ره‌نگه له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست‌دا به هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی‌یانه‌ی چ له باری ئایین و چ له باری ژێئۆپۆلتیک که هه‌یه‌تی کرده‌وه‌ی تێرۆریستی شتێکی نامۆ نه‌بێ. به‌ڵام چه‌ند ساڵێکه گرووپه توندره‌وه‌کان به‌تایبه‌تی له‌م ماوه‌یه‌دا “داعش” ولاتانی ئورووپایی کردۆته ئامانج و له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی رابردوو‌دا، به هۆی کردوه‌ی تێرۆریستی له چه‌ندین وڵاتی گرینگی ئورووپایی وه‌کوو فه‌رانسه و ئاڵمان وبلژیک… کاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بووه. سه‌باره‌ت به هۆکاری په‌ره‌گرتنی بیری توندوتیژی و زیادبوونی کردوه‌ی تێرۆریستی له وڵاتانی رۆژئاوایی، وتووێژێکی کورتمان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسی ناسراو و چالاکی سیاسی، به‌رێز “احمد رافت” پێک هێناوه. سه‌رنجتان بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌م وتووێژه راده‌کێشین.
به‌رێز ره‌ئفه‌ت له پاش ١١ی سپتامبر به‌ولاوه له دنیا‌دا شاهیدی په‌ره‌ستاندنی تێرۆریزم و توندوتیژیی گرووپه بناژۆخوازه‌کانین، به‌تایبه‌تی له چه‌ند ساڵی دوایی ئه‌م دیارده‌یه جگه له رۆژهه‌لاتی نێوه‌راست، به‌رۆکی وڵاتانی رۆژئاوایی وه‌کوو ئاڵمان و فه‌رانسه و بلژیکی گرتووته‌وه. مه‌ترسی پێکدادانی ئایدولۆژیایی له هه‌زاره‌ی سێیه‌م‌دا به‌هێزبووه. به رای جه‌نابت هۆکاری په‌ره‌گرتنی دیارده‌ی تێرۆریزم وتوندوتیژی‌یه ئاینی‌یه‌کان له رۆژئاوا‌دا چییه؟
ئه‌مرۆکه ئێمه له رۆژئاوا له‌گه‌ڵ دوو دیارده رووبه‌رووین: یه‌که‌م په‌ره‌گرتنی چالاکی‌یه رووخێنه‌ره‌کانی “داعش” له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ولاتانه‌ی که تێی‌دایه وه‌کوو سووریه و عێراق و یه‌مه‌ن. ئه‌وه‌ی دیکه چالاکیی تێرۆریستی تاکه‌که‌سی‌یه(تاک مێحوه‌ر) که “یۆرۆپۆل” یان هه‌مان رێکخراوی پۆلیسی ئورووپا له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی‌دا که له کۆتایی مانگی ژووئه‌ن بڵاوکرایه‌وه، جه‌ختی له سه‌ر ئه‌مه داناوه. ئه‌مڕۆکه تێرۆریزمی تاکه‌که‌سی زیاتر له تێرۆریزمی رێکخراوه‌یی بۆته هۆی نیگه‌رانی وڵاتانی رۆژئاوایی. ئه‌مه له کاتێک دایه هێندیک جار پێش‌گرتن له تێرۆریزمی رێکخراوه‌یی که هه‌رچه‌ند که‌سانی جۆراوجۆر له دارشتن و لۆجستیکی وبه‌ڕێوه‌به‌ریان‌دا به‌شدارن، ئاسانتره هه‌تا پێشگیری له ئه‌گه‌ری تێرۆریزمی تاکه‌که‌سی. به چاوخشاندنێک به‌سه‌ر رووداوه‌کانی ئه‌م ماوه‌یه له فه‌رانسه، ئاڵمان، ئیتالیا، که‌نا‌دا و ئه‌مریکا بۆمان ده‌ده‌که‌وێ که دیارده‌ی (توندوتیژی تاک مێحوه‌ر) له په‌ره‌سه‌ندن دایه. هه‌ڵکشانی رێژه‌ی تێرۆریزمی ئیسلامگه‌رایی له رۆژئاوا به چه‌ند هۆکار به‌ستراوه‌ته‌وه: شه‌پۆلی له رابه‌ده‌ری په‌نابه‌ران به‌ره‌و رۆژئاوا یه‌کێک له هۆکاره‌کانه و هۆکاری دیکه‌ش کێشه و گرفتی ئیسلامی‌یه‌کانه له قبووڵ کردنی شیوازی ژیان و به‌ها و ئه‌رزشه‌کانی رۆژئاوایی. هه‌ڵسوکه‌وتی دژه بیانی‌یه‌کان و ره‌گه‌زپه‌ستانه له سه‌ر رادیکاڵ‌بوونی ئاکاری ئیسلامی‌یه‌کان کاریگه‌ری داناوه. له تێرۆریزمی رێکخراوه‌یش‌دا که بڕیاره‌کان له وڵاتانی رۆژهه‌لاتی نێوه‌راست ده‌رده‌کرێ، شکستی نیزامیی داعش و خه‌لافه‌تی ئیسلامی له‌و ناوچه و له ده‌ست‌دانی خاکی ئه‌و ولاتانه‌ی که داگیریان کردبوو، یه‌کێکی دیکه‌یه له هۆکاره‌کانی هێرشه تێرۆریستی‌یه‌کان له رۆژئاوا. که به جۆرێک تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه له‌و وڵاتانه‌ی که له شکست‌هێنانی داعش‌دا ده‌وریان هه‌بووه.
شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی وڵاتانی رۆژئاوایی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرووپه توندره‌وه‌کان تا چ راده‌یه‌ک له په‌ره‌سه‌ندن یان سه‌رکه‌وتیان کاریگه‌ری هه‌یه؟
به‌ها دێموکراتیکه‌کان و بنه‌ما مرۆیی‌یه‌کان به جۆرێک ده‌ستی وڵاتانی رۆژئاوایی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ تێرۆریزم به‌ستوه، له‌و وڵاتانه نموونه‌ی زۆرمان هه‌یه که ئیسلامگه‌راکان گومانی هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ رێکخراوه تێرۆریستیه‌کان یا بیری توندوتیژییان له‌سه‌ر هه‌بووه که به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و یاسایانه‌ی که بۆ پشتیوانی له مافی تاوانباران دانراوه، دوای ماوه‌یه‌کی کورت ئازاد ده‌بن و دیسان درێژه به توندوتیژی ده‌ده‌ن.
هێندێک له و تێرۆریستانه‌ی که له رووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی فه‌رانسه، بلژیک، ئه‌مریکا و ئاڵمان به‌شداربوون پێشتر ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و یان ناویان له لیسته‌ی گومان‌لێکراوان دا بووه، له رۆژئاوا ئه‌وه‌ی‌که که‌سێک بیری توندوتیژیانه‌ی هه‌بێ به تاوان ئه‌ژمار ناکرێ هه‌تا ئه‌و که‌سه له زیندان بخرێ، ئه‌وپه‌ڕی ناوی ده‌چێته نێو لیسته‌ی گومان‌لێکراوان و ئه‌رکی چاوه‌دێری کردنی ئه‌م که‌سانه له ئه‌ستۆی ناوه‌نده‌کانی ئه‌منی وپۆلیس دایه.
له دوو ساڵی رابردوو‌دا له‌م لیسته‌دا ناوی زۆر که‌سیان تێدا نووسیوه که ناوه‌نده ئه‌منی‌یه‌کان توانای چاوه‌دێری و کونترۆڵی هه‌موویانی نییه. به کورتی یاسا و رێساکانی حقووقی و بنه‌ما دێموکراتیکه‌کان له رۆژئاوا به‌جۆرێک هۆکاری سه‌ره‌کیی په‌ره‌سه‌ندنی تێرۆریزم وتوندوتیژیی بونیادگه‌راکانن له وڵاتانی ئورووپایی.
ده‌ور و رۆڵی وڵاتانی به‌هێز له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست “وه‌کوو مه‌کۆی نائارامی ئایینی” بۆ نموونه ئێران و تورکیه وعه‌ره‌بستان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرووپه تونده‌ره‌وه‌کان چۆن راڤه ده‌که‌ن؟ ده‌توانین بڵێین ئه‌م گرووپانه به‌تایبه‌تی “داعش” هه‌ڵقوڵاوی ململانێی ناوچه‌یی و جیهانی ئه‌م وڵاتانه‌یه؟
ئه‌گه‌ر داعش و ئه‌لقاعیده و گرووپه هاوشێوه‌کانی ئه‌م دوانه به‌رهه‌می ر‌که‌به‌ریی ئه‌م وڵاتانه نه‌بن! بێ گومان له سێبه‌ری ئه‌م وڵاتانه‌دا گه‌شه‌یان کردووه. که‌ڵک‌وه‌رگرتنی زلهێزه‌کانی ناوچه له گرووپه توندره‌وه‌کان بۆ زه‌بر وه‌شاندن له لایه‌نی به‌رانبه‌ر تاکتیکێکه که له سه‌ده‌ی رابردوو هه‌مووکاتێک زلهێزه‌کان که‌ڵکیان لێوه‌رگرتووه.
له رابردوو ئه‌وه‌مان بینیوه که پشتیوانی کردنی وڵاتێک له گرووپێکی میلیشایی و تێرۆریست دوابه‌دوای به ته‌وافق گه‌یشتنی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ره‌قیب، کۆتایی پێ‌هاتووه و چالاکیی ئه‌م گرووپه به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو تا ئاستێکی فراوان که‌م بۆته‌وه. هێندێک جار پێچه‌وانه‌که‌شی رووی داوه، واتا گرووپێک که چالاکی‌یه‌کی وای نیه به هۆی قه‌یرانی نێوان دوو ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن یه‌ک له‌وانه‌وه پشتیوانی کراوه و ئه‌م پشتیوانی‌یه‌ش بۆته هۆی به‌هێزبوون و چالاک‌تر بوونی ئه‌و گرووپه.
لە ژماره ٦٨٥ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه