لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا، لاینکەم ۲۳ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران و چالاکیی مەدەنی دەسبەسەر کراون.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢١ی زایینیدا، لانیکەم ۲۳ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و هەروەها بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز و تۆمەتگەلێکی جیاواز، کە ٨ کەس بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و پێوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم و ١٥ کەسیش بەهۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەسبەسەر کراون.
جێی ئاماژەیە کە، زۆرترین هاووڵاتی لە پارێزگاکانی ورمێ و سنە دەسبەسەر کراون کە هەر کامەیان ١١ حاڵەت بووە .