• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

مێژووی ڕۆژنامەگەریی جیهانی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/04/25
جۆری بابەت: ئەدەب, هزروکولتور
Share on google
Share on facebook
Share on telegram
Share on twitter
Share on whatsapp
Share on email
Share on google
Share on facebook
Share on telegram
Share on twitter
Share on whatsapp
Share on email

ئا: حەمەڕەسووڵ کەریمی

کاری ڕۆژنامەگەری و دەرکردنی گۆڤار و بڵاڤۆک مێژوویەکی دێرین و کۆن و تایبەت بە خۆی هەیە. یەکەم ڕۆژنامە لە جیهاندا وەک ڕۆژنامەیەکی سەردەمی و چەند لاپەرەیی، لە ساڵی ١٦٠٥ی زائینی لە وڵاتی فەرانسە بە ناوی “Relation ” ریلیشن لە لایەن کەسێک بە ناوی یوهان کارلۆس دەرکرا و تەمەنی لە چاپدان و بڵاوکرانەوەی ئەم ڕۆژنامەیە ٧٠ ساڵ بوو.

حەمەڕەسووڵ کەریمی

هەڵبەت لە مێژووی ڕۆژنامەگەریدا، ڕۆژنامەی ” گازتا ” وەک یەکەمین ڕۆژنامە ناو دەبردرێ و لە سەردەمی حکوومەتی ” ژولیوس سزار ” ڕۆژنامەیەک بە ناوی ” ئاکتادیوما ” لە شاری ڕۆم لە یونان دەرچووە و کەم و زۆر لە وڵاتانی چین و یونان و میسر باس لە دەستنووسە کۆنەکان کراوە کە دواتر بوونە ڕێخۆشکەر بۆ کاری بڵاڤۆک و ڕۆژنامە.

ئەوەی ڕۆژنامەی “ریلیشن” لە هەموو ڕۆژنامەکان جیا دەکاتەوە بەردەوامی لە کار و بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەکەدا بووە و ئەم ڕۆژنامەیە هەموو حەوتوویەک لە ڕێگای پۆست و پۆستچییەوە گەیاندراوەتە دەست خوێنەران. هەر لەو سەردەمدا ئەوە پۆستچییەکان بوون کە هەواڵی جۆراوجۆریان دەگەیاندە بنکەی ڕۆژنامەی ” ریلیشن ” و بە گشتی لە مێژووی ڕۆژنامەگەریدا پۆستچییەکان وەک یەکەم هەواڵنێر و هەواڵهێنەر ناویان دەرکردوە.

یوهان کارلوس بە کرینی دەزگای چاپی بەردین توانی کە ڕۆژنامەی “ریلیشن” لە شاری ستراسبۆرگی فەرانسە بۆ ماوەی ٧٠ ساڵ بە چاپ بگەیەنێ و لەو ماوە دوور درێژەدا بێ پسانەوە ئەم ڕۆژنامەیە بڵاو کراوەتەوە و ئێستا تەنیا یەک نوسخە لە ڕۆژنامەی “ریلیشن” لە موزەخانەی گوگنهایم‌دا ڕاگیراوە.

لە ئێستادا زۆرترین خوێنەری ڕۆژنامە لە جیهاندا ژاپۆنییەکانن و هەروەها زۆرترین لە چاپدانی ڕۆژنامە لە جیهاندا وڵاتی ژاپۆنە.

ڕێکەوتی یەکەمین ڕۆژنامەکانی جیهان بریتین ‌لە:

ڕۆژنامەی “ڕیلیشن” (Relation) ساڵی ١٦٠٥ی زایینی لە فەرانسە

ڕۆژنامەی ” گزت ” (Gazette) ساڵی ١٦٣١ی زایینی لە فەرانسە

ڕۆژنامەی “پۆست و ئین‌ڕێکس تیدنینگار” (Post-och inrikes Tidningar ) ساڵی ١٦٤٥ی زائینی لە سوئێد

ڕۆژنامەی “ئاکسفۆرد گزت” (Oxford Gazette) ساڵی ١٦٦٥ی زایینی لە ئینگلیس

ڕۆژنامەی “پابلیک ئاکرنسز” (Public Occurrences) ساڵی ١٦٩٠ی زایینی لە ئامریکا

ڕۆژنامەی “هالیفکس گزت” (Halifax Gazette)  ساڵی ١٧٥٢ی زائینی لە کانادا

ڕۆژنامەی “سیدنی گزت و نیوساوت ئادورتایز” (Sydney Gazette and New South Wales Advertiser)  ساڵی ١٨٠٣ی زائینی لە ئوسترالیا

ڕۆژنامەی “بەمبەئی ساماچار” (Bombay samachar) ساڵی ١٨٢٢ی زائینی لە هیندووستان

ڕۆژنامەی “نیچی ـ نیچی” (Nichi-Nichi) ساڵی ١٨٧٢ی زائینی لە ژاپۆن

یەکەم ڕۆژنامە بە زمانی عەرەبی ڕۆژنامەی “الوقایع المصریە” ساڵی ١٨٢٨ی زایینی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەراست لە میسر بە چاپ گەیشتوە.

یەکەم ڕۆژنامە بە زمانی فارسی ساڵی ١٨٧٤ی زائینی لە سەر دەستی محەممەد ساڵح موهەندیس شیرازی لە حکوومەتی محەممەد شای قاجار بە چاپ گەیشتووە.

یەکەم ڕۆژنامەی کوردی ” کردستان ” لە ٢٢ ـ ٠٤ ـ ١٨٩٨ ی زائینی لە قاهیرەی میسر لە لایەن بەدرخانییەکانەروە بە چاپ گەیشتووە.

مێژووی ڕۆژنامەگەری زۆر لەو ڕێکەوتانەی ئاماژەیان پێکراوە، کۆنتر و بە مێژووترە، بەڵام ئەوانەی کە ئاماژەیان پێ کراوە دەستپێکی کاری ڕۆژنامەگەری‌ لە ماوەی نزیک بە ٤٢٠ ساڵی ڕابردوودایە.

سەردەمانێک ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاڤۆک لە دەست حکوومەت و ناوەندەکانی حکوومەتیدا بووە و کۆنترۆڵی زۆری بە سەرەوە بووە، لە ماوەی سەد ساڵی رابردووشدا حکوومەتەکانی زاڵ بە سەر کوردستان و حکوومەتەکانی دەوروبەری کوردستان نەیانهێشتووە کە کاری ڕۆژنامەوانی بە ویست و خواستی نووسەر و خوێنەران لە چاپ بدرێ و بەردەوام سانسۆر و حەزف و توڕدانی بابەتگەلێک کە پەیامی تایبەتی بۆ خەڵک پێ بووبێ لە لایەن سەر نووسەر و یا ساحەب بڵاڤۆک لە فیلتەر دراوە و وەک خۆی نەگەیشتۆتە دەستی خوێنەر.

لە چوارسەدەمین ساڵی دەرچوونی ڕۆژنامەگەریدا باس لە چۆنیەتیی گەیاندن و بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامە لە قەوارەی جۆراوجۆردا کراوە، بۆ نموونە باس لە دەوڵەمەندی بابەتەکان، فۆنت و دیزاین و لاپەرە و وێنە و سیمبول کراوە و بە گشتی یەک میلیارد نوسخەی لە ٢٠٠ وڵاتدا بڵاو دەکرێتەوە. ناوەندی جیهانی ڕۆژنامە (WAN) نوێنەرایەتی ١٨ هەزار ڕۆژنامە لە جیهاندا دەکا و بە گشتی ٦٥٠٠ دانەیان ڕۆژانە لە چاپ دەدرێن و بڵاو دەکرێنەوە.

ئەم کورتە نووسینە تەنیا بۆ وەبیرهێنانەوەیە، بە خۆشییەوە ئێستا دونیا لە ڕێگای تیکنۆلۆژییەوە گەلێک بچووک بۆتەوە و لە جیاتی پۆستچی و دەستگێر و ڕۆژنامە فرۆش و دووکان زۆر بەئاسانی دەتوانی لە ڕێگای ماڵپەر و ئینترنێتەوە زۆربەی هەرە زۆری ڕۆژنامە و گۆڤارەکان لە ڕێگای ئابوونەی مانگانە و ساڵانە وەدەست بێنی و ئەوانەی نووسەرن بە بێ ئەوەی لە سانسۆر و فیلتەری حکوومەت و ناوەندەکان دەربچن بۆ خۆیان لە لاپەری تایبەت بە خۆیان و یا ماڵپەر و ڕۆژنامە ئێلکترۆنی‌یەکان بابەت و نووسراوەکانیان بڵاو بکەنەوە.

لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیدا ڕێز لە خەبات و ماندوویینەناسی ناوەندەکانی ڕۆژنامەگەری و هەموو ئەو حیزب و لایەنە سیاسی و کەسایەتی و ئەنجوومەنانە دەگرم کە دەستیان بە ڕۆژنامەگەری کوردییەوە دیار بووە.

سڵاو لە بەدرخانییەکان و سڵاو لە دامەزرێنەرانی کۆماری کوردستان کە ڕۆڵی سەرەکیان گێراوە بۆ دەرکردنی ڕۆژنامە و گۆڤار.

 

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

“دڵداری‌دەرمانی” شێوازی نوێی چارەسەری هەموو کێشانە

ڕێکەوتی 2022-05-21
ئەدەب

زیندان بەزێنەکانی ئێمە (قادر محەممەد‌زادە)

ڕێکەوتی 2022-05-21
ئەدەب

هەگبەی شۆڕش و شاخ (عەبە سەلبێ)

ڕێکەوتی 2022-05-21

نوێترین

دواکەوتنی ٩٥٣هەزار خوێندکاری ئێرانی لە پڕۆسەی خوێندن

ڕێکەوتی 2022-05-24

هێزەکانی ڕێژیم لە شاخەکانی شنۆ دەستیان بەسەر مەڕوماڵاتی خەڵکدا گرتووە

ڕێکەوتی 2022-05-24

وڵام‌نەدانەوەی بەرپرسانی ڕێژیم لە شنۆ بە خانەنشینکرانی ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەوانی

ڕێکەوتی 2022-05-24

ساڵی ڕابردوو نیوەی زیاتری ئێعدامەکانی جیهان لە ئێران ئەنجام دراوە

ڕێکەوتی 2022-05-24

پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و چین لەسەر تایوان

ڕێکەوتی 2022-05-24

دەسبەسەرکرانی پزیشکێکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لەلایەن ‌هێزەکانی ڕێژیمەوە

ڕێکەوتی 2022-05-24

هێرشی ئاسمانیی بۆسەر بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا لە بەغدا

ڕێکەوتی 2022-05-24

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە ناوچەی هەوشار

ڕێکەوتی 2022-05-24

کوژرانی یەکێک لە ئەندامانی سپای ڕێژیم لە سیستان و بەلووچستان

ڕێکەوتی 2022-05-24

ئامادەباشیی هێزەکانی ئیسرائیل پاش کوشتنی فەرماندەیەکی باڵای سپای قودس لە تاران

ڕێکەوتی 2022-05-24

سەردانی شاندێکی حیزب لە ئاکادیمیای کوردی لە پێتەختی هەرێمی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-05-23

ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران سەبارەت بە بەردەوامیی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران

ڕێکەوتی 2022-05-23

سێ شارومەندی بەلووچ لە سێدارە دران

ڕێکەوتی 2022-05-23

نوێکردنەوەی هاوپەیمانیی ئەمریکا و عەرەبستان بە دژی کۆماری ئیسلامی

ڕێکەوتی 2022-05-23

بەردەوامیی تاڵانى دار بەڕووەکانى زاگرۆس

ڕێکەوتی 2022-05-23

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist