پێشه‌کی
هۆمۆساکه‌ر؛ له سه‌رده‌می رۆمانی‌یه‌کاندا به کۆمه‌ڵێک مرۆڤی بێ ماف و نرخ ده‌گوترا که بۆیان هه‌بوو بژین، به‌س که‌س له به‌رانبه‌ر سووکایه‌تی کردن به‌وان به‌رپرسیار نه‌بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ریش لێیان بکوژرا که‌س لێ پرسینه‌وه‌ی لێ‌نه‌ده‌کرا. یه‌که‌م جار له لایه‌ن بیردۆزێکی کۆمه‌ڵناسی ئیتالی “جیۆرجی ئاگامبین”1ه‌وه وه‌کوو ده‌سته‌واژه‌یه‌ک نوێ کرایه‌وه بۆ باسکردن له‌سه‌ر یه‌کسانی و ته‌بایی مرۆڤه‌کان.
به پێی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه و به سه‌رنجێکی خێرایی له دۆخی کورد به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی بن ده‌ستی حکوومه‌تی ئۆلیگارشی کۆماری ئیسلامی که شارۆمه‌نده‌کانی له ژێر ناو و چینی جیاجیا دابه‌شکردوه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که وه‌زعیه‌تی کوردستان و شێوه‌ژیانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه ئێگجار هاوشێوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی “هۆمۆساکه‌ر”ی سه‌رده‌می کۆنه. ئه‌گه‌ر ئه‌م وته‌یه‌ی میشل فۆکۆ له پێش چاو بگرین که ده‌ڵی: ئینسان به مانا مه‌عریفی‌یه‌که‌ی و به پێوه‌ری که‌رامه‌ت و ماف، به‌رهه‌می سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌مه. واته کاتێک مرۆڤ وه‌کوو بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌سێتی ئینسانی پێ‌ده‌بخشرێ و “مافه سروشتی”یه‌کانی به‌رجه‌سته ده‌کرێته‌وه و به‌رانبه‌ر به هه‌رچه‌شنه کۆیلایه‌تی سه‌رده‌میانه و کۆلۆنالیزمی نوێی ده‌وه‌ستێته‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌م دوو روانینه هه‌لومه‌رجی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵبسه‌نگێنین که به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی نادێموکراتیک که شه‌رعیه‌تی خۆی له ئاسمان وه‌رده‌گرێ!! نه‌ک به‌سه‌ر بنه‌ما دێموکراتیکه‌کان و ماف وبه‌ها ئینسانیه‌کان، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که به‌شێکی زۆر له خه‌ڵکی ئێران به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی کوردستان به‌جۆرێک کۆیله‌ی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ و هه‌ر رۆژ به‌جۆرێک که‌رامتیان ده‌شکێندرێ.
“ماف و که‌رامه‌ت” وه‌کوو دوو به‌های گرینگی مرۆیی که به شێوه‌ی جیددی له سه‌ده‌ی نۆزده که‌وته به‌رباس و، ململانێی فیکریی و فه‌لسه‌فیی زۆریشی لێ‌که‌وته‌وه ته‌نانه‌ت به بزاڤ و شۆرشه‌کان له دنیا ئاراسته‌یه‌کی نوێی به‌خشی، هێشتاکه له کوردستانی بن سێبه‌ری سیاسه‌ت و سیستمی کۆماری ئیسلامی له سه‌ده‌ی بیست‌ویه‌که‌م بوونی نییه و به توندترین شێوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێ. چونکه ده‌سه‌ڵاتی توتالیتێر په‌ره‌ئه‌ستاندنی هه‌رکام له‌و چه‌مکانه واته”که‌رامه‌ت”وماف” به بوومه‌له‌زه‌ی رووخانی خۆی ده‌زانێ و هه‌ر بۆیه چ له باری سیاسی و چ له بواری فه‌رهه‌نگی و ئابووری هه‌وڵ ده‌دا که بیانهێنێته ژێر رکیفی ویستی خۆێ و به‌ته‌واویی کۆنترۆڵی بکا.
ده‌نا له کوێی دنیای ئه‌مڕۆ ، جگه له وڵاتانی هاوشێوه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌وڵدان بۆ گشتاندنی مافی مرۆڤ و نرخاندنی که‌رامه‌تی ئینسانی تاوانێکه تا ئاست ئیعدام و زیندان! ئه‌مساڵ ده‌ساڵ به‌سه‌ر دیلگرتنی “سه‌دیق که‌بوودوه‌ند” تێده‌په‌رێ و کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی ئه‌و وڵاته باس کردن له سه‌ر پرسی مافی مرۆڤ به تاوان ده‌زانێ و به‌توندی سزای تاوانباران ده‌ده‌ا.
رۆژ نییه له ماڵپه‌ره‌کان و میدیاکان باس له کوشتنی کۆڵبه‌رانی سه‌رسنوور نه‌کرێ تا راده‌یه‌ک که ئه‌م دیارده نامرۆڤانه‌یه وه‌کوو بیستنی هه‌واڵێک ئاسایی بۆته‌وه!
کۆڵبه‌ر که نمادی کوردی ماف پێشلکراو و که‌رامه‌ت‌رووخێنراوه که به هۆی ناته‌بایی حقووقی شارۆمه‌ندیی و گه‌شه‌نه‌کردنی ئابووریی کوردستان و بێ‌کاری له راده‌به‌ده‌ر به ناچاریی بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی روو ده‌کاته ئه‌و کاره پڕمه‌ترسی‌یه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منی‌یه‌کان و ته‌نانه‌ت تاجر و بازرگانه‌کان به ناڕه‌واترین شێوه ده‌چه‌سێنه‌وه. ده‌توانین بیژین کۆڵبه‌رانی ناوچه سنووری‌یه‌کانی کوردستان کۆیله‌ی ده‌ستی ئابووریی سه‌قه‌تن که ئه‌ویش به‌رهه‌می شێوه سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی حکوومه‌تی ناوه‌نده.
کپ کردنی ده‌نگی مافخوازنه‌ی کورد و راسته‌وخۆ ته‌قه کردن له کۆڵبه‌ران و تاڵان کردنی ده‌ستمایه و سه‌رمایه‌ی ئه‌و چینه چه‌وساوه‌یه، هه‌روه‌ها کاولکردنی ماڵ و ژیانی خه‌ڵکی بێ‌ده‌ره‌تان به بیانووی بوونی چه‌ند پێشمه‌رگه که جیا له ساڵانی رابردوو له‌م ماوه‌یه‌دا له شنۆ رووی دا، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ که له روانگه‌ی سانتراڵیزمی سه‌ره‌رۆ، “که‌رامه‌ت و ماف” بوونی نییه و ئه‌گه‌ریش هه‌بێ که ده‌گاته کوردستان به هۆی نیگای ئه‌منی و ئه‌تنی و ئایینی به خێرایی کاڵ ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته ئاستێک که هه‌ر بوونی نامێنێ و چالاکانی مافی مرۆڤ سزا ده‌رێن و کاسبکار و کۆڵبه‌ر و خه‌ڵکی سیڤیل به ئاسانی خوێنیان ده‌رژێ. بێ ئاگایی به‌شێکی به‌رچاو له خه‌ڵکی ئێران و به‌تایبه‌تی ناوچه بێ‌به‌شه‌کان وه‌کوو کوردستان و لۆرستان و … له مافی سروشتی و ئینسانی خۆیان له لایه‌ک وله لایه‌کی‌تر به‌ربه‌ست دانانی سیتماتیک له‌سه‌ر ڕێی گه‌شه و په‌ره‌ئه‌ستاندنی پرسی گرینگی مافی مرۆڤ له ئێران، بۆته هۆکارێک که دۆخی مافی مرۆڤی ئه‌م وڵاته له نزمترین ئاستی خۆی بێ و هه‌ر ساڵه‌ش له لایه‌ن رێکخراه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه مه‌حکووم ده‌کرێ. رێگه نه‌دان به “ئه‌حمه‌د شه‌هید”رێپۆرتێری تایبه‌تیی دۆخی مافی مرۆڤی ئێران له رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌ردان له‌و وڵاته نموونه‌یه‌کی به‌رچاوه، که کۆماری ئیسلامی نایهه‌وێ له پێناوی جێبه‌جێ کردنی حقووقی شارۆمه‌ندی و وهه‌وڵدان بۆ یه‌کسانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ئابووری له‌و ده‌سه‌ڵاته ره‌هایه که هه‌یه‌تی که‌م ببێته‌وه به‌تایبه‌تی له کوردستان که کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌کراوه. هه‌ربۆیه ئه‌رکی سه‌رشانی سه‌رجه‌م چالاکان، ئه‌حزاب و میدیاکانی کورده که به نیسبه‌ت پرسی مافی مرۆڤی کورد بێ ده‌نگ نه‌بن و له هه‌موو بوارێکه‌وه هه‌وڵ بده‌ن که کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌م واقعییه‌ته رووبه‌ڕوو ببێته‌وه. هه‌رچه‌شنه که‌مکاریی کردن له‌م باره‌وه ده‌س‌ئاواڵایی زیاتر به‌خشینه به حاکمییه‌ت بۆ پێشلکاریی و شکاندنی که‌رامه‌تی ئینسانی کورد. ئه‌گه‌ر له‌دوای کوژرانی یه‌که‌م کۆڵبه‌ر … ئه‌م تاوانه له رێگه‌ی چالاکان و نووسه‌ران و ئه‌حزابی سیاسیی و هتد. زیاتر گرینگی پێی بدرا، ده‌نگی ئیعترازی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌رز ببایه، ئه‌مڕۆ ئیتر کوشتنی کۆڵبه‌ر نه‌ده‌بوو به نه‌ریت و، هیزه ئه‌منی‌یه‌کانی ده‌سه‌ڵات، گه‌مه‌یان به گیان و حاڵی خه‌ڵک نه‌ده‌کرد.
هه‌ر بۆیه پێویسته زیاتر و به جیددی‌تر پرسی مافی مرۆڤ و که‌رامه‌تی ئینسانی له کوردستان گرینگی پێبدرێ و به شێوه‌ی جۆربه‌جۆر ئه‌م مه‌سه‌له ئینسانی و نه‌ته‌وه‌ییه له‌لایه‌ن چالاکان و ئه‌نجومه‌نه مه‌ده‌نی‌یه‌کانی ناوخۆ زۆرتر وه‌گه‌ڕ بخرێ. که چیتر په‌ره‌دان به ماف و به‌خشینی که‌رامه‌ت به ئینسانی کورد تاوان نه‌بێ و ئه‌م گه‌له چه‌وساوه‌ش له “هۆمۆساکه”ری ده‌ربچێ و ، ببێ به کۆمه‌ڵگایه‌کی خاوه‌ن ماف وخاوه‌ن که‌رامه‌ت.
ژێده‌ر؛ کتێبی مرۆڤ وکه‌رامه‌ت/مه‌ریوان وریا قانع ٢٠١٦
ناوه‌ندی هه‌واڵی کوردستان وکورد
1)جیورجی ئاگامبین؛نووسه‌روفیله‌سۆفی ئیتالی(١٩٤٢ز)له‌به‌رهه‌مه‌کانی؛کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوو،هۆمۆساکه‌ر،ئامرازه بێ ئامانجه‌کان.
لە ژماره ٦٨٣ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه