ئه‌نجومه‌نی دژی به‌هاییه‌ت (حوججهتییه)
پێش ئه‌وه‌ی رێکخراوی دژی به‌هاییه‌ت له ئێران دامه‌زرێ، که‌سانێکی روحانی و غه‌یره روحانی به‌ڵام ده‌مارگرژی ئیسلامی، نکوڵیان لە بەهاییان ده‌کرد. به بۆچوونی ئەوان دامه‌زرانی رێکخراوێکی به‌ڕواڵه‌ت خێرخوازی دژی بەهایی، مه‌زهه‌بی شیعه‌ی به‌هێزتر و چوارچێوەی تێکۆشانیان بەربهرینتر دەکرد.
له دوایین ساڵه‌کانی ده‌یەی ١٣٢٠ی هەتاویدا، به‌هاییه‌کان به‌شێوه‌ی ئاشکرا و به پشتیوانی ده‌وڵه‌ت، چالاکییان ئه‌نجام ده‌دا. روحانییه‌تی شیعه به‌توندی له‌و مه‌سه‌له‌یه ناره‌حه‌ت بوون. ئه‌وان شاهیدی په‌ره‌گرتوویی ئه‌و فیرقهیهش بوون و پێویستیان به رێکخراوێک و تەشکیلاتێک هەبوو که له‌گه‌ڵ کارتێکه‌ری(نفوذ)ی بههاییهتدا، خه‌بات بکا.
– نوذری، عزت الله، تاریخ احزاب سیاسی در ایران، شیراز، نوید شیراز، ١٣٨٠، ص١٤٠ –
دوای سەرکەوتنی کوودتای شوومی ٢٨ ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٣٢ (١٩٥٣) ، زۆربه‌ی چالاکانی سیاسی و مه‌زهه‌بی ده‌ستیان له تێکۆشان هه‌ڵگرت. وه‌زعه‌که به‌شێوه‌یه‌ک بوو که له‌گه‌ڵ هه‌رچه‌شنه جموجۆڵێکی دژی حکوومه‌ت به توندی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کرا. له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا، به‌شێک له هێزه ئیسلامییەکان روویان له خه‌باتی ناسیاسی و به‌تایبه‌ت فه‌رهه‌نگی و مه‌زهه‌بی کرد.
– هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ڕه‌کانی ١٤٠ و١٤١ –
ئایەتوڵڵا برووجێردی – مه‌رجه‌عی شیعه‌کانی ئه‌وکاتی-، به تێکه‌ڵاوبوونی روحانییەکان له‌گه‌ڵ سیاسیه‌ت موخالیف بوو. ئه‌و ته‌نیا جارێک چالاکییه‌کی سیاسی له دژی به‌هاییه‌ت له‌ساڵی ١٣٣٤ (١٩٥٥)، ئه‌نجام دا.
– کدیور، جمیله؛ تحول گفتمان سیاسی در ایران، تهران، طرح ن‌و، ١٣٧٨، ص٣٥٨ –
ئەنجومەنی حوججەتییە، لە لایەن روحانییەکی مامۆستای حەوزەی عیلمەی مەشهەد بە ناوی شێخ “محمود ذاکر زادەی تولایی” ناسراو بە شێخ “محمود حلبی” دامەزرا. حەڵەبی له‌کاتی لاوی‌دا، خه‌تیبێکی ناسراو و چالاکی سیاسی له مه‌شهه‌د بوو و له رادیۆی ئه‌و شاره‌دا، قسه‌ی ده‌کرد. گرینگ‌ترین کاری حه‌ڵه‌بی له دوای خه‌رمانانی ١٣٢٠(١٩٤١) دا، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌هاییه‌کان له تریبوون و شوێنه‌کانی قسه لێکردنی بوو.
شێخ مه‌حموود حه‌ڵه‌بی له‌گه‌ڵ هاوپۆلێکی- لە فەقێ یەتی دا-، به ناوی سه‌ید عه‌بباسی عه‌له‌وی – له لایه‌ن مامۆستاکه‌یان، میرزا مێهدی ئیسفه‌هانی-، راسپێردران لێکۆلێنه‌وه له‌سه‌ر به‌هاییه‌ت بکه‌ن. له به‌دواداچوونی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا، عه‌له‌وی ده‌بێته به‌هایی و حه‌ڵه‌بیش ئیحساسی مه‌ترسی پتر له لایه‌ن به‌هاییه‌کان ده‌کا و ده‌بێته دژی به‌هایی و ئهنجومەنێک داده‌مه‌زرێنێ.
– ویکی پێدیا-
ئه‌و ئەنجومەنە سەرەتا، به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی دژی به‌هاییه‌ت له ساڵی ١٣٣١(١٩٥٢) لە مەشهەد دامه‌زرا. پاشان له ساڵی ١٣٣٦(١٩٥٧) به نووسینی پێڕه‌و(ئه‌ساسنامه)، به ناوی “انجمن خیریهی حجتیهی مهدوی”، چالاکی ده‌ست پێ‌کرد.
له پێڕهوەکەیدا، ئامانج له دامه‌زرانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، تهبلیعی دینی ئیسلام و مه‌زهه‌بی جه‌عفه‌ری و دیفاعی زانستی له‌و، به‌پێی پێویستییه‌کانی زه‌مان راده‌گه‌یه‌ندرێ. له به‌شێک له خاڵه گرینگهکانیشیدا، به ده‌خاڵه‌ت نه‌کردن له سیاسه‌تدا و به‌رپرس نه‌بوونی له ئه‌ندامه‌کانی- ئه‌گه‌ر کاری سیاسی بکه‌ن-؛ هه‌روه‌ها چالاکییه‌کانی خۆی له چوارچێوه‌ی یاسای وڵات‌دا، له به‌رچاو دەگرێ، ئاماژه کراوه.
– سایت، آیندەء روشن-
یه‌که‌م جار پڕۆژه‌ی حه‌ڵه‌بی له مه‌شهه‌د به‌ڕێوه چوو. پێشکه‌وتن له‌و شوێنه جێی ئومێد نه‌بوو. ماوه‌ی ٦ مانگی پێچوو هه‌تا حه‌ڵه‌بی توانی یه‌ک خوێندکاری جیدی دامه‌زرینێ و په‌روه‌رده‌ی بکا. حه‌ڵه‌بی هاته تاران و له‌گه‌ڵ وه‌زعێکی باش به‌ره‌وڕوو بوو. سه‌ره‌تا ژمارەیەک قوتابی بازاڕی و کاسبکارانی مه‌زهه‌بی کۆ کرده‌وه. ئه‌وان توانیان له‌نێو قوتابیانی زیرک و خوازیاری مه‌کته‌بی دینی له راده‌ی دواناوه‌ندی(دەبیرستانی سیکل بۆ سەرێ) دا، که‌سانێک بۆ لای خۆیان راکێشن.
بیروڕا
بیروبۆچوونی ئه‌نجومه‌نی حوججهتییه شتێک زێده‌تر له بیروڕای شیعه نییه. ئه‌وان بڕوایان به ١٢ ئیمامی دوای محەممەد پێغه‌مبه‌ر هه‌یه و دوازده‌هه‌مین ئیمام به زیندوو ده‌زانن و به ناوی “ارجمند مهدی” ده‌یناسن. بەڵام ئه‌وان موخالیفی دامه‌زرانی حکوومه‌تی ئیسلامی و ده‌خاڵه‌تی زانایانی دینی له سیاسه‌تدا بوون. – به پێی به‌ڵگه‌ی، ” جلد ٨ ی کافی، ص، ٢٩٥ و “وسایل الشیعه” ج ١٥ ص ٥٢ و “مشترک الوسایل” ج ١١، ص ٣٤.- و به پێێ” رایت” (ئاڵا)، پێیان وابووه که هه‌ر ئاڵایه‌کی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، پێش هاتنی ئیمامی زه‌مان به‌رز بێته‌وه سه‌رکه‌وتوو نابێ، چونکە خاوەنەکەی (طاغوت) یە. هه‌روه‌ها به پێی به‌ڵگه و ره‌وایه‌ته‌کانی “امام صادق”، دامه‌زرانی حکوومه‌تی ئیسلامی ته‌نیا له زه‌مانی مێهدیدا دروسته.
به پێی بۆچوونی شێخ حه‌ڵه‌بی: شیعه له زه‌مانی غه‌یبه‌تی ئیمامی زه‌ماندا، جیهادی نیه. بۆ؟ چونکه ئه‌و بۆچوونه که: حاکمی ئیسلامی ده‌بێ پاک(معصوم) بێ؛ راست ده‌رنایه. حوججەتییە سیاسه‌تی چاوه‌ڕوانی(انتظار)یان پێ دروستتر بوو.
چوارچێوه(ساختار)
له دوای ده‌یه‌ی ٤٠ ی هه‌تاویدا، جیلی دوویه‌می تازه فێرکراوان( ن‌و آموزان)ی ئه‌نجومه‌ن، چوونه زانستگاکان و هه‌وڵیان بۆ مۆدێڕنیزە و ستانداردکردنی ئه‌نجومه‌ن دا. له سهرهتای١٣٥٠دا، ئاڵۆگۆرێکیان پێک هێنا و کاره‌کانیان دابه‌ش کرد. دوای ئامووزش سه‌باره‌ت به به‌هاییه‌ت و ئیلاهییات، چوونه نێو گرووپه لێزان( تخصصی)ه‌کان. بۆ وێنه حوسینییەی ئیرشاد- کە لە ساڵی١٣٤٦(١٩٦٧) دامەزرا- . له‌وه‌ێ دەمەتەقەیان له‌گه‌ڵ تهبلیغاتچییهکانی به‌هایی ده‌کرد و داوایان لێده‌کردن، ببنه موسوڵمان. مه‌به‌ستیان پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی چالاکی به‌هاییه‌کان بوو. ئه‌نجومه‌ن، چه‌ند گرووپی پێک هێنابوو که بریتی بوون له:
گرووپی ده‌رس گوتن و نووسین: ئه‌و ده‌سته‌یه، نووسراوه‌کانی ئه‌نجومه‌نیان به‌شێوه‌ی تایپ و پۆلیکۆپی بۆ پۆله‌کانی ئه‌نجومه‌ن ده‌نارد. پۆل(کلاس)ه‌کان، حه‌وتووی جارێک له ماڵه ئه‌ندامه‌کان له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا، به‌ڕێوه ده‌چوون. نووسراوه‌کان بۆ ماوه‌ی حه‌وتوویه‌ک ده‌درا به ئه‌ندامه‌کان و لێیان وهردهگێراوه. ئه‌ندامه‌کان ئیزنیان نه‌بوو نووسراوه‌کان نیشانی خه‌ڵک بده‌ن یان باسیان له‌سه‌ر بکه‌ن.
گرووپی قسەکردن: ئەوان حه‌وتوانه، له شوێنه جۆراوجۆره‌کان قسه‌یان ده‌کرد؛ هه‌وڵیان ده‌دا به‌هۆی گرووپی لێکۆڵینه‌وه(تحقیق) وه‌ک: “ستون” ی پێنجه‌م، بچنه نێو به‌هاییه‌کان و له‌وێ چالاک بن. ئه‌وان ده‌یانتوانی به‌ئارامی و له نێو پله جۆراوجۆره‌کانی بههاییاندا، جێ بگرن. به‌وجۆره بێ ئه‌وه‌ی به‌هاییه‌کان پێ بزانن، ژماره‌یه‌ک له ئهندامەکانیان ببون به موبه‌لیغانی مه‌زهه‌بی!؟
پسپۆڕانی سه‌روو(متخصصان ارشد)ی ئه‌نجومه‌ن: وه‌ک، سوخهنڕان، چالاک، مامۆستا و لێکۆله‌ر، ده‌ناسێندران. ئه‌وان له کۆبوونه‌وه‌کانی حهوتوانهدا، دوو ئه‌رکیان پێده‌سپێردرا:
١- کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر دژکردوه‌ی به‌هاییه‌کان.
٢- گرتنه پێشی وه‌زعییه‌تی به‌ربه‌ره‌کانی، به خۆپارێزی له باسه‌کاندا.
چالاکییه‌کانی ئه‌نجومه‌ن، رێکخراوه‌که‌یانی به‌ربه‌رین کرد. دوای ماوەیەک له سه‌رانسه‌ری ناوچه شیعه نشینه‌کانی ئێران و وڵاتانی پاکستان و هیندوستانیش، حوججەتییە په‌ره‌ی گرت.
له کاتی دامه‌زرانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نەدا، هه‌تا سه‌ره‌تای ساڵی ١٣٥٠ – نزیکه‌ی ٢٠ ساڵ-، زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆماری ئیسلامی له فێرکارییەکانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، که‌ڵکیان وه‌رگرتوه. هه‌روه‌ها، ئه‌و رێکخراوه‌یه له ماوه‌ی هه‌ڵسووڕانیدا، جێگه‌ی په‌سندی ” مه‌رجه‌عه‌کانی شیعه” بوه. پاساو هێنانه‌وه بۆ ئه‌و کاره‌ی ئایه‌توڵڵاکان له پاشان، ئه‌وە بوو که : چونکه که‌س پێش بینی نه‌ده‌کرد، رێژیمی شا بڕووخێ، چالاکی دژی به‌هاییه‌ت، دیتوانی کارێکی، باش و به‌سوود و له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کان بێ.
سایت آیندهء روشن- –
لە ژماره ٦٨٦ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه