی دامەزرانی حیزبی دێموکرات و کار و تێکۆشانی ئەو حیزبە دوای دامەزرانی لە رۆژنامەی “کوردستان”ی سەردەمی کۆماری کوردستان‌دا چاپ و بڵاو بوونەوە و گرینگیی ئەو بابەتانە لەوە دایە کە نووسه‌رەکان خۆیان لەگەڵ هەلومەرجی ئەوکاتی کوردستان ژیاون و پێویستی و نیازی نێو کۆمەڵگه‌یان لە نزیکەوە هەست پێ‌کردوە و لەگەڵ هەڵوێست و ئیحساسی خەڵک بە نیسبەت حیزبی دێموکراتی کوردستان ئاشنا بوون کە ئەوە بە روونی لە وتار و شێعری شاعیران‌دا دەردەکەوێ. لێرەدا هەم بۆ سەرنجدان بە هەلومەرجی ئەوکات و هەم وەک رێزدانانێک بۆ نووسه‌رانی ئەوکات کورتەی چەند بابەتێک دەخەینە بەرچاوی خوێنەرانی رۆژنامەی “کوردستان”.
71 ساڵ لەوە پێش پێشەوا قازی محه‌ممەد و رێبەرانی کۆمەڵەی (ژـ کاف) و کومەڵێک نیشتمانپەروەر و رووناکبیر، حیزبی دێموکراتی کوردستانیان دامەزراند. حوسەین مەدەنی لە کتێبی “کوردستان و ستراتیژی دەوڵەتان” سەبارەت بە دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵەی (ژـ کاف) ئاوا دەنووسێ:
“قازی محەممەد دوای گەڕانەوەی لە سەفەری باکۆ کۆبوونەوەیەکی بەناوبانگی کۆمەڵەی (ژـ کاف)ی پێک هێنا و لەو کۆبوونەوەیەدا مەسەلەی دوایی‌هێنان بە تێکۆشانی کۆمەڵەی هێنایە گۆرێ و پێشنیاری کرد لە جێگای ئەو رێکخراوەیە لەسەر ئەساسی رێزلێنان لە ئازادی‌یە دێموکراتیەکان و دابین‌کردنی مافی چارەنووس بۆ گەلی کورد بناغەی حیزبێک بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستان دابڕێژن. دوای ساغ‌بوونەوە لەسەر پێویستیی بوونی ئەو ئاڵوگۆڕە تۆمارێکی چەند گەزی‌یان لە قوماش ئامادە کرد بۆ پشتیوانی لە دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە نێو خەڵک‌دا گێڕایان ئیمزای بکەن، خەڵکێکی زۆر تۆمارەکەیان ئیمزا کرد.”
بە دوای ئەوەدا گۆڤاری “کوردستان” ژمارە ١، لاپەڕە ١١(١٣٢٤) لەسەر دامەزرانی حیزبی دێموکرات دەنووسێ: “لە دوای هەوەڵی مانگی خەزەڵوەر(آبان)ی ١٣٢٤ حیزبی دێموکراتی کوردستان لە مهاباد داندرا و بەیاننامەی خۆی بڵاو کردەوە و لە رۆژی ٢/٨/١٣٢٤ هەوڵ کۆنگرەی خۆی کە تێکەڵ بوو لە سەران و نوێنەرانی کورد پێک ‌هێنا.”
هەر لە گۆڤاری کوردستان‌دا ژمارە ١، لاپەڕە ٥ وتارێکی تێدایە بە قەڵەمی “ع.خ” کە باسی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەکا. “تەشکیلی حیزبی موقەدەسی دێموکراسی و خودموختاری کوردستان بە هەموو ئەهالی رەشید و جانبازی کوردستان تەبریک عەرز دەکەم و بە دەلیلێکی هێزدار دەڵیم وەرن خائینان وەدەرنێن و لە نێویان بەرین و بزانین تەشکیلاتی حیزبی بۆ کەسب و مەنفەعەت‌تەڵەبی نییە. بەڵکە یەک سازمانی میللی کە مەقسوود و مەرامی ئەو حیزبە تأمینی ئازادی و ئابڕو و قودرەتی میللی کوردە. مەرام و ئارەزووی حیزبی دێموکرات نەجاتی کوردستان لە جەهل و نفاق و دوژمنایەتی خۆبەخۆیە… .”
بە دوای دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، گۆڤاری “کوردستان” جێگای خۆی دا بە رۆژنامەی “کوردستان” کە هەم زمانحاڵی حیزبی دیموکرات بوو و هەم بڕیار و قەرارەکانی حکوومەتی کۆماری کوردستانی تێدا بڵاو دەبوونەوە و تاکە‌سەرچاوەی رەسمی بوو کە توانیویەتی پردی پەیوەندی نێوان خەڵک و بەڕێوەبەرانی کۆماری کوردستان بێ. لە رۆژنامەی “کوردستان”دا گەڵیک بابەت لەسەر پیویستی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ئەرک و وەزیفەی ئەو حیزبە نووسراون کە پیشاندەری ئەو راستی‌یەن کە رێبەران و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ماوەیەکی کەمی زەمەنی‌دا چەندە کاریگەری‌یان لەسەر تووڕهەڵدانی فەرهەنگ و داب و نەریتی خراپ هه‌بووه‌ و، بۆ ئەو ناوچەیه‌ی کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی تێدا لە دایک بوو، سەرکەوتنێکی گەورە بوو. کار وتێکۆشانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئەو ناوچەیه‌ی لە بواری پێگەیشتوویی سیاسی، ئابووری و فەرهه‌نگی لە باقی ناوچەکانی دیکەی ئیران جیا دەکردەوە.
لەو بارەوە “سەید محەممەدی حەمیدی” سەرنووسەری رۆژنامەی کوردستان لە ژ ١، لە بابەتی “ئامانجی ئێمە”دا دەنووسێ: شەهریوەری ١٣٢٠ هاتە پێش، ئێمە لە زنجیری دیلی رزگاریمان بوو و دەستی بەستراومان کراوە، چاوی نوستوومان وەخەبەر هات. کۆمەڵێک لە لاوان و گەنجانی کوردستان کۆ بوونەوە، دەستی برایەتی و یەکێتییان دا دەست یەک، بێوچان سەعییان بە خەرج دا تا حیزبی دیموکراتی کوردستانیان بە وجوود هێنا و هەر بەرهەڵەست و خائینێک کە لە نێو کوردستان‌دا هەبوو لە نێویان هەڵگرت، حێزبی دێموکرات لە مەودایەکی کەم‌دا توانی لکی خۆی لە تەواوی شارەکانی کوردستانی ئێران‌دا بکاتەوە، ئێستا لە کوردستان‌دا نێوی مەنگوڕ و مامەش و زەرزا و دێبوکری و… هەر پیتێکی کە بۆنی جودایی لێ بێ، ناکوترێ هەموو بە یەکدەنگ دەڵێن ئیمە کوردین و کوردمان دەوێ، ئیمرۆ سەرکزیمان بە سەربڵیندی و هەژاریمان بە دەوڵەمەندی و دووبەرەکیمان بە یەکگرتوویی گۆریوەتەوە. هاونیشتمانان بە چاوێک تماشا دەکەین و هەموومان بۆ میلەت کار دەکەین و بە زمانی شیرینی کوردی دەخوێنین… .”
پێشەوا قازی محەممەد لە وتاری رۆژی راگەیاندنی کۆمار‌دا کە لە ژ ١٠، ل ٤، رۆژنامەی “کوردستان”‌دا بڵاو بۆتەوە سەبارەت بە هەلومەرجی ئەوکات و پێویستیی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو شێوەیە بۆ ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە دەدوێ:
“… لە شەهریوەری١٣٢٠دا فریشتەی ئازادی دەستگای دیکتاتۆری و فاشیستی رەزاخانی تێک‌شکاند کورد سەری لەو هەموو فشار و ئەزیتە کەمێک فارغ بوو، فەوری ئیحساسی کرد چۆن دەبێ لەو فورسەتە ئیستفادە بکا؟ پیاوانیکی بە بیر و هۆش و بە شەرەف کە زۆر لەمیژ بوو خوێناوی دڵی خۆیان دەخواردەوە بۆ زەلیلی ئەو میللەتە دووکەڵ لە ده‌رونیان دەهاتە دەرێ، زۆر زوو تەشخیسیان دا کە وەختی کار و فورسەتە، دەبێ بهرە وەرگیرێ و ئەوە ئەو رۆژەیە کە پشتاو‌پشتمان چاوەڕوانی بوون. یەکجار بە خێرایی و بێوچان و بێ راوەستان دستیان بە کار کرد و حیزبی دێموکراتی کوردستانیان تەشکیل دا و بە دەست‌وبرد خەریکی کاروباری میللی بوون و بە چاوێکی ورد و بەدیقەت ئیحتیاج و پێداویستیی کوردیان تەشخیش دا و بەدی کرد. … نێوی عەشیرەت و تایەفە و هەرچی ئەسبابی نفاق و پرش‌وبڵاوی بوو فڕێ درا و عمومەن لە ژێر ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌دا کۆبوونەوە، یەک‌دڵ و یەک‌زمان تێکرا بەرەو ئامانجی ئازادی کەوتنە رێ… .”
یەکێکی دیکە لەو بابەتانەی کە لە رۆژنامەی “کوردستان”دا سەبارەت بە حیزبی دێموکرات و کار و کردوەکانی نووسراوە بە قەڵەمی “احمد الهی”یە، نووسەر لە سەرەتا‌دا هەڵسەنگاندن بۆ نێوخۆی تەشکیلاتی حیزب و شێوەی پەیوەندی تاکەکان لەگەڵ یەکتر و تاک لەگەڵ حیزب ده‌کا و بە زمانێکی زۆر سادە دەڵێ: “حیزبی دێموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەحزابی دیکە بەراورد ناکرێ ئەندامانی نێوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نێو تەواوی مەنتیقەی کوردستانی ئازاد هەڵبژێردراون و بە نێوی کومیتەی مەرکەزی یان هەیئەتی حیزب نێو دەبردرێن. … لە نێو کومیتەی مەرکەزی‌دا هەرکەس دارای‌ یەک رای‌یە و هیچ نوعە پارتی‌بازی بەکار نایە. لەو ماوەکەمە‌دا حیزبی دێموکراتی کوردستان بە پیرۆزێکی زۆر گەورە گەیشتووە کە وێنەیەک و عەرز دەکەم.” ناوبراو دەسکەوتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە چەند خاڵ‌دا دەست‌نیشان دەکا : “وەک دروست بوونی یەکێتی نەتەوەیی و نەمانی نیفاق ودووبەرەکی، خوێندن بە زمانی کوردی و کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانەکان، دامەزراندنی چاپخانەی کوردستان، دابینکردنی نەزم و ئەمنیەتی گشتی، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و دەست‌نیشان‌کردن و دانانی قازی محەممەد وەک پێشەوای حیزبی دێموکراتی کوردستان.” نووسه‌ر لە کۆتایی وتارەکەی‌دا دەنووسێ: “ئەو چەند نموونەیە ئەسبات دەکا کە حیزبی دیموکراتی کوردستان بە ئیمان و باوەرێکی قائیم بە گیان و بە ماڵ بۆ پێشکەوتنی میللەتی خۆی تێ دەکۆشێ…” دڵشاد رەسووڵی یەکی دیکە لەو نووسەرانەیە کە لە رۆژنامەی کوردستان‌دا لەسەر بابەتی جۆراوجۆر وتاری نوسیووە و سەبارەت بە حیزبی دێموکراتی کوردستانیش لە دوو ژمارە‌دا لە ژێر ناوی “حیزبی دێموکراتی کوردستان” بەو شێوەیە باس لە حیزبی دێموکرات دەکا:
“حیزبی دێموکراتی کوردستان هەمان حیزبە کە پارێزگاری وڵاتە، هەمان دێموکراتە کە سەرچاوەی خۆشبەختی و نیشانەی ئینسانیەتە… .”
ناو براو لە وتارێکی دیکە‌دا لە ژێر ناوی “خدماتی حیزبی دێموکرات” کە لە ژمارە 92ی کوردستان‌دا بڵاو بۆتەوە دەنووسێ:
“… حیزبی دێموکرات کوردستان بۆ پەرەپێدانی مەرامی دێموکراسی کۆششیکی فراوانی کرد و لە رێگای بڵاو کردنی ئەو مەرامە موقەدەسە و ئاشنا کردنی میللەتی کورد بە ئازادی، فەخرێکی گەورەی وەدەست خست. کوردی لە تەنگ‌وچەڵەمە و زیندان و دیلی هێنا دەر، کوردی بە کوردی خوێندن و نووسین ئاشنا کرد و دووبەرەکی و نیفاقی لە نێو وڵات‌دا نەهێشت… حیزبی دێموکرات کوردستان فکری کردەوە بۆ زیندوو کردنەوەەی وڵات ئەوەی رێگای حەق و عەداڵەت بوو گرتیە پێش و ئەوەی بۆ مەساڵحی نیشتمان چاک بوو گرتیەبەر، ئەوەی گوتیشی بە کردار بردیە سەر و میللەتی لە ژێر باری دیلی هێنا دەر… .”
لە کۆتایی‌دا پێویستە ئەوە بڵێم کە دوای تێپەر بوونی ٧١ سال بە سەر دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، ئەوحیزبە بەهۆی ئەوەی که‌ به‌ رێبازه‌که‌ی وفادار بووە و کۆسپ و گیروگرفته‌کان لەمپەر نەبوون لەسەر رێگای خەباتی تیکۆشەرانی ئەو حیزبە و، لە خەبات بۆ وەدەست هینانی مافەکانی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان به‌رده‌وام بووه‌، هەر بۆیە ئیستاش خۆشەویستیی کۆمەڵانی خەلکی کوردستانە.
لە ژماره‌ ٦٨٦ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه‌

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist