له به‌ره‌به‌ری ٢٢ی پووشپه‌ڕ، ساڵڕۆژی شه‌هید کرانی رێبه‌ری گه‌وره‌مان د. قاسملوو‌دا ده‌کرێ له ره‌هه‌ندی جۆراوجۆره‌وه له که‌سایه‌تیی و رۆڵی دوکتور قاسملوو بڕوانین. له‌م نێوه‌دا پرسیارێک که ده‌کرێ بێته‌ئارا ئه‌وه‌یه که : چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ د. قاسملوو ده‌بێ چۆن بێ؟ ئایا ده‌بێ ته‌نیا به شێوه‌ی عاتفی و رۆمانتیک مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ین یان پێویسته که مامه‌ڵه‌یه‌کی ئه‌کتیڤ و ئاوێته له‌گه‌ڵ بیری ره‌خنه‌یی‌مان له‌گه‌ڵیان هه‌بێ؟ د. قاسملوو کاریزما و سه‌مبولێکی ئێمه‌یه و خویایه که سه‌مبولسازی له پرۆسه‌ی خه‌بات‌دا پێویسته؛ سه‌مبوله‌کان ده‌توانن رۆڵی کاتالیزۆریان له ره‌وتی خه‌بات‌دا هه‌بێ. له بنه‌ڕه‌ت‌دا سنووری نێوان سه‌مبول و پێویستی(ی سه‌مبول) له ره‌وتی خه‌بات‌دا له‌گه‌ڵ که‌ڵک وه‌رگرتنی ئامرازی له‌م که‌سایه‌تی‌یانه چیه؟
د. هاشم ئه‌حمه‌دزاده؛ مامۆستای زانکۆ:
- ئەگەر کەسایەتیی کاریزماتیک بە کەڵکوەرگرتن لە کۆمەڵێک تایبەتمەندیی خۆی بتوانێت کۆمەڵێک مرۆڤی کۆمەڵگە یاخود حیزبێکی دیاریکراو بکاتە رێڕەو و لایەنگری چالاکی بیر و باوەڕەکانی، ئەوە بێ هیچ شکێک دوکتۆر قاسملوو کەسایەتی‌یەکی لەم چەشنە بووە. ئەگەر کارتێکەریی و ناوبانگی کەسایەتی‌یەک سنوورەکانی حیزبێکی دیاریکراو دەرباز بکا و ببێ بە خاڵی هاوبەشی هاوار و ئاواتی جەماوەرێکی بەربڵاو، هەمدیسان دوکتۆر قاسملوو کەسایەتی‌یەکی کاریزما بووە. ئەگەر کاریزما بریتی بێ لە ئەو کەسەی کە جەماوەر لەسەر بنەمای ئەزموونی تاکبڕواییانەی خۆیان و لە ئاستی تاکەکەسیدا خۆشیان بوێ و وەدوای ئامانج و باوەڕە سیاسییەکانی بکەون، ئەوە دیسانەوە دوکتۆر قاسملوو کەسایەتی‌یەکی کاریزمایی بووە. بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە ساڵانێکی دوور و درێژی تەمنیان لە تاراوگەدا تێپەڕ کردبێ و بە بەردەوامی لە هەوڵی رزگاریی نەتەوەکەیاندا بووبن و تا ئاستە هەرە بەرزەکانی خوێندن چوووبن و دواتر توانیبێتیان ببن بە کەسایەتی‌یەکی زانستیی باوەڕپێکراو و کارای ئاکادێمی، روونە کە دەبێ چ وزەیەکی زۆر و چ تواناییەکی هەمەڵایەنە دەکار هاتبێت تا ئەم قۆناخانە تێپەڕ بووبن. ئاوارەبوون لە دەریای فەرهەنگێکی نامۆی ئورووپایی لە سەرەتاکانی نیوەی دووهەمی سەدەی بیستەمدا بۆ مرۆڤێکی دونیای سێهەمی و سەر بە نەتەوەیەکی بێ‌دەوڵەت، تەنیا بەهۆی باوەڕی بەرزی هزری و هیوای بەرزەفڕانەوە دەتوانێت ببێ بە پێشزەمینەی سەرکەوتن لە بواری خوێندن و باوەڕمەندی بە خەونەکانی نەتەوەکەیەوە. دوکتۆر قاسملوو ئەو کەسە بوو کە توانی بە سەرکەوتوویی ئەم خەونانە لە ئاستی تاکەکەسیدا بێنێتە دی. بەڵام خۆ ئەوە کۆتایی رەوتەکە نییە و ئەو دەبێ بگەڕێتەوە گۆڕەپانیی راستەوخۆی خەبات. ئەو دەبێ ئەمجارەیان بۆ رزگاریی گەلەکەی و وڵاتەکەی دەستبەرداری هەموو بەرژەوەندییە تاکەکەسی‌یەکانی خۆی لە تاراوگە بێت و بگەڕیتەوە ناو جەرگەی هەڤاڵانی لە هەلومەرجی دژواری خەبات و تێکۆشان لە وڵاتێکی جیهانی سێهەمی‌دا. دووری لە وڵات بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ، ئەرکی خۆگونجاندنەوە لەگەڵ فەرهەنگی کۆندا ئەستەم دەکات. بەڵام دوکتۆر قاسملوو لەم بەرەیەشدا سەرکەوتووە و بە قسەی زۆربەی هەرە زۆری رێبەرانی حیزبی دێموکرات ئەو رۆڵێکی بڕیاردەری لە بووژاندنەوەی حیزب‌دا لە بواری رێکخراوەیی و فکری‌دا هەبووە.
