• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

پاش ساڵێک، روحانی هەروا رێککەوتنی ئەتۆمی بە خەڵکی ئێران دەفرۆشێ

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/07/21
جۆری بابەت: سیاسی

یوەرگێران بۆ کوردی: رێبوار مەعرووف زادە

ەکساڵ پاش رێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و شەش وڵاتی زلهێزی جیهان و شەش مانگ پاش بەرێوەبردنی ئەو رێککەوتنە، بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئێران هەست بە قازانجە ئابوری‌یەکانی ئەو رێککەوتنە ناکەن. کەمتر له‌ یەکساڵ کات ماوە بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران و بەرپرسانی کابینەی حەسەن روحانی لە ژێر گۆشاردان بەهۆی ئەوەی هەروا خەریکن باسی قازانجە ئابووری یەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی بۆ خەڵک دەکەن لەحالێک‌دا خەڵک خەریکە متمانەی بە ئەمریکا بۆ بەردەوامبوون لە پابەندبوون بەو رێککەوتنە لەدەست دەدا. رێککەوتنی ئەتۆمی گەورەترین دەستکەوتی کابینەی روحانی لە سیاسەتی دەرەوە‌دا بووە، بەڵام ئەو سەرکەوتنە لە سیاسەتی دەرەوە‌دا نەیتوانیوە رەزایەتێکی جەماوەریی بەرفراوان لەنێو خەڵکی ئێران بەتایبەتی لەنێو خەڵکی هەژاری ئێران دروست بکا.
رۆژی دووشەممە ٢١ی پووشپەر، عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و بەرپرسی چاوه‌دێری لە بەرێوەچوونی بەندەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی لە دەرەوەی ئێران لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی ئێران چاوپێکەوتنی کرد تا نوێترین زانیاری لەسەر رێککەوتنی ئەتۆمی بە خەڵکی ئێران بدات. بەشێک لە گەمارۆکانی ئەمریکا لەوانە گەمارۆی ئاڵوگۆڕی دۆلار هەروا لە سەر ئێران لا نەبراوە و یەکێک لە گرفتە سەرەکی‌یەکانی بەردەم سەرمایەگوزاریی دەرەکی لەنێو ئێران دایە. ئەمریکا هێندێک گەمارۆی خستۆتە سەر ئێران لەمەڕ بەکارهێنانی سیستمی بانکی ئەمریکا و، ئەو بابەتە وایکردوە ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیا لە ئێران سەرمایەگوزاری نەکەن. عێراقچی لە وتووێژەکەی لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی ئێران رایگەیاند کە گەمارۆکانی پێوەندیدار بە ئالۆگۆری دراو و کەڵکوەرگرتن لە سیستمی بانکی ئەمریکا بۆ پێش لەو گەمارۆیانە دەگەرێنەوە کە بەهۆی پرۆگرامی ئەتۆمی دانراون، هەر بۆیە دوای رێککەوتنی ئەتۆمیش لاناچن.
عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەرچی بانکی ناوەندیی ئێران بە تیمی دانۆستانکاری ئەتۆمی وتووە کە گەمارۆکانی ئەمریکا لە بواری سیستمی بانکی زۆر گرینگن و پێویستە نەمێنن، بەڵام ئەمریکا رازی نەبووە ئەو گەمارۆیانە لابەرێ. عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر ئەمریکا ئەو گەمارۆیانەی لابردبا، داوای ئیمتیازی زیاتری لە ئێران دەکرد. عێراقچی وتویەتی دادگای ئەمریکا چەند حوکمی بۆ دەستبەسەرگرتنی دارای ئێران هەیە و هەربۆیە ئەوان بە باشتری دەزانن لە دەرەوەی سیستمی بانکی ئەمریکا بن.
بە وتەی عێراقچی بەهۆی رێککەوتنی ئەتۆمی رێژەی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە، بەڵام خەڵک دەبێ بۆ دیتنی باشتربوونی دۆخی ئابووری سەبریان هەبێ. عێراقچی وتی “ئابووری ئێران بە شەو و رۆژێک ناگەڕێتەوە سەر دۆخی پێشووی. کەس چاوەروانی ئەوە ناکا کە رێژەی فرۆشی نەوتی ئێران لە شەو و رۆژێکدا لە یەک میلیۆن بۆشکە نەوت بۆ دوو و نیو بۆشکە نەوت بەرز بکرێتەوە. کڕیارەکانی پێشووی نەوتی ئێران روێشتوون و فرۆشیاری دیکەیان پەیدا کردوە”.
بە پێی قسه‌ی عێراقچی ئێران ئێستا رۆژانە دوو میلیۆن بۆشکە نەوت دەفرۆشێ کە ٥٠٠ هەزار بۆشکە کەمترە لەو رێژەیەی پێش لە گه‌مارۆکان دەیفرۆشت. عێراقچی باشتربوونی دۆخی ئابووریی ئێران دوای رێککەوتنی ئەتۆمی بە بنیاتنانەوەی ئێران دوای شەری ئێران-عێراق شوبهاند کە کاتێکی زۆری خایاند.
وتووێژی عێراقچی نەیتوانی قەناعەت بە هەموو ناڕازیانی رێکكەوتنی ئەتۆمی بێنێ. سایتی رەجانیوزی سەر بە کۆنەپارێزان، چاوپێکەوتنی عێراقچی بە هەفتا و پێنچ خوڵەک پاساوهێنانەوەی دووبارە و بێزارکەر ناوزەد کرد. فواد ئیزەدی، شرۆڤەکاری سیاسی سەر بە بەرەی کۆنەپارێزان رەخنەی لەوە گرت کە تیمی دانۆستانکاری ئەتۆمی هەمان تیمە کە ئێستا چاوه‌دێری بەسەر بەڕێوەچوونی رێککەوتنی ئەتۆمی دەکا و شتێکی ئاساییە کە ئەوان هەوڵ بدەن پاساو بۆ کەموکوڕی‌یەکانی ئەو رێککەوتنە بێننەوە.
هەروەها سایتی فارس‌نیوز قسەکانی عێراقچی لەمەڕ لانەچوونی هەموو گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران به‌ ناڕاست و ناتەبا لەگەڵ قسەکانی پێشووی رێفورمخوازان لەقەڵەم دا بە هێنانەوەی قسەیەک لە روحانی کە ئاماژەی بەوە دەکا کە دوای رێککەوتن هەموو گەمارۆکان لادەچن. بەشێک لە سایتەکانیش وتارێکی پێگەی رۆیتێرزیان کردبوو بە فارسی کە باسی لە هەوڵی نوێنەرانی کۆنگره‌ی ئەمریکا دەکرد کە دەرکردنی هێندێک یاسا هەوڵ دەدەن ئاراستەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران- ئەمریکا بگۆڕن و گۆشاری زیاتر بخەنە سەر ئێران. لە مانگی رابردوو، کۆنگره‌ی ئەمریکا یاسایەکی پەسەند کرد کە بە پێی ئەو یاسایە گەمارۆی زیاتر دەخرێتە سەر ئێران ئەگەر ئەو ولاتە پشتیوانی تیرۆریزم بکا و مافی مرۆڤ پشێل بکا. کۆنگره‌ی ئەمریکا لە یاسایەکی دیکەدا پێشی بەوە گرتووە کە ئێران بتوانێ ئاوی قۆرس کە لە ریاکتۆری ئەتۆمی بەکاردێ، بکرێ. هەروەها کۆنگره‌ی ئەمریکا رێگە بە ئێران نادا لە سیستمی بانکی و ئالۆگۆری دراوی ئەمریکا کەڵک وەربگرێ.
تەنانەت عەلی ئەکبەری ساڵحی، سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران و بەرپرسیار لە بەرێوەچوونی بەشی تەکنیکی رێککەوتنی ئەتۆمی بە ئاشکرا رەخنەی لەسەر گەمارۆکانی بواری سیستمی بانکی لەسەر ئێران گرتووە و لەگەڵ حەسەن روحانی تووشی ناکۆکی بوون کە ئەو بابەتە مایەی خوشحالی کۆنەپارێزان بوو.
ئەگەر پرۆسەی بەڕێوەبردنی رێککەوتنی ئەتۆمی بەخێرایی بەڕێوەناچێ و کۆنەپارێزان بە بەردەوامی رەخنە لە حکوومەت دەگرن، بەڵام میدیاکانی سەر بە رێفورمخوازان بە گەشبینی باسی یەکساڵەی رێککەوتنی ئەتۆمیان کرد. رۆژنامەی “اعتماد” لە وتارێکی ژمارەی 3572‌دا رەخنەگرانی نێوخۆیی رێکەوتنی ئەتۆمی بە شەڕخوازانی نێو ئەمریکا و ئیسرائیل شوبهاند و جەختی لەسەر هەڵسەنگاندنی واقعبینانەی ئەو رێککەوتنە کرد. ئەو وتارە ئاماژەی بەوەش کردوە کە کەس نەیوتووە کە رێککەوتنی ئەتۆمی پاشەکشە بە دوژمنانی ئێران لە هەموو بوارەکان دەکا و بەشێک لەو وڵاتانەی رێککەوتنی ئەتۆمی‌یان لەگەڵ ئێران ئەنجام داوە دوژمنی ئێرانن و هەوڵ دەدەن لەمپەر لە هەمبەر سەرکەوتنی ئەو رێککەوتنە دروست بکەن. بە پێی ئەو وتارە دەستکەوتی گەورەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئەوە بووە کە مافی ئێران بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم دانیپێدانراوە و گەمارۆکانی تایبەت بە پرۆگرامی ئەتۆمی لابردران.
ئەو وتارە لە ٢٣ی پووشپەر لە سایتی www.al-monitor.com بڵاو کراوەتەوە.
لینکی بابەت:
http://www.al-monitor.com/pulse/originals/2016/07/iran-nuclear-deal-banking-sanctions-us-araghchi.html

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist