سووکەئاوڕێک بە سه‌ر تێپه‌ڕبوونی یه‌کساڵه‌ی رێککه‌وتننامه‌ی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یه‌ک له پەیوەندی لەگەڵ پرسی وزه‌ی ئه‌تۆمی له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوو تائێستا نیشان دەدەن کە کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر به‌رده‌وام بووە و وازی لە پیتاندنی ئۆران‌یۆم و دواجار دەست پێڕاگەیشتن بە چەکی کۆمەڵکوژی ئەتۆمی نەهێناوە!
له نوێترین لێکۆڵینهویاندا، ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیی زانستەکان و به‌شی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی ئەمریکا، راپۆڕتێکیان له سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی دوای پێکهاتنی “برجام” له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی به‌رانبه‌ریدا، سه‌باره‌ت به بەردەوامیی کۆماری ئیسلامی بۆ درێژەپێدان بە پرۆگرامە ناوکییەکەی بڵاو کرۆته‌وه؛ که دواتر ئاڵمانیش له راپۆرتێک‌دا باسی له‌وه کرد که ئێران له حەولی کڕینی پێداویستی بۆ به‌رنامه ناوکییەکەیەتی. ئه‌و ناوه‌ندانه له بڵاوکراوه‌یه‌کی فه‌رمیدا ئاماژه‌یان به‌وه کردووە که ئێران به‌دوای کڕینی چه‌ند تۆن فیبری کهربۆندا ده‌گه‌ڕێ!
لە لایەکیترەوە بانکی مۆن سەرۆکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان له دوایین وتاری خۆیدا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر نیگه‌رانی و دڵەڕاوکێی جیددی خۆی له سه‌ر تاقیکارییە مووشه‌کییه‌کانی ئێران راگه‌یاند. به‌ڵام له لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووەکانی ئەمریکا تائێستا باس لەمە نه‌کراوه و ته‌نانه‌ت جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا هەموو کات له به‌رانبه‌ر هه‌نگاوه‌کانی ئێران بۆ راگرتنی به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی خۆشحاڵی ده‌رده‌بڕێ و هه‌نگاوه‌کانی به ئه‌رێنی ده‌قه‌بڵێنێ. له راستیدا تێڕامان له‌م بابه‌ته گه‌لێک پرسیار هه‌ڵده‌گرێ به‌ڵام ناشکرێ که له وشه‌ی ( بۆ ) به ساکاری تێپه‌ڕین. ره‌نگه به‌رچاوترین هۆکار بۆ به‌ساردی تێپه‌ڕینی ویلایه‌ته یه‌کگرتۆکان له‌م پرسیار و داواکارییانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ نزیکبوونه‌وه‌ی هێزی خاوه‌نده‌سه‌ڵات له کۆتاییهاتنیان له ماوه‌ی یاسایی خۆیان له حکوومه‌تدا که به ورده بزه زۆر به نه‌رمی به‌سه‌ر رووداوه‌کاندا شه‌قاو هه‌ڵدێنن. چونکه زۆر روونه که نه‌رمی نواندی ئه‌مریکا له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو داواکاری و لێدوانانه سه‌باره‌ت به پێشێل کردنی بڕیاره گونجاوه‌کانی نێو رێککه‌وتنی ناوکیی ئێران و ٥+١ ناتوانێ هێچ هۆکارێکی جگه له‌مه هه‌بێت.
هه‌رچه‌نده پێشبینی ئه‌وه‌ی که پاش کۆتایی هاتنی کاتی سه‌رۆک کۆماری و ده‌نگدان بۆ سه‌رۆک کۆماری له ئه‌مریکا کام هێز له‌م وڵاته ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست زۆر دژوار بێ، به‌ڵام به هاتنی هه‌ر کام له کۆماریخوازه‌کان یان دێمۆکراته‌کان زۆر روونه که له ماوەی ته‌واوبوونی دەسڵاتدارێتی ئۆباما تاوه‌کوو به فه‌رمی ده‌ست به‌کاربوونی حیزبی سه‌رکه‌وتوو له‌م رکهبهرییهدا، ده‌رفه‌تێکی زۆر باش بۆ ئێران پێک دێ که په‌ره به کاره‌کانی خۆی بدا که به‌داخه‌وه ئه‌وه دیسان هه‌ڵکه‌وتنی کاتێکی زێڕینه بۆ سه‌رکه‌وتنی ئێران بۆ وه‌ده‌ست هێنانی کات، هه‌رچه‌نده دۆناڵد تڕا‌مپ وه‌ک به‌ربژێری کۆمارێخوازهکان به پێی ئاشکراکردنی به‌شێک له سیاسه‌ته‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به کاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی ده‌ریخستوه که دژ به‌و رێککەوتنامهیهی ئێران و ٥+١ راده‌وه‌ستێ و له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌یدا نایبینێ و ته‌نانه‌ت له‌و دواییانه‌دا تڕا‌مپ، مایک پێنس حاکمی ویلایه‌تی ئیندیانا که یه‌کێک له‌و که‌سانه بوو که ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر به ئاراسته‌کردنی نامه بۆ ئۆباما، ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له به‌رانبه‌ر ئه‌و پێکهاتنه ده‌ربڕیبوو و ئێستاش دژه له به‌رانبه‌ر ئه‌و رێککه‌وتنامه‌یه، وه‌ک جێگری یه‌که‌می خۆی دیاری کردووه. ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خا که له سه‌رکه‌وتنی تڕا‌مپ له ده‌نگدانی مانگی یازده‌ی ئه‌م وڵاته زۆرینه‌ی کابینه‌ی ئه‌ووڵاته له دژبه‌رانی رێککه‌وتنامه‌ی ساڵی رابردووی ئێران و ٥+١ پێک دێن. له کۆی گشتی ئه‌و باسه‌دا و به پێی زۆر فاکته‌ر ده‌رده‌که‌وێ که ئێران سووره له سه‌ر درێژه پێدان به به‌رنامه ناوکییه‌کانی و هه‌ر له ئێستاشدا به پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه ئێران هه‌ر به‌دوای قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته و باش ده‌زانێ چۆن ده‌رفه‌ته‌کان بقۆزێته‌وه و له به‌رژه‌وندیی کرده‌وه تیرۆریستییەکانی به‌کاریان بێنێ.
لە ژماره ٦٨٦ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه