پێم خۆشه له سه‌ر شاباڵی “هوما” دانیشم و له ژێر هه‌وران‌ڕا بڕوانمه پێده‌شت و شاخ و دۆڵ و ده‌ره‌کانی کوردستان. خۆزگه‌مه بتوانم له هه‌ورازان وه‌سه‌ر که‌وم و لوتکه‌ی هه‌ره به‌رزاییه‌کانی نیشتمان بکه‌مه جێ‌هه‌وار. ئاواتمه ده‌گه‌ڵ جووڵه‌ی هه‌ڵۆ خۆ رێکخه‌م و له رژد و هه‌ڵه‌مووتان له‌نگه‌ر بگرم. تامه‌زرۆی به‌هره‌مه‌ند بوون له هێزی فڕینم، چونکه بۆ گه‌یشتن به ئاواتی حاڵی بوون له وره‌ی پێشمه‌رگه به‌کارم دێ. هیوام ئه‌وه‌یه بتوانم خۆ به دنیای بێ سنووری ئازایه‌تیی پێشمه‌رگه‌دا بکه‌م و له نیزیکه‌وه ئاگاداری ئه‌سڕاڕی ئه‌و دنیا سیحراوییه بم. زۆرم پێ خۆشه هێزێکی خۆڕسک یاریده‌ی دابام خانه‌کانی مێشکی پێشمه‌رگه بخوێنمه‌وه و بزانم ئه‌و هه‌موو ئازایه‌تی و غیره‌ت و ئیمان و دڵفره‌وانی‌یه چۆن یه‌کیان گرتووه؟
داخی گرانم، ئه‌وانه ته‌نیا ئاواتن و منی کڵۆڵ به‌خه‌ونیش له‌و مه‌جاله به‌هره وه‌رناگرم که بتوانم به ئاواتی دڵ بگه‌م. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌زانم که بۆ ئاگادار بوون له دنیای پڕ له ره‌مز‌و‌رازی پێشمه‌رگه و شاره‌زا بوون له راده‌ی گیانبازی و فیداکاری‌یه‌کانی، رێگای دیکه‌ش هه‌ن. بۆ که‌سێک که خولیای تێگه‌یشتن له‌م دنیا ئه‌فسووناویه بێ، دۆزینه‌وه‌ی رێگاکانی پێ‌گه‌یشتنی کارێکی دژوار نیه. پێشمه‌رگه که خۆی خوڵقێنه‌ری ئه‌و دنیا پڕ له کاره‌ساته‌یه و داستاننووسی راستینی ئه‌و به‌ستێنه‌یه، باشترین و جێ‌متمانه‌ترین سه‌رچاوه‌ی زانیاری و سه‌ره‌کیترین ئامرازی کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رگا قفڵ‌کراوه‌یه. هه‌ر بۆیه به شانازییه‌وه په‌نای بۆ ده‌به‌م و بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌رگای پۆڵایینی ئه‌و دنیا پڕ له ره‌مز و رازه داوای یارمه‌تی لێ ده‌که‌م.
***
له گه‌شتی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی پێشسوارانی مه‌یدانی نه‌به‌زین و سوارچاکانی ئه‌زموونی خوێنین¬دا رێم ده‌که‌وێته مه‌ڵبه‌ندی ئه‌هوورامه‌زدا و له قه‌راغ مه‌رقه‌دی مه‌له‌که تاووس وچانێک ده‌ده‌م. وه‌بیرم دێته‌وه ئه‌وه مه‌وته‌نی به ساغی‌ماوی کوردانه و گێژه‌ڵووکه‌ی زه‌مان نه‌یتوانیوه تێکیه‌وه پێچێ. هه‌ر بۆیه سه‌ری رێزم له حاند گه‌وره‌یی و دڵسۆزیی‌دا نه‌وی ده‌که‌م و به وجوودی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده و دڵسۆزیی خه‌ڵکه قه‌ت‌نه‌حه‌ساوه‌که‌ی، وره‌م زیاتر ده‌بێ. هه‌ر له‌وێڕا سه‌ر هه‌ڵ ده‌بڕم و چاوێکی به‌په‌له به که‌ناره‌کانی به‌مۆ و ده‌شتی پان و به‌رینی سه‌لاس و ناوچه سه‌خت و هه‌ڵه‌مووته‌کانی قه‌ڵخانی‌دا ده‌گێڕم و ئه‌وجار به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی زانیاری‌یه‌کان ته‌کانێک ده‌ده‌مه خۆ و درێژه به رێگا ده‌ده‌م. که روو له به‌رزایی به‌مۆ ده‌که‌م هێزی له‌شم زیاتر و وره‌ی سه‌رکه‌وتنم چه‌ند هێنده ده‌بێ. ده‌دڵم چه‌قیوه ده‌توانم کلیلی کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی زانیاری‌یه‌کانم له‌سه‌ر دوندی ئه‌و به‌رزاییه بدۆزمه‌وه و ئیتر لێی پاڵ ده‌مه‌وه. هه‌ر بۆیه هه‌نگاوم خۆشتر و رێگای بڕینم هاسانتر ده‌بێ. که خۆ ده‌گه‌ینمه سه‌ر دوند، مخابن به‌سه‌ر “هه‌واری خاڵی”دا ده‌که‌وم و ئه‌وه‌ی لێی ده‌گه‌ڕێم نایدۆزمه‌وه. له‌و لووتکه به‌رزه‌ڕا که سه‌رده‌مایه‌ک جێ‌هه‌واری هه‌ڵۆ تیژباڵه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بوو، هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵ هه‌ڵ‌ده‌کێشم و پڕ به‌ده‌م هه‌وای ساف و بێ گه‌ردی ئه‌و ئاو و خاکه پاکه هه‌ڵ‌ده‌مژم. ئینجا ده‌چم ده‌بیرێکی قووڵه‌وه و بۆ دۆزینه‌وه‌ی لێ‌ون‌بووم سواری باڵی خه‌یاڵ ده‌بم. سه‌رئه‌نجام به ئاوات گه‌یشتم و سوارچاکه به‌ناو بانگه‌که‌ی هه‌ڵوه‌دای کوردایه‌تیم له ئیسکاندیناوی، به مه‌ودای هه‌زاران کیلۆمیتر دوورتر له مه‌یدانی ئه‌سڵیی خه‌بات دۆزیه‌وه.
تێکۆشه‌ر ئیقباڵ سه‌فه‌ری خه‌ڵکی “زه‌رده”ی ناوچه‌ی داڵاهۆ(که‌ره‌ندی رۆژئاوا)یه و سه‌ر به ئێلی “قه‌ڵخانی”یه. ئه‌و له په‌یره‌وانی ئه‌هلی “حه‌ق”ه که به “یارسان ” ناسراون. یارسانه‌کان خاوه‌نی ده‌وڵه‌مه‌ندترین کلتووری ره‌سه‌نی کوردین و له درێژه‌ی زه‌مان‌دا خۆیان له به‌رانبه‌ر هێرشی دوژمنانی کورد پاراستوه. ئه‌وانه به راست‌وێژی، دڵ‌پاکی، خۆبه‌خشی، به‌ویژدانی و کاری هه‌ره‌وه‌زی ناوبانگیان هه‌یه. یارسانه‌کان مێژووی کوردن و کورد به بێ ئه‌وان مێژووی ناته‌واوه. سه‌یر که‌ن کاک ئیقباڵ خۆی له باره‌ی گوندی زه‌رده چیمان پێ‌ده‌ڵێ: “گوندی زه‌رده له باری سیاسی‌یه‌وه جێگای تایبه‌تی خۆی هه‌یه. به هۆی ئه‌وه که ناوه‌ندی خه‌باتی دژی داگیرکه‌ری عه‌ڕه‌ب بووه و به ده‌یان که‌س له رێبه‌رانی ئایینی یارسان له‌م ده‌ڤه‌ره ژیاون و مه‌رقه‌ده‌کانیشیان هه‌ر لێره‌یه، له باری خۆڕاگری و رۆشنبیرییه‌وه جیاوازه له ناوچه‌کانی دیکه. هه‌ر بۆیه‌شه بۆ خۆیان(خه‌ڵکی گونده‌که) ساڵی 1337 قوتابخانه‌ی کوردی داده‌مه‌زرێنن که ساڵی 1340به زۆر ده‌کرێته فارسی”.
ده‌وران، ده‌ورانی به‌شداری له خه‌باتی راسته‌وخۆی رۆڵه‌کانی کورد بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئاواته ون‌بووه‌کانیان بوو. سه‌دان و هه‌زاران لاوی تازه پێ‌گه‌یشتوو به کچ و کوڕه‌وه له سه‌رانسه‌ری کوردستان قۆڵی هیممه‌تیان هه‌ڵماڵی و له ریزی یه‌کگرتوو‌دا بانگی ئازادییان به‌رز کرده‌وه. له مه‌ڵبه‌ندی کوردپه‌روه‌ری داڵاهۆش که کورد‌بوون و کوردانه‌ژیان، تێکه‌ڵاوی خوێنیانه، لاوان وه‌خۆ‌که‌وتن و به مه‌به‌ستی زیندوو راگرتنی ژیانی کوردانه‌یان روویان له‌و مه‌یدانه کرد. تێکۆشه‌ر ئیقباڵ سه‌فه‌ری که له‌و سه‌رده‌مه‌دا زیاتر بیری چه‌پ بوون و به‌شداری له خه‌باتی چینایه‌تی خانه‌کانی مێشکی ته‌نیبوو، زۆر زوو هه‌ستی به باری قورسی سه‌رشانی کرد و تێکه‌ڵ به ده‌ریای خڕۆشاوی شۆڕشگێڕانی کورد بوو. ئه‌و زوو بڕیاری دا و به‌په‌له ریزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵبژارد. “ساڵی 1360 بوومه ئه‌ندامی حیزب. شه‌هیدان ئه‌مین محه‌ممه‌دی و جه‌هانگیر ناسری گه‌یشتبوونه شاخی به‌مۆ له ده‌سته‌ی شه‌هید جه‌هانگیر. به‌هاری 1361 له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سی دیکه که یه‌کیان به ناوی(م.ع)، ناوی خوازراوی(هه‌ژار) و ئێستا له وڵاتی نۆڕوێژ داده‌نیشێ گه‌یشتمه به‌مۆ…”.
ئه‌وجار ئیدی ئه‌وه مه‌یدانی خه‌بات و سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌یه که لاپه‌ڕه‌کانی ژیانی ئیقباڵ ده‌ڕازێنێته‌وه، یان باشتره بڵێم ئه‌وه ئیقباڵ سه‌فه‌ری‌یه که مێژووی خه‌بات و به‌رخۆدان تۆمار ده‌کا. ناوبراو له پێشمه‌رگایه‌تی‌ڕا ده‌ستی پێ کرد، له په‌ل دامه‌زرا و بڕیاری خۆ رێکخستن ده‌گه‌ڵ ژیانی شۆڕشگێڕانه‌ی دا. به هۆی ئه‌زموونی پێشتری له بواری نیزامی و ناسینی “فن”ی شه‌ڕ و که‌ڵک وه‌رگرتن له چه‌ک، زۆر زوو که‌وته به‌ر سه‌رنجی فه‌رمانده‌رانی نیزامی و به‌رپرسانی سیاسی. دواتر هەتا بەرزترین پلەکانی نیزامی سەرکەوت و وەک فەرماندە هێزێکی بە توانا خۆی نیشان دا. بەوەش نەوەستا و ڕۆڵی بەرپرسایەتیی سیاسی وەرگرت و خۆی لە نێو ئەندامانی رێبەریی حیزبەکەی‌دا جێ‌کردەوە.
درێژه‌ی خه‌بات و مانه‌وه‌ی تێکۆشه‌ر ئیقباڵ سه‌فه‌ری له ریزه‌کانی پێشمەرگەدا، که‌سایه‌تی‌یه‌کی ناسراو و فه‌رمانده‌رێکی جێ‌متمانه و کادرێکی جێکه‌وتووی لێ دروست کرد. هه‌تا دێ نه‌خشی ناوبراو له نێو پێشمه‌رگه‌دا زیاتر و بواری کار و تێکۆشانی به‌رفروانتر ده‌بێ. ده‌یان عه‌مه‌لیاتی سه‌رکه‌وتووی نیزامی له ناوچه‌کانی هه‌ورامان، داڵاهۆ، سه‌لاسی باوه‌جانی، جوانڕۆ، قه‌ڵخانی، زه‌هاو، ما‌یه‌شت و کۆزه‌ران، شائاوا، کرماشان، کامیاران، قه‌سری شیرین، مه‌ریوان، سنه و گه‌لێک شوێنی دیکه‌ش له ژێر فه‌رمانده‌ریی به‌ڕیز سه‌فه‌ری، یان به‌هاوکاریی ئه‌و به‌ڕێوه چوون و به‌وه‌ش لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی خه‌باتی چه‌کداریی خه‌ڵکی کوردستان زیاتر رازاوەتەوە. له جه‌نگه‌ی خه‌باتی سه‌ختی چه‌کداری‌دا فه‌رمانده‌ری به‌وه‌ج، هه‌میشه ده‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و له‌په‌نا پێشمه‌رگه و هاوهه‌نگاوی پێشمه‌رگه بووه. هەر لەو سۆنگەیەشەوە چەند جار بە سەختی بریندار بووە و بەشێک لە ئەندامانی لەشی زەبری قورسیان وێ‌کەوتوە.
ناکرێ باسی مێژووی کورد بکه‌ی و خه‌باتی چه‌کداری هه‌ڵاوێری. “ئێمه رۆڵه‌ی ره‌نگی سوور و شۆڕشین، سه‌یری که خوێناوی‌یه رابوردوومان”. که باسی خه‌باتی چه‌کداری ده‌که‌ی لازمه له‌وانه بدوێی که تێیدا به‌شدار بوون. به‌شدارانی ئه‌سڵیی ئه‌و مه‌یدانه‌ش دیاره هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانن کە تێکۆشه‌ر ئیقباڵ سه‌فه‌ری سیمای هه‌ره ناسراوی ئه‌و بواره‌یه و بۆ رابوردووی پڕ له شانازیی و ئێستای پڕ له ماندوو بوونی، شیاوی وه‌گررتنی له‌وحه‌ی رێز‌لێنانه.