٢. ئەوەی دەبێ لەگەڵ ئەو میراتە پڕبەهایەدا چۆن هەڵسوکەوت بکرێت پرسێکی سەرەکی‌یە بۆ سیاسەتی بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان. یەکەم شت بە باوەڕی من ئەوەیە کە میراتی دوکتۆر قاسملوو دەبێت وەک سامانێکی نەتەوەیی سەیر بکرێ و لە چوارچێوەی بەرتەسکی حیزبی‌دا زیندانی نەکرێ. دووەم خاڵ ئەوەیە کە کەڵکوەرگرتن لە ئەزموون و دەستکەوتەکانی دوکتۆر قاسملوو دەبێ شێوازییانە بێ. هەلومەرجی سیاسیی سەردەمی ئێستا و سەردەمی دوکتۆر قاسملوو زۆر جیاوازە و مرۆڤ ناکرێ وەڵامی پرسەکانی ئێستای بزووتنەوەی کورد لە هەڵوێست و دەقەکانی دوکتۆر قاسملوو‌دا بدۆزێتەوە. بەڵام بە دڵنیاییەوە سیاسەتی ئەمڕۆی بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دەتوانێ و دەبێ لە جەوهەری بۆچوونەکانی دوکتۆر قاسملوو کەڵک وەرگرێ. وریایی و بوێریی سیاسی، چالاکیی رۆژانە و بەردەوام، دیپلۆماسیی وشیارانە و کاریگەر و هەوڵدان بۆ زیندووڕاگرتنی بزووتنەوەی دێموکراتیکی کورد ئەو خاڵە سەرەکی‌یانەن کە دەبێ جیلی ئێستای سیاسی لێی فێر بێ و دەکاری بێنێ. لە هەمان کاتدا بزوتنەوەیەکی دێموکرات و سێکولار بەدوور لە باوەڕی ئایینی و جەزمییانە دەبێ باوەڕی بەو راستی‌یە هەبێت کە هیچ کەس لە دەرەوەی رەخنە نییە و هەموو سیاسەت و کردەوەکانی دوکتۆر قاسملوو وەک هەر بیریارێک و رێبەرێکی دێموکراتی‌تر ناتوانێ وەک دەقی پیرۆز سەیر بکرێ. ئەگەر خۆشەویستیی جەماوەریی دوکتۆر قاسملوو و کەسایەتیی کاریزمایی ئەو، گەنجینەیەکی بێوێنەیە بۆ گۆشدانی بزووتنەوەی دێموکراتی کورد لە سەردەمی ئێستادا، هەڵسەنگاندنی رەخنەییانەی کارکرد و میراتی ئەو بەشێکە لە ئەرکی رێبەرایەتیی سیاسەتی ئێستای بزووتنەوەی کورد. بۆچوونی زانستی و خوێندنەوەی رەخنەییانەی مێژوو فێرمان دەکات کە هیچ کەسێک ناتوانێ وەڵامی هەمیشەیی و نەگۆڕی پرسگەلی سیاسی پێ‌بێ. وەفاداری بە ئارمانج و باوەڕەکانی مرۆڤە بلیمەتەکانی مێژوو تەنیا و تەنیا بریتییە لە هەوڵدان بۆ وەدیهێنانی ئاواتەکانی ئەوان و فێربوون لە ئەزموونەکانیان بە شێوەیەکی بانمێژوویی و شێوازییانە.
ئیقباڵ سه‌فه‌ری؛ که‌سایه‌تیی سیاسی:
به بڕوای من چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌مان لەگەڵ کەسایەتیی سیاسی و ئاکادمیکی د. قاسملوو دەبێ چەند شیواز لەخۆ بگرێ: یەکەم ئەوەی کە ئەو خەباتکارێکی لیهاتوو بوو که بۆ رزگاری گەلێکی بەشخوراو بە شیوەیەکی مودێرن و سەردەمیانە خه‌باتی ده‌کرد. کە ئەمە بۆخۆی باوەڕی قووڵی د. قاسملوو بۆ رزگاری و دێموکراسی و ئازادی دەسەلمێنێ. دووهەم: کەسایەتی‌یەکی سیاسی بوو کە سەرەڕای داسەپانی شەڕ بەسەر خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان‌دا لە لایه‌ن کۆنەپارێزانی تازە بەدەسەڵات گەیشتووی ئێرانەوە، بەڵام هیچکات لە دیالۆگ بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە شیوەی هێمنانە خافڵ نەبوو. ئەمەش نیشانەی باوەڕی قووڵی د. قاسملوو بە دۆزینەوەی رێگاچارەی ئاشتیانە بۆ گەێشتن بە مافه‌کان بوو. سێهەم: کەسایەتی‌یەکی سیاسی و دیپلۆماتکار بوو کە هه‌م توانای رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ دۆست و نەیاردا هەبوو، هەمیش شارەزایی هەبوو لە دانوستانه سیاسی و دیپلۆماسی، ناوچەیی، نێودەوڵەتی و بگرە نێونەتەوەییه‌کان‌دا. چواره‌م: ئەو سەرەڕای ئەوەی کە باوەڕی تەواوی بە رزگاری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان هەبوو، لەهەمانکاتدا بابەتی عه‌دالەتی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە خولیا بەهێز و بەرچاوەکانی بوو. پینجەم: رێبەرایەتی شۆڕشیکی له ئەستۆ بوو کە دڕندەترین رێژیمی سەردەمی، رووبەڕووی تەنگەژە کردبۆوە.
ئەگەر بمهەوێ وڵامی پرسیاری سەرەوە بدەمەوە، ناکرێ رۆڵی د. قاسملوو لە خەباتی رزگاریخوازیی گەلەکەمان بە شیوەی ساکار بدەمەوە. بۆیە دەبێ چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسایەتیی سیاسی و ئاکادمیکی ئەو، مامه‌ڵه و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی بابه‌تیانه و به‌دوور له ده‌مارگرژی بێ.
بە بڕوای من مامەڵە لەگەڵ کەسایەتی و رۆڵی د. قاسملوو لە خەباتی رزگاریخۆازانەی رۆژهەڵاتی کوردستان‌دا، نابێ تەنیا عاتیفی بێ. ئێمە مرۆڤین و هیچ مرۆڤیکیش لە هەڵسوکەوتی رۆژانەی دا، بێ هەڵه نابێ. سەرەڕای ئەوەی کە دەبێ رێزی تایبەتی بۆ کەسایەتی و رۆڵی دابنێین و له راستیدا سه‌مبولێکی ئێمه‌یه به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه هیچ که‌م‌وکوڕی‌یه‌کی نه‌بووه. ئێمە لە بەیانی تاکو ئێوارێ بە بەژن و باڵای د- قاسملوو‌دا هەڵبڵێین، تۆسقاڵێک بە کەسایەتی ئەو زیاد نابێ و بە پێچەوانەش، ئەگەر رەخنەشی لێ بگرین، تۆزقاڵێک لێی کەم نابێتەوە. نەک هەر ئیمە، دۆژمنەکانیشمان بە رۆڵی دوکتور قاسملوویان دەزانی، بۆیەش وه‌ها داوێکیان بۆ لە نێوبردنی دانا.
بە باوەڕی من له هه‌مانکاتدا که سه‌مبوله‌کان له پرۆسه‌ی خه‌بات‌دا رۆڵ و جێگه‌ی خۆیان هه‌یه به‌ڵام زیاتر باوەڕم بە چاندنی بیر و هزری نەتەوەیی و نیشتمانی و پەروەردەی کۆمەڵایەتی هەیە کە تاکەکانی نێو کۆمەڵ بگەنە ئاستێکی هزری کە مامه‌ڵه‌یه‌کی زیندوو و ئه‌کتیڤ له‌گه‌ڵ سه‌مبوله‌کان بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر ته‌نیا به شێوه‌یه‌کی عاتفی و رۆمانتیک له‌گه‌ڵ رێبه‌رانمان هه‌ڵسووکه‌وت بکه‌ین و به بیرێکی کراوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌که‌ین و به بیرێکی دوگم بیانکه‌ینه ئاکتۆری ره‌خنه‌هه‌ڵنه‌گر، ئه‌وا ده‌توانێ ئاسه‌واری نێگه‌تیڤیشی هه‌بێ؛ به تایبه‌ت له ئه‌حزابی کوردی‌دا که دێموکراسی به چاکی نه‌هادینه نه‌بووه. له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه رۆڵی کەسایەتیەکانیش ئاڵ‌وگۆڕیان بەسەردا دێ، بۆیه پێویسته به گوێری سه‌رده‌م رۆڵی رێبه‌رانمان پێناسه بکه‌ین و هه‌ڵسه‌نگاندنیشمان بۆ بیر و کرده‌وه‌ی ئه‌وان له چوارچێوه‌ی ره‌وتی مێژوویی و به له‌به‌رچاو گرتنی سیاقی مێژوویی و زه‌مان و مه‌کانی ئه‌و رێبه‌رانه بێ و نابێ له قۆناغی مێژوویی خۆیان جیایان بکه‌ینه‌وه. سەردەم، سەردەمی نوێیە و ئامرازی نوێ، تاکتیکی نوێ، ستراتیژی دیاریکراو و چاوکراوەیی زیاتر دەخۆازێ. لە کۆتایدا سەرەڕای رێزدانان بۆ رۆڵ و کاریگەری شه‌هید د. قاسملوو لەسەر بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەگەر به چاوێکی بابه‌تیانه و به دوور له ده‌مارگرژی لە رۆڵ و نەخشی ئەو بڕوانین، ده‌توانێ باشتر یارمه‌تیده‌ری خه‌باتمان بێ.
لە ژماره ٦٨٣ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه