قسه‌کردن له حیزبی دێموکراتی کوردستان ته‌نیا وه‌ک رێکخراوێکی سیاسی_ ته‌شکیلاتی، به‌و مانایه که وه‌ک “حیزب” کۆمه‌ڵه که‌سێکی “هاوبیر”ی بۆ گه‌یشتن به “ئامانج”ێکی دیاریکراو له ده‌وری یه‌ک کۆکردۆته‌وه، غه‌درێکی گه‌وره و به‌رچاوه له بزووتنه‌وه‌ی هاوچه‌رخی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی کوردستان. حیزبی دێموکرات وه‌ک یه‌که‌م حیزبی خاوه‌ن به‌رنامه و پڕۆژه‌ی سیاسی_ نه‌ته‌وه‌یی و، هه‌روه‌ها خاوه‌ن قه‌واره‌ی سازمانی و ته‌شکیلاتی له مێژووی کوردستان‌دا که هه‌ر چه‌ند مانگ دوای دامه‌زرانی، کۆماری کوردستانی دامه‌زراند و، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری و کلتووری به‌ڕێوه‌برد، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی گشتگیری خاوه‌ن پڕۆژه‌ی که‌لانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌رکه‌وت.
به گه‌ڕانه‌وه بۆ بنیاتنانی ئه‌و هێما و ده‌سکه‌وته نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی که تا ئێستایش وه‌ک شوناسی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌موو تاکێکی کورد بوونی خۆی و نه‌ته‌وه‌که‌ی پێیانه‌وه پێناسه ده‌کا، راستی ئه‌و ئیدیعایه‌مان باشتر بۆ ده‌سه‌لمێندرێ که، ده‌بێ حیزبی دێموکرات گه‌وره‌تر له حیزبێک خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێ. حیزبی دێموکرات به دامه‌زرانی “کۆماری کوردستان”، وێستگه‌یه‌کی به‌رزی له ئیراده‌و خۆیی‌بوونی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد چێ کرد، به هه‌ڵدانی “ئاڵای کوردستان” له سه‌ر داموده‌زگاکانی ره‌سمیی کۆماری کوردستان، له ده‌روونی تاکی ئه‌م نه‌ته‌وه‌دا باوه‌ڕبه‌خۆبوون و خۆده‌رخستنی بنیات‌نا و، به پێکهێنانی هێزی “پێشمه‌رگه‌ی کوردستان”، له ناخی ئه‌م میلله‌ته‌دا مانای به‌ره‌نگاری و خۆپاراستنی له ژێرناوی دامه‌زراوه‌یه‌کی ره‌وادا بۆ هه‌میشه به زیندووی هێشته‌وه.
حیزبی دێموکراتی کوردستان وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی گشتگیری خاوه‌ن پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به خوێندنه‌وه‌ی بۆ سه‌رجه‌م بواره‌کانی چۆنییه‌تی ته‌قوییه‌ت‌کردنی پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌وڵی داوه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشبردنی جووڵانه‌یه‌وه‌یه‌کی مافخوازانه‌ی سیاسی، کار له سه‌ر شاخسه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م پرۆژه مه‌زنه نه‌ته‌واییه‌تی‌یه بکا. هه‌ر بۆیه هه‌ر به‌دوای دامه‌زرانی کۆماری کوردستان‌دا و ته‌نانه‌ت پێشتریش، به بایه‌خه‌وه کار له سه‌ر لایه‌نی کلتووری و پرسی زمان و چۆنییه‌تی رێکخستنی مناسباتی کۆمه‌ڵایه‌تی- به دانانی یاسا‌و رێسای تایبه‌ت- ده‌کات.
حیزبێک که وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی جێ‌په‌نجه‌ی له چێ‌کردنی یاد و بیره‌وه‌ری(یاده‌وه‌ری مێژوویی) و، رۆڵی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی له درووست‌کردنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌شێوه‌ی رێکخراودا و، دانه‌ری کۆمه‌ڵه یاسا و رێسایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان بێت، له‌چاوی ئه‌و میلله‌ته‌وه ته‌نیا “حیزبێک” نیه! ئه‌م حیزبه بۆ خه‌ڵکی کوردستان بۆته شوناس و باوه‌ڕ. هیچ تاکێکی کورد ناتوانێ له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆیدا هه‌ست به قورسایی حیزبی دێموکرات نه‌کات، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی‌که هیچ باوه‌ڕێکی به سه‌مبوله نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی پێهکێنه‌ری ئه‌م شوناسه نه‌بێ(کۆماری کوردستان، پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و ئاڵای کوردستان).
که‌وابوو حیزبی دێموکرات هەم لە سیاسەت و هەم لە نفووز‌و و هەم لە ئێعتبارو هەم لە حەجمی قوربانیدان و هەم لە رووی پێگەی جەماوەری و هەم وەک روانینی کۆمەڵانی خەڵک و ئەندامانی‌یەوە بۆ جۆری بوونی ئەم حیزبە، لە حاڵەتی حیزب دەرچووە و بۆتە کلتوور و دامەزراوەیەکی نەزەری و ماهەوی.
هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی حیزبی دێموکرات له سه‌ر ئاستی نێوخۆیی(ده‌روون‌ته‌شکیلاتی)یش، پێناسه‌یه‌کی گه‌وره‌تر له حیزبێکی پێ ده‌به‌خشێ که به رێکه‌وت له لایه‌ن تێکۆشه‌رانی دێموکراته‌وه، “بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی حیزبی دێموکرات”ی پێ وتراوه. له نێو ریزه‌کانی حیزبی دێموکرات‌دا خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی حیزب بۆ ئه‌م چوارچێوه سیاسی و ته‌شکیلاتی‌یه‌ی تێکۆشانی تێدا ده‌که‌ن، زۆر دووره له روانینی که‌سێکی “سیاسی” بۆ “رێکخراو”ه‌که‌ی!. حیزبی دێموکرات بۆ ئه‌ندامه‌کانی وه‌ک بنه‌ماڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی پڕخێزان ده‌چێ که هه‌ر هه‌موویان به “ریشه و نه‌سه‌ب” خۆیان “موته‌عه‌لق” به‌و خێزانه ده‌زانن.
بە پێچەوانەی هێزێکی رێکخراوی ویشکی سیاسی- تەشکیلاتی، لە حیزبی دێموکرات‌دا رەفتارەکان بوونەتە بەشێک لە کلتوور( کلتووری پێکەوە ژیان، لێک قەڵسبوون، ئاشبوونەوە، لێک‌دابڕان و تێکەڵبوونەوە).
حیزبی دێموکرات بۆ ئه‌ندامه‌کانی ته‌نیا “که‌ره‌سه”یه‌ک نیه بۆ گه‌یشتن به ئامانجێکی دیاریکراو. لێره‌یش‌دا حیزب بۆته کلتوور و باوه‌ڕ و پێناسه، که هیچ ئه‌ندامێکی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بۆی ناکرێ حاشا له‌م “ریشه”یه بکات. حیزبی دێموکرات بۆته “ئه‌رزش” و “به‌ها”یه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی که سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌م وابه‌ستته‌بوونه‌ی ئه‌ندامانی پێی، دیسان دووره له به پیرۆز زانین و ته‌قه‌دووسگه‌رایی.
بۆ سه‌لماندنی هه‌مووی ئه‌م ئیدیعایانه ده‌کرێ ئاماژه به ناکۆکییه‌کانی نێو ئه‌م حیزبه(بنه‌ماڵه‌یه( بکه‌ین؛ له که‌س شاراوه نیه که حیزبی دێموکرات له نێوخۆی‌دا پڕکێشه‌ترین هێزی سیاسیی کوردستان بووه و تا ئێستایش هه‌ر وایه، به‌ڵام له هه‌مووی ئه‌م ناکۆکی و لێک‌دابڕانانه‌دا زۆر به‌ده‌گمه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌م حیزبه پشتیان له بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی خۆیان کردوه و ده‌ستیان لێ به‌رداوه. بۆیە لێکدابڕانەکانیشی وەک لێکدابڕانی هێزەکانی دیکە ناچێ. ئەگەر تەنانەت لە جۆری پێوەندییە کاری و تەشکیلاتی‌یەکلانیشی وردبینەوە، زیاتر وەک پێوەندیی بنەماڵە و خێزان دەچێ کە کلتوور و عورفی ئەخلاقی و رەفتاری تیایدا بە وردی رەچاو دەکرێ و، ئه‌رزش و بایه‌خ و به‌هاکان بۆ جارێکی دیکه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی له ژێر چه‌تری بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموکرات دا کۆکردۆته‌وه.
ئەو دەستەواژە و تەعبیرە؛ “وەسەریەک کەوتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات”، کە کاتی خۆی بۆ یەکگرتنەوە بە کار هاتووە بە تەواوەتی لە جێی خۆی دایە و دەریدەخات کە ئێمە لە گەڵ ئەوەیکە حیزبێکی بەسابقەین، بە شانازییەوە دەتوانین بڵێین “بنەماڵەیەکی گەورەین”. حیزبی بنەماڵە نین، بەڵام هەموومان بنەماڵەی حیزبین.
ئه‌وه‌ی له کۆتایی‌دا پێویسته له‌م پێوه‌ندییه‌دا ئاماژه‌ی پێ بکرێ ئه‌و هه‌زینه و تێچووانه‌یه که ئه‌مڕۆکه حیزبی دێموکراتیان کردۆته باوه‌ڕ و پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک و بۆ باوه‌ڕمه‌ندانی بۆته بنه‌ماڵه‌یه‌کی پڕ له به‌هاو ئه‌رزش. هه‌ر له ده‌سپێکی ئه‌م وه‌زیفه قورس و گرانه‌وه، سه‌رکۆماری کوردستان، پێشه‌وای مه‌زنمان قازی محه‌ممه‌د له پێناو چه‌سپاندنی ئه‌م هێماو ده‌سکه‌وت و به‌هایانه‌دا و، بۆ چێ‌کردنی یاده‌وه‌رییه‌کی هه‌رگیز له‌بیرنه‌کراو، سه‌ربه‌رزانه گیانی فیدای خه‌ڵکه‌که‌ی کرد.
له درێژه‌ی ئه‌م رێگا دوور‌و درێژه پڕ له شانازییه‌دا، دوو رێبه‌ری لێهاتوومان شه‌هیدان؛ دوکتور عه‌بدولره‌حمان قاسملوو و دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی وێڕای هه‌زاران پێشمه‌رگه گیانیان له‌م پێناودا به‌خت کرد. هه‌ر له‌م پێناوه‌دا خه‌ڵکی کوردستان که هه‌ر وه‌ک گوتمان ئه‌م حیزبه بۆته به‌شێک له بوونیان، زۆرترین هه‌زینه‌یان بۆ داوه. که‌وابوو ئه‌م دامه‌زراوه فکری، سیاسی و کلتووری‌یه هه‌روا به بێ هه‌زینه نه‌یتوانیوه ببێته باوه‌ڕ و ئه‌رزش و پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م خه‌ڵکه.
لە ژماره ٦٨٥ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه