دەور و نەخشی کەسایەتی‌یەکی وەک د. عەبدولڕەحمان قاسملوو لە مێژووی سیاسیی هاوچەرخی کورد لە ئێران‌دا ئەوەندە کاریگەر و شوێندانەر بووە کە هەڵدەگرێ باسێکی تێر وتەسەلی لە سەر بکرێ. مرۆڤێک کە دەیتوانی وەک هەر مامۆستایەکی زانکۆ لە فۆرمی ئاکادیمیکی خۆی نەترازێ و لە سەر کورسی دەرسوتنەوەکەی نەیتە خوارێ و خۆی لە خەتەر و مەترسی خەباتێکی راستەقینەی سیاسی‌یەوە نەگلێنێ. دیارە ئەوکاتیش هەر دەیتوانی قاسملوو بێت “منهای” چارەنووسێکی خوێناوی!
بۆچی ئەمەی نەکرد و چۆن ژیانی خۆی گرێ دا بە ژیانی پڕهەوراز و نشێوی حیزبی دێموکراتەوە؟ و گەلێک پرسیاری دیکەی لەم چەشنە زەین و مێشکی بە هەزاران ئینسانی تەنیوە کە بە جۆرێک لە جۆرەکان قاسملوو بە کاریگەرترین کەسایەتیی سیاسی و مەعنەوی لە ژیانی سیاسیی خۆیان‌دا دەزانن.
ئه‌گه‌رچی ئه‌وه بۆ بیست و حه‌وت ساڵ ده‌چێ که که‌سایه‌تی‌یه‌کی هه‌ڵکه‌وتوو و بیرمه‌ندێکی وه‌ک د. قاسملوو به جه‌سته له نێو جه‌رگه‌ی خه‌باتی سیاسی- چه‌کداری کورد‌دا نه‌ماوه، به‌ڵام قورسایی مه‌عنه‌وی و کاریگه‌ریی بیر و ئه‌ندێشه‌ی ئه‌و له بواری سیاسه‌ت‌دا به ته‌واوی هه‌ست پی ده‌کرێ. ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌و تیرۆره نگریسه رووی نه‌دابا و قاسملوو شانسی ئەوەی هەبایە درێژە بە رێبەرایەتیی حیزبی دێموکرات بدا، زۆر کێشه که ئه‌مڕۆ به‌رۆکیان بە حیزبی دێموکرات گرتووه، به بوونی ئه‌و، کاریگه‌ری و قورساییان له سه‌ر ره‌وتی کار و خه‌باتی حیزبه‌که‌ی دانه‌ده‌نا. ره‌نگه مرۆڤ بۆ چه‌سپاندنی ئه‌م ئیدد‌عایه بتوانێ هه‌زار ویه‌ک ده‌لیل بێنێته‌وه، به‌ڵام لیره‌دا ته‌نیا ده‌لیلێکی ساده بۆ باشتربوونی دۆخی ژیانی سیاسیی حیزب له ژێر قورسایی رێبه‌ری قاسملوودا دێنمه‌وه که ده‌توانێ ئه‌و وێنایه‌مان لا دروست بکا که خوێندنه‌وه‌ی پێشوه‌ختی رووداوه‌کان، بنه‌ماکانی شرۆڤه‌ی سیاسی هه‌لومه‌رجی له زه‌ین و بیری قاسملوودا پێک ده‌هێنا. به‌و واتایه که نه‌خشه رێگای قاسملوو بۆ به گژاچوونه‌وه‌ی رووداوه نه‌خوازراوه‌کانی دوارۆژ، پشتیان به‌و شرۆڤانه ده‌به‌ست که ناوبراو بۆ هه‌له‌مه‌رجه‌که‌ی ده‌کرد. وه‌ک ئاماژه ده‌توانم باسی دوایین وتاردانی د. قاسملوو بکه‌م بۆ پێشمه‌رگه‌کانی هێزی ئاگری له شیمالی کوردستان. ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنج بدرێته ئه‌و قسانه‌ی که قاسملوو له وێدا بۆ پێشمه‌رگه‌کانی ده‌کا، ئه‌و راستییه ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌و خوازیاری به‌رفراوانکردنی مه‌یدانی کار و چالاکی هێزی پێشمه‌رگه بووه و قسه له‌وه ده‌کا که ئه‌و جیگایانه‌ی له شیمالیترین ناوچه‌ی کوردستانی ئێرانه‌وه تا جنووبیترینی کە تا ئێستا پێشمەرگە دەستی پێ‌رانەگەیشتووە، ده‌بێ ببێته مه‌یدانی جه‌وله و عه‌مه‌لیاتی هێزی پیشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکرات. بێگومان ئیده‌ی به سه‌رانسه‌ریکردنی خه‌باتی چه‌کداری له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌دا له ناو زه‌ینی ئه‌و سکرتێره‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا هه‌بووه.
له سۆنگه‌ی ئه‌م کورته ئاماژه‌وه ده‌توانم بپڕژێمه سه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره که چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ د. قاسملوو بکه‌ین؟ پێم خۆشه به خاڵبه‌ندی روانینیه‌کانی خۆم بخه‌مه به‌رباس:
یەکەم، نه‌خش و ده‌وری ئه‌و رێبەرە ته‌نیا وه‌ک هی سکرتێرێک نه‌بوو که حیزبه‌که‌ی له کۆنگره‌یه‌که‌و‌ه بۆ کۆنگره‌یه‌کی دیکه بگوازیته‌وه. قاسملوو مێعماری حیزبی دێموکرات بوو. به شاهیدی ته‌واوی ئه‌و ئه‌ده‌بیاته نووسراوه‌ی که مێژووی حیزبی دێموکراتی له خۆ گرتووه قاسملوو له به‌رنامه‌ڕیژی و هه‌یکه‌لبه‌ندی و دانانی ستراتیژی‌یه‌کی روون و دیاریکردنی ئامانجی دوارۆژ و دێموکراتیزه‌کردنی ره‌وتی هه‌ڵبژارده‌نه ده‌روون حیزبی‌یه‌کانەوە بگرە تا موتوربه‌کردنی به‌رنامه‌ی سیاسی حیزب له‌گه‌ڵ به‌ها به‌رزه‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تی پێشکەوتوو وه‌ک یه‌کسانی ژن و پیاو له هه‌موو بواره‌کان‌دا، بە رێکخراوکردنی هێزی پێشمەرگە که له فیرگه و ئامووزشگای نیزامی‌یه‌وه پێ بنێته نێو جه‌رگه‌ی خه‌باتی چه‌کداری‌یه‌وه و، هه‌روه‌ها بایه‌خدان به چینی هه‌ژار وکرێکار و جیگیرکردنی تێزی سوسیالیزمی دێموکراتیک له به‌رنامه‌ی حیزب‌دا و کردنه‌وه‌ی ده‌رگا بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و خوینده‌واری کورد و دوورکه‌وتنه‌وه له رادیکالیزمی سیاسی هتد وه‌ک تیۆریسیه‌ن و ستراتیژیستێکی هه‌ڵکه‌وتوو هاته مه‌یدانه‌کەوە. سه‌رباری ئه‌مانه دانانی بنه‌مایه‌کی پته‌و بۆ دیپلۆماسی که جورئه‌تێکی گه‌وره‌ی به رێبه‌رایه‌تیی حیزبه‌که‌ی به‌خشی تا له پێوه‌ندییه سیاسی‌یه‌کانیان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌ن وده‌وڵه‌ته‌کان‌دا سه‌رکه‌وتووانه ده‌ربکه‌ون. به ته‌عبیرێکی ساده‌تر قاسملوو حیزبی دێموکراتی به سه‌رمایه‌یه‌کی گه‌وره ده‌بینی که ریشه‌یه‌کی قووڵی له دڵی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان‌دا هه‌بوو، بۆیه له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و سه‌رمایه مه‌زنه حیزبی دێموکراتی له فۆرمێکی نوێ‌دا بووژانده‌وه که توانی له سبه‌ینێی دوای شۆڕشی خه‌ڵکی ئێران‌دا ببێته گه‌وره‌ترین حیزبی کوردستانی و ته‌ره‌فی راسته‌قینه‌ی ململانێکان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی کوماری ئیسلامی‌دا. حیزبی دیموکراتی پێش قاسملوو پێویستی به نۆژه‌ن‌کردنه‌وه هه‌بوو که د. قاسملوو وه‌ک مێعمارێکی لێزان حیزبی دێموکراتی نۆژه‌ن کرده‌وه.
دووەم، روانینی قاسملوو بۆ مێژووی دروستبوونی حیزبی دێموکرات، ده‌ستنیشانکردنی خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی حیزبەکەی سه‌ردەمی پێکهێنانی کۆماری کوردستان، ده‌ستبردن بۆ به‌ئازارترین زامه‌کانی جه‌سته‌ی حیزب به مه‌به‌ستی ساڕێژکردنیان و ره‌خنه‌ی ریالیستیانه و بوێرانه له که‌موکوڕی‌یه‌کانی ئه‌و حیزبه، ده‌سته‌ویه‌خه‌بوونی فیکری له‌گه‌ڵ مه‌یل وره‌وته ناسیونالسیته توندئاژووه‌کان و ده‌سته و تاقمه به‌ستراوه‌کانی حیزبی توده و هه‌وڵدان بۆ به‌هێزکردنی توانای خوڕاگری حیزب لە بەرانبەر هێژموونیخوازی ریکخراوی موجاهیدین‌دا و دەرکەوتنی سەربەرزانە له هه‌لومه‌رجی قه‌یران و له ده‌می کاره‌سات‌دا کارێکی وای کرد که ئه‌م حیزبه بتوانێ دریژه به ژیانی سیاسی خۆی بدا. بۆیه مانه‌وه‌ی حیزب له دوای بڕینی ریگه‌یەکی درێژی پر که‌ند و له‌ندی زیاتر له 70 ساڵ قه‌رزاری زیره‌کی قاسملوویه. قاسملوو حیزبه‌که‌ی خۆی فیرکردبوو که پشت به سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌ری ببه‌ستێ نه‌ک به رێبه‌ر و سکرتێر. بۆیه ئه‌مه میراتیکی گه‌لێک ده‌وله‌مه‌نده که بۆ تێکۆشه‌رانی حیزب ماوه‌ته‌وه.
سێهەم، ئه‌وه‌نده‌ی به کولتووری سیاسی حیزبی دێموکراته‌وه دیاره، فه‌ردپه‌رستی دیارده‌یه‌کی بێگانه‌یه به‌و حیزبه. ره‌سه‌نایه‌تیی میراتی قاسملوو له فه‌ردپه‌ره‌ستی به‌رییه. بۆیه نزیکبوونه‌وه‌ی عاتیفی له قاسملوو به بێ ده‌رکی په‌یام وئامۆژگاری‌یه‌کانی ناتوانێ ده‌رکێکی دروستمان له‌و رێبه‌ره بۆ به‌ده‌سته‌وه بدا. ئه‌گه‌رچی ناکرێ و ناتوانین خۆشه‌ویستی که‌سانی وه‌ک ئه‌و له ناو دڵی کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی کوردستان‌دا به که‌م بگرین، به‌ڵام به‌کاربردنی ناوی د. قاسملوو بۆ داخستنی ده‌می ره‌خنه‌گران نه‌ک خزمه‌ت به گه‌شه‌کردنی ئازادیی راده‌ربڕین ناکا، به‌ڵکوو راست لادانه له رێره‌و و رێبازی فیکری و سیاسیی ئه‌و. ئه‌رکی گه‌وره‌ی رێبوارانی ریگای قاسملوو ئه‌وه‌یه که له ریگای وردبوونه‌وه و قووڵبوونه‌وه له ئه‌ندێشه‌کانی‌دا بتوانن ئه‌و ره‌گه به‌هێزانه په‌یدا بکه‌ن که له‌گه‌ڵ پلورالیزمی سیاسی، فره‌چه‌شنی له بیرکردنه‌وه‌دا، شیوازی موناقشه‌کردنی مابه‌ینی بیروڕاکان، به ره‌سمی‌ناسینی پێگه‌ی ره‌خنه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی حیزب‌دا وهاوکات پته‌وکردنی بنه‌ماکانی دێموکراسی له ژیانی سیاسی حیزبی دێموکرات‌دا، هه‌م کولتوورێکی دێموکراتیک و سه‌رده‌میانه که ریشه‌کانی له نێو خودی حیزب‌دا ده‌بینرێن گه‌شه پێ‌بده‌ن و هه‌م تاکی کورد له‌گه‌ڵ ئاسۆکانی روانینی قاسملوو و ئه‌و رێبازه‌دا ئاشنا بکه‌ن که قاسملوو له پێناوی‌دا گیانی به‌خت کرد.