ئاوڕێک لە ژیان و خەباتی تێکۆشەر برایم چووکەڵی
شه‌و بوو. نه‌ک هه‌ر شه‌و، تاریکهسهلاتێکی ئه‌نگوسته‌چاو. ناڵه‌ی هه‌ور گوێی ئاسمانی که‌ڕ ده‌کرد و گریانیشی، هه‌ردی وه‌ئامان دێنا. ئاسمان، ره‌شه هه‌وری وه‌به‌ر قامچی ده‌دا، هه‌ور ده‌یناڵاند و به هه‌ر شریخه‌یه‌کی زه‌وی وه‌له‌رزین ده‌خست. هه‌موان لێک به‌ڕق داچووبوون و بۆ به‌چۆکداهێنانی یه‌کتر له ته‌قه‌لادا بوون. ئاسمان بێ به‌زه‌ییانه هه‌وری قامچیباران ده‌کرد و هه‌وریش رێژنه‌ی تۆفان و بۆرانی به‌سه‌ر هه‌رددا ده‌ڕشت. رقی ئاسمان، گریانی هه‌ور و له‌رزینی زه‌وی، قیامهتێکیان ساز کردبوو مه‌پرسه. کڕێوه و باڕن، سه‌رما وسهخڵهت، شریخه‌ی به‌سامی هه‌ور و تاریکه‌سه‌لاتی قه‌ترانی، ورته و جووڵه‌ی له زینده‌وه‌ر بڕیبوو. هه‌موو به باڵدار وبێ باڵه‌وه، به‌ئینسان وحهیوانهوه، به‌گه‌وره و چووکه‌وه، به‌نێر و مێوه، به ده‌سه‌ڵاتدار و بێده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ خۆ رزگارکردن له وه‌یشوومه‌ی سه‌رما و په‌لاماری تۆفان په‌نا و پهسیویان کردبۆوه حه‌شارگه. ئه‌و شه‌وه، کۆڕی شه‌ش که‌سیی بنه‌ماڵه‌یه‌ک وه‌ک باقیی خه‌ڵکی دیکه له سه‌رمان و له ترسان خۆیان خزاندبۆوه ژێر لێفه کورسی و که‌س زاتی جووڵه‌ی نه‌بوو. کابرای خاوه‌نماڵ هه‌ر جارناجارێک سه‌ری هه‌ڵده‌بڕی و به نیشانه‌ی ناڕازیبوون بۆڵه‌یه‌کی ده‌هاتێ. ئه‌و له دوو شت داخدار بوو: رقی سروشت و بوونی مۆڵگه‌ی هێزه‌کانی دوژمن له‌سه‌ر ته‌پۆڵکه‌ی پشت ئاوایی. ئەو ده‌یزانی په‌لاماری سروشت کاتییه، به‌ڵام وجوودی ئه‌و ناله‌بارانه درێژخایه‌نه. دوای ورته و بۆڵه‌یه‌کی زۆر، له‌پڕ ده‌نگی به‌رز کرد و گوتی: “ئای پێشمه‌رگه له‌کوێی؟ به‌ڕاستی شه‌و شه‌وی تۆیه. ئێستا “عه‌جه‌م” له ترسان هه‌موو خۆیان مه‌ڵاس داوه و ده‌کرێ هه‌ر به ده‌ست بیانگرن. نازانم ئه‌و رۆڵه به‌جه‌رگانه بۆ دیار نین؟ ئه‌دی بۆ زۆر جار هه‌ر ده‌ڵێی له عه‌رزی هه‌ڵده‌قوڵێن؟…”. ئه‌زقه‌زا زۆری پێنه‌چوو قرمه‌ی چه‌کی پێشمه‌رگه، گرمه‌ی هه‌وری به‌چۆک داهێنا و مۆڵگه‌ی دوژمنیشی وێران کرد. دواتر، هه‌م کابرا و هه‌م بنه‌ماڵه و هه‌م خه‌ڵکی دیکه خه‌وێکی خۆشیان به‌نسیب بوو.
***
که به‌سه‌رهاتی چووکه‌ڵی ده‌خوێنیه‌وه، له قووڵایی ناعه‌داڵه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵ و ئازاری ئینسانه‌کان ده‌گه‌ی. که بڕیاری چووکه‌ڵی بۆ به‌ربه‌ره‌کانی ده‌بینی، بڕیاردانت بۆ هاسان ده‌بێ و پێتخۆشه هه‌موو مه‌ترسییه‌ک تاقی که‌یه‌وه. که ره‌وتی خه‌بات و فیداکارییه‌کانی برایم چووکه‌ڵی تاقیب ده‌که‌ی، رقت له دوژمن زیاتر و دڵسۆزیت به‌رانبه‌ر خه‌ڵک و نیشتمان چه‌ند هێنده ده‌بێ. که له زمانی چووکهڵییهوه ناوی ئه‌و هه‌موو قاره‌مان و تێکۆشه‌ره ده‌بیسی، حه‌سره‌تی نه‌ناسینی ئه‌وان به‌ربینگت پێ ده‌گرێ و ئازارت ده‌دا. که چووکه‌ڵی مه‌یدانی شه‌ڕی پێشمه‌رگه و هێزی دوژمنت بۆ ته‌رسیم ده‌کا، ژینڕاڵه سه‌رسینگ پڕ له میداڵهکانت لێ ده‌بێته هیچ. که باری قورسی سه‌رشانی برایم چووکه‌ڵی ده‌بینی، خۆت له به‌رچاو ده‌که‌وێ. له یه‌ک قسه‌دا: که تێکۆشانی برایم چووکه‌ڵی ده‌بینی، له مانای راستینی خه‌بات ده‌گه‌ی و هه‌ر بۆیه پێشمه‌رگه‌ت به هه‌یبه‌تتر دێته به‌ر چاو.
کاتێک تێکۆشه‌ر برایم چووکه‌ڵی بڕیاری په‌یوه‌ستبوون به خه‌باتکارانی رێی ئازادی ده‌دا و به‌و ته‌مه‌نه که‌مه‌وه خۆی له نێو مه‌یدانی تاقی کردنه‌وه‌دا ده‌بینێ، کوردستان به شار و گوندییه‌وه له ژێر ئاگری بێئهمانی دۆژمندا بوو. له راستیدا یه‌کێک له هۆیه‌کانی ئه‌و بڕیاره گرینگه‌ی کاک برایمیش هه‌ر ئه‌وه بوو. بۆ خۆی ده‌ڵێ: کە له سه‌ره‌تای پاییزی١٣٦٠ بۆكان له لایه‌ن داگیركه‌رانی كۆماری ئیسلامییه‌وه داگیر كرا، گوندەکەمان، داشبەند، به چه‌ندین جار له لایه‌ن رێژیمههوه به شه‌و و رۆژ په‌لامار درا. ئه‌وه له حاڵێكدا بوو گونده‌كه پایه‌گای لێ بوو. هه‌موو جارێ زۆریان له خه‌ڵك ده‌دا و ته‌نانه‌ت ته‌قه‌یان له‌خه‌ڵك ده‌كرد. بۆیه منیش بڕیارم دا، یه‌كجار به سه‌ربه‌رزی له رێگای ئازادیی نه‌ته‌وه‌كه‌مدا بمرم باشتره تا هه‌موو رۆژێ جارێك بمرم…”. له‌و رۆژه به‌دواوه ئیتر چاره‌نووسی چووکه‌ڵی ده‌گه‌ڵ چاره‌نووسی گه‌له‌که‌ی لێک ده‌درێ و هه‌تا گه‌ل زیاتر تووشی ده‌رد و مه‌ینه‌ت دێ، له‌ش و بیری برایم زۆرتر ئازار ده‌کێشێ. له یه‌که‌م ساته‌کانی پۆشینی به‌رگی پیرۆزی پیشمه‌رگایه‌تیدا چووکەڵی ده‌گه‌ڵ قاره‌مانانی وه‌ک: سه‌عدوون بارزان، محه‌مه‌د برایم ئۆف و ناسری باریک رووبه‌روو بووه که ئوبووههت و ئازایه‌تییه‌که‌یان شوێنی قووڵی له‌سه‌ر داناوه و ده‌رسی نه‌ترسانی فێر کردوه.
ره‌وتی به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی رووداوه‌کان و سه‌خت و خوێناویتربوونی خه‌بات، هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌ری ته‌مه‌ن و زانیارییه‌کانی برایم چووکه‌ڵی، ئه‌ویان له کڵ ده‌رێنا و بۆ به‌رده‌وامیی خه‌بات و خۆڕاگری به ته‌واوی ئاماده‌یان کرد. رۆژ و مانگ و ساڵ دێن و تێده‌په‌ڕن. له لایه‌ک ئاشی لهشهاڕین و خوێنڕشتنی ده‌زگای سه‌رکوت خێراتر ده‌بێ و له لایه‌کی دیکه‌ش هێزی به‌ره‌نگاریی کورد رێکخراوتر و به‌به‌رنامه‌تر مه‌یدانداری ده‌کا. له نێو ئه‌و پێچ و خه‌مه‌ی “مه‌رگ و ژیان”دا، ئه‌سپی سه‌رکێشی برایم له وچان ناکه‌وێ و هه‌تا “گۆم قووڵتر ده‌بێ چاکتر مه‌له‌ی ده‌کا”. له هه‌موو ئه‌و ساڵه سه‌خت و لهبیرنهکراوانهدا، کوڕی کوردی نێو سه‌نگه‌ر تفهنگلهشان، ره‌خت و ده‌راغ له‌قه‌د، کۆڵه‌پشتی له‌پشت، پووزه‌وانه هه‌ڵکێشراو، له‌سه‌ر هه‌ست و چاو به‌مۆله‌ق، ئه‌م شاخ و ئه‌و دۆڵ ده‌کا، سه‌ری گوندان ده‌دا، له جادان ده‌په‌ڕێته‌وه، باریکه رێی مین رێژکراو تاقی ده‌کاته‌وه، که‌مین داده‌نێ و که‌مینی دوژمن تێک ده‌شکێنێ، پێشی په‌لاماری سوپای داگیرکه‌ر ده‌گرێ و له سه‌نگه‌ری بهربهرهکانیدا قاره‌مانانه راده‌وه‌ستی، به سه‌ختی بریندار ده‌بێ و له کاروان به‌جێ ده‌مێنێ، ته‌رمی هاوڕێی شه‌هیدی به‌سه‌ردا ده‌مێنێته‌وه و له تاوی ئه‌و ژانی برینی خۆی له‌بیر ده‌چێته‌وه، ره‌حم و دڵفرهوانیی خه‌ڵکه خۆشه‌ویسته‌که‌ی ده‌بینێ و ده‌گه‌ڵ ئازار و ماڵ وێرانییهکانیان ئاشنا ده‌بێ، له هاوڕێی نێو سه‌نگه‌ری به رقدا ده‌چێ و دواتر ده‌گه‌ڵی ئاشت ده‌بێته‌وه، هه‌تا قووڵایی دڵی دوژمن نفووز ده‌کا و له شیرین خه‌ودا به‌دیلیان ده‌گرێ، له ژێر قورسایی ره‌هێڵه‌ی تۆپ و خۆمپاره و کاتیۆشادا ناچار پاشه‌کشه ده‌کا و رێی چه‌ند رۆژان به چه‌ند کاتژمێر ده‌بڕێ و… به‌ڵێ ئه‌وانه و ده‌یان و سه‌دان تابڵۆی سه‌رنجراکێشی دیکه به‌شێک بوون له ژیانی برایم چووکه‌ڵی و هاوخه‌باتانی که خوازیارانه ئه‌و رێگایه‌یان هه‌ڵبژاردبوو، ئازایانه بڕیان و سه‌ربه‌رزانه درێژه‌یان دا.
باسی ئه‌و ناوچانه‌ی لێ ده‌پرسم که له‌و ماوه دوور و درێژه‌دا خزمه‌تی تێدا کردوون. وه‌لامی چووکه‌ڵی به‌م جۆره‌یه: “به‌شی هه‌ره زۆری پێشمهرگایتی من له ده‌ورانی سه‌ختدا له بۆكان بووه. له ١٨/٨/١٣٦٠ بوومه پێشمه‌رگه، ساڵی ٦٣ بوومه سه‌رپه‌ل، ساڵی ٦٦ بوومه فه‌رمانده‌ی لك و هه‌ر زستانی ئه‌و ساڵه بوومه ئه‌ندامی كومیته شارستانی بۆكان، دوو ساڵ هه‌م ئه‌ندامی كومیته شارستان هه‌م فه‌رمانده‌ری لك بووم. ساڵی ٦٩ و ٧٠سهرلك و ساڵی ١٣٧١ له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسییههوه وه‌ك سه‌رپه‌رستی هێزی 2ی رێبه‌ندان دیاری كرام. ساڵه‌كانی ٧٢ و ٧٣ و ٧٤ وه‌ك فه‌رمانده‌ری هێزی به‌یان كارم كرد، ساڵی ٧٥ و ٧٦ تا كۆنگره‌ی ١١ فه‌رمانده‌ری هێزی پارێزگاری و دوای كۆنگره‌ی ١١ وه‌ك به‌رپرسی كومیته‌ی شارستانی بۆكان دیاری كرام له ساڵی ٧٨ وه‌ك فه‌رمانده‌ری تیپی ناوه‌ندی ٢ دیاری كرام. له‌و پۆسته‌دا كارم كرد تا ساڵی ١٣٨٥، دوای له‌تبوونی حیزب بوومه به‌رپرسی فێرگه‌ی سیاسی- نیزامی و له كۆنگره‌ی ١٤ بوومه جێگری كۆمیته ناوه‌ندی و به‌رپرسی فێرگه‌ی سیاسی- نیزامی.”
چووکه‌ڵی هه‌ر به شه‌ڕکه‌رێکی نێوسهنگهر و فه‌رمانده‌رێکی به‌وه‌ج و کادرێکی ته‌شکیلاتی نه‌ناسراوه. ئه‌و هه‌وڵی داوه له کاروان جێ نه‌مێنێ و خۆی ده‌گه‌ڵ ره‌وتی زه‌مان بگونجێنێ. ناوبراو له بواری دیکه‌شدا خۆی و بیر و قه‌ڵه‌می تاقی کردۆته‌وه که چه‌ند به‌رهه‌می لێکه‌وتۆته‌وه و وه‌ک بۆخۆی ده‌ڵێ هی دیکه‌شیان به‌دوودا دێ: “له وه‌ختی بێكاریدا خه‌ریكی نووسینی خاتراتم. ٣ كتێبم به‌و ناوانه چاپ بوون ١ـ چه‌پكێك گوڵاڵه سووره ٢ له چیاكانی موكریانه‌وه تا ده‌شتی كۆیه ٣ـ ئه‌زمونه‌كانی مودیرییه‌تی فه‌رمانده‌هی له شه‌ڕی پارتیزانی دا. ئێستاش كتێبی “قه‌ڵای به‌رخۆدان” و هه‌روه‌ها “قاره‌مانانی نه‌ته‌وه‌ی ژێر ده‌ست” ئاماده‌ی چاپن ئه‌گه‌ر ده‌ره‌تان بێ چاپیان ده‌كه‌م.”
تێکۆشه‌ر برایم چووکه‌ڵی پاش ٢٨ ساڵ خه‌بات و خۆماندوو کردن له پێناو ئامانجه به‌رزه‌کانی گه‌له‌که‌یدا و دوای دووجار بریندار بوون له شه‌ش جێگای له‌شییه‌وه و لاقێکی سه‌قه‌ت، ئێستا هه‌ڵگری کۆڵێک بیره‌وه‌ریی خۆش و ناخۆش و ده‌ریایه‌ک زانیاریی به‌نرخه. به‌رێزیان خێزانداره و به‌رهه‌می ژیانی هاوبه‌شی دوو کچ و کوڕێکه که هیوای ته‌مه‌ن درێژی و به‌خته‌وه‌رییان بۆ ده‌که‌م. من له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه که‌مه‌ی ژیان و خه‌باتی کاکه برایم تێر نه‌بووم و ده‌زانم ئێوه‌ش چێژی لێ وه‌رده‌گرن. هه‌ر بۆیه هیوادارم هه‌موومان (من
لە ژماره ٦٨٦ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه