• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

حیکایەتی سەری بەرزی ئاڕبابا لە چیرۆکی “عەلی‌یە ڕەش”دا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/02/04
جۆری بابەت: جۆراوجۆر

برایم چووکەڵی

شەهید عەلی حەنیفی لە شارەدێی ئاڕمردە لە بنەماڵەیەکی زۆر زەحمەتکێش ‌و هەژاری ناوچەی بانە لەدایک بوو. باوکی سەرەڕای ئەو هەمووە ڕەنج ‌و زەحمەتەی دەیکێشا دیسان بە زەحمەت خەرج ‌و بژێوی ماڵەوەی بۆ دابین دەبوو، سەرباقی ئەوەش هێشتا عەلی منداڵ بوو کە  گیانی لەدەست‌ دا و بەوە بنەماڵەکەی پاش خۆی خستە تەنگانەوە. عەلی بە هۆی منداڵی و نەبوونی توانا‌ و وزەی کارکردن نەیدەتوانی دەرەقەتی خەرجییەکانی ژیانی بنەماڵەی بێت و پاش ماوەیەک دایکیشی کە هەژاری و خەمۆکی و نەخۆشی بڕستی لێ بڕیبوو، کۆچی دوایی کرد سێ منداڵی بێ سەرپەرست هێشتەوە. ئەو کات عەلی تەمەنی ١٢ ساڵ بوو.

عەلی ساڵی دواتر پەڕیوەی شاری سلێمانی بوو و ملی وەبەر کارکردن نا و هەر لەو شارە پێگەیشت و ژیانی هاوبەشیی پێک هێنا و هەتا دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ٥٧ نەگەڕاوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

لەگەڵ سەپاندنی شەڕ بە سەر کوردستان‌دا عەلی کە بە “عەلی‌یە ڕەش” دەناسرا، هاتە ڕیزی پێشمەرگەکانی هیزی ئاربابا. ئەو زۆر زوو پێشانی دا کە ڕۆڵەیەکی بە بیروباوەڕ و خەباتگێڕێکی قارەمان‌ و کۆڵنەدەرە. لە شەڕی ٣ مانگە‌دا بە بەشداری لە شەڕەکانی ناوچەی بانە و نواندنی ئازایەتی سەلماندی کە پێشمەرگەیەکی لێزان‌ و بەجەرگ‌ و شارەزایە، بۆیە وەک فەرماندەری گرووهی زەربەتی پێشمەرگەکانی هیزی شەهیدانی وێردی دیاری کرا. لەو سەردەم‌دا ناوی عەلی هیوا‌ و هۆمێدی بە خەڵكی شار و دەورووبەری دەبەخشی‌ و زەندەقی دوژمنی دەبرد و جاش ‌و پاسدار بە بیستنی ناوی عەلی‌یە ڕەش زراویان دەچوو.

ناوبانگی عەلی‌یە ڕەش لە شەڕی ٣٧ ڕۆژەی شاری بانەدا کە لەودا ستوونی زرێهیی قەزوین بە دەستی پێشمەرگەکانی هێزی تێک‌وپێک درا، هێندەی دیکە کەوتە سەر زاران. لەم شەڕەدا عەلیی قارەمان ‌و کۆڵنەدەر توانیی فەرماندەری ستوونی نیزامیی دوژمن بە دیل بگرێ. وەک دەگیڕنەوە فەرماندەری ستوونی دوژمن بە نیشانەی تەسلیم‌بوون دەستەکانی بەرز دەکاتەوە. عەلی بەرەو لای دەچێ، بەڵام ناوبراو لە پڕ دەست بۆ دەمانچەکەی دەبا و تەقەی لێ دەکا. عەلی  بریندار دەبێ، بەڵام بەو حاڵەش بە برینداری شاڵاوی بۆ دێنی و دەیخاتە بن خۆی و بە دیلی دەگرێ. لەو شەڕەدا بەهۆی ئازایەتیی عەلی ستوونەکە تەفروتوونا بوو، دەیان ماشێن سووتێنران، سەدان کەس لە هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیم کوژران‌ و بریندار بوون‌، دەسکەوتێکی زۆری فیشەک و چەکوچۆڵ بۆ پێشمەرگە بەجێ ما.

“عەلی‌یە ڕەش” پاش سارێژبوونەوەی برینەکەی بەگوڕتر لەجاران گەڕایەوە هێز. ئەو لە خەباتی پارتیزانی‌دا ببووە پێشمەرگەیەکی لێزان و مامۆستایەکی شارەزا و قۆناغەکانی سەرکەوتنی یەک لە دوای یەک‌ بڕێ، بۆیە لە لایەن فەرماندەری هێزەوە وەک فەرماندەری لکی یەکی هێزی شەهیدانی وێردی دیاری کرا. بەم‌جۆرە لکی یەکی ئەم هێزە بە فەرماندەری ‌و قارەمانەتیی ئەم فەرماندەرە بەوەج‌ و کۆڵنەدەرە دەیان عەمەلیاتی نەبەزانەی لە ناوچەی بانە بەڕێوە برد، دەیان زەبریان لە دوژمن وەشاند و دەیان هێرشی دوژمنیان تێک شکاند.

مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی پەلاماری دڕندانەیان بۆ سەر جادەی بانە-سەردەشت بۆ چەندەمین جار دەست پێ کرد، پێشمەرگە ئازاکانی هێزی شەهیدانی وێردی لە سەنگەری ئازادی‌دا بەرەنگاری دوژمن بوونەوە. عەلی‌یە ڕەشی قارەمانیش بەرانبەر بە دوژمن حەماسە‌ و شانازی دەخوڵقاند، سینگی کردبووە قەڵغانی دیفاع لە نەتەوەکەی. لەو شەڕەدا دەیان ماشێنی دوژمن سوتێنران و سەدان کەس لە هێزی ڕێژیم کوژران. رێژیم بە تانک ‌و تۆپ ‌‌و فرۆکە‌ و هێلی‌کۆپتێر هێرشی دێنا و تێک دەشکا و دەگەڕایەوە.

ڕۆژی ٦ی گەلاوێژ بوو. کوژر‌اوەکانی دوژمن ‌و ماشێنە سووتاوەکانیان کەلێن و قوژبنی ڕێگای بانە- سەردەشتی گرتبوو. شەر هەروا گەرم بوو. پێشمەرگەیەک بە سینگەخشکە خۆی گەیاندە چەند هاوڕێی و بە ئەسپایی گوتی شەهید بوو. هاوسەنگەرانی وێکرا گوتیان کێ شەهید بوو؟ گوتی: کاک محەممەد مروەتی، محەممەد نەجات، ساڵح باڵوڵی و سەلیم قادری. هەموویان بە سەرسووڕمانەوە وتیان کێی دیکەش؟ پێشمەرگەکە لەبەرخۆیەوە گوتی عەلی‌یە ڕەشیش. یەکێک لە پێشمەرگەکان گوتی ئیستا شەڕە و مادام فەرماندەکەمان شەهید بووە نابێ جارێ کەس بزانێ هەتا شەڕ تەواو دەبی.

شەڕ تەواو بوو. ڕۆڵەکانی گەڵ تەرمی ٥ قارەمانی مەیدانی خەبات ‌و تێکۆشانیان لەسەر شان دانا و لە کاتێک‌دا ڕق ‌و قینی شۆڕشگێرانە سەرانسەری وجوودی داگرتبوون، بە خوێندنەوەی سروودی ئەی شەهیدان تەرمی هاوسەنگەرەکەیان تەسلیم بە خاکی نیشتمان کرد. هەواڵی شەهیدبوونی “علی‌یە ڕەش” ‌و هاوڕێیانی لە ناوچەی بانە دەنگی دایەوە، خەڵک فرمێسکیان بۆ ڕشتن و خەم‌ و پەژارە دایگرتن، بەڵام زۆری پێ نەچوو ڕێبوارانی ڕێگای شەهید عەلی توانییان بە یادی هاوسەنگەرانی شەهیدیان چەندین ستوونی هێرشکەر لە جادەی بانە-سەردەشت‌دا تێک بشکێنن‌ و یەکێک لە گەورەترین فەرماندەرانی بەکرێگیراوی رێژیم بە ناوی سەرگورد شەهرام‌فەر بکوژن‌ و بەوە تا ڕادەیەک کوڵی دڵی خۆیان و خەڵکی زەحمەتکێش ‌و دڵ پڕ لە خەمی ناوچەی بانە دامرکێنن.

تاگی بابەت: ئاڕمردەبانەبرایم چووکەڵیساڵح باڵوڵیسلێمانیسەردەشتیسەلیم قادریشەهید عەلی حەنیفیعەلی‌یە ڕەشمحەممەد مروەتیمحەممەد نەجاتپێشمەرگەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بابەتی هاوشێوە

جۆراوجۆر

بۆکڕووز و بۆچرووکی گوڵی سووسەن و یاسەمەن

ڕێکەوتی 2022-04-04
جۆراوجۆر

پیلانگێڕیی دەزگای میری لە پارێزگای ورمێ بۆ بەلاڕێدابردن و بەئەمنییەتی کردنی بۆنەکان (بە تایبەت نەورۆز)

ڕێکەوتی 2022-03-22
جۆراوجۆر

تۆ بڵێی ئەم شێوازە خۆشەی تۆڵەسەندنەوەیە ببێتە باو؟

ڕێکەوتی 2022-03-20

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist