د
چەمکی ئابووری لە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، چەمکێکە کە بە دەسەڵات و هێزی نیزامی‌یەوە بەستراوەتەوە، بۆیە کاتێک کە باس لە ئابووری و سەروەری ئابووری دەکرێ لە ئێران‌دا تەواو ماناکەی دەگۆرێ.
حکوومەتی حەسەن روحانی لە ٣ ساڵی رابردوود‌دا، ٢ بەرنامەی ئابووری لە راستای چوونە دەری ئیران لە راوه‌ستاویی ئابووری جێ‌بەجێ کردوە، بەو شێوەیە کە بەرپرسانی ئێران گوتوویانە کە ئەوساڵ نزیک بە ١٧ هەزار میلیارد تمەن بۆ نۆژەنکردنەوەی کارگە و کارخانە داخراو و نیوە‌داخراوەکان ئامادە کراوە.
ئەو بەرنامانەی کە حکوومەتی ئێران دوای گەمارۆ ئابووری‌یەکان جێ‌بەجێ کردوون هیچیان نەیانتوانیوە کە راوه‌ستاویی ئابووریی ئێران لابەرن و بازاری ئێران بەردەوام بەرەو لەنێوچوونە.
داخرانی کارخانە و کارگەکان لە ساڵی رابردوو‌دا بەردەوام بوو، بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی سەنعەت و مه‌عدەن. نزیک بە ٧ هەزار کارخانەی بچوک و گەورە داخراون. داخرانی کارخانە وپرۆژە ئابووری‌یەکان لە ئێران‌دا وایکردووە کە رێژەی بێ‌کاری لە ئێران‌دا زیاد بکا. بە پێی ئامارەکان نێونجی بێ‌کاری لە ئێران‌دا لەساڵی ١٣٩٤‌دا له 11.5 لە سەده‌وه بۆ 25 له‌سه‌د زیادی کردووه.
محەممەد باقری نۆبه‌خت، وتەبێژی حکوومەت لە چاوپێکەوتنێکی‌دا لەگەڵ ئاژانسی “تەسنیم” گوتی کە لە ساڵی ١٣٩٤‌دا ١٠ لە سەدی کارخانەکانی ئێران راوەستاون. لە درێژە‌دا گوتی کە لە ٦٧ هەزار ناوەندی ئابووریی گەورە و بچوک ، ٧ هەزاریان راوەستاون. هەڵبەتە دوای ئەو لێداونەی نۆبه‌خت ، وەزیری سەنعەت و مه‌عدەن گوتی کە تەنها ١٤ هەزار ناوەندی بچوکی ئابووری راوەستاون کە کاریگه‌ر‌ییان لە سەر بازار نابێ. هەرچەندە بەرپرسانی حکوومەت دەلێن کە له ساڵی رابردوو‌دا وەزعییەتی ئابووریی ئێران باش بووە بەڵام ئامارە رەسمی‌یەکانی بانکی ناوەندیی ئێران باس لەوە دەکەن کە کەساسی لە ئابووریی ئیران‌دا بەشێوەیەک بووە کە گەشەی ئابووری لە ئیران‌دا ٧/% بووە، کە به بەراورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان، ئێران لە پلەی ١٠٥‌دا جێ دەگرێ.
لە ئەنجامی داخران و سەرنەکەوتنی کارخانە و پرۆژە ئابووری‌یەکان لە ئێران‌دا رێژەی بێ‌کاری رۆژ لەگەڵ رۆژ دەچێتە سەرێ، بە پێی دوایین ئامارە رەسمی‌یەکان، نێونجی بێ‌کاری لە ئیران‌دا ٢٠% ، بەلام بەپێی ئامارە نارەسمی‌یەکان نێونجی بێ‌کاری لە ئێران‌دا زیاتر لە ٢٥%ه کە دەکاتە یەک لەسەر چواری خەڵکی ئێران. واتە لە هەر بنەماڵەیکی ٤ کەسی یەکیان بێکارە، ئەوە لە حالێک‌دایە کە کۆماری ئێسلامی لە بەرنامەکانی گەشەی خۆیدا لەماوەی 37 ساڵی رابردوو‌دا هەوڵی داوە کە رێژەی هه‌ژاری و بێ‌کاری لە ئێران‌دا بشارێتەوە.
ئەو ئامارانەی سه‌ره‌وه باس له نێونجی بێ‌کاری و رێژه‌ی داخرانی کارگه‌کان له ئێران‌دا ده‌که‌ن؛ بەڵام ئەگەر ئاورێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان بدەینەوە دەبینین رۆژهەڵاتی کوردستان لە خراپترین دۆخی ئابووری دایە، کۆماری ئیسلامی ئێران بە بیانووی جۆراوجۆر و به‌ئەمنییەتی کردنی کوردستان، کەمتر هەوڵی داوە کە پرۆژەی ئابووریی گەورە لەوێ بینات بنێ. لە سەرانسەری رۆژهەلاتی کوردستان‌دا ناتوانرێ کارگەیەک یان کارخانەیەک بدۆزیه‌وه کە ژمارەی کرێکارەکانی له ٢٠٠ کەس زیاتر بێ، ئەو بەشەش کە بە کارخانەی بچوک ناسراون کاریگه‌ی‌یه‌کی ئه‌وتۆیان لەسەر بازاری کار و ئابووریی رۆژهەڵاتی کوردستان نییه. لە دوایین ئاماری ئەمساڵ کە رێکخراوی پیشەسازی و کانگاکان بلاوی کردۆته‌وه، لە پارێزگای کرماشان لە ٤ مانگی ئەمساڵ‌دا ٢٠٦ ناوەندی بچوکی پیشەسازی داخراون کە بۆتە هۆی ئەوەی کە ٣ هەزار بێکار بە ژمارەی بێکارەکانی پارێزگای کرماشان زیاد بکا.
بەپێی ئامارە رەسمی‌یەکانی حکوومەت نیوەی ناوەندە پیشەسازی‌یه‌کانی ئێران داخراون، نیوەکەی تریش بە توانایی کەمتر لە ٧٠ لەسه‌د درێژه به کاری خۆیان ده‌ده‌ن. هەرەوەها کەمتر لە ١٠ لەسەدی ئەو پرۆژانەی کە بەرنامەیان بۆ دانراوە، تەواو بن، لەمساڵ‌دا تەواو ده‌بن، کە ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌میی سه‌رچاوه‌ی ماڵی و بایه‌خ نه‌دانی حکوومەت بەو پرۆژە و ناوەندانە، کە بەشی زۆری ئەو گوێ‌نەدانەی حکوومەت وەبەر ناوچەکانی وەک کوردستان و بلووچستان دەکەوێ.
ىەڵام ئایا کێشەی داخرانی ناوەندە سەنعەتی و کارخانەکان چیە؟ لە ساڵێک‌دا کە ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ساڵی ئابووریی خۆڕاگری(اقتصاد مقاومتی) ناودێری کردووە، خەریکە بەشێکی زۆر لە ناوەندە ئابووری‌یەکانی ئێران دادەخرێن. ئەگەر لە هۆکاری سەرەکیی داخرانی ناوەندە سەنعەتی و تەواو نەکردنی پرۆژەکان بکۆڵینەوە دەبینین که به‌شێکی بۆ بەرێوەبەرەکان دەگەرێتەوە کە لە سەر بەرنامەیەکی دیاری‌کراو و لە پێشدا رێکخراو، کارخانەکانیان بەرەو داخران دەبه‌ن. هێزی کرێکاری و ئۆپۆزیسیۆن بەو ئەندازەیە نییه کە پێش به داخرانی کارخانە و ناوەندە پیشەسازی‌یەکان بگرێ. لە لایه‌کی دیکه له سه‌ره‌وه بوونی “نرخی سودی بانکی” و ئه‌وه‌ی‌که کاری به‌رهه‌مهێنان له ئێران‌دا قازانجی له‌چاو کاره غه‌یره به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان‌دا که‌متره، هۆکارێکی سه‌ره‌کیی داخرانی یه‌که به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانه.
له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی‌یه‌وه هه‌ندێک خوێندنه‌وه‌ی سه‌قه‌ت بۆ ئابووری هاتنه‌ئارا. لە لایەکی دیکه به هۆکاری جۆراوجۆر ئێران تا هه‌نووکه‌ش ئه‌منییه‌تی پێویستی بۆ سه‌رمایه‌گوزاری(ی تایبه‌تی) نییه. هەرەوەها کۆماری ئیسلامی ئێران بەوە نەوەستا بەڵکوو زۆر جار له پێشکه‌ش کردنی ئاماری راست و دروست له مه‌ڕ رێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری و رێژه‌ی بێ‌کاری خۆی بواردووه. حکوومەت بە پێش‌گرتن لە هێنانی تەکنۆلۆژیی نوێ و سەرمایەگوزاریی ده‌ره‌کی، هەوڵی دا کە دەسەڵاتی خۆی لە ئێران‌دا بچەسپێنێ ئەمه‌ش له سێبه‌ری فرۆشتنی نه‌وتی خاو‌دا و، داهاتێک که له‌م رێگه‌وه به ده‌ستی دێنێ. ئابووریی ئێران له قۆناغ‌گه‌لێک‌دا که نرخی نه‌وت له سه‌رێ بووه، تووشی نه‌خۆشیی “هوله‌ندیی ئابووری” بووه و به‌م چه‌شنه هه‌م پشتی به‌رهه‌مهێنانی نێوخۆیی چه‌ماوه‌ته‌وه و هه‌م بازاری ئێران بۆته شوێنی ساغ کردنه‌وه‌ی کاڵای ده‌ره‌کی.
لە کۆتایی‌دا ئەگەر چاو لە راپۆرتی ناوەندی لۆگاتۆم بکرێ دەبینن کە وەزعییه‌تی ئابووریی ئێران چەندە خراپ و بێ‌توانایە. هەرچەندە دەسەڵاتدارانی ئێران دەیانگوت دوای لاچوونی گەمارۆکان وەزعییەت باشتر دەبێ بەڵام تا ئێستا ناوه‌نده ماڵی و بانکه گه‌وره‌کانی دنیا له‌به‌ر نه‌بوونی متمانه‌ی پێویست، له دروست کردن(ه‌وه‌ی) پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بانکه‌کانی ئێران خۆده‌بوێرن.
به پێی راپۆرتی ناوەندی لۆگاتۆم ئێران لە بواری ئابووری‌دا ساڵی ٢٠١٥، پلەی ١٠٥ی لەنێو ١٤٢ وڵاتی جیهان‌دا بووە، ئەوە لە حالێک‌دایە کە لە ساڵەکانی ٢٠١٣ و ٢٠١٢دا پلەی ٩١ و ٧٠ی هەبووە، بە وردبوونەوەیەک لەو داتایانە دەردەکەوێ کە کۆماری ئیسلامی ئێران ساڵ بە ساڵ لە بواری ئابووری‌دا بێ‌تواناتر بووە و لە کاتێک‌دا ئیران لە ساڵی ٢٠١٢دا پلەی ٧٠ی هەبووە، لە ساڵی ٢٠١٥دا، ٣٥ پلە دابەزیوە و بۆتە ١٠٥، کە ئەمە بۆ وڵاتێک کە تێی‌دا رێژەی بێ‌کاری ٢٥% ە و حەشیمەتەکەی لە ٨٠ میلیۆن کەس نزیک دەبێتەوە گیروگرفتێکی گەورەیە و، کارەساتێکی ئابووری چاوەڕێی دەکا.