رەزا شا و رووحانییه‌ت
دوای کوودێتای 1299(1920)ی ره‌زاخان– سه‌ید زیا و دژایه‌تیی رووحانییه‌ت له‌گه‌ڵ کۆماری بوونی ئێران له خولی پێنجەمی مه‌جلیسی شووڕای میللی‌دا، ره‌زاخانی میرپێنج (سەردار سپە) له ساڵی 1304(1925) بوو به ره‌زاشا و سیلسیلەیەکی نوێی بە ناوی په‌هله‌وی دروست کرد.
ره‌زاشا به لاسایی کردنه‌وه‌ی مسته‌فا که‌ماڵ پاشا(ئاتاتورک) – سه‌رکۆماری تورکیه‌ی نوێ- بە پێکهێنانی “ده‌وڵه‌ت- میلله‌ت”، و به بیانووی مۆدێڕنیزاسیۆنی ئێران، هه‌م بە کوشتاری به‌رده‌وام و بەشێوەی جۆراوجۆر هەوڵی تواندەنەوە (ئاسمیلە) ی نه‌ته‌وه نا‌فارسه‌کانی دا، لەگەڵ بیری عەداڵەت خوازانە(اشتراکی) و (کثیرالملە)خوازان، رێگای سەرکوتی هەڵبژارد و هه‌م دژایه‌تیی توندی له‌گه‌ڵ رووحانییه‌ت ئه‌نجام دا. به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌شه له رووحانییەکانی – نوێنەر لە مه‌جلیس- که یارمه‌تی ناوبراویان دا، هه‌تا ببێ به شا.
یه‌کێک له‌و که‌سانه ئا. سه‌ید حه‌سه‌نی موده‌ڕڕیس بوو. ناوبراو یه‌کێک له موخالیفانی توندی ئیمزای بڕیارنامه‌ی وسووقولده‌وله له‌گه‌ڵ بریتانیا بوو. کرده‌وەی موده‌ڕڕیس و هاوبیرانی بوو به هۆی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی وسووق و په‌سند نه‌کرانی بڕیارنامه‌ی 1919 له مێژووی ئێران‌دا.
مودەڕ‌ڕیس له خولی دوویەمی مه‌جلیسی شووڕای میللی‌دا، یه‌کێک له 5 فه‌قیهی چاوه‌دێری یاسای بنه‌ڕه‌تی بوو. ئه‌و دژایه‌تیی توندی له‌گه‌ڵ مافی ده‌نگ‌دان به ژنان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌وان بۆ نوێنه‌رایه‌تیی مه‌جلیس بوو. ئه‌و کوتبووی: هه‌رچه‌ند له زۆر وڵاتی دنیا‌دا مافی ژنان له‌م باره‌وه ره‌چاو کراوه؛ به‌ڵام من قه‌ت له‌شم به شێوه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌له‌رزیوه که ناوی ژنان دێ. بەتایبەتی کە مافی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژێرانیان پێ بدرێ. چونکه خودا ئه‌و لێهاتووییه‌ی به‌وان نه‌داوه. دیاره فه‌قیر و هه‌ژاره‌کانیش هه‌ر له‌و را‌ده‌یه دان. جگه له‌وه ژنان له مه‌زهه‌بی ئیسلام‌دا، له‌ژێر چاوه‌دێریی پیاوان دان. “الرجال قوامون علی النسا”.
– کتاب شیعه و نظام سیاسی مشروطه، داوود فیرحی-
سه‌ید زیا ته‌باته‌بایی دوای پتر له 3 مانگ له سه‌رکار لابرا. ئا. موده‌ڕڕیس که ماوه‌یه‌ک گیرابوو و دواتر بۆ قه‌زوێن دوورخرابۆوه، ئازاد کرا. بۆ نوێنه‌رایه‌تیی مه‌جلیسی خولی چواره‌م هەڵبژێردرا و بوو بە جێگری سه‌رۆکی مه‌جلیس.
خولی پێنجه‌می مه‌جلیس له ساڵی 1302 کرایه‌وه. ره‌وتی گرینگی گۆڕینی سیلسیله‌ی قاجار بۆ په‌هله‌وی ده‌ستی پێ‌کرد. موده‌ڕڕیس له مه‌جلیس رێبه‌ری قۆڵی که‌مایه‌تیی ده‌کرد. له‌و مه‌جلیسه دا، ره‌زاخان هاته ژێڕ پرسیار(ئیستیزاح کرا). به‌ڵام وه‌ک سه‌ردار سپه هه‌ر مایه‌وه. – سەردار سپە، ناز ناوی ره‌زاخان له کاتی فه‌رمانده‌ری هێزه نیزامی‌یه‌کان دا، بوو-.
له 7 ی گه‌لاوێژی 1304(1925)دا، موده‌ڕڕیس و 6 که‌سی دیکه، دژی سه‌رۆک وه‌زیر بوونی سه‌ردار سپه بوون. ئه‌وان ئه‌و پۆسته‌یان بۆ نابراو به پێچه‌وانه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی مه‌شڕووته ده‌زانی. کۆبوونه‌وه‌ی مه‌جلیس بوو به شوێنی کێشه‌ی لایه‌نگرانی سه‌ردار سپه و موده‌ڕڕیس. زۆربه‌ی لایه‌نگرانی موده‌ڕڕیس خه‌ڵکی مه‌دنی و زۆربه‌ی لایه‌نگرانی سه‌دار سپه، نیزامی‌یه‌کان بوون. لایه‌نگرانی هه‌ردوو لا، دروشمی مان و نه‌مانیان به دژی یه‌کتر ده‌دا. به‌ڵام ره‌زاخان توانی به‌ستێنی به‌مێژوو سپاردنی قاجاره‌کان- کە نزیک پێنج ساڵ بوو و بە کوودێتا دەستی پێ‌کردبوو- ئەنجام بدا. ئەو له 9 ی گه‌ڵاڕێزان(خەزەڵوەر)ی 1304دا، بوو بە شای ئێران و سیلسیله‌ی په‌هله‌وی دامه‌زراند.
له ساڵی 1305(1926)دا، به پیلانی ره‌زاشا و بە هۆی بەکرێگیراوەکانی، موده‌ڕڕیس تێرۆر کرا. به‌ڵام زیندوو مایەوە. ره‌زاشا به ده‌ستێوه‌ردانی ئاشکرا له هه‌ڵبژاردنی خولی حه‌وته‌می مه‌جلیس و به حیسێب نەهێنانی ده‌نگه‌کانی مودەڕ‌ڕیس، ئیزنی پێ‌نه‌دا، ببێتە نوێنەر. دواتر له 16ی ره‌زبه‌ری 1307(1928)، موده‌ڕڕیس‌یان گرت. سه‌ره‌تا بۆ دامغان و پاشان بۆ خەواف دوورخرایه‌وه. ناوبراو 7 ساڵ له‌و شوێنه و له‌ژێر چاوه‌دێری کاربه‌دەستانی خۆجێی‌دا بوو. له 22 ی ره‌زبه‌ری 1316(1937)، بۆ کاشمه‌ر گوێزرایه‌وه. له شه‌وی 10ی سه‌رماوه‌زی ئه‌و ساڵه‌دا، کوشتیان و دوور له کاشمه‌ر شاردیانه‌وه. دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ره‌زاشا، موده‌ڕڕیس به هۆی خه‌ڵکی ناوچه‌که هێنرایه‌وه کاشمه‌ر و لەوێ نێژرا.- ئێستا کاشمەر بۆتە ناوەندی شارستان و لە دابەشینی جوغرافیایی‌دا، وەبەر خوراسانی رەزەوی کەوتووه و دووسەد کیلۆمیتر لە مەشەد دوورە.-
له دوای دامه‌زرانی کۆماری ئیسلامی ئێران له 12ی خاکه‌لێوه‌ی 1358(1979) دا؛ موده‌ڕڕیس- وه‌ک هێمای خۆڕاگری له‌به‌رانبه‌ر سه‌ره‌ڕۆیی رەزاشا‌دا-، له کتێبه ده‌رسی‌یه‌کان ناسێندرا. وێنه‌که‌ی به دوو ڕسته‌ی” سیاسه‌تی ئێمه عه‌ینی دیانه‌تی ئێمه‌یه و دیانه‌تی ئێمه عه‌ینی سیاسه‌تی ئێمه‌یه” له‌سه‌ر پووڵی کاغه‌زی 10 تمه‌نی چاپ کرا. – ناوبراو یه‌کێک له مه‌رجه‌عه‌کان ( ئایەتووڵڵای هەرە بەرز)ی، دیاری بیری مه‌شرووعه‌خوازی- دوای شێخ فەزلوڵلای نووری- بوو؛ کە لەگەڵ دەسەڵات لە ململانێ دابوو.
له نووسراوه‌یه‌ک‌دا، هه‌ڵسوکه‌وتی ره‌زاشا، سه‌باره‌ت به رووحانییه‌ت به‌و شێوه باسی کراوه: ئه‌و له ماوه‌ی 20 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی‌دا، کردەوەکانی له‌گه‌ڵ رووحانییه‌تی شیعه به‌و جۆره‌بوو. له ساڵی 1299 هه‌تا 1304، کرده‌وه گه‌لێکی له‌خۆی نیشان دا، که رووحانییهکان پشتیوانی باشیان لێ‌کرد. به‌ڵام له ساڵی 1305 هه‌تا 1312، دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ رووحانییه‌تی ئه‌نجام دا و له 1313 هه‌تا 1320، دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌ب ده‌ست پێ‌کرد.
سایت آفتاب، برخورد رضا شا با علما–
ئیوانۆف- مێژوو نووسی رووس و ئێران ناس- یش لەم بارەیەوە ده‌نووسێ: له ساڵی 1304- 1303 لە ئێران‌دا، راده‌ی مه‌دره‌سه‌ی رووحانییهکان 282 دانه و ته‌له‌به‌کانی 5984 که‌س بوون. به‌ڵام له ساڵه‌کانی 1319 و 1320 دا، مه‌درسه‌کان 206 دانه و فه‌قییه‌کان 784 که‌سیان لێ‌مایه‌وه.
هه‌روه‌ها له کتێبی “رێکخراوی رووحانییه‌تی شیعه له ده‌ورانی ره‌زاشای په‌هله‌وی”دا، نووسراوە: ئاڵوگۆڕ و نوێبونه‌وی لاسایی که‌ره‌وانه له ده‌ورانی ره‌زاشا‌دا، به‌ره‌و سێکۆلاریزم ده‌چوو.
له‌ئاکامی ئالوگۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی‌یه‌کانی ره‌زاشا له ساڵه‌کانی 1299 هه‌تا 1320دا، ئاڵوگۆڕه‌کان هه‌ریەکەی به شێوه‌یه‌ک ده‌بوونه هۆی لاوازبوونی هێز و کارتێکه‌ریی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی رێکخراوی رووحانییه‌تی شیعه.
– سایت آفتاب، چالشهای روحانیت و رضا شا-
رێکخراوه ئیسلامی‌یه‌کان دوای شه‌ڕی دوویه‌می جیهانی
دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی یه‌که‌م(ره‌زاشا)، کۆمه‌ڵگە به‌ره‌و جم‌و‌جۆڵی چه‌ند لایه‌نه چوو. له ماوه‌ی 12 ساڵ‌دا، یانی 1332 – 1320(1953-1941) تێکۆشه‌رانی سیاسی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌گوێری تێگه‌یشتوویی، توانایی و هه‌لومه‌رج، رێکخراو و دامه‌زراوه‌ی جۆراوجۆری خۆیان پێکهێنا. له‌و گۆڕه‌پان‌دا سێ لایه‌ن چالاک بوون. چه‌پ، نه‌ته‌وه‌یی (میللی گەرایی) و ئیسلامی‌یه‌کان. باسی ئێمه لەم نووسراوە و لێکۆڵینەوەیەدا، له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک حیزب و رێکخراوی ئیسلامی‌یه که له رووداوه‌کان‌دا، ده‌وری تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه له بەستێنی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئیسلامی سیاسی له ئێران دا.
پێویستە ئەوەش زیاد کرێ کە وەلی فەقیهی یەکەم – ئا. خومەینی-، ئەو نیزامە نوێیەی بە نوێنگەی “ئیسلامی ئینقلابی” ناودێر کردوە، لە بەرانبەر “ئیسلامی ئەمریکایی”دا. وەلی فەقیهی دوویەمیش ئاغای عەلیی خامنەیی- ئایەتوڵڵای سیاسی- دوای تێپەڕبوونی نزیک چوار دەیە لە مەوجوودییەتی کۆماری ئیسلامی لە ئێران‌دا، پێداگری شێلگیری “ئیسلامی ئینقلابی”یە؟!