“هـیچ هـیوایەکم نییە، تا ئێـوارەش لەسەر کارەکـەم بـوم، کـاتم نییە تا بیـر لە هـیواکان بکەمەوە” ئەم وشانە کریکارێکی منـداڵ دەری بڕی، کە تەمەنی لە سیانزە ساڵ کەمترە،
هەمووانی تـوش شۆک کرد. کەس کار ناکات. گەر ئەم قسەیە پێشتر ئامـادە کرابێت، یان لە ڕاستیدا، لە خەیاڵ و مێشکی منداڵێک دایە. تا ئەم ساتـەش ڕون نییە کە بـۆچی ئەو مردنی هەڵبژارد؟ چونکە هیـچ هـیوایەکی نییە. یا هۆکارێکی تری لەپشت مردنەکەیەوە هـەیە؟ خۆکوشتنی ئەم منداڵە، بەپێی ڕۆژنامەی (جیهان سەنعەت) لە هۆیەکانی گەیاندنە کۆمەڵایەتییەکانـدا، دەنگـدانەوەیەکی گەورەی دایەوە.
“ڕەزا” بە خۆکوشتن کۆتایی بە ژیانی هـێنا. لە دوای تێپەڕبونی پـێنج ساڵ، کە لە بەرنامەیەکی تەلەفـزیۆنیـدا دەرکەوت، بە هەموانی ڕاگەیانـد، کە شەو و ڕۆژ کاردەکات بۆ ئەوەی خۆراک بۆ خێزانەکەیـان دابین بکات.
کە پێشکەشکاری بەرنامـەکە پرسـیاری هـیواکانی لێکـرد، لە وەڵامـدا وتی:” مـن هـیچ هـیوایەکم نییە، کاتـم نییە تا بیـر لە هـیواکانـم بکەمـەوە”
راپۆرتەکـانیش باسیان لە هـۆی خۆکوژی ئەم منداڵە نەکردوە. بەڵام هـاوڕێکانی هـۆی خۆکـوژی ڕەزا، بە کێـشە ئابـوری و بـاری بژێـوییەوە دەبەستـنەوە.
لە هەر ” ٦٠ ” چرکەدا، منداڵـێک لە جیهانـدا خۆی دەکـوژێ.
بەپـێی هەژمـارکـردنی “رێکخـراوی تەنـدروستی جـیهانی”ساڵانـە مـلیـۆنێک منـداڵ بە کارەساتی خۆکـوژی سەردەنێـنەوە. واتـە لە هـەر ” ٦٠ ” چـرکەیـەکـدا، منـداڵـێک بە خۆکوژی کۆتایی بە ژیـانی خۆی دەهـێنێ. بەپـێی پوختەی ڕاپۆرتی دروستی پـزیشکی، تەنیا لە ساڵی (٢٠١٩) دا (٥١٤٣) کەس لە جیهاندا، بە خۆکوژی کۆتاییان بە ژیانیان هـێناون. لە نێـوانیانـدا (٣٦٢٦) یان پیـاون و (١٥١٧) شیان ژنـن.
زۆربونی خۆکوژی لە نێوان لاوانی ئـێراندا:
لە “ئێران”دا، هەژمارکردنی خۆکوژی لاوان و منـداڵان زۆر نهـێنییە. هەژمارکردنێکی فـەرمی ڕاگەیانـدراو نییە. بـەڵام پێـش چەنـد ڕۆژێـک لەمەوە بـەر، قـسەکـانی وەزیـری پێشوی پەروەردە و فـێرکردن لە ئـێران ” سەیـد محەمـەد بەتحـایی” لە بـارەی کـنکور (تاقـیکردنەوەی بەرینی بۆ زانکۆکـان) لە هەمو فـەزا ئەلیکترۆنییەکاندا دەنگی دایەوە.
کە تێیدا وتی:” لە ساڵانی ڕابردودا، لەسەر سایتە هەواڵییە قەدەغـەکراوەکاندا، هەواڵی خۆکوژی بە دەیان ئەو خوێندکارانە بڵاوبـوتەوە، کە لە تاقـیکردنەوەکانی کـنکوردا، بە هۆی دەرنەچون و سەرکوتکردن و سوکایەتی پێکردنی خـێزانەکانیان خۆیان کوشتون”
دەنگوباسەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، کە هەژماری خۆکوژی لەنێوان لاوانی ئێراندا، لە هەڵکشان و زۆربـون دایە. بە تایبەتیش لە پارێزگـاکاندا، لەوانەیە هـۆکارەکەی بۆ کـەم درامەتی و هـۆی کومەڵایەتی لەم ناوچانەدا بگـەڕێتەوە. هـیچ ڕێگایەک بەدی ناکەن بۆ دابینکردنی پێـداویستییەکانی ژیانی نوێ، کە لەسەر تـۆڕە کۆمەڵایەتییەکانـدا دەیانبینن. ئەم تۆڕانەش بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ ڕیکلام بۆ شێوازێکی دیاریکراو دەکەن. لەگـەڵ دەستکـورتی و نەبـونی توانـاکان و دابەشکـردنێکی نـادادپەروەرانە بۆ لاوانـی ئـەو ناوچـە هـەژارنـشینانەی بێبەشکـراون. ڕەنگە ئـەم هـۆکـارانە ببـنە هـۆی بڕیارێکی کوتـوپـڕ لە لایـەن لاوانی ئەم ناوچـانـە و زیـان بە خۆیـان بگەیـەنن.
هـەژاری و “کـۆرۆنا” بونە بە مەقـاشی خۆکوژی!
وا هەست دەکەم هەژمـاری مـردنی خۆکـوژی، لە شارە بچـوکەکانـدا لە هـەڵـكشان دایـە. لایەکی کەشەوە بڵاوبونەوەی ڤـایـرۆسی “کـۆرۆنـا” لاوانی ناچارکردون کە لە ماڵەوە بمێننەوە، قەدەغـەکـردنی سەیـران و گـەڕان و سەردانی نەکـردنی خـزمان و دۆستان، فشارێکی جەستەیی و دەرونی زیاتری خستۆتە سەر لاوان. پەتـای کۆرۆنـا و کـێشەی دارایی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و بێکاری و مانەوە لە ماڵەوە و دابڕین لە پەیوەندی و سەردان و بەسەرکردنەوە، وایان کردون، کە بە شێوەیەکی زیـاتر و گەورەتر، هەستی نەرێـنی و کـاری خۆکـوژی و خۆئـازاردان و خەمـۆکی لەنـاو لاوانـدا زیـاتربـن.
(*) ئەم بابەتە، دکتۆر محەمەد بینایە وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی عەرەبی (ئاماژەی بە ناوی نوسەرە ڕەسەنەکەی و ئەو زمانەش نەداوە کە لـێوەی وەریگـێڕاوە) لە ڕۆژی پێنج شەممە ( ٧/ یانـوار/ ٢٠٢١) لە سایتی (کتابات) دا بڵاوی کردۆتـەوە. منیش لە عەرەبییەوە، وەرم گێراوە بۆ کوردی.