خوێنەرانی بەڕێزی کوردستان!
ئەو نووسراوەیە کە بەشێوەی زنجیرەیی لە ”کوردستان” دا بڵاودەکرێتەوە، ئاکامی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی بەشێک لە بەستێنی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە دوای پتر لە٣٠ ساڵە دەسەڵات بەدەستە. ئەو دەسەڵاتەی کە لە جیهان دا، بەڕێوەبەریەکی تایبەتی و تاقانەیە و
وێنەی بەم شێوەیە نییە.
رەوتی ئیسلامی سیاسی لە ئێران دا، فرە رەهەندی‌یە. بەڵام ئەو نووسراوەیە پتر لایەنی شوێن دانەر و کەسایەتیی و رێکخراوەکانی لە مێژووی ئێران و بەتایبەتی لەنێو مەزهەبی شیعە دا، بەرجەستە کردۆتەوە.
پێشەکی
٣٠ ساڵ له دامه‌زران و ده‌سه‌ڵاتی پڕله کاره‌ساتی سه‌ره‌ڕۆیی ئیسلامی سیاسی له ئێران دا،تێپه‌ڕی. ڕووداو و ئاڵوگۆڕه‌کان له‌و ماوه‌یه دا، و نه‌خشی پڕڕه‌نگی کۆماری ئیسلامی ئێران له خۆڵقاندنی توندوتیژییه‌کان، په‌ره‌گرتوویی به‌رفراوانی بناژۆیی (بونیادگه‌رایی) ئیسلامی سیاسی شیعە، له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست تا ڕاده‌یه‌کی زۆر بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناته‌بایه‌ی ئیسلامییه‌ت و جمهوورییه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه که له‌نێو خۆی دا، کێشه‌ی زۆر لێکه‌وتۆته‌وه. پڕه له قه‌یران و خۆی قەیران خوڵقێنه و خۆده‌بازکه‌ر له قەیرانه‌کانیشه!؟
جه‌مشید فارووقی – لێکۆله‌ر-، دامه‌زرانی ئه‌و رێژیمه به« شۆڕشی ئیسلامی» ناو ده‌با و به‌ڕووداوێکی گه‌وره‌ی ده‌زانێ که سیمای ئێران و ناوچه‌که‌ی له بنه‌ڕه‌ت‌ڕا گۆڕی. به قه‌ولی ئه‌و:»مه‌ته‌ڵ (موعه‌ما) ی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆته ٣٠ ساڵه«. گرینگی ئه‌و رووداوه سیاسییه ده‌توانیین له کاریگه‌رییه‌کانی و دواهاته‌کانی سیاسی، ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌ویی چاو لێبکه‌ین.
– یادداشته‌کانی جه‌مشید فارووقی ٢٠٠٩/٠٢/٠٧، «بازخوانی انقلاب اسلامی بخش اول»-
لەژێر کاریگەری ئیسلامی سیاسی دا، روومای خه‌باتی ڕزگاریخوازیی فه‌له‌ستین، گۆڕانی به‌سه‌ر داهات و لە هەڵبژاردنی ٢٥ ی ژانوییەی ٢٠٠٥ دا، پتر به‌لای رێکخراوه‌کانی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی دا شکایه‌وه و لانی که‌م هه‌م ئه‌و بڕه‌خاکه‌ی فەلەستینی‌یەکان لێی ده‌ژین و هه‌م خه‌باته‌که‌ی و ئیداره سیاسی و حکوومه‌ته‌که‌ی تا نووسینی ئه‌و دێڕانه بۆته دوو به‌ش. باریکه‌ی غه‌زه‌ی ئیسلامی و لێواره‌کانی چۆمی ئۆردۆن، نا ئیسلامی و سکۆلارە. له لوبنان حیزبوڵڵا‌و ئه‌مه‌لی ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتێکی به‌هێزیان هه‌یه. له ئه‌فغانستان و عێراق دوای رووداوی جینایه‌تکارانه‌ی ١١ ی سێپتامبری ٢٠٠١، رێژیمه دیکتاتۆڕه‌کان گۆڕان. به‌مێژوو سپاردنی ڕێژیمه‌کانی سه‌ره‌ڕۆی به‌عس و تالیبان زۆر به قازانجی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران تا ئێستا ته‌واو بووه.
له عێراق دا، دوای لابرانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆی حیزبی به‌عس و دیکتاتۆری سه‌دام حوسێن، گرووپه‌کانی حیزبولده‌عوه، مه‌جلیسی ئه‌علای شۆڕشی ئیسلامی عێراق- ناوی گؤڕاوه و بۆته مه‌جلیسی به‌رزی ئیسلامی عێراق-، سپای به‌در و ڕه‌وتی سه‌در، که ده‌ستکردی ئێران بوون، زۆرترین ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه. ته‌نانه‌ت له ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستان یش، کۆماری ئیسلامی ده‌ستتێوه‌ردان ده‌کا و ده‌سه‌ڵاتێکی شاراوه‌ی به‌هێزی هه‌یه. دروستبوونی حیزب و گرووپه ئیسلامییه‌کانی توندئاژۆی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، ئه‌نساروئیسلام و ئه‌نسارولسونه- که ئێستا ناوی خۆیان گۆڕیوه-، به یارمه‌تی ئێران دروست کران.
ڕێژیمی ئێران و به‌تایبه‌تی سپای قودس، سازمانی ئیتلاعاتی سپا(ساس) و دەزگا ئه‌منییه‌تی و نیزامی یه توند کردەوەکان، ئاژاوه‌گێڕانی گرینگ و شه‌ڕ خوڵقێنی عێراقی نوێن.
کاتێک که ئه‌فغانستانی ژێڕده‌سه‌ڵاتی تالیبان و ئه‌لقاعده‌ی موخالیفی کۆماری ئیسلامی، به هۆی هێرشی نیزامی ئه‌مریکا، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کابول لادران؛ رێژیمی ئیسلامی ئێران، به‌هۆی پشتیوانی له حیزبی ئیسلامی گوڵبه‌دین حیکمه‌تیار و پاشماوه‌ی تالیبان و ئه‌لقاعیده، بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ناتۆ دەورێکی گه‌وره‌ی له قه‌یرانه‌کانی نێوخۆیی ئه‌فغانستان گێڕا. – پێشتریش زۆرترین پشتیوانی له گرووپه ئیسلامییه توند ئاژۆیه‌کان، له‌شه‌ڕی نێوخۆیی ئه‌و وڵاته‌دا، – که ده‌سه‌ڵاتێکی کوودێتایی چه‌پ‌ئاژۆ له ئه‌فغانستان، دەسەڵاتدار بوو و یه‌کیه‌تیی سۆڤیه‌تپشتیوانی هەمە لایەنەی بوو، دژایەتی ده‌کرد.
له یه‌مه‌ن و وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانیی که‌نداو، ئیسلامی فێنده‌مێنتالی(بناژۆیی) – که کۆماری ئیسلامی ئێران، نوێنگەیەتی-، کێشه‌یه‌کی مه‌ترسی داری دروست کردوە.
دوو جار هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی نەرم نوێن (مام ناوەندی) له تورکیه، به‌شێوه‌یه‌ک کارتێکه‌ریی ئیسلامی سیاسی له ناوچه‌که و له‌نێو خه‌ڵک دا، به‌سه‌ره‌وه‌بووه. به‌تایبه‌تی له ساڵی ٢٠٠٢ دا، که حیزبی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاک پارتی)، براوه‌ی به‌هێزی هه‌ڵبژاردنی پارڵمانی ئه‌و وڵاته بوو و زۆرێنه‌ی کورسی‌یەکانی پارڵمانی وه‌دست خست و کابینه‌ی به‌ته‌نیای پێک هێنا. هه‌روه‌ها له ساڵی ٢٠٠٦ دا، جگه له کابینه‌ی وه‌زیران، پۆستی سه‌رکۆماریشی مسۆگەر کرد. له‌و ڕه‌وته‌دا، بیری ئیسلامی له‌و وڵاته‌ش زیاتر به‌ستێنی به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی بۆڕه‌خسا. بیری ئیسلامی – جارێ مەدەنی-، لەو وڵاتە، ده‌سه‌ڵاتی نیزامی و به‌رگریی له سیستێمی لائیک و سکۆلاری، تووشی دڵه‌ڕاوه‌کێ کردوه.له ئه‌مریکای لاتین، له‌دوای نه‌مانی شه‌ڕی سارد له ٢٠ ساڵی ڕابردوو دا، گه‌وره‌ترین گۆڕانکاری به هۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تا ڕاده‌یه‌ک ئازاد، له‌و وڵاتانه دا، پێک هات. نێوه‌رۆکی زۆربه‌ی ئه‌و گۆڕانکاریانه، چه‌پ و یه‌کسان خوازانه‌یه. به‌ڵام نزیکایه‌تیی و دۆستایه‌تیی سیاسیی و بازرگانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ رێژیمی سه‌ره‌ڕۆی ئیسلامی ئێران، بێ وێنه‌یه. وڵاتانی چه‌پ ئاژۆی وێنزۆئێلا، نیکاڕاگوا و برزیل له دۆستان و پشیتوانانی نزیکی کۆماری ئیسلامی ئێرانن!؟
له ئه‌فریقاش گۆڕانکاری مه‌زن ڕوویان داوه و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، خۆیان له دیکتاتۆڕیی ده‌یه‌کانی شه‌ڕی سارد نه‌جات داوه. وڵاتانی سودان و سۆمالی – که ئیسلامییه‌کان ده‌سه‌ڵاتدارن.- له‌گه‌ڵ ئێران باشترین پێوه‌ندیان هه‌یه. ئێران له زۆر وڵاتی ئه‌و قاڕڕه یە دا، ده‌سته و تاقمی ئیسلامیی توندئاژۆ و تێڕۆڕیستی، دروست کردوه. به‌شێک له ئاژاوه‌گێڕان له‌و ناوچانە، به‌شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران پێوه‌ندییان هه‌یه.
له‌نێو خۆی ئێرانیش له‌و ٣٠ ساله دا، زوربه‌ی خه‌ڵکانی ئێران، به تورکی ئازه‌ری، کورد، به‌لووچ، عه‌ره‌ب، تورکمه‌ن و فارسه‌کانی دیکتاتۆر نه‌ویسته‌وه، له‌ژێر گۆشار و ته‌په‌سه‌ری ئه‌و رێژیمه دژی گه‌لییه دان. به‌تایبه‌تی رووداوه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین سه‌رکۆماری و کوودێتای سپای پاسداران و وه‌لی مو‌تڵه‌قه‌ی فه‌قیه (علی خامنه‌ای) له ده‌نگه‌کانی خه‌ڵک، له ٢٢ ی جۆزه‌ردانی ١٣٨٨ (٢٠٠٩) دا، گه‌وره‌ترین قه‌یرانی نێوخۆیی و ده‌ره‌کی بۆ رێژیم، به‌دواوه بووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م شتانه‌ی ئاماژه‌یان پێکرا، مه‌سه‌له‌ی ده‌سڕاگه‌یشتنی رێژیمی ئیسلامی ئێران به چه‌کی ناو‌کی (ئه‌تۆمی)، له‌وانه‌یه جێهان توشی هه‌ڕه‌شه‌ی «تێڕۆڕیسمی ئه‌تۆمی» بکاته‌وه. ئه‌و ئاکاره دزێوانه زۆربه‌یان، ماکه‌که‌یان دوای دامه‌زرانی ئیسلامی سیاسیی له ئێران دا، سه‌ری هه‌ڵداوه. بۆیه ناسینی ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسیی له ئێران و رێکخراوه گرینگه‌کانی زۆر پێویستە.
هەروەها، ئێستا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا، دوای هاوینی ٢٠١٤ (١٣٩٣) دیاردەیەکی نوێی ئیسلامی سیاسی سونی بە ناوی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش)،سەری هەڵداوە کە ئاکارەکانی تەژی (پڕە) لە جینایەتی گەورەی جێی داخ و سەرسووڕمان. تەنانەت تێڕۆڕیسمی ئیسلامی بۆ ئورووپا و ئەمریکاش گوزراوەتەوە.
رەوتی ئیسلامی سیاسی لە ئێران دا، کە ماکەکەی بیری ئیسلامی توند ئاوژویی و ناوەندی تێڕۆڕیزمی دەوڵەتی یە، و کاریگەری فیکری و کردەویی لەسەر ئاکارە دژی ئینسانییەکان زۆرە، ئەو رەوتە گرینگی پێدانی لە رابردوو پترە. هەرچەند داعش بەرهەمی شەڕ و کێشە و ململانێینێوخۆییەکانی سووریە و عێراقە. بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران- بە هۆی دەستتێورەدانی نەرێنی و دژی ئارامی و ئاشتی و پێکەوە ژیانیئازادانە و دڵخوازی گەلانە لە ناوچەکە دا-، بەشێکە لە مەسەلە ئاڵۆزەکانی ئەو بەشەی جوغرافیای جیهانی و مەترسی بۆ ژیانی مرۆڤایەتیی سەردەم ساز کردوە.
لە ژماره ٦٨٢ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه