هه‌ڵسوکه‌وتی کۆماری ئیسلامی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، هه‌ڵسوکه‌وتێکی داگیرکارییه. مامه‌ڵه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ خاک و خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، مامه‌ڵه‌ی حکوومه‌تێک نییه که خاک و خه‌ڵکه‌که‌ی له خۆی بزانێ. به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ خاکه‌که‌ی وه‌ک سه‌رزه‌مینێکی داگیرکراو و، له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌شی وه‌ک خه‌ڵكی یه‌خسیر و بنده‌ست مامه‌ڵه ده‌کا. رۆژ نییه که له سه‌ر سنووره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆڵبه‌رانی کورد نه‌که‌ونه به‌ر ده‌سترێژی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی و لێیان نه‌کوژرێ؛ خه‌ڵکانێک که له پێناو دابین کردنی بژیوی ژیان، گیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسی. کۆماری ئیسلامی نه‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌م سه‌رزه‌مینه وه‌ک کۆیله هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کا و رۆژانه به بیانووی جۆراوجۆر کوشتاریان ده‌کا، به‌ڵکوو سه‌رچاوه ژێرعهرز و بنعهرزهکهشی تاڵان ده‌کا؛ ژینگه‌که‌ی له نێو ده‌با؛ له‌م ساڵانه‌ی داوییدا له وه‌رزی هاویندا به به‌رده‌وامی شاهیدی سووتانی سه‌دان و بگره هه‌زاران هێکتار له دارستانه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانین. کۆماری ئیسلامی هه‌ندێک جار ده‌ستی هه‌یه له سووتاندنی ئه‌و دارستانانه‌دا؛ تازه ئه‌گه‌ر ده‌ستیشی نه‌بێ هه‌رگیز وه‌ک حکوومه‌تێکی به‌رپرس یارمه‌تی ژینگه‌پارێزان نادا بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌کان. ئێستاکه بابه‌تی راگواستنی ئاوی چۆمی ژێی بچوک بۆ ده‌ریاچه‌ی ورمێ له‌ئارا دایه که کاره‌ساتێکی ژینگه‌یی بۆ شاره‌کانی سه‌رده‌شت و پیرانشار به دوای خۆیدا دێنێ و ئێکۆسیستمی سروشتیی ژیانی زیاتر له نیو میلیۆن که‌س له‌گه‌ڵ قه‌یران به‌ره‌وڕوو ده‌کا. ئه‌مه ته‌نیا نموونه‌یه‌که له گوێنه‌دانی حکوومه‌ت به پاراستنی ژینگه‌ی کوردستان و کرده‌وه زیانباره‌کانی.
کۆماری ئیسلامیش وه‌ک رێژیمی پاشایه‌تیی له‌نێوچوو ئیدیعا ده‌کا که هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که له چوارچێوه‌ی جوغرافیایی “ئێران”دا ده‌ژین هاووڵاتی ئێرانن! ئه‌م ئیدیعایه ئه‌گه‌ر راست بێ، ده‌بێ هه‌ڵسوکه‌وتی وهکیهک له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه بکرێ که له چوارچێوه‌ی ئه‌و یه‌که جوغرافییهدا ده‌ژین. به‌ڵام هه‌روه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا ئه‌م ئیدیعایه فڕی به راستییه‌وه نییه و کۆماری ئیسلامی نه‌ته‌نیا له کوردستان سته‌می چه‌ندقات به‌ڕێوه ده‌با به‌ڵکوو ته‌نیا دیتنی دیمه‌نی کۆڵبه‌ران و وڵاغه‌کانیان که رۆژانه ده‌که‌ونه به‌ر ده‌سترێژی گولله و له سه‌ر عه‌رز ده‌که‌ون، مرۆڤ ده‌خاته‌وه بیری سه‌رده‌می نامرۆڤانه‌ی کۆیله‌داری سه‌ده‌کانی پێشوو.
به‌و پێیه‌ی که باس کرا خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌بێ به‌تێکڕایی هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیی ئه‌خلاقی- مرۆیی و هه‌روه‌ها سیاسی بکه‌ن و له ژێر چه‌تری گرێبه‌ستێکی نه‌ته‌وه‌ییدا بۆ داماڵینی زنجیری کۆیله‌یی و رزگاریی مرۆڤایه‌تیی پێشێلکراو له نیشتمانی خۆیاندا هه‌وڵ بده‌ن. زۆر ناسرووشتییه ئه‌گه‌ر (به‌شێک له) خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ نه‌هێشنی ئه‌و دۆخه نامرۆڤانه‌یه تێنه‌کۆشن و به‌شێک له‌وان یارمه‌تی کۆیهدار و داگیرکه‌ر بده‌ن.
پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی کوردی رۆژهه‌ڵات له هه‌موو مافه‌کانیان بێبه‌شن و له‌و دۆخه کاره‌ساتباره‌دا ده‌ژین؟ زۆر جار هۆکاری بنده‌ستی خۆمان ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی لایه‌نه‌کانی دیکه وه‌ک دراوسێکان، وڵاتانی ناوچه و هاوکێشه جیهانییه‌کان. زۆر جار هۆکاری ده‌ره‌کی له دواکه‌وتنی پرسی کورددا ئه‌وه‌نده زه‌ق ده‌که‌ینه‌وه که ده‌ڵێی خۆمان هیچ خه‌تایه‌کمان له‌م نێوه‌دا نییه! ئه‌م میتۆدی لێکدانه‌وه‌ی پرسه‌کان، میتۆدێکی ناته‌واو و جێی ره‌خنه‌یه. بۆ خه‌سارناسیی ره‌وشی هه‌نووکه‌یی کوردی رۆژهه‌ڵات پێویسته ئاوڕێکی جیددی له خۆمان بده‌ینه‌وه و بزانین چ کێشه و کهمایهسییهکمان هه‌یه. دیاره لێره‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ک رههابێژی ناکه‌ین و ته‌نیا شرۆڤه‌یه‌کی رێژه‌یی ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
ئێپیزۆدی یه‌که‌م: “به‌کرێگیراو”ی رێژیم له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک له مرۆڤی به‌هه‌ڵوێست و ئازادیخواز ده‌کوژرێ. ده‌سته‌یه‌ک مرۆڤ که ئامانجیان پچڕانی زنجیری کۆیله‌تییه له ملی ئه‌و بهکرێگیراوهشدا. ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵک له رێوره‌سمی ناشتنیدا به‌شداری ده‌که‌ن! هه‌ر ده‌ڵێی که جێی دوو لایه‌نی کێشه‌که گۆڕاوه و ئه‌و خه‌ڵکه ده‌یانه‌وێ مرۆڤێکی به‌هه‌ڵوێست و فیداکار بنێژن!
ئێپیزۆدی دووه‌م: دوو پێشمه‌رگه له ئه‌نجامی تێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی نیشتمانیان له تیمه‌که‌یان هه‌ڵده‌بڕێن و چه‌ند رۆژ له ده‌ورووبه‌ری ئاواییه‌کانی نزیک له شوێنی تێکهه‌ڵچوونه‌که ده‌مێنه‌وه که دواتر له ئه‌نجامی راپۆرتدان و هاوکاریی به‌کرێگیراوانی خۆجێییدا شه‌هید ده‌کرێن. دوو پێشمه‌گه‌یه‌ک که ئامانجیان ئیرادهبهخشین به میلله‌ته‌که‌یان و نه‌جاتی مرۆڤایه‌تیی پڵیشاوه له نیشتمانه‌که‌یان دایه؛ ئامانجێکی ئه‌خلاقی، مرۆیی و پاشان نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی.
ئاکامگیری
هه‌روه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له زیندانێک ده‌چێ که زیندانڤانهکهی کۆماری ئیسلامییه که به هاوکاری و پشتگیریی ژماره‌یه‌ک له زیندانییه‌کان، خه‌ڵکه‌که‌ی له یه‌خسیریدا هێشتۆته‌وه.
راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه کهحیکایهتی به‌شێک له خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و به‌سه‌رهاته ده‌چێ که بوو به هۆی ئافراندنی ده‌سته‌واژه‌ی “سندروم ستۆکۆڵم”. به‌شێک که هه‌رچه‌ند له که‌مایه‌تی دایه به‌ڵام ژماره‌یان جێی سه‌رنجه. به‌شێک له خه‌ڵک که تووشی چه‌شنێک نه‌خۆشی ده‌روونی بووه، مێشکی شۆراوه‌ته‌وه، له جیاتی ئه‌وه‌یکه یارمه‌تیده‌ری رزگاریدهرانی خاک و خه‌ڵکه‌که‌ی بێ، ده‌که‌وێته خزمه‌ت زیندانڤان و ئه‌وانه‌ی که میلله‌ته‌که‌یان به بارمته گرتووه. ئه‌و به‌شه له خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به راده‌یه‌ک له رووی مرۆیی و ئه‌خلاقییه‌وه داڕووخاون که هه‌ستێکی نه‌رێنییان به نیسبه‌ت ئه‌وانه هه‌یه که ده‌یانه‌وێ نه‌جاتیان بده‌ن. به پێچه‌وانه و به شێوه‌یه‌کی ناسرووشتی هه‌ستی ئه‌رێنییان به نیسبه‌ت زیندانڤان(داگیرکه‌ر) هه‌یه و له هۆکار و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی داگیرکه‌ر پشتیوانی ده‌که‌ن. ئه‌مه‌یه هۆکارێکی له بنده‌ستیدا مانه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان!