جگه له پێشەکی بەشی یەکەم – کە باس کرا-، لە درێژە دا، پێویستە ئەوەش زیاد کەین کە: “ماددی وەیتزمن” و “افریم این‌بار”* له نووسینی پێشه‌کی کتێبی ” رادیکالیسمی مه‌زهه‌بی له رۆژهه‌ڵاتی نێوڕاست” دا، گرینگی به شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌ده‌ن و ئاماژه به دیارده‌ی سیاسی بوونی ئیسلام ده‌که‌ن.
له‌وپێوه‌ندییه دا، گەلێکی رامان و پرسیار هەیە که دووانیان برتین لە: ئایا”ئیسلامی سیاسی” بناخه‌ی روودانی شۆڕشی ئیسلامی بوو یا “سیاسی بوونی ئیسلام”؟ هه‌ڵبژاردنی هه‌رکام له‌و دوو روانگه‌یه، ده‌توانێ به‌ستێنی خوێندنه‌وه‌ی شۆڕشی ئیسلامی دیاری بکا.
هه‌روه‌ها، “ماددی وەیتزمن” و “افریم این‌بار” دەڵێن: ئه‌گه‌ر قبووڵی بکه‌ین که شۆڕشی ئیسلامی ئێران به‌رهه‌می مه‌یلی سیاسیی بوونی ئیسلام له جیهان‌دا بووه؛ ئه‌وکات ده‌توانیین به روونی بڵێین که شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەرجەستەترین وێنه‌ی ره‌وتی سیاسیی بوونی ئیسلام له سه‌ده‌ی رابردوو دایه. سیاسی بوونی ئیسلام له سه‌دی بیسته‌م دا، له‌سه‌ر سیاسیی بوونی دینه‌کانی دیکه‌ش کاریگه‌ری هه‌بووه و ره‌وتی له‌نێوچوونی ئیدئۆلۆژییه‌کان که له دوایین ده‌یه‌یی رابردوو دا، ده‌ستی پێ‌کردبوو، ده‌ور و هەوڵ و کاریگه‌ری بیروهزری دینی پتر کردوە.
هه‌ر ئه‌و باسه سه‌رنجی زۆربه‌ی وتار و کتێبه مێژوویی و نووسراوه‌کانی له‌و چوارچێوه‌یه دا، سه‌باره‌ت به‌و رووداوه گرینگه لە جیهان دا، کردۆته ئامانجی هۆیه‌کانی لێکدانه‌وه‌ی رووخانی حکوومه‌تی شا. [ پەهلەوی دوویەم]
– بازخوانی انقلاب اسلامی بخش دوم “مفهوم و نامفهوم”، جمشید فاروقی، تهران ریویو-
*
ـ Bruce Maddy-Weitzman and Efraim Inbar, “Introduction”, in: ReligiousRadicalism in the GreaterMiddleEast, edited by Bruce Maddy-Weitzman and Efraim Inbar, (London-Portland, Or. 1997), p. 1
***
ده‌وری مه‌زهه‌بی شیعه
له کاتی ده‌سه‌ڵاتی سه‌فه‌وییه‌کان-٨٨٠ هه‌تا ١١٠١ کۆچی- هه‌تاوی(١٥٠١ هه‌تا ١٧٢٢) ی زایینی له ئێران دا، شیعه‌ی دوازده ئیمامی بوو به دینی ره‌سمی وڵات و رووحانییه شیعه‌کان بوونه شه‌ریک و هاوبەشی دسه‌ڵات. ئەوان بۆ په‌ره‌پێدانی مه‌زهه‌بی شیعه، مه‌کته‌ب و مه‌دره‌سه دینییه‌کان هەوڵێکی زۆریان دا. بۆیە ناوەند مەزهەبییەکانی شیعە بره‌وی پتریان په‌یدا کرد. یه‌کێک له‌و شوێنانه‌ی بوو به بنکه‌یه‌کی گه‌وره و په‌ره‌گرتوویی مه‌زهه‌بی شیعه، مه‌دره‌سه‌ی فه‌یزییه‌ی قوم بوو.
مه‌دره‌سه‌ی فه‌یزییه‌ی قوم
شارە دێیقوم له زه‌مانی ئیمامی عومه‌ر- خه‌لیفه‌ی دووهه‌می موسڵمانان له ساڵی٢٣ ی مانگی (قەمەری)، ساڵێک پێش مردنی دا-، به‌ده‌ستی موسوڵمانه‌کان گیرا. پاشان ئه‌شعه‌رییه‌کان هاتنه ئه‌و شوێنه و تایفه جۆراوجۆرەکانیان له‌وێ کۆکردوه و خوێندنگەکان بۆ وانە‌وتنەوەی مەزهەبی شیعە، دروست کران.
ساڵی ٢٠٠ ی کۆچی ئیمام ره‌زا ده‌چێته قوم و بره‌وی زیاتر به مه‌دره‌سه دینییه‌کان ده‌دا. ساڵی دواتر، ناوبراو ده‌چێته خوراسان. به‌دوای ئه‌و دا مه‌عسوومه‌ی – کچی ئیمام مو‌سا کازم- له ساڵی ٢٠١ که بۆ خوراسان ده‌چێ، له قومێ کۆچی دوایی ده‌کا و له‌وشاره ده‌نێژرێ. شوێنێکی گه‌وره‌ی بۆ ته‌رخان ده‌که‌ن و گومبه‌زیکی مه‌زنی بۆ دروست ده‌که‌ن. ئه‌وشوێنه له‌و کاتی‌ڕا ده‌بێته ناوه‌ندی ناشتنی ئیمامامەکان و وەک: یەکێک لە زیارەتگەی “مقدس” ی شیعه‌کانی لێ‌دێ.
له سه‌ده‌کانی ٥ و ٦ دا، سه‌لجووقییه‌کان ده‌سه‌ڵات‌به‌ده‌ستی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن. مه‌زهه‌بی شیعه به‌هێزتر ده‌بێ. قوتابخانه‌کانی ” سعد صلت، اثیرالموک، زین ا‌لدین و ظهیرالدین” دروست کران و قوتابییه‌کان زۆرتر بوون.
مه‌دره‌سه‌ی فه‌یزییه له زه‌مانی سه‌فه‌وییه‌کان دا دروست کرا. مه‌دره‌سه‌کانی دیکه‌ی دینیش هەر سازکران. زانایانی ئه‌وکات وه‌ک: ” ملا صدرا، ملا محسن فیض، علامه لاهیجی، شیخ بهایی” و… ده‌رسیان له قوم گوتوه.
له‌ده‌ورانی قاجاره‌کانیش دا، مه‌ده‌رسه دینییه‌کان و خوێندنگه ئیسلامییه شیعه‌کان بەربڵاوتر و زۆرتر بوون.
حه‌وزه‌ی عیلمییه‌ی قوم
حه‌وزه‌ی عیلمییه‌ی قوم له ساڵی ١٣٠١ (١٩٢٢) به‌هۆی ئایەتوڵڵا (ئا) شێخ “عبدالکریم حائری” دروست کرا. ناوبراو ماوه‌ی ١٥ ساڵ به‌رپرسی ئه‌و شوێنه بوه. ده‌رسه دینی یه‌کان لق و پۆپی پتریان هاویشت. دوای مه‌رگی حائیری ٨ ساڵ ئه‌وشوێنه به‌هۆی “سید محمد حجت، سید صدرالدین صدر و سید محمد تقی خوانساری” به‌ڕێوه برا.
دوای ئه‌وان ئا. برووجێردی گرینگ‌ترین به‌رپرسی حوزه‌ی عیلمییه‌ی قوم بوو. ناوبراو لە ١٠ ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٤٠ (١٩٦١) کۆچی دوایی کرد. ئەو ماوەی ١٧ ساڵ بەرپرسی حەوزەی عیلمییەی قوم و ١٥ ساڵ مەرجەعی تەقلیدی شیعەکانی جیهان بوو. سەید رووحوڵڵا خومەینی یەکێک لە قوتابییەکانی ئا. برووجێردی بوو. لەو ماوه‌یه دا مه‌دره‌سه و مه‌کته‌به‌کان هەر زیاد ده‌که‌ن. چەند کتێبخانه‌ی گه‌وره داده‌ندرێن و ده‌رسی جۆراوجۆری ئیسلامی؛ بەتایبەتی لە روانگەی مەزهەبی شیعەوە گرینگی پتریان پێدەرێ.
– سه‌رچاوه گووگل-
مه‌شرووته و مه‌شرووعه
له ره‌وتی شۆڕشی مه‌شرووته و سه‌رکه‌وتنی له ساڵی ١٢٨٥ (١٩٠٦) دا، رووحانی‌یه‌کان ده‌ورێکی زۆر گرینگ‌یان گێڕا. لە نێویان دا دوو بۆچوون و هه‌ڵسوکه‌وتی جیاوازهەبوو. یه‌که‌م: که‌سانی وه‌ک ئا. سه‌ید عه‌بدوڵڵا بێهبه‌هانی و ئا. سه‌ید محه‌ممه‌دی ته‌باته‌بایی به پشتیوانی مه‌رجه‌عی مه‌زهه‌بی دیکه له نه‌جه‌ف وه‌ک: ئا. محه‌ممه‌د کازم خوراسانی وئا. عه‌بدوڵڵا لاهیجی، پێیان وابوو شا نا‌بێ ده‌سڵاتی ته‌واوی له به‌ڕێوه‌به‌ری‌دا هه‌بێ و پێویسته مه‌جلیسی شووڕای میللی ( عدالت خانە) به‌هێزترین ده‌سه‌ڵات بێ، که له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ. ئه‌وان ناوی مه‌شرووته خوازان یان له‌سه‌ر دانرا.
دوویه‌م: که‌سانی وه‌ک ئا. شێخ فه‌زوڵڵای نووری، محه‌ممه‌د کازمی یه‌زدی، میرزا حه‌سه‌نی موجته‌هیدی ته‌بریزی، قوربانعه‌لی زه‌نجانی و… هه‌بوون که پێیان وابوو، یاساکانی مەجلیس (دارالشورا) و مافه‌کانی دیکه لە یاسا دا، ده‌بێ به پێوانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و مه‌زهه‌بی شیعه دابڕێژرێن؛ و له‌ژێر چاوه‌دێریی فه‌قیهە‌کان دا، به‌ڕێوه بچن. هه‌روه‌ها ناوی حکوومه‌ت یش مه‌شرووتەی مەشرووعە بێ. ئه‌وانیش ناویان مه‌شرووعه خواز بوو.
– سایت مٶسسەی مطالعات معاصر ایران-
ئه‌و دوو بۆچوونه بوون به‌هۆی ئه‌وه که، که‌لێنێکی گه‌وره له یه‌کگرتوویی خه‌ڵک، بۆ پشتیوانی له ره‌وتی شۆڕشی مه‌شروته‌دا، دروست بێ. چونکه شێخ فه‌زوڵڵای نووری و هاوبیرانی بزووتنه‌وه‌ی مه‌شروته خوازانیان- وه‌ک دیاردیه‌کی گوماناوی سه‌یر ده‌کرد- و به پیلانی وڵاتانی ئیستیعماری رووس و ئینگلیس و مەرامەکانی ئەوانیان، پێناسه ده‌کرد.
که‌سانی وه‌ک: یه‌حیا ده‌وڵه‌ت ئابادی، نازمولئیسلامی کرمانی و ئه‌حمه‌دی که‌سره‌وی- ش، جیاوازیی بیروبۆچوونی شێخ فه‌زولڵا و هاوبیرانیان بۆ پاوانخوازی، دنیا ویستی و قازانجی توێژ (سینف) ی لێک دەدایە‌وه. هێندێک له لێکۆله‌رانی دیکه‌ش ناکۆکیی بیروبۆچوونی عوله‌ماکانیان بۆ ” جیاوازی بیر‌و بۆچوونی بنه‌ڕه‌تی” و به‌شێكیش بۆ “هۆیه‌کانی ده‌ورووبه‌ر” لێکداوه‌ته‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه--
دوای سه‌رکه‌وتنی دووباره‌ی مه‌شرووته خوازان له ١٢٨٨ (١٩٠٩) دا، شێخ فه‌زوڵڵای نووری، که موخالیفی مه‌شرووته‌خوازی، ته‌کفیر کردنی خوراسانی و لاهیجی و ناودێرکردنی شۆڕشی مه‌شرووته به “فتنه” و… بوو؛ به حوکمی کۆمیته‌ی ئینقلاب و ده‌ستووری شێخ ئیبراهیمی زه‌نجانی له مه‌یدانی تۆپخانه‌ی تاران له دار درا و پاشان له “گومبەزی ئیمامه‌کانی” قوم نێژرا.
– سایت، دلتنگی ها و اندیشه‌ها-
بیروبۆچوونی مه‌شرووته و مه‌شرووعه له چالاکییه‌کانی دواتری رووحانییه شیعه‌کانی ئێران و عێراق، له پشتیوانی یا دژایه‌تیی کردنی ده‌سه‌ڵاتداره‌کان وکارێگه‌ری له کۆمه‌ڵگە دا، دەورێکی گرینگ‌یان هه‌بوو.
[
لە ژماره ٦٨٣ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه