لەنێو سەنگەری پارێزگاری لە نیشتماندا زۆرن ئەو پێشمەرگانەی کە هەم بە قەڵەم و بە خوێندن و نووسین تێکۆشاون کە چرایەک لەبەردەم نەوەکانی داهاتووی گەلدا هەڵگیرسێنن هەم بەچەکی شانیان و بەگیان و بە خوێن پارێزگاری‌یان لە نیشتمانەکەیان بکەن و بەگژ داگیرکەراندا بچنەوە. لەنێو لاپەڕەی “هەگبەی شاخ و شۆڕش”دا ڕێز لە یەکێک لەو کەسانە دەگرین و ئەویش شەهید سمایل سەمەدی لە ناوچەی نەغەدەیە.
شەهید سمایل سەمەدی لە ساڵی ١٣٣٧ هه‌تاوی له گوندی زەلیلان لە ناوچەی قەڵاتانی سەر بە شاری نەغەدە له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار له‌دایك بوو. له ته‌مه‌نی ٧ ساڵیدا بەرێی قوتابخانه كرا. سمایل به‌و په‌ڕی عه‌لاقه‌وه ده‌رسی خوێند و پۆله‌كانی سه‌ره‌تایی یه‌ك به‌دوای یه‌كدا بڕی و بۆ درێژه‌دانی خوێندن ڕووی له شاری نەغەدە كرد و پاشان دوای تەواوکردنی وانەکانی خوێندن، وەک مامۆستا خزمەتی بە منداڵانی ئەو ناوچەیە دەکرد. سمایل بۆ خزمەتکردنی خەڵک بە عەلاقەیەکی تەواو دەستی بە کاری مامۆستایی کرد و وەک مامۆستای قۆتابخانە لە گوندی قۆجەی هەوشار دەرسی بە منداڵانی ئەو دەڤەرە دەگوتەوە و تا سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران خزمەتی بە قوتابیانی ئەو گوندە کرد.
له ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا بوو كه شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژی ڕێژیمی پاشایه‌تی سه‌ركه‌وت. ڕێژیمی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو له‌شكری جه‌هل و نه‌زانی به كوردستان وه‌ر كرد و شه‌ڕێكی نه‌خوازراویان به‌سه‌ر كورددا سه‌پاند. ڕووداوه‌كانی ساڵی ١٣٥٨ شه‌ڕی سێ مانگه، كوشتاری زه‌حمه‌تكێشان و وێرانكردنی شار و گونده‌كانی كوردستان سمایلی سەمەدی ڕاپه‌ڕاند و ساڵی ١٣٥٨ بۆ دیفاع له گه‌له‌كه‌ی چه‌كی شه‌ره‌فی هه‌ڵگرت و هاته نێو ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكرات و له ناوچەی هەوشار دەستی بە تێکۆشانی سیاسی کرد.
سمایل لاوێكی ژیر و ڕوح‌سووك بوو. سه‌رتاسه‌ری وجودی ئێحساساتی شۆڕشگێرانه بوو، ئازا و به‌جه‌رگ و نه‌ترس بوو، ئیمانێكی قووڵی به سیاسه‌ته‌كانی حیزب و ڕێبازی بزووتنه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی هەبوو. سمایل له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا جێگای خۆی له‌نێو هاوسهنگهرانیدا كرده‌وه و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی به ئیمان و دڵسۆز له نێو هاوسهنگهرانیدا ناسرا. بۆ هه‌موو مه‌ئموورییه‌ته‌كانی حیزبی ئاماده بوو. وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا و قاره‌مان له شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌ی هەوشار و بۆکان و نەغەدەدا به‌شداریی چالاكانه‌ی كرد. به تایبه‌تی له شه‌ڕی نێوشاری نەغەدەدا نیشانی دا ڕۆڵه‌یه‌كی قاره‌مانی ڕێگای ئامانجه نهتهوایهتییهكانی گه‌له‌كه‌یه‌تی. هه‌ر مه‌ئمووریه‌تێكی پێیان ده‌سپارد به‌بێ ڕاوه‌ستان به‌ڕێوه‌ی ده‌برد.
ئەو له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌رانی ڕووخۆش و له‌سه‌رەخۆ بوو. لێوه‌شاوه‌یی و چالاكیی ئه‌و ڕۆڵه به بیروباوه‌ڕه‌ی دێموكرات زۆر زوو ده‌ركه‌وت، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م به فه‌رمانده‌ری لک دیاری كرا و له چه‌ندین ناوچه‌ی كوردستان تا ناوچەی هەوشار ئه‌م به‌رپرسایه‌تییه‌ی به‌چاكی به‌ڕێوه برد، به جۆرێك كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌شداری بهربهرهكانییهكانی دژ به هێزه‌كانی ڕێژیمی كرد و به حه‌ق حه‌ماسه و قارهمانهتیع له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا تۆمار كرد.
شەهید سمایل سەمەدی تەنیا پێشمەرگەیەکی ئازا و فەرماندەیەکی فیداکار نەبوو بەڵکوو کادرێکی سیاسی و تیکۆشەری نێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بوو و لە هەموو بارێکەوە لە نێو خەڵکدا سیاسەتی حیزبی شی دەکردەوە. تێ ده‌كۆشا زیاتر پله‌ی زانیاریی خۆی به‌ڕێته سه‌رێ و باشتر خۆی پێبگه‌یه‌نێ. نووسراوه‌كانی حیزبی به وردی ده‌خوێنده‌وه و له‌گه‌ڵ هاوسهنگهرانیدا باس و ڕاوێژی له‌سه‌ر ده‌كردن. ئەو خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکانی نەغەدە و هەوشار بوو. شەهید سمایل لە دووبارەوە خزمەتی بە خەلكی ناوچەی هەوشار کرد. هەم لە دەورانی حکومەتی پاشایەتی منداڵانی پەوەردە دەکرد و دواتریش دیفاعی لە خەڵكی ناوچەی هەوشار دەکرد و بە گیان وخوێن پارێزگاری لێ دەکردن.
سمایلی قاره‌مان و فه‌رمانده‌ری به‌وه‌ج و لـێوهشاوه بۆ هەموو خزمه‌تێکی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تی لەناوچەی هەوشار ئامادە بوو. سمایل لەگەڵ پێشمەرگەکانی لکەکەی دەچووە هەر جێگایەک لەو ناوچەیە له‌گه‌ڵ شادی و خۆشحاڵیی خەڵك كه ئه‌ویان باش ده‌ناسی، به‌ره‌وروو دەبوو. چونكه سهداقەت و ئیمان، قاره‌مانه‌تی و هه‌ڵسووڕی و ده‌ستوبردی بۆ هه‌موو خەڵك و پێشمه‌رگه‌كان ناسرابوو. سمایل وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی دڵسۆز وه‌ك لاوێكی شۆڕشگێڕ و خه‌باتگێر قۆڵی بۆ خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌كه‌ی هه‌ڵماڵیبوو، لەچەندین بەرەبەرەکانیدا قارەمانەتیی نواند. له شەڕەکانی ناوچه‌ی هەوشار فیداكارییەکی گەورەی له خۆی نیشان دا و سه‌لماندی كه له هه‌موو شوێنێك دژی زۆرداران به وره‌یه و ئازایانه به‌گژ داگیركه‌راندا ده‌چێته‌وه. پێشمه‌رگه‌یه‌كی بوێر و ئازا و قاره‌مان، پارتیزانێكی هه‌ڵسووڕ و كوڕی ڕۆژی ته‌نگانه بوو.
لە مانگی سەرماوەزی ساڵی١٣٥٩ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هێرشی کردە سەر بەرزاییەکانی سووروسات و مۆڵگەی لێ دانا. سمایلی قارەمان و هاوڕێیانی بڕیاریان دا شەوی ٢ی بەفرانباری ١٣٥٩ ئەو بەرزاییە لە هێزی دوژمن پاک بکاتەوە و بە هەڵمەتی شێرانەیان هێرشیان بۆ سەر موڵگەی دوژمن دەست پێ کرد و هیزی ڕێژیمیان ناچار بە پاشەکشە کرد به‌ڵام به‌داخێكی گرانه‌وه سمایلی لاو و شۆڕشگێڕ لە دوا سەنگەرەکانی کە مابوون دەستیان بە سەردا بگیرێ کەوتە بەر گوللەی هێزی کۆنەپەرەستی و گیانی بە ئاو و خاک و نیشتمان بەخشی و بەدانی خوێن بۆ ڕزگاریی نەتەوەکەی، ڕێبوارانی لەسەر ڕێبازەکەیان سوورتر کرد و درێژەدانی خەباتی تا سەرکەوتن بە هاوسەنگەرانی سپارد.