وه‌رگێڕان له نۆروێژی‌یه‌وه: ناسرقادرپوور
گلوبالیزم وشه‌یه‌کی سیاسی، ئابوری، تێکنۆلۆژیکی، کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه. له‌گه‌ڵ دروست‌بوون و په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داری‌دا باس له شیۆه‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی سیستمی سه‌رمایه‌داریی دنیا ده‌کا که له رۆژئاوا سه‌ری‌هه‌ڵداوه و به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات به مه‌به‌ستی داگیر‌کردن و ده‌ست‌به‌سه‌رداگرتنی هه‌موو شیۆه‌کانی ژیان هه‌نگاوی ناوه.
به‌جیهانی‌بوون(گلوبالیزم) دیارده‌یه‌کی جیهانی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی که سنووردار ناکرێ و هیچ ده‌وڵه‌ت و سیستمێک ناتوانێ به‌ری پێ‌بگرێ، جا هه‌رچه‌نده پێشکه‌وتوو یان دواکه‌وتوو بێ.
به‌جیهانی‌بوون سیستمێکی به‌هێز و به‌توانا و کاریگه‌ره له به‌جیهانی کردنی ئابووریی بازاڕ، به شێوه‌یه‌ک که ده‌سه‌ڵاتی ئابووری له ده‌ست کۆمه‌ڵێکی بچوک‌دا ده سووڕێته‌وه.
جیهانگیری که پێکهاتووه له گه‌شه‌کردنی شێوه‌کانی به‌رهه‌مهێنان تا ئه‌په‌ڕی خۆی، له لایه‌که‌وه هه‌موو خه‌ونه‌کانی سه‌رمایه‌داریی جیهان به‌دی‌دێنێ و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه رێژه‌ی بێ‌کاری له نیۆ کۆمه‌ڵ‌دا په‌ره پێ‌ده‌دا هه‌تا ده‌گاته په‌نجا به په‌نجا له نیۆ کۆمه‌ڵگه‌دا.
به‌جیهانی‌بوون له هه‌موو بواره‌کانی ژیانی مرۆڤ‌دا رۆلی خۆی ده بینێ و ده‌ست ده‌خاته نێو بچوکترین شیۆه‌کانی تێکۆشانی مرۆڤه‌وه، هه‌ر له گه‌شه‌کردنی بیروڕای ئازادی تاک و گونجاو له‌گه‌ڵ بارێکی دراوی داسه‌پاو‌دا، هه‌تا ده‌گاته خو و ره‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانیی تاکه‌کان له هه‌موو بواره‌کانی سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیری و تێکنۆلۆژیکی‌دا.
چه ند به‌شێک که له گلۆبالیزمی سه‌رده‌م‌دا گرینگن و پێویسته بیانخه‌ینه به‌رباس:
١) به‌جیهان‌بوونی ئابووری: گلۆبالیزم که له‌م مه‌یدانه‌دا ئه‌سپی خۆی له شێوه‌ی په‌ره‌پێدانی تێکنۆلۆژیی سه‌رده‌م‌دا و به‌ره‌وپێش‌چونی ئامێره‌کانی به‌رهه‌مهێنان له شێوه ئورووپایه‌که‌ی‌دا تاو ده‌دا، تا له که‌مترین کات و هه‌رزانترین تێچوو و باشترین جۆری به‌رهه‌م و زۆرترین ده‌سکه‌وت‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه. هه‌ر له به‌شه‌کانی کشتوکاڵی و بازرگانی و پیشه‌سازی‌یه‌وه بگره تا ده‌گاته ئاڵوگۆڕی دراو و پرۆسه‌ی بانکی. له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێش‌چوونی تێکنۆلۆژیش له مه‌یدانی ئابووری‌دا، بێ‌کاری په‌ره‌ده‌ستێنێ و ئاستی ژیانی هێزی کار داده‌به‌زێ. دیاره له‌م مه‌یدانه‌دا واته مه‌یدانی ئابووری‌دا به‌جیهانی‌بوون زیاتر به قازانجی وڵاتانی سه‌رمایه‌داری‌یه.
٢)به‌جیهانی‌بوون له مه‌یدانی رۆشنبیری‌دا: به‌جیهانی‌بوون جۆره سیستمێکی جیهانیی تایبه‌ته که ئازادیی تاک له بیروڕا‌ده‌ڕبڕین‌دا گه‌شه پێ‌ده‌دا، به‌بێ هیچ جۆره کۆت‌وبه‌ند و رێگری‌یه‌ک. ئه‌مه‌ش تا هه‌نووکه پرۆسه‌یه‌کی دوور‌ودرێژی بڕیوه.
دیسان له‌م مه‌یدانه‌ش‌دا تێکنۆلۆژی رۆڵی گرینگی خۆی بینیوه، ئه‌گه‌رچی جۆره سانسۆرێک له سه‌ر رۆژنامه، گۆڤار، خۆپێشاندان، سمینار، میزگرد یان هه ر جۆره چالاکی‌یه‌کی دیکه‌ی ده‌ربڕینی بیروڕا و بۆچوون هه‌بێ، به‌ڵام پێشکه‌وتنی تێکنۆلۆژی ده‌ره‌تانی سانسۆڕی که‌م کردۆته‌وه؛ بۆ نموونه په یدابوونی موبایل و ئینتێرنێت و ماڵپه‌ڕی ئینتێرنێت مه‌یدانی ده‌ربڕینی بیروبۆچوونی زۆر فراوان کردووه. به‌م جۆره مه‌جالی سانسۆڕ‌کردن زۆر به‌رته‌سک بۆته‌وه. جیهان‌بینی گلۆبالیزم وای له کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی کردوه که دنیای کردۆته گوندێکی بچوک که بچوکترین ده‌نگ‌و‌باس له یه‌ک چرکه‌دا له سه‌رتاسه‌ری جیهان‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه.
٣)به‌جیهانی‌بوون له مه‌یدانی کۆمه‌ڵایه‌تی‌دا: به‌جیهانی‌بوون له‌م مه‌یدانه‌ش‌دا به پرۆسه‌یه‌کی دوور‌و‌درێژ‌دا تێ‌په‌ڕیوه. ئه‌گه‌رچی کۆمه‌ڵگه‌ی له سیستمی باوکسالاری نه‌جات داوه به‌ڵام نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کانیشی له بنه‌وه هه‌ڵته‌کاندووه و گۆڕیونی.
له سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵات‌دا بۆته مایه‌ی سه رهه‌ڵدانی ده‌مارگرژی نه‌ته‌وه‌یی و، له هه‌مان کاتیش‌دا له بن‌دان و له گرێژنه‌بردنی هه‌موو به‌ها گرینگ و نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان به شێوه‌یه‌کی ناسروشتی و دوور له پرۆسه‌ی سروشتیی به‌ره‌وپێش‌چوون. که به شێوازی داسه‌پاندن و لاسایی‌کردنه‌وه هاتۆته‌ئارا و ئه‌مه‌ش ئاکامی باشی لێ‌نه‌که‌وتۆته‌وه. له م مه‌یدانه‌دا گلۆبالیزم نه‌یتوانیوه له رۆژهه‌ڵات ئامانجه‌کانی خۆی به شێویه‌کی باش به‌رنامه‌رێژی بکا که له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی تێکنۆلۆژی ده‌یه‌وێ به‌دی بێت.
٤) گلۆبالیزم له مه‌یدانی سیاسی‌دا: له‌م مه یدانه‌دا دوو زاراوه‌ی دیکه و دوو سیستمی دیکه‌ی سیاسی که هاوشێوه‌ی گلۆبالیزمن ده بنه مۆرکی کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوایی، که دیسان به چه‌ندین رێگه‌ی جۆراوجۆردا رۆیشتوون تا گه‌یشتوونه ئه‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا، که ئه‌ویش حوکمی دێموکراتی و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌یه. ئێمه نامانه‌وێ له سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌ها دێموکراتیکه‌کان بدوێین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێ ئه‌وه روون بکه‌ینه‌ه‌وه که یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌کانی یان به‌رهه‌مه هه‌ره‌به‌نرخه‌که‌ی گلۆبالیزم بریتی‌یه له سه‌رهه‌ڵدانی دێموکراسی له سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆمه‌ڵگه‌دا؛ که له کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌دا چاوه‌دێری کردن و پاراستنی ئه‌و سیستمه دێموکراتیکه و تووڕ‌هه‌ڵدانی سیستمی سه‌ربازی و دیکتاتۆری و وه‌لانانی ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وی له به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆمه‌ڵگه‌دا هێناوه‌ته ئارا. ئه‌گه‌رچی به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتیش به رواڵه‌ت وا نیشان ده‌ده‌ن که رێگه‌ی دێموکراسی‌یان گرتۆته‌به‌ر، به‌ڵام به‌کرده‌وه بچوکترین و ساده‌ترین پارامێتره‌کانی دێموکراسی‌یان به‌جێ نه‌گه‌یاندووه؛ که ئه‌ویش بریتین له هه‌ڵبژاردنی راسته‌قینه و ده‌ستاوده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵات. ده‌سه‌ڵاتدارانی رۆژهه‌ڵات حه‌ز ناکه‌ن که‌سی‌تر کورسی ئه‌وان بگرێته‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا له ژیان‌دا بمێنن کورسی ده‌سه‌ڵات به‌جێ‌نه‌هێڵن.
٥) گلۆبالیزم له مه‌یدانی دێموکراسی‌دا: له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سیستمی دێموکراتیک‌دا گلۆبالیزم بۆته هۆی تێکه‌ڵ‌بوون و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی تاک و گرووپه‌کان له کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وتووه‌کان‌دا. له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو‌دا کاریگه‌ری له سه‌ر کۆمه‌ڵگه مام‌ناوه‌ندی‌یه‌کانیش داناوه. پاش نه‌مانی شه‌ڕی ساردیش ورده‌ورده خه‌ریکه له نێو کۆمه‌ڵگه دواکه‌وتووه‌کانیش ریشه داده‌کوتێ. به تایبه‌ت له نێو کۆمه‌ڵگه رۆژهه‌ڵاتی‌یه‌کان‌دا که ده‌سپۆتیزم و ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها به‌ره‌و هه‌ڵدێریان ده‌با.
٦) گلۆبالیزم له مه‌یدانی راگه‌یاندن و میدیا‌دا: له باره‌ی به‌ره‌وپێش‌چوونی راگه‌یاندنی ده‌نگ و ره‌نگ، به هۆی په‌یدا بوونی ئینتێرنێت، (تۆڕه‌کانی)موبایل، سه‌ته‌لایت و فراوان بوونی مه‌یدانی کاناڵه ئاسمان‌یه‌کان، راگه‌یاندن به ئاستێک له پێشکه‌وتن گه‌یشتووه و ئه‌م بواره به راده‌یه‌ک گلۆبالیزه بووه که خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی کردووه. که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی لێک‌نزیک بوون و لێک‌تێگه‌یشتن و ناسینی زیاتری مرۆڤه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه له یه‌کتر. به‌م شێوه‌یه وه‌ک ده‌رده‌که‌وێ گلۆبالیزم له هه‌موو ئاسته‌کانی ژیان‌دا و به شێوه‌ی جۆراوجۆر رۆڵی خۆی بینیوه.
http://en.wikipedia.org/wiki/Globalizatio
لە ژماره ٦٨٥ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه