بێگومان تا ئێستا هیچ بیرمه‌ندێ وه‌ک ئێدوارد سه‌عید به نێو ئێش و ئازاره‌کانی په‌نابه‌راندا شۆڕنه‌بۆته‌وه، سه‌عید وه‌ک مڕۆڤێکی ڕۆژهه‌ڵاتی لای وایه: هه‌ستی په‌نابه‌ری هه‌ڵقه‌ندراو له زێدی خۆی و هه‌ستی نه‌بوون به پاژێک له گشتی ئه‌و وڵاته‌ی که ڕووی تێده‌کا به‌رده‌وام له ململانێی یه‌کتریدان، واته مرۆڤی په‌نابه‌ر هه‌رگیز پای له زه‌وی گیر نابێ و وه‌ک جووله‌که سه‌رگه‌ردانه‌که هه‌تاهه‌تایه عه‌وداڵه.
ڕه‌واندن یان دوور خستنه‌وه، ئێمه له ناسنامه و که‌سایه‌تی خۆمان دوور ده‌کاته‌وه و له ناکاو به جۆرێک له جۆره‌کان له رووح و ده‌روونی مرۆڤدا پنگ ده‌خواته‌وه و له مرۆڤ که‌سێکی بێکه‌ڵک ساز ده‌کات، مرۆڤێک که هه‌ست به غه‌ریبی و هه‌ست به دوور بوون له زێدی دایکی به‌ته‌واوی دڵگرانی ده‌کات. مرۆڤێک که ده‌نگ و زمزمهکانی سه‌رده‌مانی مناڵی چیتر گوێ لێنابێ ، خواردنه‌کانی وڵات و ناوچه‌ی خۆی چی تر ناخوات و ناتوانێ سۆز و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ کچانی وڵاته‌که‌ی بدرکێنێ. ئه‌و مرۆڤه، له کلتوور و داب و نه‌رێتی وڵاته‌که‌ی دابڕاوه. هه‌ر بۆیه ئێدوارد سه‌عید ده‌ڵێ که به ڕه‌واندن یان دوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤ له کۆمه‌ڵگا وه‌ک شێوازێک له سزای سیاسی سه‌رده‌میانه، ده‌بێ به شێوازێکی دیکه سه‌یر بکرێ (ده‌بێ سه‌ره‌تا که‌سانێک وه‌ک جۆیس و ناباکۆف وه‌لانێین و له‌بری ئه‌وان بڕوانینه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی هه‌ژار و ڕه‌شۆکی که به هۆی ئه‌وانه‌وه ئاژانسه ورد ودرشتهکانی ڕێخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێکهات).
هه‌روه‌ها سه‌عید له چوارچێوه‌یه‌کی دیالێکتیکی هێگلیدا باسی په‌یوه‌ندی نه‌ته‌وه‌خوازی و ڕه‌واندن ده‌کا، ئه‌و به شوبهاندنی ناسیۆنالیسم و تاراوگه به خوداکان و به‌نده‌ی هێگل، ئاماژه به کارتێکه‌رییه‌کانی ئه‌م دوو چه‌مکه ده‌کا و پێیوایه گشت نهتهوهخوازییهک وه‌ک سه‌ره‌تا به‌رهه‌می دوورخستنه‌وه و بهنامۆکردنه.
له سنووری نێوان (ئێمه) و (بیانییه‌کان) یان به واتایه‌کی تر “من و ئه‌ویتر”دا ده‌ڤه‌رێکی پڕمه‌ترسی هه‌یه که پێیده‌وترێ نه‌بوونی گرێدراوی (عدم تعلق). عدم تعلق ئه‌ودیوی دراوی بێبه‌شی له ناسنامه‌یه. نه‌ته‌وه‌خوازی تایبه‌ته به گرووپ و لایه‌نه‌کان به‌ڵام ئاسه‌واره‌کانی ڕه‌واندن هه‌مووکات له‌سه‌ر تاکه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگا خۆی ده‌رخستووه. ڕه‌واندن به شێوه‌یه‌ک له هه‌ست به‌ته‌نیایی بوون و دوور خستنه‌وه له ژیان له ناو کۆمه‌ڵگای داخوازی دڵی مرۆڤه. ڕه‌واندن هه‌موو کات هه‌ستێکی له زیادی بوون و سه‌ربار بوونی هه‌یه میوانێک که هیچ هه‌ست و باوه‌ر و زانیارێکی له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ و کلتووری شوێنی نیشته‌جێبوونه‌که‌ی نییه و هه‌موو کات وه‌ک بێگانه‌و بیانی سه‌یر ده‌کرێ . له به‌رچاوی پۆلیش هه‌موو کات له ئه‌گه‌ری هه‌ڵه‌کردن دایه. په‌نه‌به‌ران و تارێنراوان وه‌ک یه‌که‌م گوومان لێکراوه‌کان سه‌یر ده‌کرێن، کێ ئه‌و تاقه‌ته‌ی هه‌یه که ژیانی وه‌ک گومانلێکراوی سه‌ره‌کی له کۆمه‌ڵگادا تێپه‌ڕێنێ و له‌به‌ر چاوی دراوسێکه‌ی وه‌ک بێگانه سه‌یر بکرێ. حاشا هه‌ڵنه‌گره که له وه‌ها کاتێک دا ئارامشی ده‌روونی له مرۆڤ دا بۆ ئاستێکی زۆرنزم داده‌به‌زێ. ره‌نگه ئێستا ئه‌و پرسیاره بێته ئاراوه که ئاخۆ دوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤ له کۆمه‌ڵگا سزایه‌کی باشه یاخود تایبه‌ته به سه‌رده‌مانی پێشتر له ژیانی مرۆڤ ؟
دیاره ناتوانین به هیچ شێوه‌یه‌ک حاشا له‌وه بکه‌ین که ڕه‌وتی تاراندن یه‌کێکه له ناخۆشترین سزاکان بۆ سه‌ر مرۆڤ ، هه‌ر وه‌ک سه‌عید باس ده‌کات : هه‌موو کات له نێوان بیری دوورخستنه‌وه، ڕه‌واندن و تووشبوون به گوولی ، پیسی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی ، په‌یوه‌ندییه‌کی ئه‌م ئه‌وێتی وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وێ. وا ده‌رده‌که‌وێ که له سه‌رده‌مانی نوێ، دوورخرانه‌وه له دۆخێکی تاکه‌که‌سی دێته ده‌رێ و گشت کۆمه‌ڵکا ده‌گرێته‌وه به شیوازێک که ئێمه کۆمه‌ڵگای تارێنراویشمان هه‌یه هه‌ر وه‌ک بۆ نموونه ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ،باکور، باشور ،رۆژئاوا ،وڵاتانی دیکه وه‌ک فلستین. زۆر جاریش شه‌ڕ و برسێتی و نه‌خۆشی بۆته هۆی ڕۆیشتنی که‌سانێکی زۆر له وڵاته‌که‌یان بۆ وێنه ڕۆیشتنی ئه‌رمه‌نێکان پاش هێرشی تورک بۆ سه‌ریان
مرۆڤی تارێنراو له ناو به‌رزخ دا ده‌ژی، نه وه‌ک که‌سێکی په‌یوه‌ندی دار به‌و شوێنه نوێیه‌ی لێی نیشته جێیه و نه به ته‌واوی دڵی له شوێنی نیشته جێی قه‌دیمی ده‌بێته‌وه و هه‌ر ئه‌و بابه‌ته، ڕه‌واندن تا ئاستی سزایه‌کی نامرۆڤانه ده‌کێشێته ژێر چنگی خۆی. ئاخۆ نابێ له فکری پیلانێکی نوی دابین بۆ لابردنی ئه‌و سزا نامرۆڤانه‌یه ؟
له ئه‌ساس دا،دوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤ نه وه‌ک سزای ئێعدام پڕ له ترس و په‌ژاره‌یه، نه وه‌ک زیندان پڕله غه‌می بێبه‌ش بوون له دیتنی ئاسمان وئینسانه‌کان و ڕۆژنامه‌کانه. ڕه‌واندن له ئه‌ساس دا نه ئاسه‌واری ئه‌شکه‌نجه‌ی فیزیکی هه‌یه و نه دڵه‌ڕاوکه ی هاو قه‌تار بوون له‌گه‌ڵ خراپکاران. ڕه‌واندن په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و دابڕان له زێدی دایکه، هه‌موو کاتیش ئه‌و بیرۆکه‌یه هه‌یه که ئاسمان له هه‌موو شۆنێک یه‌ک ڕه‌نگه ، به‌ڵام له ناو ده‌رون دا دوور خستنه‌وه یان هه‌مان ڕه‌واندن دڵ هه‌ژێنه . غوربه‌ت و ده‌ردی دووری فه‌ڕقێکی ئه‌وتۆی له زیندان نییه، ڕه‌واندن شێوازێک له تێکڕمانی ژیانه.مرۆڤی دوورخراوه له زێد له ڕیشه و نژاد و زێدی خۆی دابڕاوه و له شوێنێکی دیکه ئازاد ده‌کرێ و ده‌بێ سه‌ر له‌نوی کۆڵه‌که‌ی ژیان دابنێ ،که چ له‌وه دژوارتر هه‌یه؟
ڕه‌واندن پێداویستێکانی مرۆڤ به هه‌بوونی ڕیشه و هه‌ستی هه‌بوونی ناسنامه به‌ته‌وای کوێردهکاتهوه. هه‌موو مرۆڤێک ماڤی خۆیه‌تی که ئازادانه له‌م جیهانه دا بێتوو بڕوات و له زێدی خۆی دا بژی و بمرێ .
له کۆتاییدا ئه‌و پرسیاره گرینگه ده‌مێنێته‌وه که ڕه‌واندن یان دوورخستنه‌وه له زێدی دایک سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مووه گوشاره ده‌روونی و تاقه‌ت پرووکێنهی ده‌یخاته سه‌ر مرۆڤ، چۆنه له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدان و سه‌رکه‌وتن ؟ ویکتۆر هۆگۆ، جێمزجویس، تێۆدۆر ئادۆرنۆ، ولادیمێر ناباکۆف، ئیوان تۆرگنیف و ئه‌و که‌سانه‌ی دیکه چۆن له‌ناو ڕه‌وتی تاراندن دا توانیویانه وه‌ها دره‌وشاوه بن؟ چۆن توانیویانه وه‌ک قه‌قنه‌س له خۆڵه‌مێش سه‌رهه‌ڵده‌نه‌وه؟ ئایا چۆن ده‌کرێ په‌نابه‌ر له تاراوگه مافه ئینسانییه‌کانی خۆی ده‌سته‌به‌ر و مسۆگه‌ر بکا و دواجار بگاته ئه‌و شوێنه‌ی که لاقه‌کانی له عه‌رز جێگیربن؟ بێگومان وڵامی ئه‌م پرسیاره لای خۆیه‌تی.
لە ژماره ٦٧٩ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه