ده‌قی وتەکانی به‌ڕێز خالید عه‌زیزی له ئه‌نیستیتۆی مێری له شاری هه‌ولێر (بەشی دوو)
رۆژی ١٩ی مانگی مای لە شاری هەولێر و بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و ئەکادیمیسیەنی کورد،سمینارێکلە ژێر ناوی «کورد‌و سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی نیوەڕاست» بۆ بەڕێز خالید عەزیزی، سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانلە لایەن «ئەنستیتوی مێری»یەوە بەڕێوە چوو.
بەرێز خالیدی عەزیزی لەو سمینارەدا باسێکی هەمەلایانەی سەبارەت بە بارودۆخی رۆژهەڵاتی نیوەڕاست و وڵاتانی ئەو ناوچەیە و بارودۆخی کورد لەم ناوچەیە بە تایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستان پێشکێش کرد. ئەوەی دوای ئەم پێشەکی‌یەدا دێ، دەقی پیادەکراوی وتەکانی سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لەو سمینارەیە:
دەگەمە سەر رێگا چارەکان؛ لە روانگەی منەوە ئەوەی کە کورد یەک نەتەوەیەو کوردستان یەک وڵاتە، دەلیل بەر ئەوە نیە که یەک رێگا حەلیشی هەیە، دەلیل بەر ئەوە نیە یەک چارەنووسیشی هەیە. تەبیعەتی دابەشبوونی کوردستان‌و بە پارچەبوونی کوردستان و چۆنییەتی عەقڵییەتی سیاسی لە بەغداوە بۆ ئێرە، لە تارانەوە بۆ پارچەکەی ئێمە(رۆژهه‌ڵاتی کوردستان) لە ئانکاراوە بۆپارچەکەی دیکە(باکوور) لە دمیشقەوە بۆ رۆژاوای کوردستان و شکڵگیری حیزبە سیاسییەکان و هەمووی ئەوانە کە بە عەقڵییەتی هەر کام لەو وڵاتانە درووست بووە، تەئسیری لەسەر عەقڵییەتی دروست بوونی ئەحزابی سیاسیش داناوە. بۆیە زۆر تەبیعییە رێگا حەلەکان و پێناسەکان و فەرهەنگی سیاسی هەموو پارچەکانیش لە چۆنییەتی تەعامول لەگەڵ ئەو چارەسەرییەش دا به‌ته‌واوی فەرقی هەبی. بەڵام لە نێو هەمووی ئەوانە دا یەک شت زۆر موشەخەس و دیارە که ناکرێ نادیدە بگیرێ. ئێمە نازانین سوورییە چی لێ دێ، دەمێنێ نامێنی، شەڕ بەردەوام دەبێ، وێرانکار دەرواتە پێشێ و قەزییەی کورد بە کوێ دەگا. ئایا حەلێکی بۆ دەبیندرێتەوە، لە دەمشق چارەسەر دەکرێ یان لە حاشییە، نازانین. لە تورکیە چی لێ دێتەوە، هەوراز و نشێو و دەورانی ئینکاری کورد، دە ساڵی ئەخیر نەیانتوانی کورد ئینکار بکەن و کورد چووە نێو بازنەیه‌کەوە، هەڵبژاردنێک دەکرێ و لایەنێکی کوردی ٨٠ دەنگ دێنێتەوەو لە هەڵبژاردنی دیکە دا ٢٠ دەنگ دێتە خوارێ و دەورانێ قسە لە ئاشتی و دوایە شەڕ دێتە پێشێ.ئێستا لە شەڕناخ و لە دەوروبەرەکە ماڵی خەڵک وێران دەبێ. نازانیین چی لێ دێتەوە.
لە ئێران بە حوکمی موقعییەتی ئێران و ئەوەی کە ئێران چۆن تەعامول لەگەڵ ناوچەکە دەکاو لەگەڵ ئیدارەی وڵاتەکەی خۆی دەکا، قەزییەی ئێمە تەغیراتێکی زۆری تێدا نەهاتۆتە پێشێ، بە غەیری ئەوەیی ئێمە ئێستا زۆرتر ئیهتمام بە خەبات و جم و جۆڵی مەدەنیدەدەین. بەڵام لە نێو هەموو ئەو ناروونیانەدا یەک شت روونه، ئه‌ویش باشووری کوردستان (هەرێمی کوردستان)ه. تەجروبەی ئێترە (باشووری کوردستان) نیزکە لەوەی کە لە چارەنووسێک نیزیک بێتەوە، کە ئەو چارەنووسە ئینکار نەکرێ وببێ بە ئەمری واقیع.
لە روانگەی منەوە ئەگەر قسە لە دەوڵەتی کوردی دەکرێ، پەیوەندی به ئێرەوە هەیە که لە زۆر بوار دا ئیمتحانی خۆی داوە. بەڵام بە مەعنای ئەوە نییە لە هەموو ئەو ئیمتحانانە دا بێ کەم و کۆر بێ، بۆیە ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستان و لە تەنیشتی ئەوە دا دەکرێ ئەوە بڵیم کوردی کوردستانی ئیران، رەنگە بڵێم زۆر لە خەڵکی ئێوە له باشوور بەپەرۆشتر بوون بۆ داهاتوی ئێرە. بۆ؟ بەو دەلیلەی ئێوە لێرەن، ئێمە لێرەین، دەسەڵاتی خۆمان دەبینین، لەگەڵی دا هەین، رۆژانە لەگەڵی دا هەین. بەڵام کوردی ئێران، لە ئێران تەحقیر دەکرێن لەسەر حەقی خۆیان. ئێمە ناتوانین بە حزووری نیزامی بڵێین دەوڵەتی تاران ئیمەش هەین و ناتوانی ئینکارمان بکەی و خەڵکی کورد لە کوردستانی ئیران قوەتی قەلبی ئێوەین. بەڵام بە خەباتی مه‌دەنی و هاندانی خەڵک بۆ خەبات و تێکۆشان،وتوومانە بێتەفاوت نەبن لە لانیکه‌مه‌کان ئیستفادە بکەن. بەڵام لەسەر ئێرە قەزیەکە فەرق دەکا.
ئەگەر رۆژێک لە رۆژان لێرە قسە لەوەیە لە هەرێمی کوردستان حیزب و لایەنە سیاسییه‌کان لە یەک نیزیک بوونەوە دا هەن، تەوافوقیان تەفاهومیان هەیە،خەڵک لەوێ شاگەشکە دەبن.کاتێک جەلال تاڵەبانی دەبێتە سەرکۆماری عێراق، خەڵک لەوێ تەزاهور دەکەن و باسی لە خۆشحاڵی دەکەن، کاتێک کاک مەسعود بارزانی دەبێتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، خەڵک لەوێ گەشبینەو خۆشحاڵ دەبێ.
سەرکەوتنی ئەو تەجروبەیە لێرە هەر ئاوای چاو لێنەکەین. ئەوە لێرەیە ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێ، نەخێر، لە هەمان کات دا کە ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێ، ئینعکاسی بۆ کوردستانی ئیران قووەتی قەلبێکی گەورەیە، بۆیە قۆستنەوەی ئەو دەرفەتە ئێستا لە رۆژهەڵاتی نیوەراست راستییەکەی هەرێمی کوردستانی رووبەرووی ئیمتحانێک کردۆتەوە. دەبێ لەو ئیمتحانە سەرکەوتوو بێ سەرکەوتوو.لە بیرمە کاتێک لە ئامریکا ئینتخاباتهه‌بوو، ئەمن لەوێ بووم. کلینتۆن لە رقابەتێکی ئینتخاباتی دا بوو، لێیان پرسی پێتوایە سەرکەوتوو دەبی؟ کووتی لە سەرکەوتن قسە ناکەم،قسه لە سەرکەوتنێکی گەورە دەکەم. هەرێمی کوردستان دەبێ قسە لە سەرکەوتنێکی گەوەرە بکا. وەک کەسێک چۆن ئیمتحانێک دەدا بە قەولی ئێرانییه‌کان لە بیست، ئایا حەڤدە وەردەگرێ یا شازدە وەردەگرێ، ئەو دەبێ وا چاو لێ‌بکا لە بیست، بیست وەرگرێ. بۆ ئه‌وەی کە ئەگەر بیستی پێ وەرنەگیرا، هەژدە و حەڤدە بێنێتەوەو نەیەتە ژێر دە.
لە روانگەی ئێمەوە هاتنە گۆری ئیدەی ریفراندۆم بۆ دەوڵەتی کوردی بە تەواوی لە جێگای خۆی دایە. دەلیلی یەکەممان ئەوەیە با ئیمە ریفراندۆم بخەینە نێو قالبی ماف. پەیوەندی بە هیچ کەسەوە نییە پێمان بڵێ درووستە یان نادرووستە. نەشیبەینە نێو مه‌قوولاتی ئیدئۆلۆژی کە لە روانگەی ماکسیزم و ئیدئالیزم و ئیزمه‌کانی دیکە چۆن تەفسیر دەکرێ. هیچ پەیوەندی بەوانەوە نییە مافەو لە جێگای خۆی دایە.
دووهه‌م ئه‌وه‌یکه ئەو ریفراندۆمە لە روانگەی ئێمەوە بازییەکە قەواعیدی بازی خۆی هەیە. ئەو قەواعیدی بازییە مەیدانی بازییەکە کە هەرێمی کوردستانە بە تەواوی موساعیدو گونجاوه. تەجروبەی تەعاموولی هەرێم لەگەڵ بەغدا، دە- پازدە ساڵە دێ و دەڕواو دەتوانێ بە نەتیجەگیریمان بگەیەنێ، تەجرووبەی ئیدارەی خۆجێیی لێرە، تەجرووبەی دیفاع لەو سنوورانەی کە شوێنی هەرێمی کوردستانە کە ئەوەی کە لە قانوونی نێودەوڵەتی دا چه‌نده توانیوته شوێنه‌که‌ی خۆت بپارێزی و ته‌جرووبه‌ی ته‌عاموول له‌گه‌ڵ دراوسێکان که کۆنسووڵه‌کان لیره‌ن و ته‌نانه‌ت توانیویه‌تی ئه‌و‌په‌یامه جیدییه بدا که هه‌رێمی کوردستان ته‌هدید نه‌بێ له‌سه‌ر تاران، به‌غدا، ده‌مه‌شق وئانکارا. به‌ڵکوو فورسه‌ته، مادام ئێمه ئه‌وه ده‌خه‌ینه خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌بیعه‌ته‌ن له خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی دایه و وارد‌ی ته‌ئاموول ده‌بن.
قه‌واعیدی بازیه‌که له کوێ‌ڕا ده‌ست پێده‌کا؟ له روانگه‌ی ئێمه‌وه ئه‌وه‌ی که ده‌توانێ رووکنی سه‌ره‌کی بێ بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه، یه‌کگرتوویی نێو ماڵی کورده. پێمان وایه جێکه‌وتنی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک حکوومه‌تێکی دێفاکتۆ که ئیعترافی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییشی پێ کراوه، ئه‌وه ئینکار ناکرێ. به‌ڵام له بوونی یه‌کگرتوویی و یه‌ک گوفتمانی و، به جۆرێک لێڵی و به جۆرێک به‌دوادانه‌چوون و کێشه له‌سه‌ر چه‌ندو چۆنی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پرۆسه‌یه، ره‌نگه زه‌ره‌رێک به ئێمه بگه‌یه‌نێ که قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زۆر بکێشێ.
ئێمه بۆخۆمان له حیزبی دێموکراتی کوردستان، له کۆنگره‌ی ئه‌خیری خۆشمان دا ده‌قیقه‌ن قه‌زییه‌ی رێفراندۆممان هێنا گۆڕێ. به له‌حازی گۆڕه‌پانی بازی گه‌مه‌که ئه‌و شه‌رایه‌ته بۆ ئێمه له ئێران نیه که هه‌ر ئێستا قه‌زییه‌ی ریفراندۆم بێنینه گۆڕێ، به‌ڵام ده‌مانهه‌وێ به ئێرانییه‌کان و، به کورد له ئێران بڵێین «ئه‌وه مافی ئێمه‌یه». ئه‌رێ ئێرانییه‌کان! ٣٧ ساڵه له‌گه‌ڵتان له کێشه داین، به دێموکراسی له‌گه‌ڵمان ناکه‌ن، به فدرالیزم له‌گه‌ڵمان ناکه‌ن، به ٢٦ ماده نه‌تانکرد، به ٦ ماده نه‌تانکرد، ده‌ڵێین له چوارچێوه‌ی قانوونی دا ئیجازه‌ی فه‌عالییه‌تی سیاسیمان له نێوخۆی ئێران دا هه‌بێ، له‌گه‌ڵمان ناکه‌ن. ئه‌ڕێ ئۆپۆزسیوونی ئێرانی! خۆتان به موخالیفی کۆماری ئیسلامی ده‌زانن، به‌ڵام کاتێک دێنه سه‌ر کێشه‌ی کورد له‌وان ناسیونالیستترن. ده‌ی باشه هه‌مووی ئه‌وانه به مه‌عنای ئه‌وه‌یه ئێوه ئێرانییه‌کان که پێمان ناخۆشه ئاوایه؛ به مه‌زهه‌بی و به کۆمۆنیست و به سۆسیالیست و به شاپه‌رست و به میلی‌گه‌را و به هه‌مووی ئه‌وانه، له‌سه‌ر کورد ئینعتاف نیشان ناده‌ن،ده‌ی رێگاتان بۆ ئێمه نه‌هێشتۆته‌وه به‌غه‌یری ئه‌وه‌ی بڵێین کوردی ئێرانیش حه‌قی خۆیه‌تی مراجعه به ئه‌فکاری عموومی خه‌ڵک بکاو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بێنێته گۆڕێ. بۆ هێنانه گۆرێیی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، ئه‌وه ئێوه‌ن ئێمه مه‌جبوور به‌و حه‌له ده‌که‌ن، ده‌نا ئێمه هه‌موو حه‌لله‌کانی دیکه‌مان هێناوه‌ته گۆره‌ێ.بۆیه به باوه‌ڕی من قه‌زییه‌ی رێفراندۆم (راپرسی)، له هه‌موو پارچه‌یه‌کی کوردستان وه‌ک ماف بێ به‌حس لێکردن بۆ ئیمه بهێشترێته‌وه‌و وه‌ک کارتێک که ئه‌مڕۆ په‌نای بۆ ده‌به‌ین له چۆنییه‌تی ته‌عاموول له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی و ئۆپۆزیسیوونی ئه‌و وڵاتانه‌یشئێمه که‌ڵکی لێ وه‌ربگرین.
به‌حسیکی دیکه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه ئێران له کوللی ئه‌و بازنه‌یه دا؛ هه‌ر وه‌کوو پێشوو من به کوللی ئاماژه‌م پێ دا، بمانهه‌وێ و نه‌مانهه‌وێ ئێران فاکتۆرێکی قابلی ئینکاره له کێشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی نیوەڕاست و، ئێران وڵاتێکه پاشخانێکی دوور و درێژ‌و هه‌زاران ساڵه‌ی له کشوه‌رداری دا هه‌یه. ئێمه کوردی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌و واقعیه‌ته ده‌بێ کێشه بکه‌ین،قه‌بووڵی ئه‌و واقعییه‌ته ئێمه به رێگا حه‌لله‌کان ده‌گه‌یه‌نێ. تا ئه‌و جێیه‌ی په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌یه هه‌وڵمان داوه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی نیوخۆی ئێران و لایه‌نه سیاسییه‌کان و قه‌زییه‌ی کورد له ئێران که ئێمه فره‌ره‌هه‌ندی چاو له چۆنییه‌تی ته‌عاموول له‌گه‌ڵ ئێران و گۆره‌پانی سیاسی بکه‌ین.هه‌مووی حه‌لله‌کانی خۆمان ناخه‌ینه ناو سه‌به‌ته‌یه‌ک. که زۆرجار وا هاتۆته پێشی که تا کۆماری ئیسلامی نه‌روخێ هیچ شتێک ناکرێ!. ماهییه‌تی ئه‌و حکوومه‌ته جۆرێکه هیچی لەگەڵ ناکرێ، ماهییەتی ئەو حکومەتە وایە هیچ مافێک بە ئێمە نادا. ئەگەر لەو خانەیە دا بمێنینەوە هەموو ئەوانە راستە.
لە روانگەی ئێمەوە جووڵانەوەی کورد لە کوردستانی ئێران بۆ ئه‌وه درووست نەبووە حکومەتە مەرکەزییەکان برووخێنێ. جوڵانەوەی کورد لە کوردستانی ئێران بۆئه‌وه‌یە بڵێ ئەوە مافەکانی ئێمەیە، ئێمە بەدوای ئەوە دا دەگەرێین، حکومەتی تاران! هەر کەسێک لە ئێوە دێتە سەر کار؛ بە چەپ و راست و سۆسیالیست‌و مەزهەبی و میلیگەراو هەر شتێکتان هەیە تا ئاوڕ و به‌وه نەدەنەوە ئێمە لە کوردستان وا بە ئاسانی واز لە مافەکانی خۆمان ناهێنین. یانی مەبەستم ئەوەیە لە روانگەی ئێمەوە چۆنییەتی چارەسەری کێشەی کورد لە ئێران دا لە نێو خانەی چەندین رێگا حەل دابنێین. لە یەک خانە دا نەیبەستینەوە. ئەگە حەدیعەقەلەکان بهێننە گۆڕێ، ئێمە بە باشیدەزانین. لە پەیوەندی لەگەڵ ئینتخاباتی ئەخیر لە ئێران دا، ئێمە لەگەڵ سناریۆیەکی پیچیدە رووبەروو بووین کە بڕێک ئێمەی هێنایه سەر ئەو قەناعەتە کە، چۆن ئێمە تەبەقەبەندی سیاسەت لە کوردستان و لە تاران و لە شوێنەکانی دیکە دەکەین. ئەگەر تۆ خوێندنەوەت لە تاران ئەوە بێ کە ئەو حکومەتە نەگۆڕە، بە ئینتخاباتەکەش ناگۆڕدرێ، ئینتخاباتی ئێرانیش غیرەدێموکراتیکە، کە وایە، ئەوانەی کە دەبن بە کاندید دەبێ لەو سافیانە بوگزەرێن، دەی باشە ئێمەش پێی بێ تەفاوت دەبین، بۆشمان نارووخێ، دەی ئەگەر وایە خەڵک هیچ مەکەن! سیاسەتی ئێمە ئەوە بوو که نەخێر دەبێ لە نێو خۆی وڵات لەو فورسەتانەی وه‌ک ئینتخابات دێتە پێشێ کەڵکی لێ وەربگرین. ئەوە فورسەتێکە ئێمە وەک کورد بتوانین لە رقابەتەکان دا شتی خۆمان بڵێین، فەزایەک دێتە گۆرێ ئێمە مه‌ترح دەبین و دێینە گۆڕێ.ته‌نانه‌ت لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو شوێنانەی کە کێشەی ئازەری و کورد هەیە، من زۆی بە ڕاشکاوی دەڵێم و نایشارمەوە؛ ئێمە کوتمان حەقی خۆمانە کورد کار بکا لە ئینتخابات دا دەنگی کورد بۆ کورد بروا. لە ورمێ ئەو کێشەیە هاتە گۆڕێ، بەداخەوە لەبەر ئەوەی کە بەشێک لە حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران دەقیقەن لەو بازنەیەدابوون کە ئینتخابات لە ئێران بێ فایدەیە، فەرقی نیە لەو شارانەی کە کێشەیان لەسەرە کوردێک یان ئازەرییەک بچێتە پارلەمان، بێ تەفاوت بوون. ئەو بێتەفاوتییە بوو بە هۆی ئەوە کە کورد بەو جۆرەی پێویستە لە هه‌ندێک شوێن بەشداری ئینتخاباتەکە نەبێ. لە نەتیجەدا ئەو دەنگەی دەبێ بۆ کورد بچێ بە راده‌ی پێویست نەبوو. لەو شوێنانەی کە کێشەی لەسەرە لایانی ئازەری دەنگیهێنایه‌وه. ئەوە حەقێکی دێموکاتیکە، چۆن ئازەرییه‌کان هەوڵێان دەدا هەموو دەنگەکان بۆخۆیان بێ، کوردەکانیش دەیانتوانی لە چوارچێوەی ئەو ئینتخاباتە دا هەوڵ بدەن هەموو دەنگەکان بۆ کوردەکان بچێ. لە نەتیجە دا دێموگرافی ئەو شوێنە لە داهاتووی کێشەکانی ئێمەدا توانیبای بە جۆرێک بێ کە یارمه‌تی بە قەزییەکەی ئێمە بکا.
فاکتۆرێکی دیکە کە لە پەیوەند لەگەڵ ئێران و کورستانی ئێران دا لە گۆرێ‌دا هەیە، چۆنییەتی تەعامولی ئێمە کوردەکانی ئێران یا ئێمە وه‌ک حیزبی دێموکراتی کوردستان و لایەنەکانی دیکە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و شوێنەکانی دیکە بووه. ئێمە لەو باوەڕەدابووین؛ هەرچەندی بۆمان بکرێ تا ئەو جێیەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە بە ئیحساسی مەسئولیەتەوە چاو لە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بکەین. من زۆر جار دەڵێم هەرێمی کوردستان لە بازییەکی شەترەنج دایە، کە تۆ چۆن بازی دەکەی، دەکرێ ئەسپێک به پیاده‌یه‌کبدۆڕێنی، ئەوە شەترەنج بازێکی خراپە، ئەگەر ئەسپ بە ئەسپ بدۆرێنی تەعادوولێکی تیداهەیە. حەیفە هەرێمی کوردستان لە بازنەی کێشەی ئەحزابی کوردی پارچەکانی دیکە وەها پارچەکانی دیکە لە کێشەکانی ئێرە تێوەدرێن که وردە وردە وای لێبێ ئەو بازییە کە ناکاو بێ ئەوەی کە پێ بزانی ئەسپێک بە پیاده‌یه‌ک بدۆڕێنی. ئێمە هاودەردی و هاوخەمی هەرێمی کوردستان لە حەدی توانای خۆیان لەگەڵ خەباتی رەوای پارچەکانی دیکە بە باش دەزانین. هیوادارین ئەوە هەر پەرە بستێنێ، بەڵام قەت پێمان وانیە حیزبەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان بە تایبەت حیزبەکانی کوردستانی ئێران ببن بە بەشێک لە کێشەکانی هەرێمی کوردستان. ئەگەر ئێمە هاندەر نەبین بۆ ئەوەی کە کۆمەگ بکەین نێوانی لایەنەکان لێرە خۆشتر بێ و باشتربێ و لێک حاڵی بوون بێ، قەت ئێمە نابێ بێینه نێو گەمەیەک که لایەنگری لەو حیزبە بکەین لە دژی حیزبەکەی دیکە. لەو حاڵەتەدا پیچیده‌گی کێشەکە زۆرتر دەبێ و، لە نەتیجەدا ئەو ئەمری واقعەی کە من ئاماژەم پێ کرد. بۆیە حیزبی ئێمە لە پەیوەندی خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دا هەوڵی داوە تا ئەو جێیەی پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە، ئێمە بە هیچ جۆر هۆکاری موشکلات نەبین لە عیلاقاتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران. چونکی پێمان وایە ئەو عیلاقاتە تەبیعییە. من لێتان ناشارمەوە؛ ئارەزوو دەکەم سفارەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران هەبێ و ئاره‌زوو ده‌که‌م سفاره‌تی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی له هه‌ولێر هه‌بێ. تۆ ئەگەر چوویە نێو دەوڵەتداری قەواعیدی بازی خۆی هەیە. قەواعیدی بازی ده‌وڵەتداری لەگەڵ ئارەزوو و ئامالەلانی من وەک حیزبێکی سیاسی لەگەڵ بنەماکانی شەڕ و شۆڕشگێری کاملەن فەرقی هەیە.رەنگه ئێمە ئێستاش لەوە موعادلەیەدا نەبین. هیوادارم رۆژێک لە رۆژان ئێمەش بێینە نێو ئەو موعادلەیە.
پەیامی زۆر راشکاوانه‌ی ئێمە ئەوەیە حیزبی هیچ پارچەیەکی دیکەی کورستان، هەرگیز نەبین بە بەشێک لە کێشەکانی ئێرە(باشووری کوردستان) و، هەرگیز سیگناڵێک نەدەین لە دۆستایەتی و عیلاقانی خۆمان بە حیزبە سەرەکییەکانی ئێرە کە ئەو کێشەیە ئێرە زۆر بگرێتەوە. لەو پەیوەندییەدا نیگەرانییەک کە ئێمە هەمانە ئەوەیە کە، گۆڕەپانی سیاسی نە لە باشووری کوردستان کە لەگەڵ واقعیات رووبەروویە، نەبێ بەبەشێک لە کێشەی دوو قوتب کە ئێستا لە رۆژهەڵاتی نێوەراست لە گۆرێ دا هەیە. قوتبێک کە خۆی پێناسە دەکا بە لایەنی شیعە و ئەدرەسەکەی دەکەوێتەوە تاران و، قوتبێک لە خۆی پێناسە دەکا بە سونی که ئایا ئەدرەسەکەی لە عەرەبستانە یان لە تورکیە، بەڵام کورد بتوانێ لەو گەمەیەدا وا بجووڵێتەوە هەر وەکی لە پێناسەکەدا ئاماژەم پێ کرد بەشێک لەوە کێشیەیە نییە. بەڵامبە جۆرێک عەمەل بکا که ئەو کێشانە بە قازانجی خۆی هەڵگەرێنێتەوە.
لەهەمان کات دا کە زۆر باسی وەحدەت و یەکریزی و تەباییی دەکەم، رەنگە ئەو پرسیارە بەجێیە لە لایەن تاک تاکی ئێوە بێتە گۆرێ و بڵێن جا بۆخۆتان وەزعتان زۆر تەواوە؟! نا، وەزعی ئێمە لە هەموو لایەکی ئێوە خراپترە.ئیمە دوو دانە دێموکراتین بە یەک مێژوو و بەیەک رابردوو و بە سێ رێبەری شەهید، ئەگەڕ بێنە مەقەرەکەی ئێمە و بێنە مەقەرەکەی لایەکەی دیکە، ئەرێ بڵێن فەرقیان چیە! خۆ هەموو شتەکان وەک یەکن. بەڵام تا ئێستا دوای دە ساڵ نه‌مانتوانیوه چارەسەریئەو کێشەیە بکەین و دەورانێکیش کە پێناسەی کێشەکانی نیوخۆییمان دەکرد، ئێمە رێبەرانی دێموکرات خۆمان دەشاردەوە لە قەبووڵی مەسئولییەت! یەک دەیگوت خەتای ئەولایە، دەستی لە ناو ئێمەدا بووە و ئەو حیزبە لەت بووە و، ئەوی دیکە دەیگوت خەتای ئەولایە. دیسان دچمەوە نێو ئەو بۆچوونە چۆن نەبووین به ده‌وڵه‌تو هەموو خەتاکان هی ئیمپراتووری عوسمانی و فەرانسە و ئینگلیس نەبووە، بەڵکوو خەتاکە لە هەموان بووە، لەتبوونی حیزبی دێموکراتیش خه‌تاکه هی خۆمان(هه‌ردوولای دێموکرات)بووە با نەیخەینە سەر شانی خەڵک. ئەگەر یەکیش ناگرینەوە هەر خەتاکە لەخۆمانە. بەڵام ئێمە وا فێرین، زۆر زوو پەنا بۆ «تێئۆری تەوتەئە» دەبەین. جیاواز لە حیزبی دێموکرات، لەگەڵ حیزبەکانی دیکەش نەمانتوانیوە بە تەفاهوومێک بگەین. هەڵبژاردنی ئێران یان ئەو رووداوانەی که لە ئێران دێنە گۆرێ هەموویان دەتوانن سناریۆیەکی باش بن کە ئەدرەسێکی بە قوەت بۆ کورد دروست بکەین کە ئێمەی کورد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جیاوازیشمان هەبێ، لەسەر ئەوانە یەک گرتووین. تا ئەو جێیەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەبێ لە چۆنیه‌تی دیتنەوەی رێگا چارەیەک بۆ وەسەریەکخستنەوەی دێموکراتەکان. له‌وانه‌یه بڵێن وەڵاهی کەس قسەی خراپ بۆخۆی ناکا، هەوڵمان داوە. بەڵام ئێمەش بێ ئیشکال نین لەمەوبه‌داوەش هەوڵ دەدەین و هیوادارم دۆستان و برادەران و ئازیزانی وەک ئێوەش لە هەموو کاناڵەکانیانەوە کۆمەگ بکەن بۆ ئه‌وەی کە وەحدەت و یەکگرتووییەک لە نێو ریزەکانی ئێمەش دا درووست بێ، چون تەنیا رێگای هەر ئەوەیە.
لە ژماره ٦٨٢ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه