• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

یادێک و وەفایەک (بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتو ئامین ماملێ)

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/02/18
پۆلێن: هزروکولتور
Share on google
Share on facebook
Share on telegram
Share on twitter
Share on whatsapp
Share on email
Share on linkedin
Share on digg
Share on google
Share on facebook
Share on telegram
Share on twitter
Share on whatsapp
Share on email
Share on linkedin
Share on digg

م. عەبدوڵلا حەسەن‌زادە

یادێک و وەفایەک

(بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتو ئامین ماملێ)

 

بەیانیی ئەمڕۆ ٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ (١٨ی فێڤریەی ٢٠٢١) کاک وریای ماملێ ڕایگەیاند کە بەداخەوە سەعات ٣ی ئەم بەیانییە گەورەخاتوونی بە ناوبانگ ئامین مەولوودیان (ماملێ) دایکی ئەو و هاوسەری هونەرمەندی بە ناوبانگ و وڵاتپارێز موحەممەدی ماملێ  لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کردوە. کۆچی دوایی ئەو خانمە بەڕێزە کە مەرگی هاوسەرە وەفادارەکەشی وەبیر هێناینەوە بۆ منیش وەک هەموو ئەو کەسانەی لە نیزیکەوە ناسیویانە و زیاتریش ڕووداوێکی جێگەی داخ بوو و بەو بۆنە ناخۆشەوە پر بەدڵ سەرەخۆشی و هاودەردی پێشکێشی کیژ و کوڕەکانی باجە ئامین، هەموو کچ و کوڕەکانی ماملێی هونەرمەند، سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەی ماملێ و هەموو خەڵکی مەهاباد (کە دەزانم چەندە ڕێزیان بۆی هەبوو) دەکەم خۆم بە شەریکی غەمیان دەزانم.

ئامین مەولوودیان کچێ کاپیتان حەمەدی مەولوودە چرچی پێشمەرگە و فەرماندەری ناسراوی هێزی پێشمەرگەی کۆماری کوردستان بوو کە تەنیا فەرماندەری ئەو دەورانە زێڕینەیە ساڵی ١٣٢٥ لە تەمەنی منداڵیم­دا چاوم پێی کەوتوە و دوای ٧٤ ساڵ ئێستاش خۆشیی ئەو ڕووداوەم هەر لەبیرە و دیمەنەکەیم دێتەوە بەر چاو. خاتو ئامین بە گەنجی مێردی بە تێکۆشەری سادق و بەناحەق شەهیدکراو ئەسعەدی خودایاری کردوە کە کچێک و کوڕێکی لێی بووە و پاش شەهیدبوونی خودایاری مێردی بە پێشمەرگەی سەردەمی کۆماری کوردستان ئەندامی تاسەری حیزبی دێموکڕات و هونەرمەندی ناسراو موحەممەدی ماملێ کردۆتەوە کە لەویش کچێک و چوار کوڕی بوون. یەکێک لە کوڕەکانی بە ناوی عبدالرحیم (نەجات) وەک دەیان و سەدان لاوی شۆرشگێڕ و نیشتمانپەروەری کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە ئیعدام کرا و کچ و کوڕەکانی دیکەی بەخۆشییەوە ماون و ڕێگای دایک و بابی خۆشیان ون نەکردوە.

ئامین ماملێ

بەڵام بیرەوەری و یەکەم دیدارم لەگەڵ باجە ئامین

لەمێژ بوو بێجگە لە هونەر، ناوبانگی دڵسۆزی و کوردپەروەریی ئامین و موحەممەدی ماملێم بیستبوو، دەمزانی لە سەختترین دەورانەکاندا پێوەندییان دەگەڵ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان نەپچڕاوە و زۆرجار لە سەردەمی خەباتی نهێینی­دا ماڵەکەیان حەشارگەی دوکتۆر قاسملوو و کادرەکانی دیکەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بووە. بەڵام هیچیانم لە نیزیکەوە نەدیبوو، هەتا ساڵی ١٣٥٧ (١٩٧٨-١٩٧٩) کە لە دووروڵاتی گەڕابوومەوە و بە نهێنی لە ماڵێکی هەموو دڵسۆز و شەریف و نیشتمانپەروەری گەڕەکی مەحموودکانی مەهاباد دەژیام (هەزار جار یادیان بەخێر و سوپاس بۆ هەموو زەحمەتەکانیان، بەڵام لەترسی ئەوەی بکەونە بەر تەشقەڵەی کاربەدەستانی ڕێژیم ناویان ئاشکرا ناکەم. چونکە هەرچەند ئەودەم ڕێژیمی پاشایەتی لەسەر کار بوو، بەڵام تێکۆشان بۆ ماف و ئازادییەکانی کورد لە هەر سەردەمێک­دا بووبێ لە ڕوانگەی ڕێژیمی ئێستای ئێرانەوە تاوانە).

شەوێکیان شەهیدان دوکتۆر قاسملوو، بەرپرسی ئەودەمی ڕێکخراوی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە تاران و سەید ڕەسووی بابی گەورە (دهقان)، بەرپرسی ناوچەکانی نەغەدە و پیرانشارم میوان بوون. بۆ بەیانی (داستانەکە درێژە نایگێڕمەوە) بۆمان دەرکەوت کە شوێنەکەمان بۆ ساواک ناسراوە و مەترسیی گیرانمان هەیە. ماڵەکەمان بەرەو سەددی مەهاباد بەجێ هێشت و گوتمان ئەگەر تاکسی دەست کەوت بۆمان بنێرن. ١٠ دەقیقەیەک ڕاوەستاین تاکسی نەهات و ئێمەش هەستمان بە مەترسی دەکرد. ماشێنێکی شەخسی لە نیزیکمان ڕاوەستابوو، گوتم ئەرێ بۆ داوا لەو برایە نەکەین بمانگەیەنێتە نێو شار و لەوێ تاکسی بگرین؟ کاک سەید ڕەسووڵ گوتی فکری چاکە و چووە لای دۆستەکە گوتی دەکرێ هەتا نێو شارمان بەری؟ خۆشییەکەیم لەبیر ناچێ کە گوتی هەتا میاندواوێشتان دەبەم. (ئارەزوو دەکەم ئەو دۆستە نووسینەکەم ببینێ و خۆیم پێ بناسێنێ تا بتوانم سوپاسی بکەم).

کورتی بکەمەوە سوار بووین و چووین لە چەقی شەقام کاک سەید ڕەسووڵ گوتی سوپاس دامان بەزێنە. خاوەن­ماشێن گوتی هەر کوێ دەچن دەتانبەم، بەڵام کە گوتمان شوێنەکەمان نیزیکە دایبەزاندین و وا دیار بوو هەستی کردوە ئێمە شتێکین زۆر بە خێرایی دوور کەوتەوە. کاک سەید ڕەسووڵ کە شارەزا بوو گوتی ماڵێ ماملێ نیزیکە و دەچینە وێ. دوکتۆر کە پێشتر دەیناسی گوتی باشە و ئەمنیش ئاواتم بوو ماملێ ببینم. ماڵەکە زۆر نیزیک بوو چووین و هەردووکیان لەماڵ بوون کاک سەید ڕەسووڵیان دەناسی ماچیان کرد و لە باوەشیان گرت و ئێمەشیان زۆر بە گەرمی بەخێر هێنا. بەڵام دوکتۆریان نەناسیەوە. پاش چەند دەقیقە کە ماملێ هاتوچۆی نێوماڵێی دەکرد هاتەوە و گوتی ئەرێ ئەتۆ ئاغای قاسملوو نی؟ (وەک خۆی دەیگێڕمەوە) دوکتۆر گوتی قاسملوو چ­سەگبابێکە؟ ئیدی هەر دووکیان دوکتۆریان لە باوەش گرت و ماچیان کرد و فرمێسکی خۆشییان هەڵڕشت.

لەو ڕۆژەوە ئامینە خاتوونم ناسی و هەم لە مەهاباد و هەم لە شاخ و هەم ئەو ساڵانەی دوایی لە هەولێر و سلێمانی زۆرجارم ئەو خانمە بەڕێزە دیتەوە. ئەگەرچی بەتەمەن تەنیا دووساڵ و چەند مانگ لە من گەورەتر بوو، بەڵام هەمووجارێ سۆزی دایکێکم تێیدا بەدی دەکرد. تەنانەت ئەو سۆزەی بۆ منداڵەکانیشم هەبوو. لەبیرمە جارێکیان میوانی کاک جەلیلی ڕەحمەتی بوو، گەلاوێژێ کچم کە زانی لەوێیە داوای کرد ڕێگای بدەم بچێتە لای . کە هاتەوە لەخۆشییان لاقی عەرزی نەدەگرت، دەیگوت دەجاری ماچ کردووم و گوتوویەتی ئۆخەی گەلاوێژ گیان! ئەوە ئەمنم تۆ دەبینمەوە؟ دەزانم بۆخۆم کە ئەمەگناسی بە یەکێک لە باشترین خەسڵەتە ئینسانییەکان دەزانم هەرگیز ئەو میهرەبانییەی ئامینە خانم و دڵسۆزییەکەیم لەبیر ناچێ، بەڵام پێم­وایە ئەوانەی ئەوخاتوونە وەک من و باشتر لەمن دەناسن و یادی بەرز ڕادەگرن، نەک هەر زۆرن بەڵکوو بێ­ئەژمارن. ڕوحی شاد بێ و جێگای بەهەشتی بەرین بێ و کوردستان خاتوونی وەک ئامینێ ماملێی لێ­نەبڕێن.

بابەتی هاوشێوە

هزروکولتور

لێکهەڵوەشانی دیکتاتۆری

1 هەفتە لەوەپێش
هزروکولتور

کارکردی خەباتی سیاسی

2 مانگ لەوەپێش
هزروکولتور

قۆناغەکانی پێناسەی مافی مرۆڤ ( لە سەرەتای سەدەی بیستەم هەتا ١٩٤٨)

4 مانگ لەوەپێش

نوێترین

کوشتنی خەڵکی کاسبکاری بەلووچ

ڕێکەوتی 2021-02-27

کوشتنی خەڵکی کاسبکاری بەلووچ

ڕێکەوتی 2021-02-27

کۆچی‌داویی باوکی شەهیدێکی حیزب لە ناوچەی مەهاباد

ڕێکەوتی 2021-02-27

زیاتر لە هەزار هێرشی ئاسمانیی تورکیە بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەرێمی کورستان لە ماوەی دووساڵدا

ڕێکەوتی 2021-02-27

٢٢ ئەندام پارلمانی ئورووپا خوازیاری گەمارۆ خستنە سەر دانیشتنی بازرگانیی ئێران لەگەڵ ئورووپا بوون

ڕێکەوتی 2021-02-27

دەسبەسەرکردنی ژنەپارێزەرێکی مەریوانیی لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

ڕێکەوتی 2021-02-27

ناڕەزایەتیی چالاکانی مەدەنی و ژینگەیی کرماشان

ڕێکەوتی 2021-02-27

ڕێژیمی ئێران ‌هەڕەشەی کۆتاییهێنانی سەرجەم هاوکارییەکانی لە گەل ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە دەکا

ڕێکەوتی 2021-02-27

بەڕێوە‌چوونی سێمینارێک لە لایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانەوە

ڕێکەوتی 2021-02-27

ناڕوونیی چارەنووسی دەسبەسەرکراوانی مانگی بەفرانبار

ڕێکەوتی 2021-02-27

ئیسراییل ڕێژیمی ئێران بە بەرپرسی تەقینەوە لە کەشتییە ئیسراییلیەکە لە دەریای عەمان دەزانێ

ڕێکەوتی 2021-02-27

هەڵبژاردنی ژنێکی کورد وەکوو جێگری سەرۆکی تیمی وەرزشە گشتی و ناوچەییکان لە تاران

ڕێکەوتی 2021-02-27

کاردانەوەی کەسایەتییە سیاسی و هونەری وئایینییەکان بە کوشتنی خەڵکی کاسبکاری بەلووچ

ڕێکەوتی 2021-02-27

یەکەم کاردانەوەی سەربازیی دەوڵەتی بایدێن بە دەستدرێژییەکانی ڕێژیمی ئێران دەیان کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2021-02-27

بەردەوامیی ئاڵۆزییەکانی بەلووچستان

ڕێکەوتی 2021-02-27

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٣٨٣٧٩٩

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist